ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
چه‌پکه گوڵێکتان پێشکه‌ش ده‌کات.

زانا گه‌لاڵی
لێم
ببوره ناو نیشانی تازه‌ترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا
( ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ) ه ئه‌م ئه‌لبوومه
له ١٤ تراک پێکهاتووه ، له هۆنراوه‌ی هه‌ردوو شاعیری به‌توانا
( هه‌ردی نوری ، ئه‌دیب چلکی )ه هۆنراوه‌یه‌کیش
له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی نووسراوه .
ئاوازی دوو له گۆرانییه‌کان ئه‌نۆنیۆمه و عارف شه‌کوریش به دوو
گۆرانی و ١٠ گۆرانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازی بۆ دانراوه .
ئاماده‌کردنی میوزیکی له‌لایه‌ن میوزیک ژه‌نانی به‌توانا
فورات که‌زداڵ ، عارف شه‌کوری ، دیده‌ن
توانا ئاماده‌کراوه . وابڕیاره له ئاینده‌کی نزیک له‌لایه‌ن
کۆمپانیای کۆره‌که‌وه بڵاو بکرێته‌وه .
سه‌باره‌ت به زۆر خایه‌ندنی ماوه‌ی ئه‌لبوومی پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌لبوومه
که بووه هۆی چاوه‌ڕییکردنێکی زۆر ئاشقانی
ده‌نگی هونه‌رمه‌ند له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ده‌ڵێت
:
من نامه‌وێ هه‌موو ساڵێک
کارێک بکه‌م دوای ٦ مانگ کاره‌که‌م کۆتایی بێ به‌ڵکوو به ٢ تا ٣ ساڵ
کارێک ده‌که‌م و به‌ڵام گرنگی و جێگه‌ی خۆی بگرێ نموونه‌شم ئه‌لبوومه‌که‌ی
پێشوومه که تا ئێستا جێگه‌ی خۆی کردۆته‌وه لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست که
ئه‌مه جێی دڵخۆشکه‌ری منه بێگومان ئه‌م ئه‌لبوومه‌م هه‌روه‌ک و ئه‌وه‌ی
پێشتر جێگه‌ی خۆی ده‌گری و چاوه‌ڕوان بن به‌م زووانه ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
چه‌پکه گوڵێکتان پێشکه‌شده‌کات.
شایه‌نی باسه به پێی بۆ چوونی چه‌ندین که‌سی به‌تواناوه ئه‌م ئه‌لبوومه
چاوه‌ڕێی با‌شترین ئه‌لبوومی سه‌رده‌می نوێ و هونه‌ری کوردی لێ ده‌کرێت
و به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێته‌وه .
|