٢٢\١٢\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر خۆشگوزه‌رانیی
هه‌بێ گه‌نجان ده‌سته ده‌سته کوردستان
جێناهێڵن.

دارا ئه‌حمه‌د
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره چاوچنۆک و
تێره‌نه‌خۆره‌کانی یه‌کێتی و پارتی هه‌رده‌م
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کوردستان پڕ له
ئارامیی و ئاسایشه و هه‌موو خه‌ڵک
خۆشگوزه‌رانن و له هیچیان که‌م نییه، که‌چی
وه‌ک ده‌یبینین گه‌نجانی کوردستان ده‌سته ده‌سته
کوردستانه خۆش و (حه‌یات)ه‌که‌ی
بارزانیی و تاڵه‌بانیی
جێده‌هێڵن و رێگه‌ی قاچاغی پڕ له
ماندووبوون و سووکایه‌تییپێکردن و گرتن و ته‌نانه‌ت
خنکان و کوشتن ده‌گرنه‌به‌ر و تف
له‌و
نیشتیمانه ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵێک بازرگان و سیاسه‌تباز و کۆنه‌په‌رستانی
دینیی و دابونه‌ریته داڕزاوه‌کان به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن.. هه‌ر ئه‌وه‌ته دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر (١٤)
که‌س له گه‌نجانی کوردستان له‌پاش ماندووبوون و رێگه‌بڕینێکی زۆر له
وڵاتی ئیتالیا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
ده‌ستگیر ده‌کرێن.
ده‌قی هه‌واڵه‌که:
پانۆراما کوردۆ:-
شه‌وی(19)له‌سه‌ر(20)ی ئه‌م مانگه‌دا،له شارۆچکه‌ی(ڤاستۆ)له
پارێزگای(کیێتی)ی سه‌ر به هه‌رێمی ئه‌بروتسۆ ی ئیتالیا،(21)په‌نابه‌ری
نایاسایی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره ده‌ستگیر کران.به پێی سه‌رچاوه‌کانی
په‌یوه‌ندیدار له نێو ئه‌و (21) په‌نابه‌رانه‌دا (14)یان کوردی
کوردستانی باشورن،که ته‌مه‌نیان له نێوان(15-17)سالییه، هه‌رچی ئه‌وانی
ترن ئه‌وه هاوولاتی ئه‌فغنساتان و خوارووی ئێراقن.
شایه‌نی باسه ئه‌م په‌نابه‌رانه ماوه‌یه‌کی زۆربوو به رێگاوه‌بوون
که رێگه‌ی ئاوی و ووشکاییان بریوه تاوه‌کو گه‌یشتونه‌ته ئیتالیا،ئه‌ویش
به نیازی ئه‌وه‌ی له ئیتالیاوه رووبکه‌نه وولاتانی تری ئه‌وروپا.
ئێستاش ئه‌و په‌نابه‌رانه له یه‌کێک له کلێسه‌کانی ئه‌و شاره
دانراون و به‌یارمه‌تی رێکخراوی خێرخوازی کاریتاس)و چه‌ندین رێکخراوی
تری خێرخوازی کۆنترڵی باری ته‌ندروستیان ده‌کرێت..
ئه‌و په‌نابه‌رانه ته‌نیا
ئه‌وانه‌ن که له‌و
رۆژانه‌ی دواییدا گیراون، دیاره جگه له‌وانه‌ش
به‌رده‌وام به ده‌یان که‌س و ده‌سته‌ی
گچکه و گه‌وره له په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه
ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌نابه‌ران
ناگرن و نایانگه‌ڕێننه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ک زۆربه‌یان مافی
نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گرن.
نازانین ده‌بێ تا که‌نگێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره چاوچنۆکانه‌ی خۆمان تێر
نه‌خۆن و له‌و ملیاران دۆلاره‌ی که له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵکی کوردستان له
به‌غداوه بۆیان دێ به لایه‌نی که‌م هه‌ندێکی لێ
ته‌رخان نه‌که‌ن بۆ دابینکردنی ویست و ئاره‌زوو و پێداویستییه‌کانی
گه‌نجان له هه‌ردوو لایه‌نی بژێویی ژیانێکی شایسته و خه‌رجییه‌کانی
فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردنیان!؟
- ئایه
ئازادییه‌کانی
گه‌نجان ئه‌وه‌یه که: له
زۆربه‌ی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌کانیان به شه‌ق و گرتن و لێدان و
ده‌ستڕێژی گولله وه‌ڵام بدرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له که‌لێنێکی میدیایه‌کانیش به
نووسین و کاری هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی ده‌نگی
خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه ئه‌وه
دادگا و غه‌رامه‌کردنی زۆر و لێدان و ته‌قه‌لێکردن و کوشتن و
خۆڕزگارکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان چاره‌نووسیان بێ !؟
- ئایه
ئازادییه‌کانی
گه‌نجان ئه‌وه‌یه: به‌هۆی یاسا و ده‌ستووره دینیی و
دابونه‌ریته پاشڤه‌ڕۆیه‌کان و
هه‌ڵسوکه‌وتی خێڵه‌کییانه و ژنکوژیی و دڕنده‌یی به‌رپرسه
حیزبییه‌کان نه‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان و به شێوازێکی مۆدێرنانه
خۆشه‌ویستیی بکه‌ن و پێداویستییه جه‌سته‌یی
و گیانییه‌کانی خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن و به ئازادیی
خۆیان دڵخوازی خۆیان هه‌ڵبژێرن و چواردیوارێک و بژێوییه‌کی پێویستیان
هه‌بێ بۆ پێکه‌وه‌نانی خێزان!؟
- ئایه
ئازادییه‌کانی گه‌نجان ئه‌وه‌ه‌یه که: کوردستان وه‌ک زیندانێکی گه‌وره
بێ بۆیان و نه‌توانن له ته‌مه‌نی خۆیان گه‌شتێک بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه
بکه‌ن و که‌سێک نه‌وه‌ی به‌رپرسه سیاسه‌تباز و بازرگانه‌کان نه‌بێ به
هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌توانێ ڤیزه
وه‌ربگرێ که له وڵاتان وه‌ک ڤیزه‌یه‌کی ساخته ته‌ماشا ده‌کرێ
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی
که نرخه‌که‌ی زۆر گرانه
به ده‌یان کێشیه‌تری بۆ دروست ده‌که‌ن به جۆرێک که گه‌شکه‌ره‌که
له‌خۆی بێزار بێ و جارێکی‌تر به‌لای گه‌شته‌وه نه‌چێ؟!
- ئایه
خۆشگوزه‌رانیی گه‌نجان ئه‌وه‌یه که:
له‌و هه‌موو
ته‌کنیکه پێشکه‌وتووه‌ی که ئێستا له جیهان هه‌ن
- هی په‌روه‌رده‌یی و
هی کات به‌سه‌ربردن
و سه‌رگه‌رمیی - بێبه‌ش بن، ئه‌وه‌ی هه‌یانه و نیانه ته‌نیا
مۆبایله‌که و به‌شێکی که‌میشیان کۆمپیوته‌ریان
هه‌یه.. که مۆبایله‌که‌ش جگه له‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ
ته‌نیا ده‌توانن بۆ ناوخۆ به‌کاریبهێنن.. ئه‌نته‌رنێته‌که‌ش ئه‌وانه‌ی
هه‌یتیان ده‌بێ بۆ نامه‌ناردنێک ته‌نانه‌ت جار وایه بۆ
ته‌نیا کلیک کردنێک ماوه‌یه‌کی زۆر به‌دیار
کۆمپیوته‌ره‌که‌یان دۆشدابمێنن!؟
- ئایه
خۆشگوزه‌رانیی گه‌نجان ئه‌وه‌یه
که: باخچه و
بازاڕ و جێگه‌ی کات به‌سه‌ربردن زۆر بێ - هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ
وڵاتان زۆر که‌مه - ئه‌ویش ته‌نیا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان و به‌رپرسه‌کان
بێ و زۆربه‌ی زۆری گه‌نجان له‌به‌ر نه‌بوونی توانای مادییان نه‌توانن
سوودیان لێوه‌رگرن و به ناچاریی دوای حیزبه‌کان بکه‌ون بۆ دابینکردنی
ژیانی کولله‌مه‌رگییان!؟
- ئایه
خۆشگوزه‌رانیی گه‌نجان ئه‌وه‌یه که: هه‌رچی
دز و جه‌رده‌ی سه‌رده‌می شاخ و به‌رپرسه‌کانی ئێستا و به‌کرێگیراوه‌کانی
به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ و نه‌وه‌ه‌کانیان هه‌یه له‌و‌په‌ڕی
خۆشگوزه‌رانییدا بژین
و له قوتابخانه‌ی نموونه‌یی بخوێنن و به پاره‌ی میلله‌ت بۆ ده‌ره‌وه
بنێردرێن بۆ خوێندن..
گه‌نجانی خێزانه هه‌ژاره‌کانیش که زۆربه‌ی
زۆری گه‌نجان پێکده‌هێنن قوتابخانه‌کانیان وه‌ک کاوڵگه بێ و له
رۆژێکدا سێ ده‌وامی تێدابکرێ و له‌پاش به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌کیش
ئه‌گه‌ر به خزمخزمانێ و واسیته نه‌بێ نه‌توانن
له هیچ شوێنێک دابمه‌زرێن و ده‌بێ له شه‌قامه‌کان بیخولێننه‌وه، یان
خۆیان به کارێکه‌وه خه‌ریک بکه‌ن که شایسته‌ی هیچ مرۆڤێک نییه چ له
جۆر و په‌یوه‌ندییه‌کانی کاره‌که و چ له ده‌سکه‌وتی کاره‌که!؟
- ئیدی
به ده‌یان ئایه و ئایه‌یتر که هه‌ر ته‌واو
نابێ!؟!؟!؟!؟
دیاره ئێمه که به‌و شێوه ره‌شبینییه له ژیان و ئازادییه‌کانی گه‌نجانی
وڵاته‌که‌مان ده‌دوێین مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه که ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی
پێ بێشکێنین.. چونکه وه‌ک رۆژی روون دیاره که ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ش و
کۆنه‌په‌رستمان هه‌یه و حیزبه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیش له‌وان چاکتر نین و تا ئێستا خێل و دین و
دابونه‌ریته پاشڤه‌ڕۆیه‌کان حوکمی کوردستان ده‌که‌ن و ئه‌و ژیانه
کولله‌مه‌رگییه‌ی گه‌نجانیش راستییه‌کی تاڵه و به داتا و به‌ڵگه‌نامه‌کان
سه‌لمێندراوه که رۆژانه له میدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان باسیان
لێوه ده‌کرێ و له میدیاکانی ناوه‌وه‌ش به
شێوه‌یه‌کی که‌م باسیان لێوه‌ده‌کرێ و میدیاکاره
راستگۆکانیش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هێرشی دڕندانه‌یان
ده‌کرێته‌سه‌ر.. جگه له‌وه‌ش ژیانی گه‌نجان
و جێهێشتنی نیشتیمان خۆیان گه‌واهیی ئه‌و راستییه‌ن، به‌ڵکه مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌یه روو له‌و گه‌نجانه بکه‌ین که خۆشگوزه‌رانیی و
ئازادییه‌کانیان لێ داگیر کراوه پێیان بڵێین: هه‌ر ئێوه‌ن له‌دوارۆژدا
خاوه‌نی ئه‌و وڵاته‌ن، راسته ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره
گوڵی گه‌نجایه‌تیی ئێوه ده‌پڕووکێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سته‌وه‌ستان و
بن و به‌رانگژیان نه‌بنه‌وه و خۆتان رێکخراو و یه‌کگرتوو نه‌که‌ن له
به‌رامبه‌ریان وه‌ک هێزی نه‌وه‌ی نوێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه پێشکه‌وتووخوازه‌کان
و وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کان و دابینکردنی ژیانێکی پڕ له
ئاسووده‌یی.. ئه‌وه
له دوارۆژدا گوڵی جوامێرییشتان ده‌پڕوکێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا
گوڵی ژیانی تێکڕای گه‌لیان پڕووکاندووه.
هێزی گه‌نجان ته‌خت و تاراجی به ده‌یان
دیکتاتۆر و رژێمی چه‌وسێنه‌ری له جیهان تێکشکاندووه و ئێوه‌ش ده‌توانن
ئه‌وه بکه‌ن.. خه‌ڵکی بێبه‌ش و نه‌داریش
چاوه‌ڕوانی هێزی بیر و بازووی ئێوه‌یه و هه‌ر
ئێوه‌شن ئاسۆی دوارۆژی ئه‌و گه‌له
بۆ وه‌دیهێنانی ژیانێکی پڕ له یه‌کسانییخوازیی
و ئاسووده‌یی و دامه‌زرانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
به ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوه‌کانیشه‌وه.
٢٢\١٢\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|