په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٤\٢٠١٢

ئەگەر پارێزگاریی لە شکۆمه‌ندیی و ئابڕووی گەلەکەمان

تێرۆر بێ.. شانازیی بە تێرۆریستبوونمانەوە دەکەین.

 

تاریق یوسف


ئێمە نەتەوەیەکین بە نێوی کورد وڵاتێکیشمان ھەیە بە نێوی کوردستان. زمانی نەتەوەیی خۆمان ھەیە، کولتوری جڤاکی خۆمانمان ھەیە، جلو بەرگی تایبەتی نەتەوەیی خۆمانمان ھەیە، گۆرانی ، ھەڵپەرکێ، بۆنەو ئەخلاقی نەتەوەیی خۆمانمان ھەیە، ھەر بۆیەشە دەبێت ژیانی ئازادمان ھەبێت و بە زمانی خۆمان و بە کولتوری جڤاکی ژیانی خۆمان بە ئازادی بکەێن. گەلی کورد بە سەدان ساڵە بۆ مافە رەواکانی خۆی تێکۆشان دەکات و بۆ گەێشتن بە ئازادیش بە میلیۆنان گەنج ، پیر، ژن و پیاوی پێشکەس بە بارەگای ریزگاری کردووە و دەیکات. دەوڵەتە زل ھێز و بەرژەوەندە ویستەکان، کە ئامانجییان تەنیا رژانی تۆی بێ ئەخلاقی و داگیرکاری مرۆڤایەتیە، ھەر دەم رێگیر بوون لە ئازادی کوردان و بەشێک بوون لەو سیستەمەی قر کردن و ئاسمیلاسیۆنی کوردانی بە ئەساس گرتووە. لە ناو چونی شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان و تاواندنەوەیان بەڵگەیەکی ھەرە حاشا ھەڵنەگرەو ئەوە دەسەلمێنێت کە سیاسەتی رۆژئاوا بە تایبەتی ئامریکا کە بەنێوی بابی ھەموویان ناسراوە ھەر دەم پیشتیوانی ئەو بەرانە بووە کە دژی گەلی کورد راوەستاوەو رێگای سەربەستی و ئازادی کوردانیان گرتووە.

 

ئیستاش خەباتی رزگاری خوازی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک لە ئاسێکی ھەرە بەرز دایە و ئەو خەباتە لە سەر ئەساسی باور بە گەلی خۆی و پیشت بەستەن بە گەلی خۆشی سیاسەتی ئەخلاقی بەرێوە دەبات و بەھیزی خۆزایی جڤاکی خۆی، سیاسەتی راستی بەرێوە دەبات و بە باوەر بوون بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەمەشێت. لە بەر ئەوەی زێھنیەتی ئەم حەڕەکەتە دەرەوەی زێھنیەتی ئەوانە و ئەم بزاڤە ئیرادەی گەلەکەی لە سەرەوەی ھەر شتێک دەبینێت و باوەڕی تەنیا بە ھێزی گەلەکەی ھەیە وکۆیلەبوون قەبوڵ ناکات وژیانی ئازادوکەسایەتی ئازادپێش دەخات لە لایەن ئیمپریالیستەوە کەوتۆتە ژێر پرۆپاگەندەی دەوڵەتە بەرژەوەندی ویستەکان وبە تێرۆریست ناو دەبرێت. لە بەر ئەوەی ئەم بزاڤە تێرۆریستە کە نایەوێت کۆیلە بێت و لە منداڵدانی کۆشکی سپی سیاسەت وەربگرێت و لە گۆر ئەو تەعلیماتەی ئەوان دەیدەن خۆی بەریوە ببات. لە بەر ئەوەی ئەم بزاڤە بە قوڵ بوون لە مێژوو و خوێندنەوەی لە سەرشۆرشەکانی بەریێ کوردستان و لێکۆلینەوەکانی بۆی دەرکەوتووە خاڵی لاوازی ھەر یەک لەم شۆرشانە لە کوێ دا بووە و لە سەر ئەم ئەساسەش تێکۆشان دەکات بۆ ئەوەی ئەو مێژووە دووپات نەبێتەوە و خاڵە لاوازەکانی بە تێکۆشان پر کاتەوە و بیکات بە ھێز و لە ھێزیش سەرکەوتن دەست بخات.

 

واتە شکەستەکانی دوێنێی کورد دەکات بە ئەزموون بۆ سەرکەوتنەکانی ئەمرۆی خەباتی. بۆیە پ.ک.ک تێرۆریستە لە بەر ئەوەی رێبەری پ.ک.ک ئیدی تەنیا رێبەری نەک پ.ک.ک و نە تەنھاش گەلی کورد بەڵکو رێبەری ھەموو گەلە بندەستەکانی رۆژھەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتیە. ئیدی کورد خاوەن فەلسەفەی خۆیی و باوەریە و ھیچ وڵات و سیستەمێک ناتوانێت بیان کات بە کۆیلەو لە گۆر خۆی و بە قازانجی خۆی بەکاریان بھینێت . لەبەر ئەوەی ئەم بزاڤە تێرۆریستە چۆنکە یەکێتی گەلان و بە تایبەت گەلی کورد بە ئەساس دەگرێت و ھەر بۆیەش یەکێتی و تەبایی گەلان دەبێتە ھۆی لە گۆرنانی سیستەم و سیاسەتی قرێژی ئەوان. لە بەر ئەوەی بەرژەوەندی سیاسی و پێشوەچونی سیستەمی ئەوان بە گژدادانی گەلانەو پارچە پارچە کردنی کوردانە، پرسیار لێرەدایە ئەوەی ١٨٣ ھەزار مرۆڤی کوردی زیندوو بە چاڵ کرد، تێرۆریستە یان گەلی کورد ؟ ئەوەی چەکی قەدەخە کراوی کیمیای بە سەرکوردان دا رژاند و ٥٠٠٠ مرۆڤی بێتاوانی شەھید کرد تێرۆریستە یان گەلی کورد؟ بەڵام بۆلە کاتی خۆی و لە ئەنجام دانی ئەم جەنایەتە، ئەو دەوڵەتانە خۆیان کەڕ کرد ؟ ئەوەی بە دەیان ھەزار گەنجی کوردی لە رۆژھەڵاتی کوردستان قەتڵو عام کرد و بڕیاری جیھاد واتە کورد کوشتن حەڵالە تێرۆریست بوو یان گەلی کورد ؟ ئەوەی مامۆستای قوتابخانە لە سێدارە دەدات وگەنجان بەرەو مادە ھۆشبەرەکان دەبات تێرۆریستە یان گەلی کورد؟ بۆ تا ئیستاش بێدەنگن و خۆیان ڵاڵ کردووە؟


ئەوەی بە ھەزاران کوردی لە باکوری کوردستان قەتڵوعام کرد و بەھەزاران منداڵی لە زیندانەکان کردووە و زمانی رۆژنامەوانانی کپ کردووە تێرۆریستە یان گەلی کورد؟ ئەوەی کە چەکی قەدەخە کراو بە سەر گریلا دەپاشێت و بۆمبی زەبەلاح بە سەر ھاوڵاتیانی کاسپ و زەحمەتکێش دەھاوێژێت و بە جارێک ٣٤ مرۆڤ خەڵاتانی خوێن دەکات تێرۆریستە یان گەلی کورد ؟ بۆ خۆیان کوێر کردووە و نایان بینین بۆ؟ بۆ؟


لەبەر ئەوەی ئێمە مافی بڕیارمان ھەیە بیدەین و بڵێن تێرۆرسیت ئێوەن کە پشتی ھیزی داگیرکەر، ھێزی داپڵۆسێنەری کوردستان دەگرن. ئێوە تێرۆریستن کە پشتی تێرۆریستی راستی دەگرن بۆ نەمانی ئێمە. ئەگەر تێکۆشان بۆ ئازادی کارێکی تێرۆر بێت شانازی بە تێرۆریست بوون دەکەێن ئەگەر تەسلیم نەبوون و خاوەن لە خۆ دەرکەوتن کارێکی تێرۆریستیە شانازی بە تێرۆربوون دەکەین. ئەگەر پارێزگاری لە شکۆمه‌ندیی و ئابڕووی گەلەکەمان تێرۆر بێ شانازیی بە تێرۆریستبوون دەکەین و دەڵێین بژی بژی مرۆڤی تێرۆریست.


تاریق یوسف، لە ٤٥ رۆژی مانگرتن لە ستاسبۆرگ/ فه‌ره‌نسا
tariq_yusifi@hotmail.fi

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک