ئه‌که‌په
زیره‌کن و له‌سه‌ر هه‌موو هێله‌کان وازی ده‌که‌ن ،کوردیش خه‌مسارده.

مه‌هدی کاوانی
تورکه‌کان له‌سه‌رده‌می ئه‌که‌په زۆر به‌زیره‌کانه
له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌ره‌کان کار ده‌که‌ن
و بۆشیان چووه‌ته‌سه‌ر.
به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌سه‌ر محوه‌ری عه‌ره‌به‌کان به‌هه‌مووته‌شکیله‌سیاسیه‌کانیان،
له‌گه‌ڵ ئێران وڵاتانی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی،دیسان له‌ڕووی مامه‌له‌کردنیان
له‌سه‌ر عیراق هه‌موو هێلکه‌کان ناخه‌نه‌ناو یه‌ک سه‌به‌ته. هه‌ندێکیان
ده‌خه‌نه‌ناو سه‌به‌ته‌ی سونه‌کان، هه‌ندیکیشیان شیعه‌کان و کوردی
عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمیشیان تیایا بێ به‌ش نه‌کردووه. مامه‌له‌کردنه‌کانیشیان
هه‌ر یه‌که‌و به‌شێوه‌یه‌ک و به‌و شیوه‌یه‌ڕێکی ده‌خه‌ن که‌هه‌ر هه‌مووی
بکه‌وێته‌ناو ئه‌جندای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. له‌سه‌ر مه‌له‌فی کورد هه‌رچی
کردیان کردیان تاوه‌کو که‌رکه‌ک نه‌خرێته‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و
بۆشیان ده‌چێته‌سه‌رو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی سۆزی تورکمانه‌کان به‌ته‌واوه‌تی
به‌لای خۆیان ڕاده‌کێشن و ده‌یان که‌نه‌دوژمنی کورده‌کان ، له‌لایه‌کی
تره‌وه‌سۆزی عه‌ره‌به‌کان به‌تێکڕا به‌لای خۆیان ڕاده‌کێشن.
له‌سه‌ر مه‌له‌فی کورد له‌سه‌رێکه‌وه‌ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێم به‌وه‌ده‌ترسێنن که‌هاوکارن له‌گه‌ڵ په‌که‌که له‌دیوه‌که‌ی تر
ده‌یانه‌وێ زه‌مینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ هاوکاری کردنیان له‌دژی په‌که‌که‌ڕاکێشن
و له‌ڕێگای ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌فراوانه‌ئابووریه‌یان که‌قه‌واره‌یه‌کی
هه‌ره‌زۆری به‌خۆوه‌گرتووه‌و ده‌توانم بڵێم له‌ڕێگایه‌وه‌نیوه‌ی داهاتی
حکومه‌تی هه‌رێم له‌نه‌وت ده‌لوشن و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ئه‌و به‌ره‌و
پیشه‌وه‌چوونه‌ی له‌سه‌ر بونیه‌ی ئابووری کوردستان به‌هۆیانه‌وه‌خۆی
نیشان ده‌دات زۆر زۆر له‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو داهاته‌فراوانه‌ییه‌که‌بۆی
ته‌رخان کراوه. بۆ دیوی کوردی لای خۆشیان توانیان له‌سه‌روی ٧٠ ئه‌ندام
په‌ڕله‌مانی کوردی به‌گه‌مه‌ی هه‌لبژاردن به‌ڕیبکه‌ن و هه‌رچی ده‌شکه‌ن
ده‌یکه‌ن بۆ دژایه‌تی په‌که‌که‌و تێوه‌گلدانی سوپا بۆ لێدانیان. له‌سه‌ر
گه‌مه‌ی دین و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و باوه‌ڕه‌کانی که‌مالیزم ، به‌درێژایی
ئه‌و دوو خوله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان زۆر به‌زیره‌کانه‌له‌سه‌ر هێله‌جیاکان
جوله‌یان کردووه‌و هه‌ر هه‌مووشی به‌سه‌رکه‌وتوانه‌لێی ده‌رچوون و به‌قسه‌ی
زۆرانێک له‌لێکۆله‌ره‌وه‌سیاسیه‌کان ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانیان له‌ناو
سوپا‌و به‌کارێکی ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌لێ له‌هێزه‌کانی
به‌ناو پاراستنی که‌مالیزم و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زیاتره.
چینی سه‌رمایه‌داری تورکیش که‌داینه‌مۆی
پاراستنی که‌مالیزم و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی تورکیایه‌و ڕۆڵی تا ڕاده‌یه‌ک
بریار به‌ده‌ستیشیان هه‌یه‌له‌ده‌رچواندنی هه‌ر ته‌شکیله‌یه‌ک له‌ته‌شکیله‌سیاسیه‌کان
، له‌هه‌ردو خولی هه‌لبژاردن به‌تایبه‌تی له‌خولی هه‌لبژاردنی دوو زۆر
به فراوانی خۆیان دایه‌پاڵ ئه‌که‌په‌و ئه‌و هۆکاره‌شیان له‌بن ده‌ستی
هیزه‌کانی به‌ناو که‌مالیزم و پیاده‌کردنی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ده‌رهێنا.
پێیه‌کیان له‌ئه‌مه‌ریکایه‌و ئه‌وی تریشیان له‌ڕوسیاو چینه. له‌شه‌ڕی
گورجستان به‌دبلۆماسیانه‌له‌سه‌ر هێله‌جیاکان گه‌مه‌ی خۆیان ده‌کردو ده‌شیان
ویست نه‌شیش بسوتێ نه‌که‌باب واته‌تواناکانیان بۆ ئه‌و ئاقاره به‌ڕێکرد
که‌هیچ لایه‌نێک پێیانه‌وه‌نیگه‌ران نه‌بێت. هه‌لوێستیان له‌سه‌ر ئه‌و
دژایه‌تیه‌توندیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران وا لێ کرد که له‌ڕێگایه‌وه
ئه‌وان کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و تۆیان نه‌کرد که‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێیه‌وه‌ڕازی
بن و بۆشیان چوه‌سه‌رو زیاد له‌وه‌ش توانیان له گه‌ڵ ئێران هێلێکی ته‌ماس
له‌دژی په‌که‌که‌دروست بکه‌ن. به‌ڕاشکاوانه‌ش به‌ئه‌مه‌ریکیه‌کانیان
گووت یان ده‌بێ ئێمه‌تان بوێ یان په‌که‌که‌و شته‌کانیش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان
که‌وتنه‌وه‌و ئه‌مه‌ریکایان ڕاکیشایه‌سه‌ر ئه‌و هێله‌ی که‌به‌پێکه‌وه‌یی
بۆ له‌ناو بردنی په‌که‌که‌کار بکه‌ن .
ئه‌وه
په‌که‌که‌یه ده‌توانی له‌سه‌ر پێی خۆی وێڕای گرتنی سه‌رۆکه‌که‌یان به‌ڕێز
عه‌بدولا ئۆجه‌لان بوه‌ستێ له‌ناو ئه‌و هه‌موو تێوه‌گلدانه‌ی ئه‌مه‌ریکی
و ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و ئێرانی و بگره‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ،
ئه‌گه‌ر نا هه‌ر پارتێکی سیاسی تر بوایه‌ده‌بوایه‌له‌ناو ئه‌و هه‌موو
دوژمنایه‌تیه‌ده‌وروبه‌ره‌و تورکیه‌یان ،به‌دوایه‌و ئاسارو پاساریان
تێکشکیندرابایه. له‌سه‌ر کێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرایل نێوه‌ندێتیان کرد
تاوه‌کو ئیسرایل و سوریا بۆ ناو گفوگۆ و ڕێک که‌وتن به‌ڕێ بکه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌کانیشیان
له‌گه‌ڵ ئیسرایل درێژه‌پێدانی هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌توندو تۆڵه‌ی
پێش ئه‌و دوو خولی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیانه. له‌شه‌ڕی ئێستای هه‌رێمی غه‌زه‌ش
له‌هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی توندترن بۆ هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌دژی
ئیسڕایل و ئێستاش بوونه‌ته‌ناوبژیوان له‌پیناو ڕاگرتنی شه‌ڕو ڕاکێشانی
لایه‌نه‌ناکۆکه‌کان به‌ئیسرایل و حه‌ماس ، حه‌ماس و فه‌تح بۆ سه‌ر‌هێلی
ڕێککه‌وتن.
ئه‌و پرسیاره‌ی که‌لێره‌خۆی کێل ده‌کاته‌وه‌و پێویستی به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی
ورد‌و بێلایه‌نانه‌و هه‌مه‌لایه‌نیه، ئه‌وه‌یه‌باشه‌چۆنچۆنی ده‌سه‌ڵاتی
ئێستای تورکی که‌هه‌ندێک به‌دین پۆشته‌یان ده‌کاو هه‌ندێکی تریش به‌نیوه‌دین
، هه‌نه به‌میانڕه‌و هه‌یانه‌به‌هی تر‌و تریش و هه‌ر هه‌مووشی له‌شوێن
خۆیه‌تی، بۆیان ده‌چێته‌سه‌ر. ئایا له‌زیره‌کی خۆیانه، یان هه‌لومه‌رجی
ناوچه‌که‌ئه‌و ئه‌جندایه‌یان هێناوه‌ته‌پێشه‌وه‌یان هه‌ردکیان به‌پێکه‌وه‌یی.
ده‌سه‌ڵاتی ئێستای تورکیا له‌سه‌ر هه‌موو محوه‌ره‌کان یاری ده‌که‌ن و
به‌ته‌واوه‌تیش له‌گه‌ڵ هیچیان نینه‌و هه‌موانیش به‌دۆستی خۆیان ده‌زانن.
ڕاسته‌ئه‌وروپا نایه‌وێ بیانخاته‌ناو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپی له‌ڕێگای کۆمه‌ڵه‌هۆکارێکه‌وه‌به‌ڵام
به‌مه‌عقول ترین نێوه‌ندی سیاسیشیان له‌ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
حیساب ده‌که‌ن . ئه‌وان ئه‌مه‌ریکی رووس و چینیه‌کانیش له‌گه‌ڵیان ئه‌و
نێوه‌نده‌دینیه‌ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای تورکیایان پێ له‌هه‌موو نێوه‌نده‌دینیه‌کانی
تر باشتره‌و وا به‌مێشکیان دێته‌وه‌و له‌وانه‌یه‌بڵێن هه‌ر به‌ته‌هه‌ر
واش ده‌ڵێن که‌با تورکیا به‌ته‌واوه‌تی نه‌که‌وێته‌ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
به‌ڵام نێوه‌ندی وه‌ها چۆنی لێک ده‌یته‌وه‌زیاتر ده‌که‌وێته‌ناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
بۆ ڕاده‌دانان له‌فراوان بوونی قه‌له‌مره‌وی ئێران به‌ناوی شیعه‌و قه‌له‌مره‌وی
توندڕه‌روی سوننه‌کان به‌ناوی قاعیده‌و ڕێکخراوی توندره‌وی سوننی تر.
ئه‌وان له‌کاتیکا که‌ده‌زانن ته‌یاری دینی له‌ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی
له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و ناتوانن پێشره‌وی لێ بکه‌ن ،و واش به‌مێشکیان
دا دێته‌وه‌که‌له‌دوا جاردا ئه‌و قه‌له‌مڕه‌ویه‌دینیه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له‌بن ده‌ستی ده‌سه‌لاتی باوی ناوچه‌که‌ده‌رده‌هێنن و له‌ڕیگایه‌وه‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
لاری له‌ناوچه‌که‌لێ ده‌که‌وێته‌وه‌واته‌له‌حاله‌تی وه‌ها خوازیاری ئه‌وه‌ن
که‌جۆره‌سیسته‌می له‌بابه‌ت تورکیا شوێنیان بگرێته‌وه‌نه‌ک بکه‌ونه‌ناو
نێوه‌ندی توندڕه‌وی ئایینی شیعه‌و سوننه‌وه.
له‌ڕووی ئابووریش پێش ئه‌و دوو خوله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌که‌په،
تورکه‌کان له‌ناو سه‌خترین قه‌یڕانی ئابووری دابوون و به‌ده‌یان ملیار
دۆلار قه‌رزاری به‌نکی ده‌وله‌تی و دامه‌زراوه‌داراییه‌جیهانیه‌کانی تر
بوون . که‌چی ئێستاکه‌به‌یه‌کێ له‌وڵاته‌په‌ره‌سه‌ندوه‌نوێیه‌کانی داده‌نێن
له‌ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری تیایا . واته‌له‌ڕێزبه‌ندی ئه‌و ١٠
وڵاته‌یه‌که‌له‌و دوو ده‌یه‌ی ڕابوردو وه‌ک چین و هه‌ستانه‌وه‌ی ڕوسی و
هیندو به‌رازیل و .....به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئابووریان وه‌ده‌ست هێناوه.
به‌بۆچوونی خۆم ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توورکی ته‌نیا یه‌ک ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م
ماوه‌که‌له‌وانه‌یه‌بۆ داهاتوو ته‌گه‌ره‌ی بۆ په‌ره‌گرتنه‌کانی بنێته‌وه،
ئه‌ویش مانه‌وه‌ی کێشی کورده‌به‌چاره‌سه‌ر نه‌کراوی و که‌له‌ڕێگه‌یه‌وه‌به‌درێژه‌کێشانی
هه‌موو ڕیسه‌که‌یان لێ بکه‌نه‌خوری. له‌و باره‌یه‌وه‌لێدوان و زۆر ڕای
جیا خۆیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن . ڕایه‌کیان خۆی له‌وه‌وه‌ده‌بینێته‌وه‌که‌ئه‌که‌په
خه‌ریکی خولقاندنی نێوه‌ندێکی وه‌هایه‌که‌هه‌ندێ به‌ره‌پێشه‌وه‌چوون له‌سه‌ر
دۆزی کورد بێنێته‌پێشه‌وه به‌ڕووی دانپیانانی نه‌ته‌وایه‌تیان و زه‌مینه‌سازکردنی
وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌که‌که. ده‌نگ و ڕای ڕێک پیچه‌وانه‌ش هه‌یه‌که‌ده‌ڵێن
ئه‌که‌په‌کاری وه‌ها به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نی نه‌وه‌کا له‌دوا جاردا ده‌نگی
کورده‌کان زیاتر به‌لای په‌که‌که‌و ده‌ته‌په‌بکه‌وێته‌وه‌و ئه‌وان
تیایا زه‌ره‌ر بکه‌ن. به‌مه‌زنده‌ی من ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی هه‌موو هێلکه‌کانی بخاته‌ناو سه‌به‌ته‌ی تورکه‌کانه‌وه، هه‌نێکیشیان
بخاته‌ناو سه‌به‌ته‌ی ده‌ته‌په‌و په‌که‌که‌و ته‌یاری دینی کوردی له‌لایه‌ک
و ، په‌که‌که‌و ده‌ته‌په‌ش له‌گه‌ڵ ته‌یاری دینی کوردی نه‌رمی بنوێن له‌ڕێگایه‌وه‌ئه‌و
ڕێڕه‌وه‌په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ئه‌که‌په‌له‌سه‌ر ئه‌رزی تورکیا‌و جیهان و ده‌وروبه‌ر
به‌دژیان ناکه‌وێته‌وه‌و ده‌توانن له‌ڕێگاشیانه‌وه‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستای
تورکی به‌وه‌ناچار بکه‌ن که‌پێشڤه‌چوون له‌سه‌ر دۆزی کورد بکات. ئه‌و
نێوه‌نده‌سیاسیه‌ی ئێستای تورکیا نه‌به‌ته‌واوه‌تی دۆستی کورده‌وه‌نه‌به‌ته‌واوه‌تیش
دوژمنیه‌تی . یه‌کیه‌تی و یه‌کبوونی ڕیزی کوردان به ته‌شکیله‌سیاسیه‌باڵاکنیانیشیانه‌وه‌له‌ته‌واوی
کوردستان له‌دوا جاردا زامنی ئه‌و ه‌ده‌که‌ن که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئێستای تورکیا له‌دوا جاردا دۆستایه‌تیان بکه‌ن نه‌ک دوژمنایه‌تی.
١٢/١/٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk
|