٣٠\٣\٢٠١٠
عه‌للاوی..نیوه‌ی
که‌رکووکی تاپۆ کرد.

موحسین جوامێر
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاشکرا کرا، پشکی کورد له که‌رکووکدا
دیاری کرا ، ده‌کرێ بگوترێ نه دۆڕاندمان و نه بردمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
به پێوه‌ری کوردستانییانه و ئه‌و هه‌ڵڵایه‌ی ناومانه‌ته‌وه و به
بانگه‌شه‌ی دڵ و قودسی کوردان له قه‌پانی بده‌ین، نه‌ک هه‌ر
دۆڕاندوومانه؛ بگره کۆڵیشمان داوه و ده‌یان گۆڵمان لێ کراوه، هه‌ر
بۆیه پێم وایه له کاتی تۆژێنه‌وه‌دا ده‌بێ له‌م خاڵه‌وه پێشهاته‌کان
هه‌ڵبچنین و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داهاتوو چاکتر بکرێ، نه‌وه‌کا جارێکی
دیکه ده‌ردی (ڵه‌پڕ هات و له‌ناکاو چوو) یه‌خه‌مان بگرێ، یان ئه‌وانه‌ی
هه‌ر له پشتی باوکیاندا دوژمنایه‌تیی کورد چووه‌ته هه‌وێنیان؛ بتوانن
لوشکان باوێن.
ئه‌گه‌ر زۆر جار گله‌یی له به‌ختی خۆمان بکه‌ین و بڵێین قه‌ده‌رمان هه‌میشه
یار نه‌بووه، هاوکات ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنێین که زۆر جاریش
بێتوانایی و دوورنه‌بینی و حیزبایه‌تی بوونه‌ته ئامیانی دۆڕاندن و
کۆڵدانمان، هه‌روه‌ک ئه‌و وانه‌یه‌ی له که‌رکووک دادرا و سه‌لمێنرا که
پوازی ئه‌قڵی سیاسی له کوردستاندا سه‌ره‌خۆره، واته ده‌سکه‌وتخۆره..ده‌نا
چه‌چه‌پلترین سیاسه‌تکار ده‌یزانی تاکه شه‌ڕی لایه‌نی کورد له‌و شاره‌دا
له‌گه‌ڵ نه‌یاراندا، له‌سه‌ر خودی که‌رکووک بوو، نه‌ک شه‌ڕی هاوپه‌یمانیی
کوردستان له‌گه‌ڵ گرده‌که‌دا، یان ململانێی عه‌لمانی له‌گه‌ڵ
ئیسلامخوازاندا.
ئاخر کێ بیری بۆ ئه‌وه ده‌چوو ڕۆژێ له ڕۆژان ئاغای عه‌للاوی نیوه‌ی
شاری که‌رکووک له‌سه‌ر خۆی تاپۆ بکا، به‌مه‌شه‌وه زمانی کوردان، به‌تایبه‌تی
لێپرسراوانیان له که‌رکووکدا کورت بکا و هه‌ڵوێستیان لاواز بکا، هه‌روه‌ک
ئه‌م ڕۆژانه هه‌ست به‌م دیارده‌یه ده‌کرێ و له کڵاوڕۆژنه‌ی لێدوان و
ئاخاوتنی ئه‌وانه‌وه؛ بێتاقه‌تی ده‌خوێنرێته‌وه.؟
له‌وانه‌یه گله‌یی له گشت لایه‌نه‌کانی کورد بکه‌م، چونکه به‌وردی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی که‌رکووکدا مامه‌ڵه‌یان نه‌کرد، وه‌لێ پشکی هه‌ره‌زۆری
سه‌رکۆنه‌که ده‌بێ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکرێ که هه‌میشه به
ڕۆحی حیزبییانه و له سه‌رچاوه‌ی غروور و به‌که‌مزانینی به‌رانبه‌ره‌وه
هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه، هاوکات له هه‌مبه‌ر ناحه‌زانیشدا ئه‌وپه‌ڕی
لاوازی و بێوره‌یی نوواندووه و به چۆکدا هاتووه، هه‌روه‌ک له سه‌روبه‌ندی
دوا گفتوگۆدا له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نوێنرا، له
کاتێکدا نوێنه‌رانی کورد له‌ته‌ک په‌له‌فرتێی دوژمنان‌دا له سه‌نگه‌ری
خۆڕاگری‌دا بوون و تاکوو ئۆباما ته‌له‌فۆنی نه‌کرد؛ هیچ هیزێک نه‌یتوانی
بیانکا به تیکه و گلیان بدات.
به‌نده که سه‌عات به‌سه‌عات له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵاوێرکرانی ده‌نگه‌کانی
که‌رکووکدا ده‌ڕۆیشتم، هێندێ جار ڕووبه‌ڕووی وێستگه‌ی ئاوا ده‌بوومه‌وه
تێیدا جیاوازیی کورد و غه‌یره ته‌نیا چه‌ند سه‌د ده‌نگێک ده‌بوو، بۆیه
ئه‌وسا مه‌منوون بووم به هاوده‌نگی، واته یه‌کسانی له ژماره‌ی ده‌نگه‌کاندا..
له‌سۆنگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه ئێسته به‌سه‌رێکه‌وه خۆمان به دۆڕاو نازانم
و پێم وایه له کلکی گه‌ڕایه‌وه، هه‌رهیچ نه‌بێ دوژمن ناتوانێ ئه‌ونده
به‌کامی سه‌رکه‌وتن هه‌ڵپه‌ڕێ و گیانی کوردایه‌تیی کوردانی که‌رکووک
دابمرکێنێ و کلایان بکات.. دیسان ئه‌وسا زانیم تاکه ده‌نگێک چه‌ند به‌نرخه
و هۆشیارکردنه‌وه‌ی هه‌ر تاکێکی کورد چه‌ند گرنگتره !
وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێ بڵێم کوردان وه‌ک میلله‌ت عه‌یبیان نه‌بوو، که‌موکه‌سرییه‌کی
ئه‌وتۆیان نه‌بوو، نه له که‌رکووک و نه له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووکدا،
که‌س نه‌یتوانی له ده‌نگدان بڕیان بدا یان په‌ژیوانیان بکاته‌وه،
چونکه ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌هاواری ده‌نگدانه‌وه چوون، به‌ڵام خه‌ڵکی
چووزانن ئه‌م په‌رتییه له ده‌نگداندا بۆی هه‌یه ده‌نگی نزیکه‌ی 70
هه‌زار که‌رکووکی بۆ نه‌یارانی کوردستانییه‌تی که‌رکووک ببا، هه‌روه‌ک
ته‌نانه‌ت نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ش نه‌یزانی.
29/03/2010
mohsinjwamir@hotmail.com
|