٥\٩\٢٠١١
ئەگەر پشتیوانیى
لە سەربەخۆیى کوردستان نەکەین،
دەبێ چاوەڕوانى
هەڕەشەى تیرۆریستێکى وەکو
-
مەلا عەبدولڕەحمان بۆکانى
-
بین.

هیوا
رهش
دوێنێ ڕۆژى شەممە کاتژمێر 4 ى ئێوارە ى ڕێکەوتى 3 9 2011 لە - سەکۆى
ئازاد - پەرکى ئازادیى شارى سلێمانى ، لە لایەن - گروپى سەربەخۆیى
کوردستان - ەوە گردبوونەوەیەکى ( جەماوەرى ) ساز درا کە لەوێدا وێڕاى
هەوڵ و ماندوو بوونێکى زۆرى کۆمەڵە لاوێکى خوێنگەرمى کوڕ و کچى
نەتەوەپەروەر و بەشدارییەکى دیارى - مانگرتووانى خوێنبەران - ، بە
ئامادەبوونى چەند کەسایەتییەک و ئێمەش لە پارتى چەپى کوردستان ، دواى
وتنەوەى چەندین سروود و دروشمى سەربەخۆخوازیى و وتارى کەسایەتییەکان کە
2 کاتژمێر زیاترى خایاند ، سەرنجى نیگەرانبار جاروبار پەلکێشى خەیاڵى
پڕئەفسوسى دەکردم!
هەرچەندە هەندێک کەس و کەناڵى میدیایى و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەکاران بە
تەوسەوە باس لە وتەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەن ، گوایە مەسعود
بارزانى دەڵێت : (( ئەگەر خەڵکى کوردستان بەرگەى ساڵێک برسێتى بگرن
ئەوا سەربەخۆیى کوردستان ڕادەگەیەنم )) ، بەڵام ئەوەى من لەو
گردبوونەوەیەدا بینیم لەوەش زیاتر هەڵدەگرێت تا هەڵوەستەى لەسەر بکەین
، بە داخەوە لە چڕترین شارى پڕ دانیشتوانى سلێمانیدا ، لە ئێوارەى
ڕۆژێکى پشووى دواى - دەوام - دا ، لە شوێنێکى ناوجەرگەى گەشتیاریى
شاردا ، هاوکات لەگەڵ هێرشى بەرفراوانى تورکیاو ئێراندا ، هەموو
ئەوانەى بە دەنگى داوەتى نیشتمانپەروەرانەى - گروپى سەربەخۆیى کوردستان
- ئامادەبوونمان هەبوو زیاتر ناهوشیاریى نەتەوەیى خەڵکى بۆ دەرخستم کە
تەمى گومانم لە وتەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بڕەوێتەوە ، ئاخر ئەگەر
خەڵکانێک لە دوو کاتژمێرى خۆى نەبوێرێت و لە شوێنێکى ئەمین و ئامان و
بێماندوو بوون ئامادە نەبێت تا پشتیوانیى خۆى بۆ کۆمەڵە لاوێک دەرببرێت
، هیچ نەبێت بۆ ئەوەى دڵگەرمییان شەختەبەند نەبێت ، ئیتر ئەو خەڵکە لە
کوێ بەرگەى ساڵێک برسێتى دەگرن ، تۆ بڵێى ئاپۆڕایەکى زەمەندى جەماوەریى
نەبێتە مایەى فشار ! بۆ ئەوەى سەرۆک و سەرکردە و فەرماندەکان ، حیزب و
گروپ و لایەنەکان ؟ ملکەچى خواستى گشتگیرى نەتەوەیى ببن ! باسى
ئاساییشە نهێنییەکانى دەوروبەر دەخەینە لاوە ، ژمارەى پۆلیسى چالاکیى
مەدەنیى کە بە ئاشکرا و جلوبەرگى فەرمیى و تێڵا و زرێى شوشە و کەلوپەلى
پۆشتە و پەرداخى ڕووبەڕوو بوونەوە گەلێک لە ژمارەى ئامادەبووە
لەخۆبردووەکان زیاتر بوون ، ئەمەو بە مەرجێک بەوانەشەوە کە کۆمەڵە
کوردپەروەرێکى تر بە ناوى - مانگرتووانى خوێنبەردان - پێشتر خۆیان هەر
لەوێ مانگرتنیان ڕاگەیاندبوو.
خۆ کوفرى خودایە ئەگەر بەرپرسێک لەو جۆرە شوێنانەدا ببینرێن ، بەڵام
دەکرا دوو زلحیزبەکە کە بۆ هەڵلووشینى داهاتى کوردستان قوڕگیان وەکو
مەکینەى ئاش وایە ، دەیانتوانى هەزار کەسێکى موچەخۆرى حیزبەکانیان
هەناردە بکەن ، چش لەوان ، سێ حیزبە بەرهەڵستکارە ڕەخنەگرە بۆ بودجە
مردووە دەمهەراشەکان بۆ ؟ قیروسیاش لەوان ، ئەى نازانم حیزبە
سفرەچییەکانى دیوەخانى دەسەڵات لە کوێ بوون ؟ جرت لەوانیش ، ئەى خۆ
دەبا هیچ نەبوایە میدیا - ئاا زاا د - ە کان و - بەرر هەڵستت کاا ر -
ەکان ، شاشەى تیڤییەکانیان ساتێک ڵێڵ بکردایە و ئەو هەواڵەیان
بخستایەتە پاشبەندى هەواڵەکان ! ئەوا سەدەى بیستەمیش تێپەڕى و دەبێت
ئێمە هەر بڵێین:
سەدەى بیستەمە کوردە غیرەتێ
لە خەو ڕاپەڕە هەوڵێ هیمەتێ
جا ئیتر بۆچى چاوەڕوانى بەکرێگیراوێکى ئیتیڵاعاتیى نەکەین؟! کەپەیامى
خوێن بکاتە دیارى بۆمان و بێتە گۆ و هەڕەشەى تێکدانى ئارامیمان لێ بکا.
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|