٢١\٧\٢٠١٥
ئەگەر سلێمانی
(هۆیها)ش لە ژنان بکا هەر پایتەختی رۆشنبیرییە..
چونکە
دەسەڵاتدارەکانی زۆر رۆشنبیرن و رۆشنبیرییان لەسەر دەڕژێتەوە!!!
ساڵانێکی
دوور و درێژە دەسەڵاتدارانی کوردستان لە رێگەی برەودان بە دابونەریتی
کۆنەپەرستانە و بڵاوکردنەوەیان لە نێو خەڵک لە پێناو راییکردنی کار و
نەخشە سیاسەتبازییەکانی خۆیان تۆوی ناوچەگەریێتیی لە نێو شار و
شارۆچکەکانی ژێر دەستی خۆیان دەچێنن و هەر رۆژەو ناو و ناتۆرەیەک لە
شارەکان دەنێن وەک (دڵ و قودسی کوردستان، شاری رەنگین و دەلال، شاری
هەڵمەت و قوربانی، شاری قەڵا و منارە و شارستانیەت، شاری خۆڕاگریی و
بەرخۆدان، شاری راپەڕین و نەبەردیی، پایتەختی جوانیی و بە ئەمەکیی،
پایتەختی رۆشنبیریی، شاری ناسنامەی کوردستان، شاری شاعیران، و... هتد)
هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا چەندین حیزب و رەوت و دەستەی دینیی و خورافییان
بۆ گەمژەکردن و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک بەرداوەتە گیانی ئەو میللەتە
وەک (بزووتنەوەی ئیسلامیی و جوندوڵا و ئەنساری ئیسلامی و یەکگرتوو و
کۆمەڵ و سەلەفیی و بەهائیی و کۆڕی دەروێشان و پەیمانگە و زانکۆی
ئیسلامیی و تەکیە و فەقێ و مەلا و شێخ و فاڵگر و سەکۆی مزگەوتەکان و
ئەوقاف و یەکێتی زانایان و... هتد).. لەوەتەی ئەو دەسەڵاتە هاتۆتە سەر
کار رۆژ نییە لە رێگەی ئەوانەوە چەندین توندوتیژیی و کارەساتی
نەخوازراو و قێزەون روونەدەن وەک (چاو لێ سوورکردنەوە و ئەشکەنجەدان و
لێدان و فەلاقەکردن و کوشتنی ژنان و منداڵان، قەدەغەکردنی خۆشەویستیی،
دەستدرێژیی و هەراسانکردنی سێکسیی، تێزاب پێداکردن، گرتن و راوەدوونان
و کوشتنی رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران، تێکدانی پەیکەر و دژایەتییکردنی
هونەر و جوانییەکان، هۆیهاکردن لە ژنان، کوشتنی ئەوانەی لە دەرەوەی
شەرع سێکس دەکەن، جنێودان و گومڕاکردن و فتوادانی مەلا و بانگخوازان لە
بەرانبەر خەڵک، بێزارکردنی خەڵک بە بانگدان و بەڕۆژووبوون و
قەدەغەکردنی خواردن و خواردنەوەکان لە خەڵک لە رەمەزانان،
سووکایەتییکردن بە کەمایەیەتییە دینییەکانی دیکە و ئەو کەسانەی
باوەڕیان بە دین و خودا نییە، خەرجکردنی پارە و بوودجیەکی زۆر لە
دامودەزگە دینییەکان و گەندەڵکاریی دینیی، کردنی خەڵک بە داعش و
ناردنیان بۆ ریزەکانی داعش و... هتد) ئەوانە هەمووی لە سایەی ئەو
دەسەڵات و سیستەمە روودەدەن.. ئیتر هۆیهاکردن لە ژنان لە سلێمانی و هەر
شار و شارۆچکەیەکی تر دیاردەیەکی زۆر ئاساییە چونکە دەسەڵاتدارانی
کوردستان لە هەردوو دەڤەری سەوز و زەرددا زۆر رۆشنبیرن و رۆشنبیرییان
لەسەر دەڕژێتەوە!!!
|