AKP له مه‌غدوریه‌ت، بەرەو مه‌غروریه‌ت.
هۆشیار حوسێن برایم
ئەو دەنگانەمان كە تائێستا بە ئەمانەت لای AKP بوون، لێمان وەرگرتەوە،
ئەمە بۆچوون و لێدوانی سەركردەیەكی DTP یە لەدوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، وادیارە دەتەپە سەرەڕای سەركەوتنەكەشی لەخۆبایی نەبووە و بیر لە سەركەوتنی زێدەتر دەكاتەوە.
هه‌ر پێنج ساڵ جارێک له‌تورکیادا هه‌ڵبژاردنی گشتی شاره‌وانییه‌کانی گه‌وره‌شارو شار و شارۆچکه و ناحیه‌کان له‌گه‌ڵ دیاریکردنی موختاری ئاواییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت. تورکیا 81 شاره‌و له‌ناویاندا 16 یان به‌گه‌وره‌شار به‌ناو ده‌کرێن.
هه‌ڵبژاردنی رابردوو له‌رێکه‌وتی 29 ی ئازاری 2004 ئه‌نجام درا، دوای 5 ساڵ له 29 ی ئازاری 2009 دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بوو. ده‌توانرێت بگوترێت رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان بۆ هه‌ر پارتێک ده‌بێته پێوانه بۆ رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان له‌هه‌ڵبژاردنی گشتی، واته (په‌رله‌مان)، بۆیه گرینگی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌هی په‌رله‌مان که‌متر نییه. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و شاره‌وانیه له‌لایه‌ن پارتی براوه له‌م شاره تا 5 ساڵ به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ کوردانی باکوری کوردستان له‌زۆر لایه‌نه‌وه واتادار بوو، چونکه ده‌ته‌په وه‌ک پارتێکی کوردی خۆی ناساند و پروپاگه‌نده‌کانیشی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌نجامدا، بۆیه ئه‌و پارته ویستی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه بسه‌لمێنێت که پارته‌که‌یان نوێنه‌ری گه‌لی باکوری کوردستانه.
له‌تورکیادا هیچ پارتێک رێگای کارکردنی پێ‌نادرێت و مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پێ نابه‌خشرێت ئه‌گه‌ر ئایدۆلۆژیا‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب یان ئه‌تنیک ئاوا بووبێت، به‌ڵام ده‌ته‌په به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی نوێنه‌رایه‌تی هزری ناسنامەی گەلی كوردی کرد‌و سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا.
یه‌کێک له‌پارته سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی تورکیا پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی DTP یه، که پێشتر شاره‌وانییه‌کانی دیاربه‌کر و باتمان و ده‌رسیم و هه‌کاری و شرناخی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌مجاره‌ش دیسان هه‌مان ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌کی جیاوازی گه‌وره به‌ده‌ست هێنا، جگه له‌وانه‌ش شاره‌وانییه‌کانی شاره‌کانی (وان و سێرت)ی له AKP ستاندو شاره‌وانی شاری ''ئیخدر'' یشی له‌پارتی نه‌ژادپه‌رستی MHP وه‌رگرته‌وه.
- ده‌ته‌په له کۆی 16 گه‌وره‌شاری تورکیادا توانی 1 گه‌وره‌شار ئه‌ویش دیاربه‌کره به‌ده‌ست بهێنێت. - ده‌ته‌په توانی 7 شار به‌ده‌ست بێنێت. - هەروەها شارەوانی 51 قەزا بباتەوە. - شارەوانی 40 ناحیەی دیكەش بەدەست بێنێت. - بەگشتی له 52 شاره‌وانی شار‌و شارۆچکه‌کان که پێشتر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ 4 پارتی تردا له‌ژێر چه‌تری SHP خاوەنی بوون، ئه‌مجاره‌یان خۆی به‌ته‌نیا توانی 99 شاره‌وانی شار‌و شارۆچکه‌کان به‌ده‌ست بێنێت.
- رێژه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشووتر له‌ژێر چه‌تری SHP دا ته‌نیا 5.1% بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ته‌نیا توانی رێژه‌ی 5.6% به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌ته‌په چۆن گه‌یشته ئه‌م ئاسته ؟؟
1. له‌قۆناخی ئاماده‌کردن و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مجاره‌یان نه حکوومه‌ت و نه‌سوپاش هیچ کۆسپێکیان نه‌خسته به‌رده‌م کاره‌کانی ده‌ته‌په كەجێگای باس بێت. 2. هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنه‌کانی تورکیا راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌واڵ و پروپاگه‌نده‌کانی ده‌ته‌په‌یان سانسۆر کردبوو و بڵاویان نه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ROJTV توانی ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه‌و رۆڵێكی زۆر کاریگه‌ریش ببینێت له‌ڕازیکردنی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به ده‌ته‌په بده‌ن. 3. ئه‌مجاره‌یان ده‌ته‌په کێشه‌ی کورد‌و ناسنامه‌ی کوردی به‌ئاشکرا خسته رۆژه‌ڤ و به‌رنامه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. 4. به‌ڕێوه‌به‌رانی حزبی و کاندیده‌کان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانیش زۆر به‌جدی و فیداکارییه‌کی گه‌وره کاریان کرد به‌شێوه‌یه‌ک که سیاسه‌ت و ده‌ستور و یاسای تورکیایان ره‌خنه کرد، که بۆته هۆکاری ژێر ده‌ستی گه‌لی کورد. 5. سه‌ردانه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ته‌په بۆ هه‌رێمی کوردستان، ده‌ربڕینی بۆچوونی باشیان ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان وایکرد زۆرێک له‌و کوردانه‌ی که لایه‌نگری ده‌ته‌په‌ش نه‌بن، ده‌نگی پێ بده‌ن. 6. ئه‌مجاره‌یان کاندیده‌کانی ده‌ته‌په به‌پێچه‌وانه‌ی جاری پێشوو، خه‌ڵکی هه‌مان ئه‌و شارانه بوون که بۆی کاندید کرابوون. 7. بۆنه‌کانی وه‌ک 8 ی ئادار و نه‌ورۆز گڕو تین و جۆش و مۆرالێکی به‌هێزیان بۆ کورده‌کان دروست کرد‌و وای کرد که هه‌م له‌سه‌ر کاره‌کانیان جدی بن و هه‌میش ده‌نگه‌کانیان روو له‌زێده‌بوون بێت. 8. به‌کوردی قسه‌کردنی ئه‌حمه‌د تورک له‌نێو په‌رله‌مانی تورکیادا، نیازی ئاکه‌په‌ی له‌کردنه‌وه‌ی تی ڤی به‌زمانی کوردی ئاشکرا و ریسوا کرد، چونکه قسه کوردییه‌کانی ئه‌حمه‌د تورک به‌تاوان له‌قه‌ڵه‌مدرا، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خودی ئه‌ردۆغانیشه‌وه، ئه‌مه‌ش دوو ڕوویی ئاکه‌په‌ی لای گه‌لی کورد ئاشکرا کرد.
ده‌ته‌په پێویستی به‌سه‌رکه‌وتنێکی به‌م شێوه‌یه هه‌بوو، چونکه ده‌یویست بڵێت که من هه‌م، به‌ڕاستیش هه‌روای لێهات و بووه هێزی یه‌که‌م له‌کوردستاندا و له‌مه‌ولاش ده‌وڵه‌ت به‌گشتی و پارته‌کانی دیکه‌ی تورکیاش ناچارن ده‌ته‌په به‌جدی وه‌رگرن.
ئاکه‌په بۆ له‌کورتیدا؟؟
AKP له مه‌غدوریه‌ت، بەرەو مه‌غروریه‌ت.
ده‌نگه‌کانی ئاکه‌په به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2004 سێ خاڵ و به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2007 یش ئه‌مجاره‌یان هه‌شت خاڵ که‌می کردووه، جگه له‌کوردستان له‌شاره‌کانی که‌ناری ده‌ریای سپی و هه‌رێمی ''EGE'' زیانی زۆری به‌رکه‌وت.
هه‌روه‌ها هۆکاره‌کانی له‌کورتیدانی ئاکه‌په له‌کوردستاندا بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ 1. روونکردنه‌وه‌کانی ئه‌ردۆغان هەر لەدوای ساڵی 2007 ه‌وه به‌ته‌واوی له‌دژی کوردان بوو، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی زۆری لێکه‌وته‌وه، ئه‌ردۆغان کاتێ گووتی؛ '' یان ده‌بێ پێت خۆش بێ، یان ئێره جێ بهێڵه'' هه‌روه‌ها گووتنی '' یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك میلله‌ت، یه‌ک زمان، یه‌ک خاک'' کوردانی به‌ته‌واوی له‌وه دڵنیا کرد که ئه‌ردۆغان سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌کات و هیچ نیازێکی باشی له‌گه‌ڵ کوردان نییه. 2. شه‌وێك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆغان له Ntv توركیدا، له‌وه‌ڵامی پرسیاری داننان به حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه هه‌م ره‌تی کرده‌وه‌و هه‌میش ده‌ربڕینی ناشیاوی به‌کارهێنا، بێگومان ئه‌و تابلۆیه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌لای کوردان دروست کرد و به‌ده‌نگ نه‌دان بۆ پارتی ناوبراو هه‌ڵوێستیان گرت. 3. ئاکه‌په وازی له‌گۆڕین و سه‌ر له‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری تورکیا هێناو لێی په‌شیمان بۆوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی، چونکه بڕێکی زۆر له‌ده‌نگه‌کانی پێشتر قازانجی کردبوون، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێیان دابوون. 4. عه‌بدوڵا گویل له‌لێدوانێکیدا ناوی کوردستانی هێنا، دوای دوو رۆژ له‌لێدوانێکی دیکه‌یدا حاشای له‌وه کرد که گوتبێتی کوردستان! ئه‌مه‌ش له دوو لاوه زیانی به ئاکه‌په گه‌یاند، یه‌که‌میان له‌کاتی ناوهێناندا به‌شێک له‌تورکه‌کانی توڕه کرد و فریای ئه‌وه نه‌که‌وت ئاشتیان بکاته‌وه، دووه‌میان له‌کاتی حاشا کردنه‌که به‌شێک له‌و کوردانه‌شی له‌خۆ ره‌نجاند که پێشتر ده‌نگیان به ئاکه‌په دابوو. 5. ره‌وشی خراپی ئابووری تورکیا و بنبه‌ستبوون و قه‌یرانی مالی به‌تایبه‌تیش ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ناوچه گه‌شتیاره‌کان که‌وت، به‌خراپ له‌سه‌ر ئاکه‌په وه‌ستا. له‌ده‌ستدانی شاره‌کانی که‌نار ده‌ریاش به‌م هۆکاره‌وه بوو. 6. ئاکه‌په زیاتر له‌ساڵێکه ریفۆرمه‌کانی قۆناخی بوون به‌ئه‌ندام له‌یه‌کێتی ئه‌وروپای فه‌رامۆش کردووه. ئه‌مه‌ش وایکرد جه‌ماوه‌ره لیبراڵه‌که‌ی نێو ئاکه‌په لێی داببڕێن. 7. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات و به‌کێشه‌یه‌کی سیاسی بزانێت، ویستی له‌رێگای چه‌ند کارێکی نموونه‌ی TRT6 و هه‌ندێ هه‌نگاوی دیکه‌ی بچووک و ساده کێشه‌ی کورد له‌قاڵبی حه‌قیقه‌تی خۆی ده‌ربخات. 8. خه‌ڵکی تورکیا به‌گشتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هۆشداریاندا به ئاکه‌په و کارتی زه‌ردیان نیشاندا! 9. ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندو به‌کوردانی گووت؛ " ئه‌گه‌ر خزمه‌تتان ده‌وێ وه‌رنه لای من، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌شتان ده‌وێ بڕۆنه لای ده‌ته‌په". کوردانیش له‌ڕێگای سندوقه‌کانه‌وه وه‌ڵامی شیاوی ئه‌ردۆغانیان دایه‌وه.
دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌شه‌وێک، ئه‌ردۆغان لێدوانێکی دا و گووتی: ''ئێمه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌یام و ده‌رسمان وه‌رگرت'' بێگومان ئه‌م وته‌یه‌ش داننانه به‌لاوازبوونی پارتەكەی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتر.
که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ئاکه‌په چی لێده‌که‌وێته‌وه؟
1. لاوازبوونی ئاکه‌په جه‌ساره‌ت به‌پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌دات، که بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خت بخه‌نه رۆژه‌ڤی سیاسی تورکیا. 2. ئه‌ردۆغان ناچاره هه‌ندێک له‌وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارته‌که‌ی له‌شاره‌کاندا سه‌ر له‌نوێ له‌به‌رچاو ده‌رباز بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری ئه‌نجام بدات.
هۆکاره‌کانی زیادبوونی ده‌نگه‌کانی CHP.
1. پارتی گه‌لی کۆماری CHP پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوو، که پشتی به سیاسه‌تی عه‌لمانیه‌ت و دژه عه‌لمانیه‌ت ده‌به‌ست، ئه‌مجاره‌یان سیاسه‌ت و تاکتیکی خۆی گۆڕی و مه‌سه‌له‌ی ئابوری و گه‌نده‌ڵی به بنه‌ما گرت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیادبوونی ده‌نگه‌کانی.
2. بەدیاریکردنی سێ کاندیدی به‌هێزی وه‌ك که‌مال قلیچدار ئۆغلو له ئه‌سته‌نبۆل، موراد قه‌ره‌یا‌ڵچین له ئه‌نقه‌ره، عه‌زیز قۆجا ئۆغلو له ئه‌زمیر ده‌نگێکی زۆریان بۆ CHP قازانج کرد له سه‌ر ئاستی گشتی ده‌نگه‌کانی تورکیادا به‌رامبه‌ر به ئاکه‌په.
زۆری ده‌نگه‌کانی که‌مال قلیچدار ئۆغلو له ئه‌سته‌نبۆل و به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی رێگای له‌به‌رده‌م ده‌کاته‌وه که له داهاتوودا شوێنی ده‌نیز بایکاڵ بگرێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆکی CHP .
بەگشتی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە سەرەتای قۆناخێكی نوێ و هاوكێشەیەكی سیاسی نوێی بۆ كوردان بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ باكوری كوردستان ئاواڵاكرد، چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو دەرفەتەش باسێكی دیكەیە و دەكرێ لەشوێن و كاتی خۆیدا قسەی لەسەر بكرێت.
|