٥\٣\٢٠١٠
ئه‌حمه‌د عه‌زیز
به نکۆڵیکردن و درۆکردن که‌رکوکمان بۆ
رزگار ده‌کا!

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
موژده موژده .... بۆ دانیشتوانی شاری که‌رکوکی
خۆشه‌ویست موژده ...چه‌ندین ساڵه سه‌رکردایه‌تی کورد‌و شۆڕشه یه‌ک له‌دوا
یه‌که‌کانی کوردستان نه‌یانتوانی شاری که‌رکوک رزگار بکه‌ن‌و بیگه‌ڕێننه‌وه
سه‌ر باشووری کوردستان..... که‌چی وا میلیشیای نکۆڵیکردن‌و درۆی ئه‌حمه‌د
عه‌زیزی کاندیدی ژماره (5)ی لیستی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌و، به درۆکردن،
شێواندن‌و نکۆڵیکردن له راستییه‌کان شاری که‌رکوک‌و ناوچه دابڕاوه‌کانی
باشووری کوردستان-مان بۆ رزگار ده‌کات.
کاتی خۆی له‌مانگی ئه‌پریلی ساڵی (2002)دا له کۆڕێکی دکتۆر فوئاد مه‌عسومی
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له دکتۆر
فوئادم پرسی: (کوردێکی زۆر باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که تۆ نامه‌ت ناردووه
بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی به مه‌به‌ستی پشتیوانیکردنت له نزار خه‌زره‌جی،
ئایا ئه‌و قسه‌یه تاچ راده‌یه‌ک راسته؟). سه‌ره‌تا دکتۆر فوئاد ویستی
له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م راکات، بۆیه هه‌ڵسامه‌وه‌و گووتم: (ئه‌وه‌ی
تۆ ده‌یڵێی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م نییه، من ده‌مه‌وێت به به‌ڵێ یان نه‌خێر
وه‌ڵامه‌که‌م بده‌یته‌وه). بۆیه له‌ناچاریدا گووتی: (نه‌خێر نامه‌م
نه‌ناردووه). ئه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌و نامه‌یه‌ی که دکتۆر فوئاد بۆ وه‌زیری
دادی دانمارکی بۆ مه‌به‌ستی دیاریکراو له‌سه‌ره‌وه‌دا ناردبووی، له
گیرفانم بوو (ئه‌وه پێشتریش له وتارێکی چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌رمدا
ئاماژه‌م به‌و کۆڕه‌و وه‌ڵامه‌که‌ی دکتۆر فوئاد داوه). دوای ئه‌وه‌ی
که دوێنی (3.3.2010) شوان داودی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ له
به‌دواداچونێکی ته‌له‌فۆنیدا پێی راگه‌یاندم که ئه‌حمه‌د عه‌زیز
تالێبی گۆڕان، نکۆڵی له هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا
کردووه سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی فه‌ریق یه‌که‌می روکن نزار عه‌بدولکه‌ریم
خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئه‌رکانی میلیشیا دڕنده‌که‌ی سه‌دام‌و قسه‌کانی منی
ره‌تکردۆته‌وه. یه‌کسه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم به نه‌خێرو
نامه‌که‌ی ئه‌و که له گیرفانم بوو بیرکه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وجاره‌یان
وه‌ڵامه‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ پۆلیسی دانمارکی له گیرفانی من نه‌بوو،
به‌ڵکو به‌رله‌وه‌ی له مێشکی من تۆمار کرابێت له مێشکی ئه‌حمه‌د عه‌زیز
تۆمارکرابوو، چونکه وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشێروان به‌رله‌وه‌ی له هه‌ر که‌سێکی
تری ببیستم له ئه‌حمه‌د عه‌زیز بیستبووم که گوایه پێشمه‌رگه‌کانی ده‌وروبه‌ری
نه‌وشێروان به‌ویان گه‌یاندبوو. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی کوردانه‌ی هه‌ریه‌ک
له جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیزو شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری له‌زاری ناوبراوه‌وه
بیستوومه، ئه‌گینا من ساده‌ترین په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌و
دووانه‌ی سه‌ره‌وه‌داو پێشمه‌رگه‌کانی ده‌وروبه‌ری نه‌وشێروان نه‌بووه.
رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی (2.3.2010) له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا
ئه‌حمه‌د عه‌زیز کۆمه‌ڵێک قسه‌ی بێسه‌روبه‌ری کرد، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا
پێمگوت هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و ته‌له‌فۆنکردنه‌ت بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌و
نکۆڵی کردنته له‌سه‌ر قسه‌کانی نه‌وشێروان بۆ پۆلیسی دانمارک یان ده‌ته‌وێت
بیکه‌یت به پێشه‌کییه‌ک بۆ نکۆڵیکردن له داهاتوودا. هه‌ندێک له قسه
بێسه‌روبه‌ره‌کانی ئه‌مانه‌ن: (تۆ هه‌موو پرانسیپێکی براده‌رایه‌تیت به‌زاند.
من سیاسه‌ت ده‌که‌م‌و به که‌یفی خۆمه باسی چی بکه‌م‌و باسی چی نه‌که‌م.
نه‌وشێروان مسته‌فا هه‌رچه‌نده جێگری سکرتێری (ی. ن. ک) بووه، به‌ڵام
هیچی به‌ده‌ست نه‌بووه، بۆیه نه‌یویستووه شایه‌دی بدات (مانگی حه‌وتی
ساڵی رابردووش له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌نیا نامه‌کانی مام جه‌لال‌و
فوئاد مه‌عسوم‌و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی نامه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان،
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان‌و هه‌ڵوێستی ناکوردانه‌ی نه‌وشێروان
مسته‌فا گله‌ییم لێکرد، دووباره هه‌مان پاساوی نابه‌جێی سه‌ره‌وه‌ی بۆ
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا هێنایه‌وه‌و گووتی: نه‌وشێروان ئه‌وکات
له‌ناو (یه‌کێتیی)دا بێ ده‌سه‌ڵات بووه‌و، دواتریش ده‌بێت جارێ چاو له‌و
شته بچووکانه بپۆشین له‌پێناوی شتی گه‌وره‌تر که له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی
پارتی‌و یه‌کێتیی-یه). به‌رنامه‌که‌ی دوێنێم له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک
بووه له‌سه‌ر پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی نه‌بووه تاوه‌کو من
باسی بێهه‌ڵوێستی ئه‌ویش بکه‌م. ئایه تۆ خۆت گوێت لێبووه که نه‌وشێروان
ئه‌و قسانه‌ی بۆ پۆلیس کردووه؟ من هیچم له‌بیر نییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی
نه‌وشێروان که چی به پۆلیسی دانمارکی گووتووه! نه‌وشێروان قسه‌ی واو
شتی وای به پۆلیس نه‌گووتووه). ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ناو هه‌ردوو که‌وانه
که هی ئه‌حمه‌د عه‌زیزن بخوێنێته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ڵوێستی
نه‌وشێروان چۆنه‌و ئه‌حمه‌د عه‌زیزیش تاچ راده‌یه‌ک ناڕاستگۆیه.
له‌وه‌ڵامدا که زۆر به‌زه‌حمه‌ت ناوبراو ماوه‌ی ده‌دام قسه بکه‌م،
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌م لێکرد که ئاماده نیم
گوێی لێبگرم، ئه‌گه‌ر ماوه به منیش نه‌دات قسه بکه‌م، ئه‌وه‌بوو به
چه‌ند جارێک پێمگووت: (به‌پێچه‌وانه‌وه تۆی که هه‌موو پرانسیپێکی
براده‌رایه‌تیت به‌زاندو من ته‌نیا وه‌ڵامم دایته‌وه نه‌ک ئه‌و
پرانسیپه‌م به‌زاندبێ. تۆ سیاسه‌ت ده‌که‌ی‌و پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت‌و گۆڕان به‌کار ده‌هێنی، منیش کوردایه‌تی ده‌که‌م‌و
دژی ئه‌وه‌م که‌سێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و پارته‌که‌ی ئه‌و پرسه به‌کاربهێنێت.
راسته تۆ ئازادی له‌وه‌ی هه‌رچییه‌کت بوێت بڵاویان که‌یته‌وه‌و باسیان
بکه‌ی، منیش ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌یانشاریته‌وه‌و باسیان ناکه‌ی باسیان ده‌که‌م.
من باوه‌ڕم به‌و پاساوه لاوازه‌ی تۆ نییه که نه‌وشێروان نه‌یتوانیبێت
بێت بۆ دانمارک به مه‌به‌ستی شایه‌تیدان له دژی نزار خه‌زره‌جی، که‌چی
ده‌توانێت بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنه‌وه‌یه‌ک دروست بکات! باشه تۆ خۆت ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانی
نووسینگه‌و مۆبایله‌که‌ی نه‌وشێروانت بۆ نه‌هێنام‌و من گه‌یاندمه
پۆلیسی دانمارک؟ باشه تۆ خۆت کاتی خۆی نه‌تگووت: نه‌وشێڕوان به
سکرتێرو براده‌رانی نووسینگه‌که‌ی خۆی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێک
پۆلیسی دانمارکی ته‌له‌فۆنی بۆ کرد، پێیان بڵێن نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر
ئه‌و ژماره‌یه په‌یدا نابێت‌و پێیان مه‌ڵێن لێره‌یه؟ دواتر به‌رله‌وه‌ی
وه‌ڵامی نه‌وشێروان به پۆلیس له هه‌ر لایه‌نێک ببیستم، تۆ به منت نه‌گه‌یاند
که پێشمه‌رگه‌کانی ده‌وروبه‌ری نه‌وشێروان وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌ویان به
تۆ گه‌یاندووه؟ (له‌وه‌ڵامدا گووتی؛ با وابوو به‌ڵام تۆ نه‌ده‌بوایه
باسیان بکه‌ی به‌تایبه‌ت باسی سه‌ردانه‌که‌ی خۆم له‌گه‌ڵ مام رۆسته‌م
بۆلای نه‌وشێروان‌و ئه‌و وتاره‌ی که به‌ناوی هێمن که‌رکوکی نووسیبووم‌و
نه‌وشێروان له‌گه‌ڵمدا باسیکرد). له‌ماوه‌ی (19) خوله‌کی قسه‌کردنمان
درێژه‌ی به‌زۆر شت‌دا که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و بابه‌ته‌ی ئێمه‌وه
نه‌بوو، وه‌کو به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی، شێوازی پڕوپاگه‌نده‌کردن
بۆ خۆی‌و گه‌ڕانی ناو شاری که‌رکوکی به تاقه کراس‌و پانتۆڵێک ته‌نانه‌ت
به بێ هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌یه‌کیش که وه‌ختی زۆری پێکوشت‌و، زۆرجاریش
که من قسه‌م ده‌کرد له‌ناکاو ئه‌و ده‌ستی ده‌کرده‌وه به‌قسه‌کردن‌و
ده‌یکرد به گه‌ڕه‌لاوژێ‌و هیچی وای تێنه‌ده‌گه‌یشتم. له‌کاتی قسه‌کردنماندا
چه‌ند جارێک نکۆڵی له‌ڕاستییه‌کان ده‌کرد، به‌ڵام که شتێکم پێ ده‌گووت
دووباره ده‌یگووت وایه به‌ڵام تۆ نه‌ده‌بوایه بیان نووسیت، به‌رله‌وه‌ی
ته‌له‌فۆنم بۆ بکه‌ی. له‌کۆتاییدا گووتی: (من ئێستا به کۆمه‌ڵێک گله‌ییه‌وه
هاتووم، ئاماده‌ی لێمیان وه‌رگریت یان نا؟ له‌وه‌ڵامدا پێمگووت: من ده
به‌قه‌ت تۆ گله‌ییم لێت هه‌یه، له مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوودا
ئاگادارم کردیته‌وه که‌چی گوێت پێنه‌داو هه‌مان شتت دووباره‌و سێ باره‌ت
کرده‌وه، بۆیه گله‌ییه‌کانت لێ وه‌رناگرم‌و بۆ خۆتیان به‌ره‌وه).
رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، له لاپه‌ڕه (13)ی ژماره (386)ی رێکه‌وتی
(4.3.2010)دا له به‌دواداچوونێکدا، قسه‌کانی ئه‌حمه‌د عه‌زیز سه‌باره‌ت
به هه‌ڵوێستی نابه‌جێی نه‌وشێروان مسته‌فا له هه‌مبه‌ر پرسی
دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی به‌مشێوه‌یه گواستۆته‌وه: (من زانیاریم
له‌و پرسه‌دا نییه، به‌ڵام پێموایه نه‌وشێروان مسته‌فا په‌یوه‌ندی به‌و
پرسه‌وه نه‌بێت‌و بڕواش ناکه‌م هیچ بۆچوونێکی له‌و باره‌یه‌وه
خستبێته‌ڕوو).
بۆ وه‌ڵامی ئه‌حمه‌د عه‌زیز، سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی،
پۆلیسی دانمارکی له‌ڕێکه‌وتی (27.11.2001)دا له ماڵه‌که‌ی خۆمدا ووته‌ی
منیان وه‌رگرتووه وه‌کو شایه‌تێک له‌دژی ئه‌نفالچی کوردکوژ (نزار خه‌زره‌جی).
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که به پۆلیسم داوه، کۆپی
به‌رگی په‌رتووکی (خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی
کوردستانی ئێراق 1984- 1988)ی نه‌وشێروان مسته‌فایه له‌گه‌ڵ کۆپی لاپه‌ڕه‌کانی
(140، 141، 142، 143، 150، 151، 152، 153، 212، 213)دا. هه‌روه‌ها
ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فا که گه‌یاندوومه‌ته پۆلیس
بریتین له هه‌ریه‌ک له ژماره‌کانی (00447069955555)،
(00447069911111)و دواتریش مرۆڤ ده‌بێت داوای ژماره‌کانی (2121343) یان
(2127200) له‌پێناوی قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌وشێروان مسته‌فا، هه‌روه‌ها
ئه‌و ژماره‌یه‌ش (00447069922222) که پێموایه راسته‌وخۆ هی نه‌وشێروان
مسته‌فایه، که هه‌موویانم له‌ڕێگه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌زیزه‌وه ده‌ست که‌وتوون.
هه‌روه‌ها به ئه‌حمه‌د عه‌زیز ده‌ڵێم تێگه‌یشتم که تۆ سیاسه‌ت ده‌که‌ی‌و
سیاسه‌تیش خۆت به‌سه‌دان جار باستکردووه که‌چی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رده‌م
باسی ئه‌وه‌تکردووه که یه‌کێتیی، پارتی‌و سه‌رکرده کورده‌کان سیاسه‌ت
ده‌که‌ن بۆیه متمانه‌ی خه‌ڵکیان له‌ده‌ست داوه‌و خه‌ڵک باوه‌ڕیان
پێناکه‌ن، که‌چی خێره ئێستاکه خۆت زۆر بێشه‌رمانه سیاسه‌ت ده‌که‌ی؟
به‌و چه‌واشه‌کارییانه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌و نکۆڵیکردنه‌ت له وه‌ڵامه‌کانی
نه‌وشێروان بۆ پۆلیسی دانمارکی، هیچ متمانه‌و باوه‌ڕێکم پێت نه‌ما!
بگره له هه‌موو قسه‌یه‌کت که‌وتمه گومان‌و سه‌رتاپای ئه‌و قسانه‌ی
لای من کردووتن به درۆ‌و خۆ هه‌ڵکێسانیان ده‌زانم‌و هه‌موویانت له
گیرفانی خۆت ده‌رتهێناون! هه‌ر تۆبووی لای من باسی ئه‌وه‌تکرد که دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌که‌ت به‌ناوی (هێمن که‌رکوکی) له‌سه‌ر نه‌وشێروان،
نه‌وشیروان به مام ڕۆسته‌م ده‌ڵێ: (ئه‌رێ مام ڕۆسته‌م، ئه‌وه بۆ ئه‌و
سه‌رسه‌ری و مه‌رسه‌رییانه‌ی که‌رکوک له‌سه‌رم ده‌نووسن؟ مام ڕۆسته‌م
پێی ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌م زمان‌و قسانه‌ت). ئه‌و قسه‌یه نه‌وشێروان‌و
مام رۆسته‌م ده‌توانن ده‌ریخه‌ن که کێ راستگۆیه! ته‌نانه‌ت ئه‌و قسه‌یه‌شم
له تۆ بیست که گوایه: (نه‌وشێروان مسته‌فا له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا
گووتی: هه‌تیوێکی به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتی خانه‌قا به‌هه‌موو که‌رکوک
ناده‌م). ئه‌و قسه‌یه‌شت ته‌نیا نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌توانێت راستییه‌کان
ده‌رخات! ته‌نانه‌ت به‌گومانم له‌و گوایه سه‌ردانه‌ی خۆت له‌گه‌ڵ مام
رۆسته‌م بۆلای نه‌وشێروان‌و ئه‌و وتاره‌ی که به‌ناوی هێمن که‌رکوکی
نووسیبووت، نه‌وشێروان له‌گه‌ڵتدا باسی کردبێت). که پێموایه ته‌نیا
بۆ خۆ فشکردنه‌وه لای من باستکردووه، ئه‌وه‌شیان مام رۆسته‌م‌و نه‌وشێروان
مسته‌فا ده‌زانن که ئه‌و سه‌فه‌ره‌و ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشێروان‌و تۆ
کراون یان نا! دوا شت که دڵنیابم له دروستکردنی خۆت بووه، ئه‌وه‌بوو
کاتێک که رۆژنامه‌ی (الڕتحاد) بۆ یه‌که‌م جار هه‌واڵێکی له‌سه‌ر نزار
خه‌زره‌جی بڵاوکرده‌وه، دوای یه‌ک دوو رۆژ ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه دیارنه‌ما،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌له‌فۆنم بۆتکردو گووتم: (وتاره‌که دیار نه‌ماوه).
دوای چه‌ند کاتژمێرێک ته‌له‌فۆنت کرده‌وه‌و راتگه‌یاند که له به‌دراداچوونی
خۆتدا بۆ ئه‌وکاره، براده‌رێکت که نزیکه له مام جه‌لال-ه‌وه پێی
راگه‌یاندووی: له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال ئه‌و وتاره لادراوه‌و ته‌واوی
ستافی (الڕتحاد)یش له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ئه‌و هه‌واڵه له‌سه‌ر نزار خه‌زره‌جی
له‌لان ناوبراوه‌وه سزا دراون). ئه‌وه‌بوو باوه‌ڕم پێکردی‌و ده‌ستبه‌جێ
وتارێکم له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه پڕ له‌درۆیه‌ی تۆ نووسی‌و بۆ چه‌ندین
ماڵپه‌ڕم نارد. دوای یه‌ک دوو کاتژمێر (مه‌حمود ره‌زا)ی وابزانم کارگێڕ
یان ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی (ی. ن. ک) له هۆڵه‌نده‌وه ته‌له‌فۆنی
بۆکردم‌و پێی راگه‌یاندم که نه هه‌واڵه‌که لابردراوه‌و نه مام جه‌لال-یش
که‌سی سزاداوه. خه‌ریک بوو له‌گه‌ڵ مه‌حمود ره‌زا ببێته ناخۆشیمان،
چونکه یه‌ک له‌وانه زۆری ده‌کرد که ناوی ئه‌و که‌سه‌ی پێ بڵێم که
(کێ ئه‌و ناهه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ر به مام جه‌لال کردووه – قسه‌ی مه‌حمود
ره‌زایه)، هه‌روه‌ها ده‌یویست من روونکردنه‌وه‌یه‌ک بنووسم‌و داوای
لێبووردن له مام جه‌لال بکه‌م. به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌م کرد به ئیمێڵ
ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌کانم ئاگادارکرده‌وه که ئه‌و وتاره‌م هه‌ڵگرن یان
ئه‌گه‌ر بڵاویان نه‌کرۆته‌وه بڵاوی نه‌که‌نه‌وه. ئێستاکه‌ش وتاره‌که‌م
ماوه ئه‌گه‌ر پێویستیکرد ده‌قی وتاره‌که ده‌هێنمه گۆڕێ. ئه‌و
بوختانه‌شت به مام جه‌لال‌و رۆژنامه‌ی (الڕتحاد)، ته‌نیا خالید ره‌زا
ده‌توانێ ئاشکرای بکات که شتێکی وابووه له‌نێوان من‌و ئه‌ودا یان نا!
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و که‌تنانه‌ت باسی به‌زاندنی پرانسیپی براده‌رایه‌تی
ده‌که‌ی، نازانم به‌چ روویه‌ک باسی ده‌که‌ی، چونکه پێموایه که درۆ
هاته گۆڕێ هیچ پرانسیپێک بوونی نامێنێ له‌نێوان براده‌رایه‌تیدا!
خۆ ئه‌وه‌شیان من بوختانی بۆ ناکه‌م که ئه‌و که‌رکوکه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌زیز
خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، هه‌مان ئه‌و که‌رکوکه‌یه که تورکمانه
تۆرانییه‌کان‌و عاره‌به شۆڤینیسته‌کانی وه‌ک ساڵح موتله‌گ، عومه‌ر
جبوری، مه‌زهه‌ر عاسی‌و تاریق هاشمی خه‌ونی پێوه ده‌بینن (به‌دیهێنانی
خه‌ونی که‌رکوکییه‌کان، که له ئیداره‌و حکومه‌تێکی خۆماڵیدا خۆی ده‌بینێته‌وه،
بێگومان مه‌رجه‌عه‌که‌شی هه‌رێمی کوردستانی دایک ده‌بێت – له به‌رنامه‌ی
کاری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراوه). ئێ چیبکه‌م ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که که‌رکوک بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ به‌و مه‌رجه‌ی
مه‌رجه‌عه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان بێت، ئه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی
گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاری که‌رکوک بدات بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستانی دایک، نه‌ک
باشووری کوردستان بکات به دووله‌ت! نازانم که‌سێک که زۆر له‌خۆبایی،
زۆر خۆ به‌زلزان، زۆر خۆ به ئاقڵزان‌و خه‌ڵک به نه‌زان‌و ده‌به‌نگ
بزانێت، چۆن ناتوانێت به‌رنامه‌یه‌کی رێک‌و پێک بۆ هه‌ڵبژاردن داڕێژێ‌و
یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین داواکاری هه‌مان داواکاری تورکمان‌و عاره‌به
ره‌گه‌زپه‌رسته دوژمن به کورده‌کانی هه‌بێت!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نکۆڵیکردنه‌که‌ی ئه‌حمه‌د عه‌زیز
سه‌باره‌ت به رۆڵی نه‌گێتیڤی نه‌وشێروان سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه
بکه:
http://issuu.com/hewalnews/docs/h_368b?mode=embed&viewMode=presentation&layout=http%3A%2F%2Fskin.issuu.com%2Fv%2Flight%2Flayout.xml&showFlipBtn=true
4.3.2010
Darsim2006@hotmail.com
|