٢١\٢\٢٠١١ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، ده‌ستان نابڕن، به‌ڵام ده‌ستان کۆتاده‌که‌ن وه‌ک ده‌ستی هه‌ر دیکتاتۆرێکیتری جیهان.
ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی که له شاری سلێمانیدا خۆڵقانتان هه‌ره‌شه‌ی زیاتر ده‌که‌ن و یه‌کێتی له به‌یانامه‌که‌ی شه‌رعیه‌ت به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی پارتی ده‌ده‌ن (که پاسه‌وانه‌کان به‌رگرییان له خۆیان کردووه) و گۆڕانیش که له ژێر ناوی (ده‌یگۆڕین) سوار ملی ناره‌زایه‌تیه‌کان خه‌ڵکی کوردستان بوون پاساو ده‌هێننه‌وه و شه‌رعیه‌ت به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی پارتی ده‌ده‌ن.
ئێوه کۆمه‌ڵگای کوردستانتان به یاسا کۆنه‌په‌رست و داڕزیوه‌کانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌کان و ده‌ستی ئیسلامی سیاسیتان له ناوچه‌که‌دا ئاواڵا کرد. ئێوه تاوانبارن. مێژووتان لێواولێوه له تاوان. ئێوه به زۆر و نانبڕینی خه‌ڵکی کوردستان خۆتان سه‌پاند. ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریتان له‌وه زیاتر درێژ نابێت. ئه‌مڕۆ شۆڕشی خه‌ڵک له مه‌یداندایه و تۆڵه‌تان لێده‌که‌نه‌وه. رۆژ به ڕۆژ ڕق و کینه‌ی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، ژنانی سته‌مدیده و لاوان و خوێنکاران و ڕۆژنامه‌نووسان به‌رز ده‌بێته‌و له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا بۆیان بێته پێشه‌وه کڵپه‌ی ئه‌و ڕق و کینه‌یان به‌رده‌ده‌نه گیانتان و به زۆری شه‌قی دایکانی جگه‌رسوتاو له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌تانهێننه خواره‌وه. ته‌نها چاره‌نووسێک که چاوه‌ڕوانتان ده‌کا قه‌فه‌سه‌که‌ی(سه‌دام حسین )ه. ئه‌بێ ئه‌وه‌تان له به‌رچاو بێ که ڕژێمی به‌عس زۆر له ئێوه کاراتر بوو له دڕنده‌یی و دیکتاتۆریی. ئێوه ده‌تانه‌وێ به ترس و تۆقاندن ده‌سه‌ڵاته‌کاتان ڕابگرن به کوشتن و تیرۆرکردن وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بده‌نه‌وه. ئێوه هیجتان له سه‌دام حسین و سه‌رکرده درنده‌کان جیهان که‌متر نییه. ئێوه له هه‌ر کاتێکدا بیرتان له کوشتن و ده‌ستبڕینی خه‌ڵکی کوردستان بکردایه‌ته‌وه وه‌ک کاری هه‌میشه‌ییتان، ئه‌وا بۆ ئه‌مرۆ چاره‌نووسی تونس و میسر (بن عه‌لی و موباره‌ک)تان له‌به‌رچاو بێ.
|