
5-12-2007
چالاکیه‌کانی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا به‌رده‌وامه.

ئەحمەد عەلی
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە سویسرا
لەراپۆرتێکدا کە ئاراستەی ناوەندی هەوڵگری کردوە رایگەیاند:
ڕۆژی شه‌مه01/12/2007جه‌مال کۆشش به نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن
به‌شداریکرد
له کۆبونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی کۆمیته‌وکه‌مپینی ( مافی نیشته‌جێبوون بۆ
هه‌موو) که له شاری بێرن به ڕێوه چوو وه کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوی
سویسری و په‌نابه‌ری که له شاره‌کانی زوریخ،جنێڤ، فریبۆرگ، ،لوزێرن
.. به‌شداربوون تیایدا ئاماده‌بوون. ئه‌م کۆبونه‌وه له چوارچێوه‌ی که‌مپینێکه
که له ئاستی سویسرادا دژ به بڕیاری تازه‌ی ده‌وڵه‌تی سویسرا به
ڕێخراوه. ،دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر ن‌و ینه‌رێک ڕاپۆرتی خۆی پێشکه‌شکرد
ئاماده بوان پێیان له سه‌ر کاری هاوبه‌ش و به‌ره‌ی هاوبه‌ش داگرت و
ڕایانگه‌یاند که به هه‌موو توانایانه‌وه دژ به‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی
سویسرا ده‌وه‌ستنه‌وه که له 1/1/2008 وه پیاده ده‌کرێ و سه‌رجه‌م
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که وه‌ڵامی نێگه‌تیڤیان هه‌یه ده‌خرێنه که‌مپی
گشتیه‌وه‌و هاموو مافێکیان لێ ده‌سێنرێته‌وه و... وه بڕیار درا که
له شاری زوریخه‌وه بۆ بێرن مارشێک به ڕێبخه‌ن،وه له هه‌ر شارێک هه‌وڵبدرێ
بۆ پێکهێنانی ئه کۆمیته‌یه و که‌مپینه وه داوا لا لایه‌نه‌کان بکرێ
به‌شدار بن تیایدا. وه 2/2 بڕیاره کۆبونه‌وه‌ی گشتی له ئاستی
سویسرادا ساز بکرێ.
هه‌روا بڕیاره دواتریش ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی که‌مپینه‌که به زمانه
جۆراوجۆره‌کان بڵاوبکرێته‌وه.
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 2/12/ ئه‌حمه‌د عه‌لی کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی له
گه‌ڵ به‌شێک له هه‌ڵسوڕاوان و په‌نابه‌رانی ساری زوریخ سازکرد، له‌و
کۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د ڕاپۆرتێکی کورتی له سه‌ر کار و
چالاکی ده‌وره‌ی ڕابردوو پێشکه‌ش کرد، وه‌ئاماده بوانیش سه‌رنج و قسه‌کانی
خۆیان خسته‌ڕوو،له به‌شێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌حمه‌د پڕۆژه و
کاری داهاتوو به تایبه‌ت مانگرتنی 18/12 ی ڕۆشنکرده‌وه و داوای کرد
که به‌و په‌ڕی تواناوه به‌شداری چالاکانه له‌و مانگرتنه‌یا بکه‌ین،
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش میخی شتیڤان که له ڕێکخراوی اوگن ئاوفه‌وه بشدار
بوو له سه‌ر مانگرتنه‌که باسێکی کورتی پێشکه‌ش کرد، له کۆتایشدا
نزیکه‌ی 10 که‌س خۆی ناونوسکرد بۆ مانگرتن و فۆرمی ئه‌ندامێتیا له
فیدراسیۆندا پڕکرده‌وه‌و بڕیاریان دا که کاری جدی له گه‌ڵ فیدراسیۆن
ده‌سپێبکه‌ن و سه‌ردانی که‌مپه‌کان بکه‌ن، بریاره سبه‌ی سه‌دان نوسخه
له هه‌فته‌نامه‌ی فیدراسیۆن کۆپی بکرێ و بڵاوبکرێته‌وه.
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|