ئه‌گه‌ر قسه
له‌سه‌ر سوتاندنی کتێبه!

سه‌رکه‌ش
له‌سوتاندنی کتێب، تابلۆ، به‌رهه‌می هونه‌ری
و ئه‌ده‌بی ساڵی 95*، له‌به‌ر
ده‌رکی سه‌رای هه‌ولێر... دواتریش له‌هه‌وڵی خۆ سوتاندنی به‌کۆمه‌ڵی
نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، ڕۆژنامه‌نووسان، ڕۆشنبیرانی دژ به شه‌ڕی
شه‌رمئامێزی ده‌سه‌ڵات د. فه‌رهاد پیرباڵی برام به‌شی شێری به‌ر
ده‌که‌وێ!
د. مه‌حمود عوسمان گوتی من به که‌س ناڵێم ده‌نگم به‌کێ داوه! ده‌بوو
هه‌ر تاکێکی به‌ئاگا و هۆشیاری گه‌له‌که‌مان، ئاوای بهمێدیاکان
گوتبا، ئاوای بیرکردایهوه!
به‌م ڕوانگهپێشڕهفتهیهکهئهو په‌ڕی به‌توانایی و خه‌مخۆری
تاکێکی کۆمه‌ڵگاکه‌مانی پێشانده‌دا، به‌رگریان له‌خۆ له‌مافی ده‌نگدانی
خۆیان کردبا، بواریی سوود وه‌رگرتنی نادروستیشیان له‌به‌رده‌م لایه‌ن و
گروپهدژهکان گرتبا، تا به‌زمی ڕیکلامبازی و چه‌واشه‌کاری خۆیانی پێ
گه‌رمکه‌ن!
له‌یه‌کێ له‌ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی شانشینی سوید، که‌ئه‌وسا لهفیرگری
زمانی سویدی ده‌م خویند، پرسی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بوو به‌بابه‌تی ئه‌و
ڕۆژه و وانه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وێ ڕۆژێ، دوای گفتوگۆی زۆر له‌مه‌ڕ ده‌نگدانه‌که،
هاوپۆله‌کانم پرسیاریان له‌مامۆستای وانهکهکرد: ( ده‌نگت به‌کێ داوه؟!)
ئه‌و مامۆستا هێژایه، که‌ژنێکی میهره‌بان و ده‌م به‌پێکه‌نین بوو،
گوتی دهنگدانیمن په‌یوه‌ندی ته‌نێ به خۆمهوهههیه، ئه‌م نهێنیه‌م
به‌که‌س ناڵێم، هه‌تا به‌هاوسه‌ر و منداڵهکانیشمم نه‌گوتووه ده‌نگم
به‌کێ داوه! ...
ده‌نگدان کهسهرهتایی ترین مافی مرۆڤهکانهلهکۆمهڵگایهکی
دیموکراسی مۆدێرن، هاوکات کاری تایبه‌تی تاک تاکی کۆمه‌ڵگایه،که‌به‌شداری
بکه‌ن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان یا به‌شدار نه‌بن، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا
ئازادن له‌ده‌نگ دان به‌هه‌ر لیست و لایه‌ن و کاندیدێک، که‌خۆیان به‌چاکی
ده‌زانن، به‌به‌بێ خۆ تێهه‌ڵقورتاندنی که‌سێکی تر، به‌واتایه‌کی تر ده‌کرێ
و ده‌شێ ئه‌ندام و لایه‌نگری پارت و که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی دیاریکراو،
ده‌نگی خۆی دروست به‌پارت و که‌سایه‌تی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی دژ، پێچهوانهبهپارت
و لایه‌نه‌که‌ی خۆی بدا، چونکهخۆ بهمرۆیهکی ئازاد لهبیرکردنهوهدهزانێ
و پێی وایه، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ڕۆژ، له‌م پرسهدیاریکراوه، لایه‌نی
به‌رامبه‌ر له‌ڕاستی و له‌بیر و ئایدیای ئه‌و نزیکه.
له‌کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوودا، گه‌نده‌ڵکاری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا،
ئه‌و په‌ڕی شهرمهزارییهبۆ که‌س و لایه‌ن و پارته‌کان.
به‌ئاشکرا بوونی هه‌ر گهندڵکارییهک، کاره‌ساتێک به‌رۆک و یه‌خه‌ی
پارت و که‌سایه‌تی گه‌نده‌ڵکار ده‌گرێته‌وه، لهئهنجامیشداتووشی
شکست، ملشکان و دۆڕانێکی سه‌رسووڕهێنه‌ری ده‌کا، کاریگه‌ری وه‌ها
پێشهاتێکبهجۆرێک ده‌که‌وێته‌وه تا ماویه‌کی دوور متمانه‌ی کۆمه‌ڵگا
له‌ده‌ست ده‌دا.
به‌ڵام بهداخهوهلهکۆمهڵگا، سه‌رکوتکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا کهحکومهتهکان داسه‌پاون و له‌پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی و
به‌ده‌نگدانێکی ڕاسته‌قینه نههاتوونهتهسهرکار**،
به‌هه‌موو توانایه‌کی ماددی و مانایی، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر
کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و له‌ده‌ست نه‌دانی ئیمپریاتۆریه‌تی
ده‌سه‌ڵات، هه‌موو ڕێگایه‌کی چه‌وت و چه‌وێڵ ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ
زه‌وتکردنی ڕای ئازادانه‌ی خه‌ڵک، داماڵینی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان،
ناشیرین کردنی دیارده نوێیه‌کان، له‌به‌رچاو خستن و سوککردنی
گۆڕانکاریه‌کان، ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان، گاڵته‌کردن به‌جوانی
و پیرۆزییه‌کان، بره‌ودان به‌نامۆیی و نامۆ بوون له‌خود و ده‌وروبه‌ر و
به‌هاکان.
ئه‌م نووسینه‌ی من به‌رگریکرن نییه‌له د. فه‌رهاد پیرباڵ، هاوکات به‌رگری
له‌سوتاندنی کتێبه‌کانی ئه‌ویش ناکا!
د. فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ک هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشوور،
ئازادهچۆن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شدار ده‌بێ، ئازادهدهنگی خۆی به‌هه‌ر
که‌سایه‌تی و لیستێک ده‌دا، به‌ڵام د. فه‌رهاد پیرباڵیش ده‌بێ ئازادی
به‌وکه‌سانه ڕه‌وا ببینێ، که‌له‌به‌رامبه‌ر به‌ئاشکرا ده‌نگدان و هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن و خۆساغکردنهوهی، لایه‌نگیری کردنی له لایه‌نێک، که‌سانێک
ده‌بن هه‌ڵوێست وه‌رگرن، کاردانه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی پێشانده‌ن، هه‌روه‌ک
کاتی خۆی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی شه‌رمه‌زارانه‌ی ناوخۆ، له‌دژی شه‌ڕی یه‌کتر
قڕکردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر، به‌پێشنیاری خۆی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌دیب هه‌ڵسا به‌سووتاندنی
کتێب، ، ڕۆژنامه، تابلۆ، به‌رهه‌می هونه‌ری*
دواتریش هه‌ر به‌پێشنیاری خۆی له‌کۆبوونه‌وه‌ی باره‌گای ئاڵای ئازادی
له‌گه‌ڕه‌کی زانیاری هه‌ولێر، ده‌سته‌یه‌ک له‌نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان،
هونه‌رمه‌ندان بڕیاری خۆسوتاندنیان له‌دژی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و داهاته‌کان
وه‌رگرت، که‌له‌ئاکامدا، نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س له‌دژی شه‌ڕ وه‌ک
داواکاری ئاشتی هاتنه‌سه‌ر شه‌قام ...
له‌برا و مامۆستا‌م د. فه‌رهاد ده‌پرسم ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وێ
ڕۆژێی ئێمه‌و ئه‌مڕۆی ئه‌وانه له‌پراکتیکدا جیاوازیان چی یه؟!جیاوازیان
له‌کوێدایه؟! ...
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ! خۆمان ئاسایی له‌وان ڕۆژانی پڕ له‌نا ئومێدی،
هه‌ڵچوون و تووڕهبوونێکه! ئێمهلهدوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و دوو سه‌رکرده‌ی
دیار و ناسراوی شه‌ڕه که توڕه و یاخی ببووین، ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌سانه
له د. فه‌رهاد پێرباڵ تووڕه‌و یاخین ...
ئهوانیشوهک ئێمهکهدهمانهویست ڕاچله‌کین و بهئاگاهێنانهوهیهکلهکۆمهڵگا
پێک بێنین ... ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه هه‌ستی ده‌روونی په‌نگخواردوویان
دربڕن. چاوه‌ڕوانیه‌کی ئه‌وها، لهکاکهفهرهاد پیرباڵ نه‌ده‌کرا، هه‌موو
که‌سێک به‌م کاره‌نا ئاسییهتهنگهتاو بوایه، ههڵچووبایه، به‌ده‌نگ
هاتبوایه، ده‌بوو ئه‌و ئاوی مه‌نگ بوایهبهسوک و سانا شێلو نه‌بێ،
چوونکهئهو خۆی داهێنه‌ری ئه‌و جۆرهبیرۆکهتازهبابهت و ئه‌و دهربڕینهسهرنج
ڕاکێشه‌ره، نائاسییهنموونهئهورووپاییانهبوو.
پرسێارێکی زۆر سادههێندهش ساکار، ئه‌و 49 نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و
ڕۆژنامهنووسانهیئهوێ ڕۆژێ که‌خۆشی یه‌کێکی چالاک بوو له وان،
دووژمنی کتێب، ڕۆژنامه، تابلۆ ئه‌ده‌ب بوون؟ ئه‌وان به‌کلتووری چه‌ته‌کانی
هۆلاکۆ گۆشکرابوون؟ یا ئاگر تێبهردانهکهمانایهکی به‌رز و پیرۆزی له‌خۆ
گرتبوو!
ئه‌دی بۆ ناکرێ ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ
به‌دیوه‌که‌ی تر و به‌چاویلکه‌یه‌کی تر مامله‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرێ؟
د. فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ک ڕۆشنبیرێکی مۆدێرن، له‌وه‌ڵامێکی زاگرۆس تێ ڤێ
گوتی من داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌که‌س ناکه‌م، ده‌بوو هه‌روا هه‌ست
ناسک و شاعیرانه، درێژه‌ی بهدیدارهکهدیدارهکانی تری دابا،
ڕێچکه‌ی مه‌حوی وون نه‌کردبا!
ئه‌و که‌سه‌ی به‌ردم تێ گرێ
من به‌رقی تێ ئه‌گرم!
__________________________________
* بڕوانه هه‌فته‌نامه‌ی ژێانی
نوێ ژماره22 لاپه‌ڕه2 بۆ درێژه‌ی چاو پێکهوتنهکهکهلهگهڵ د.
فه‌رهاد پیرباڵ، مامۆستا تاریق جامباز، که‌ریم سه‌رکه‌ش ئه‌نجام
دراوه(د. فه‌رهاد پیرباڵ/ ئێمه49 نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕووناکبیر
بوین ئامانجه‌کانی خۆمان دوای سێ کۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها پاش کتێب
سوتاندنه‌که‌ی ڕۆژی 14/1/1995 به‌شێوه‌یه‌کی وورد داڕشت و پێشکه‌شمان
کرد به‌هه‌ردوو به‌ڕێزان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و .... هتد).
* له‌ژماره26ی 16/1/1995
کوردستانی نوێ له‌خولی دووه‌می شه‌ڕی ناوخۆدا ڕۆژی 14/1/1995 کۆمه‌ڵێک
له‌ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆژنامه‌نووسانی شاری
هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م پارێزگادا له‌دژی درێژه‌پێدانی ئه‌و شهڕهبێ
ئاکامه، به‌ده‌ستی خۆیان هه‌رچی کتێب وبه‌رهه‌می خۆیان هه‌یه
که‌زاده‌ی بیر و هۆش و ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی فکری و
ڕۆشنبیریانه، به‌چه‌ند چرکه‌یه‌ک سوتاندیان وکردیانهخۆڵهمێش، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌و ههڵوێستهپاڵهپهستۆیهک بخه‌نه‌سه‌ر هێزی شه‌ڕکه‌ر
که‌ده‌ست له‌و شهڕهههڵگرێ ...هتد هه‌روا نووسی بووی ( د. فه‌رهاد
پیرباڵ) کراسه‌که‌ی به‌ری خۆی سووتاند و کردیهخۆراکی ئاگر.
** سه‌ددام لهگاڵتهجاڕیهکی
ده‌نگداندا 99،99%ی هێنا، ته‌ماشای دهنگهێنانهکهربازاییهکهی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی تیرۆریست و حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران
بکه‌ن.
ئوپسالای سوید
9/8/2009
a_sarkash@hotmail.com
|