٢٢\٤\٢٠١١
ئه‌گه‌ر شۆڕشمان
پێ نه‌کرێ، شۆڕشمان پێ تێکدهرێ.
- وه‌ڵامێک بۆ سیامه‌ند
موهته‌دی -

جه‌لال محه‌مه‌د
گه‌لی کورد هه‌ر دوچاری داگیراوی و چه‌وسانه‌وه
نه‌بۆته‌وه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه به‌ڵکو هه‌وڵی شێواندنی هه‌موو
ڕاستیهکانیشی دراوه ، یه‌کێک له‌و شێواندنانش ناوهێنانی ئازادیخازانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه به ووشه‌کانی "تیرۆریست ، موخه‌ریب ، دژه‌شۆڕش ،
مافیا ، ئاژاوه‌گێڕ ، ...هتد ".
هه‌رکاتێک دوژمن ئه‌و گوتانه‌ی به‌کار هێنابێت ئه‌وا ژماره‌یه‌ک کوردی
گرێ‌دراو به داگیرکه‌رانه‌وه هه‌مان گوته‌یان دووباره کردۆته‌وه و
ئه‌م دووبارهکردنهوهیهش هه‌م بووه به مهعنهویاتێک بۆ داگیرکه‌ره‌که
و هه‌م کاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر به‌شێک له کۆمه‌ڵگا به‌جێ هێشتووه
، ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا که‌سانی وه‌کو عیسا پژمان ئه‌م ڕۆڵه‌یان بۆ
داگیرکه‌ران گێڕابێت ئه‌وا له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که‌سانی وه‌کو سیامه‌ند
موهته‌دی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه هه‌میشه
له هه‌وڵێ تێکدانی شۆڕشی کوردان‌دا بوون.
سیامه‌ند موهته‌دی ده‌ڵێت { لە سەرانسەری مێژوی خەباتی پێ کاکا دا،
ئامرازکردنی هەستی نەتەوەپەرستیێکی فەناتیک بۆ مەبەستی پێکهێنانی
رێکخراوەێکی شێوە مافیایی، وەکوو جەوهەری چالاکیەکانی ئەم پارتە خۆی
دەنوێنێ }.
له چاوی سیامه‌ند موهته‌دیه‌وه نکۆڵیکردن له زمانی کوردی و
ناوهێنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به تورکی شاخاوی و جینۆسایده‌کانی دێرسیم و
زیلان و ئارارات و هه‌زاران گۆڕی به کۆمه‌ڵ مافیایی نییه که به‌سه‌ر
کوردان‌دا هاتووه له باکووری کوردستاندا ، لێ به‌ڵێ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن
له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هێنانه مه‌یدانی ملیۆنان که‌س به شێوه‌یه‌کی
مه‌ده‌نیانه و ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانی دوژمن بریتییه له کرده‌وه‌ی
مافیایی!!
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناو و لیستی ته‌واوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه
ئاشکرا بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12-حوزه‌یران له تورکیا و باکووری
کوردستاندا ، لایه‌نی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه کاندیده سه‌ربه‌خۆکانی
خۆی ئاشکراکرد ، ده‌وڵه‌تی تورکیش به‌شێوه‌یه‌کی مافیایانه ڕێگری له
خۆ کاندید کردنی ژماره‌یه‌ک له پاڵێوراوه کورده‌کان کرد.
پێویسته له ئاغای موهته‌دی بپرسین : ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و
پاڵێوراوانه وه‌کو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی فاناتیک وه‌هایه و ده‌چێته
خانه‌ی مافیاگه‌رییه‌وه یاخود ڕێگریکردنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌و
پاڵێوراوانه نیشانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و مافیاگه‌رییه؟
پاشان ئاغای موهته‌دی ده‌ڵێت {ئەم توندڕەوییە تەنانەت لە بواری
پەیوەندی گرتن لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانیشدا (دەوڵەتی ئەسەدی
باوک و رژیمی ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی بەعسی عێراق) ڕەچاوە کراوە. بۆ
وەدەرخستنی جەوهەری ئەم پەیوەندیانە و ڕۆانینیان بۆ بەرژەوەندی باڵای
نەتەوەیی، تەنیا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێ کاکا، چ ئەوکات کە
لەگەڵ دەوڵەتی ئێران پەیوەندی هەبوو و چ ئەوکاتەی که لەگەل دەوڵەتی
سوریە لێکهاڵابون، بە بێ هیچ گرفتێک و تەنانەت بە یارمەتی هاسانکارییە
دەولەتییەکان، بە دەنگی بەرز درۆشمی سەربەخۆیی کوردستانی بەرز کردبۆوە،
لە حاڵێکدا پارتە ناوخۆییەکانی هەر دو پارچەکە لەبەر داوای دێمۆکراسی و
مافی شارۆمەندی بەرابەر زۆرترین زەبر و زەنگیان لەسەر بوو }.
لێره‌دا ئاغای موهته‌دی ده‌ردی دڵی خۆی به‌یان ده‌کات و نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه
که هێزێکی کوردی به‌بێ هیچ حسابکردنێک بۆ داگیرکه‌ران بیری سه‌ربه‌خۆیی
له مێشکی هه‌ر تاکێکی کورددا شه‌تڵ کردووه و له‌م پێناوه‌شدا ترسی له
هیچ زه‌بر و زه‌نگێکی داگیرکه‌ران نه‌بووه.
پێویسته ئه‌وه به بیری ئاغای موهته‌دی بهێنرێته‌وه که که‌سی
شۆڕشگێڕ ده‌بێت خاوه‌ن بڕیار بێت و له‌م پێناوه‌شدا هه‌م موداخه‌له
بکات له مێژوودا و هه‌م ویسته‌کانی داگیرکه‌ریش پوچه‌ڵ بکاته‌وه نه‌ک
له هه‌وڵی ڕازیکردنی داگیرکه‌ردا بێت و بۆ خاتری ڕازیکردنی داگیرکه‌ر
هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ژێر پێ بخات . ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن
داگیرکه‌رانه‌وه ئاسانکاری بۆ په‌که‌که کراوه ئه‌ی هاوپه‌یمانی
تورکیا و ئێران و سوریا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که ؟ ئه‌ی بۆچی له سه‌رده‌می
لایه‌نه کلاسیکیه‌کاندا ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانییه‌ی داگیرکه‌ران ساز
نه‌ده‌کرا؟
له به‌شێکی دیکه‌دا سیامه‌ند موهته‌دی ده‌ڵێت { کاتێک سەیری مێژوی
هەڵسوکەوتی پێ کاکا لە ناوخۆی کوردستان دەکەین، دەبینین کە هەر لە
سەرەتای دامەزرانییەوە لە کوردستانی باکور، بەرامبەر بە سەرجەم دەنگە
جیاوازەکان وەستاوە و بەرەو کپکردنیان هەنگاوی ناوە }.
لێره‌دا چه‌واشه‌کارییه‌کی زۆر به گوته‌کانی ئاغای موهته‌دییه‌وه
دیاره ، چونکه به‌ر له دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک ته‌نها یه‌ک ده‌نگی
جیاواز به‌دی ده‌کرا له باکووری کوردستاندا ، ئه‌و ده‌نگه‌ش بریتی بوو
له نکۆڵیکردن له خودی کوردبوون ، که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد به‌جۆرێک
تێکشکابوو که شه‌رمی ده‌کرد به‌خۆیشی بڵێت کوردم و هه‌موو شانازییه‌کی
ئه‌وه بوو که وه‌کو تورکێک قبووڵ بکرێت ، ئه‌وه‌ی که کپکرا بریتی‌بوو
له‌و ده‌نگه جیاوازه و کوشتنی ئه‌و ئه‌قڵیه‌تی خۆ به‌که‌مزانینه‌ی
مرۆڤی کورد . ئه‌نجامی کوشتنی ئه‌و ئه‌قڵیه‌تی خۆ به کهمزانینهش بوو
که ئیمڕۆ به ملیۆنان که‌س ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌کان و به‌رامبه‌ر به
دڕنده‌ترین داگیرکه‌ری کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه ، ئه‌نجامی له‌باربردنی
ئه‌و ده‌نگی خۆ به‌کورد نه‌زانینه بوو که ئافره‌تان شان به شانی
پیاوان هه‌موو مه‌یدانه‌کانیان پڕ کردۆته‌وه . ئه‌گه‌ر به غه‌یری ئه‌و
ده‌نگه جیاوازه ده‌نگێکی دیکه هه‌بووه ئه‌ی بۆچی میلله‌تێک شه‌رمی
ده‌کرد خۆی به کورد بزانێت؟
پاشان ئاغای موهته‌دی چه‌ندین درۆ ده‌هۆنێته‌وه و ده‌ڵێت:
درۆی یه‌که‌م { کاتێک کە بارەگاکانیان لە سوریە بوو، به چاوقوچاندن
بەسەر رۆژئاوای کوردستاندا دروشمی "باکور، باشور، رۆژهەڵات، یەک خەبات
و یەک وڵات" یان بەرز کردەوە و هەمان هەڵسوکەوتیان دەرحەق به پارتە
جیاوازەکانی ئەم پارچەیەی کوردستان دوپات کردەوە }.
درۆی دووه‌م { لە ١٩٩٥ زاینی‌دا لەگەڵ پارتی بەشەر هاتن و چەند ساڵ
دۆاتر لەگەل یکێتی نیشتمانی کوردستان }.
درۆی سێیه‌م { پێ کاکا پارتەکانی کوردستانی رۆژهەلاتیشی لەم سیاسەتە
شەرخۆازانەیە بێ بەش نەکرد }.
پێویست به‌وه ده‌کات که هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م درۆیانه‌ی ئاغای
موهته‌دی بکه‌ین و به‌بیری بهێنینه‌وه که هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م
له ڕۆژئاوای کوردستان نه‌ک په‌که‌که سه‌نگه‌ری له هیچ لایه‌نێکی
کوردی نه‌گرت به‌ڵکو ئه‌وه خودی لایه‌نه‌کان بوون که هه‌م میلله‌تیان
فه‌رامۆش کردبوو و هه‌م ناڕه‌حه‌تیش بوون به‌وه‌ی که لایه‌نێکی دیکه
خاوه‌ندارێتی له کوردان بکات له‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان ، ته‌نانه‌ت
له ڕۆژهه‌ڵاتدا خودی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان سه‌نگه‌ریان هه‌م له یه‌کتری
ده‌گرت و هه‌م له هاوسه‌نگه‌رانی ڕابردووشیان ، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش
سه‌نگه‌رگرتنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه له هه‌مبه‌ر یه‌کتری و چه‌قۆ وه‌شاندنی
ئۆردوگاکانیش له به‌رامبه‌ر هاوسه‌نگه‌ره‌کانی خودی خۆیان.
ئه‌نجامی خاوه‌ن ده‌رکه‌وتنی په‌که‌که له‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان
بووه هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌شمان ئه‌و هێزه له ئامێز بگرێت و
پێشوازیشی لێبکات ، هه‌رچی ده‌رباره‌ی باشووری کوردستانیشه ته‌نها ئه‌و
گوته‌یه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌لمێنه‌ری هه‌موو ڕاستیه‌کانه که گووتی
" له‌به‌ر خاتری ده‌وڵه‌تی تورک 3500 پێشمه‌رگه‌ی خۆمان به کوشت داوه
".
ئه‌نجامی شه‌ڕخوازی په‌که‌که نه‌بوو که لایه‌نه کلاسیکیه‌کان
ئۆردوگانشین کران به‌ڵکو ئه‌نجامی بڕوا به‌خۆ نه‌بوون و سپاردنی میلله‌ت
به چاره‌نووس بوو ، هێزێکیش ئه‌گه‌ر بڕوای به خودی خۆی نه‌بێت و
میلله‌ت به چاره‌نووس بسپێرێت ئه‌وا هیچ کاتێک له‌ناو میلله‌تدا جێگه‌ی
نابێته‌وه ، که پێویست به هێنانه‌وه‌ی دوو نموونه ده‌کات له‌سه‌ر
ڕاستی ئه‌م گوته‌یه:
نموونه‌ی یه‌که‌م :- کاتێک بنکه و باره‌گاکانی حیزبی دیموکرات له قه‌ندیل
بوو ، ڕۆژانه له‌لایه‌ن گوندنشینه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی بناری قه‌ندیله‌وه
ناڕه‌زایه‌تیان له دژ نیشان ده‌درا تا ناچار به چۆڵکردنی چیای سه‌ربڵندی
قه‌ندیل کران ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و گوندنشینانه‌ی که حیزبی دیموکراتیان
وه‌ده‌رنا ئێسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌که‌که له ئامێز ده‌گرن ،
ئه‌نجامه‌که‌شی خاوه‌ن ده‌رکه‌وتنی په‌که‌که‌یه له‌و گوندنشینانه.
نموونه‌ی دووه‌م :- گونده‌کانی زڕگوێز و زڕگوێزه‌ڵه که باره‌گای کۆمه‌ڵه‌کانی
لێیه ، تا ئێسته چه‌ندین جار له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و دوو گونده‌وه
خۆپیشاندان ئه‌نجام دراوه دژ به کۆمه‌ڵه‌کان و خوازیاری ده‌رچوونی ئه‌م
هێزانه‌ن له گونده‌کانیان . که‌چی له کۆتای ساڵی 1999دا کاتێک هێزه‌کانی
یه‌کێتی له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و تورک هێرشیان کرده سه‌ر
گه‌ریلاکانی په‌که‌که له چیای قه‌ره‌داغ هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و دوو گونده
که دژ به کۆمه‌ڵه‌کان خۆپیشاندان ده‌که‌ن خۆیان کرده قه‌ڵغانی
پاراستنی په‌که‌که و ئاماده‌بوون که سه‌ر و ماڵی خۆیان بکه‌نه
فیدایان . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=59&Cor=Hewal
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2768
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=9265
پێده‌چێت سیامه‌ند موهته‌دی له‌لایه‌ن یه‌کێک له ده‌زگا جاسوسیه‌کانی
داگیرکه‌رانه‌وه هاندرابێت بۆ بینینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی که له ڕابردوودا
به که‌سانی وه‌کو مه‌لای خه‌تێ و ئه‌نینۆ و عیسا پژمان سپێردرابوو ،
چونکه ئاغای موهته‌دی وه‌کو نوێنه‌رێکی داگیرکه‌ران پێشنیار بۆ حکومه‌تی
هه‌رێم ده‌کات تاوه‌کو به‌هانای به‌عسی عه‌فله‌قی سوریاوه بچێت و
هاوپه‌یمانێکی تۆکمه دروست بکات هه‌م له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ری تورک‌دا و هه‌م
له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌نی کوردی‌دا به دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و
ڕێگه‌ی ئازادکردنی پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌و پارته بگرن له ئه‌گه‌ری
گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که‌دا و ده‌ڵێت : { حکومەتی هەرێمی کوردستان
تەنیا هێزێکی سیاسیە لە کوردستان کە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی یاسایی و
هێزی پێشمەرگە و بودجە و پارلمان و دام و دەزگای حوکومی و ئیدارییە و
هەر ئەمانەش وادەکەن که بەدۆای گێڕانی ڕۆلێکی گەورەتر بێت لە ناو
ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوی کوردستاندا و یا لانیکەم به دژی تێکچونی
نەخۆازراوی هاوسەنگی هێز بوەستێتەوە. ئەوان هەم ناوەرۆکی شەڕخۆازانە و
سەروەری خۆازانەی پێ کاکا بە باشی دەناسن و هەمیش دۆستایەتی و پەیوەندی
نزیکیان لەگەڵ پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان هەیە، ئەوان هەم ویست و
تموحی گێرانی ئەم ڕۆڵەیان هەیە و هەمیش تۆانایی و کەرەستەی پێویست بۆ
جێبەجی کردنی. تەنانەت حکومەتی هەرێم جگە لە پەیوەندی سیاسی و ئابوری
لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە، وەکو زلهێزێکی ناوچەیی و ئەندامێکی ناتۆ،
پەیوەندی ستراتێژیکی لەگەڵی هەیە و ئەمە ئەگەری سات و سەودا کردن بە
دژی پێ کاکا دەهێنێتە ئاراوە. من خۆم زیاتر لەسەر ئەو باوەرەم که
هەڵسوکەوتی حکومەتی هەرێم ئاوێتەیەک دەبێ لە کردەوە و دژکردەوە. کردەوە
بەو مانایە که خۆاست و نەفسی ئەنجامدانی تێدابێت و دژکردەوە بەم مانایە
که وەستانەوەیەک بێت لە بەرامبەر زیادەخۆازییەکانی پێ کاکا }.
ئه‌م لێدوانه‌ی سیامه‌ند موهته‌دی هیچ گومانێک بۆ خوێنه‌ر ناهێڵێته‌وه
که جگه له ئیتڵاعاتێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه
نییه ، چونکه ئه‌وه‌ی به په‌رۆشی به‌عسی سوریاوه‌یه خودی کۆماری
ئیسلامییه که به هه‌موو توانای خۆیه‌وه له هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
به‌شار ئه‌سه‌ددایه.
لێره‌دا پێویسته خوێنه‌ر ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ی له‌لا دروست ببێت:
1- نزیک به په‌نجا ساڵه ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ناڵێنێت له‌ژێر زوڵم و
چه‌وسانه‌وه‌ی به‌عسیه فاشیه‌کاندا و له بیست ساڵی ڕابردووش‌دا ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بووه
، ئه‌ی بۆچی که‌سانی وه‌کو موهته‌دی پێشنیارێکیان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم
نه‌کرد که لانی که‌م سنوورێک بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانیان دابنێن له‌گه‌ڵ ئه‌م
ڕژێمه کوردکوژهدا ؟
2- ئه‌گه‌ر سیامه‌ند موهته‌دی دڵسۆزی کورده ، ئه‌ی بۆچی پێشنیار بۆ
حکومه‌تی هه‌رێم ناکات به‌و ئابووریه زۆره‌وه ببێته پشتیوانی
کوردانی ڕۆژئاوا بۆ ڕزگاربوون له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی نه‌گریس ؟
3- بۆچی سیامه‌ندی موهته‌دی بێده‌نگه‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ داگیرکراوی
ڕۆژئاوای کوردستان ، به‌ڵام کێچ ده‌چێته که‌وڵیه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و
پارچه‌یه بکه‌وێته ژێر ده‌ستی لایه‌نێکی کوردی به هاوکاری پ‌ک‌ک ؟
4- سیامه‌ند موهته‌دی چ سودێک وه‌رده‌گرێت به داگیرکراومانهوهی
ڕۆژئاوای کوردستان و دووچاری چ زیانێکیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌یه
بکه‌وێته ده‌ستی کوردان ؟
کاتێک ئه‌م گوتانه‌ی ئاغای موهته‌دیم بیست ، گریانی ئه‌و منداڵانه‌ی
ناوچه‌ی موکریان ده‌هاته به‌ر گوێم که به بێشکه‌وه خرانه ناو چه‌می
" کهتههوو " له‌لایه‌ن ده‌ره‌به‌گه‌کانی موهته‌دیه‌وه !
کاتێک ئه‌م گوتانه‌ی سیامه‌ند موهته‌دیم ده‌خوێنده‌وه ، دیمه‌نی
تاڵان‌کردنی وه‌رزێره زه‌حمه‌تکێشه‌کانی ناوچه‌ی موکریانم به‌رچاو ده‌که‌وت
له‌لایه‌ن ئاغاکانی ئیلخانیزاده و موهته‌دیه‌وه !
کاتێک داخوازیه‌کانی سیامه‌ندی موهته‌دیم بینی ، خیانه‌ته‌کانی قاسم
ئاغای دیبۆکری و ڕه‌حمان ئاغای موهته‌دیم بیر ده‌هاته‌وه که به
کۆماری کوردستان و خودی پێشه‌وایان کرد !
داواکاریه‌کانی سیامه‌ندی موهته‌دی له حکومه‌تی هه‌رێم ، لاشه‌ی له‌توپه‌تکراوی
پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی بیر ده‌هێنامه‌وه که له ناوه‌ندی
ئاژوان و له کیسهخهودا کۆکوژ کران له‌لایه‌ن ئاغاکانی موهته‌دیه‌وه
!
بێده‌نگ بوونی سیامه‌ندی موهته‌دی له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ری سوریا و
دژایهتیهکانیشی له هه‌مبه‌ری په‌که‌که‌دا ، ئه‌و گوتانه‌ی ئاغای
موهته‌دی ده‌هێنایه‌وه بیرم که ده‌یگوت " به‌لامانه‌وه گرنگ نییه
ئه‌گه‌ر چه‌ندین ناوچه بکه‌وێته ژێر ده‌ستی کۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڵام
نابێت چاوپۆشی له ناوچه‌یه‌ک بکه‌ین ئه‌گه‌ر بکه‌وێته ژێر ده‌ستی
حیزبی دیموکراته‌وه " !
قبووڵ نه‌کردنی په‌که‌که له‌لایه‌ن سیامه‌ندی موهته‌دیه‌وه هه‌مان ئه‌و
ئه‌قڵیه‌ته‌ی عه‌بدوڵاخانی موهتهدییه که ده‌یگوت " ئه‌گه‌ر ته‌نها
دوو نه‌فه‌رم له‌گه‌ڵ بمێنێت ئه‌وا حیزبی دیموکرات قبووڵ ناکه‌م " !
کوردان به‌گشتی و کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان به‌تایبه‌تی له چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌دان که هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌کتر
تاوه‌کو له ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که له سوریادا ڕووبدات نه‌ته‌وه‌که‌مان
له‌و به‌شه‌ی کوردستان له مه‌یدان دوانه‌که‌وێت و دووچاری هه‌مان چه‌وسانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی و بێ ناسنامه‌یی نه‌بێته‌وه ، که‌چی ئاغای موهته‌دی
پێشنیار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات که ده‌ست بداته ده‌ستی تورکه
فاشسته‌کان بۆ قه‌ڵاچۆکردنی کوردان و به‌داگیرکراو مانه‌وه‌یان ، ئه‌م
پێشنیاره‌ی ئاغای موهته‌دی هه‌مان ئه‌و گوته‌یه‌یه که ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر
شۆڕشمان پێ نه‌کرێت ، شۆڕشمان پێ تێکده‌درێت " ، خودا هه‌ڵناگرێت
ئاغایانی موهته‌دیش هه‌م ڕۆڵێکی خراپیان گێڕا له کۆماری کوردستاندا و
هه‌م لاوازکه‌ری دیموکرات و هه‌م له‌باربه‌ری کۆمه‌ڵه‌ش بوون.
بۆ بینینی گوته‌کانی سیامه‌ند موهته‌دی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Witar&J=878
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|