ئه‌لبوومی
نیگارمه‌ندانی کورد.*
ده‌روازیه‌ک..
خوێنه‌رانی ئازیز ئیتر نازانم چۆن و بۆچیی و له‌به‌رچیی...؟! تا تێکڕای ئه‌و پێڤاژۆیه‌ی خوێندنی هونه‌رییم له ئاکادیمیا و ژیانی به‌غدا جارێکی‌تر بۆم نه‌لوا له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌ڕابگرم و به‌ڵه‌دیی و خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رییم له‌سه‌ری فره و پته‌وتر بێت، یانژی هه‌ر هیچ نه‌بێت کوورته نوسینێکی هونه‌ریی ، هاوپه‌یڤین و دێمانه‌یه‌کی هونه‌ریی له‌ته‌کدا ساز بده‌م و تۆزی په‌ڵه‌ی نائومێدی ناوچه‌وانم نه‌ته‌نێ، بۆ گێڕانه‌وه‌ی یادگاریی و زانیارییه هونه‌رییه‌کانی خۆی وه‌ک هه‌ڵدانه‌وه و لێدوان له‌سه‌ر ره‌ووتی مێژوویی هونه‌ری شیوه‌کاری کوردی له ساڵانی ده‌رکه‌وتنی به‌هره‌ی ره‌سه‌نی خۆیی و رۆڵی ئاستی هونه‌ریی شێوه‌کاری کوردی.. که بێگومان به‌بێ هیچ فیزییو خۆهه‌ڵکێشان و به‌رزه فڕییه‌ک ده‌بێژم له‌و سه‌رده‌م و پێڤاژۆیه‌ی خوێندنی هونه‌رییمدا ئاوڕێکی ویژدانی فره مه‌زنم له هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگ و به‌تواناو ته‌نانه‌ت بگره له لاوه‌کانیش دایه‌وهو بگره له‌م رێچکه‌یه‌دا پشکی شێرم به‌رده‌که‌وێت و گه‌رچی له هزرو تێڕاوانیینیشمداباوه‌ڕم به‌وه‌نیه که له‌پاش مه‌رگی هونه‌رمه‌ندێک یا روناکبیرێکدا بکه‌ومه بالۆره ژه‌نین و واوه‌یلا گه‌رم بکه‌م که تا له ژیانیشدا بووبێ، ئیتر بلاوکردنه‌وه‌و به‌رده‌وامی ئه‌م هه‌ڵقه و زنجیره نوسینانه‌م له‌سه‌ر ئه‌لبومی نیگارمه‌ندانی کورد و به‌شێکی زۆری هونه‌رمه‌ندانیشێوه‌کاری هاوچه‌رخ لێمده‌خوازێت که‌نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تا هه‌نوکه له ژیاندا ده‌گوزه‌رن، به‌ڵکه ئه‌وانه‌شی کۆچییانکردووه‌و ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه بوون له‌م مه‌یدانه‌دا و به‌به‌هره‌ی پاکژو ره‌سه‌نییان مه‌شخه‌ڵێکی به‌تینییان داگیرسان دو لێ مخابن به‌دوور بوون له لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن..! ئێدی لێره‌دا خۆشحاڵ ده‌بم که بتوانم ئاوڕێکی ویژدانی و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌رهه‌م و په‌نجه‌ی ره‌سه‌ن و خامه‌ی به پێزیهونه‌رمه‌ند مامۆستا( به‌دیع باباجان )ی هه‌رگیز نه‌مر بده‌مه‌وه و هه‌ره‌وه‌ها بتوانم گه‌شتێک به نیگار‌و به‌رهه‌مه دانسقه‌کانیدا بکه‌م که چ سامانێکی مه‌زنی پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد که تا له ژیاندا بوو، دوور بوو له گشت تروسکه‌و ناساندن..
ئێدی که ده‌توانرێ رۆڵی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خامه ره‌سه‌نه دابنرێ به پێشه‌نگ له بواری نیگارکردنی، وێنه‌ی رووخساری ئه‌و که‌سایه‌تییه ناودارانه‌ی نیوانه‌ی ناو دیرۆکی نه‌ته‌وه‌که‌مان، چ وه‌ک کاری هونه‌ریی و چ وه‌ک فراوانبوونی مه‌ودای کاری رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی له سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌نگاونان له رووی بواری تێهه‌ڵکێشانی نیگار به رووپه‌لی رۆژنامه‌دا. که ئه،مه‌ش زاده‌ی بیرتیژیی و خه‌یاڵ فراوانییه‌کی به‌هێزی هونه‌رمه‌ند به‌دیع باباجان پیشانده‌دات له چۆنیه‌تی مه‌یسه‌رکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی دیمه‌نی ئه‌و نیگارانه به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌رییانه‌ی به‌پێز له رووی مێژووییه‌وه له به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی به‌هایه‌کی هونه‌ریی به‌و که‌لوپووره‌ی بوونی ره‌نگ و رواڵه‌تی شاعیرانی کلاسیکیمان، وه‌ک ده‌رکه‌وتن و ئاماژه‌و ناسینه‌وه‌یان.. هه‌ر له‌م رووه‌وه مامۆستای به‌ڕێز د. مارف خه‌زنه‌دار له نوسینێکا ده‌بێژێت :ـ ( ئه‌گه‌رچی له ده‌وروبه‌ی جه‌نگی دووه‌می گێتی و پاش جه‌نگ به‌دیع وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کاری کورد ناوبانگی په‌یداکردبوو، به‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانی له رۆژنامه‌و گۆواری کوردی بڵاوده‌کرده‌وه. به‌تایبه‌تی له گۆواری گه‌لاوێژ، نزار، به‌لام ناوبانگی ته‌واوی له سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا په‌یداکرد، له‌وکاته‌وه‌ی وێنه‌ی هێڵکاری کۆمه‌ڵێک له شاعیرانی کلاسیکی کوردی کێشا بۆ( کتێبی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی، له‌سه‌ر داوای عه‌لائه‌دین سه‌جادی )*** ..
ئێدی دیاره سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و به‌ئاکام گه‌یشتنی له راده‌یه‌کی چاکداو ئافه‌ریده‌بوونی له قوڵایی هه‌ستی مێژووییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وردبیینیی و کارامایی و به‌ڵه‌دیی هه‌ردوو بلیمه‌ت( عه‌لائه‌دین سه‌جادیی و به‌دیع باباجان )ی نه‌مر ، ئێدی نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌و کات و سه‌رده‌مه ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییانه شاکارێکی باڵا‌و بڵند بوون و له‌جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌یه‌کی ئه‌وهامه‌زندا، به‌ڵکه به‌کارێکی ده‌گمه‌ن و پیرۆزی هێنده سه‌رکه‌وتوو ده‌ژمێردرێن، که‌تا به رۆژی ئه‌مڕۆشمان ده‌گات هیچ تێپه‌ڕاندن و هه‌نگاو و بازدانێکی به‌سه‌ردا نه رۆیشتبێت..!له‌لایه‌ن که‌سانی نیگارمه‌ندانیتره‌وه، لێ مخابن هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌وها مه‌زن و رۆشنبیر‌و فره به‌ڵه‌د له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و دیرۆک که بتوانێ له رۆژگارێکی ئه‌وها سیسته‌م دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگادا به‌و هێزو توانا‌و به‌هره ره‌سه‌ن و گه‌شه‌یه‌وه ئه‌سپی هونه‌ری خۆی تاوبداو گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌نرخ پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات، لێ که‌چی هیچ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی ویژدانی پڕبه‌های لێنه‌کرێته‌وه‌و تا له ژیاندا بێ گوزارشتی له‌سه‌رنه‌کرێت..!که شایه‌نی ئاماژه‌پێکردن و سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی بێت له نرخ و به‌های هونه‌ریی به‌ر له کۆچکردن و ماڵئاوایی کردنی له‌ژیاندا..سه‌رباری ئه‌م خۆشه‌ویستیی و هۆگریی و ئه‌ڤینه ته‌ڕو پاراوه‌ی له ناخیا هه‌رده‌م له بزواندا بووه..سه‌باره‌ت به‌کارو به‌رهه‌می هونه‌ریی له هه‌وڵدان و شۆڕبوونه‌وه‌ی له بووژاندنه‌وه‌ی سامان و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی، هه‌رده‌م بابه‌ت و دیمه‌نی نیگاره‌کانی پێوستیان به لێزانیی و ماندووبوون و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی مێژوویی گه‌ره‌ک بووه، بۆ نزیکبوونه‌وه له به‌ده‌ستخستنی سیمای رووخساره‌کاندا..!وێڕای ئه‌م لایه‌نه‌ش که‌چی رۆژێ له رۆژان ئه‌م هونه‌ره به‌رزه‌ی نه‌خزاندۆته لیواری خانه‌ی مامه‌ڵه‌تی بازرگانی پێوه‌کردن و کۆکردنه‌وه‌ی سامانی پاره‌وماڵی.که ته‌نانه‌ت بۆخۆیشیی چاوه‌ڕێی هیچ پاداشت و نرخ وه‌رگرتنێکی نه‌کردووه له هه‌مبه‌ر ئه‌و داهێنان و هێزه له بن نه‌هاتووه‌ی به هونه‌ره‌که‌یه‌وه لکابوون..ئه‌وه‌تا وه‌ک به‌ڕێز مامۆستا د خه‌زنه‌دار ده‌بێژێت :ـ( که به‌دیع باباجان بڕیاریداوه هه‌رچی کارێکی هونه‌ری په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌بێت، تا ژیانی ماوه به‌خۆڕایی و بێ پاره ده‌یکا، له‌به‌رئه‌وه کاره هونه‌رییه‌کانی له نوسینگه دوو جۆر بوون. یه‌کێکیان داهێنانی هونه‌ریی، ئه‌مه‌یان بێ پاره بوو، ئه‌ویتر کاری ته‌مغه‌و مارکه‌ی بازرگانی بۆ ده‌زگاو کۆمپانیا و خه‌ڵکیتر، ئه‌مه‌شییان بۆ پاره‌بوو له پیانو سوکردنی باری دارایی خێزانیی و هتد ..)****.
له تێکڕای رووانین و سه‌رنج بۆ سه‌رجه‌م
کاره هونه‌رییه دانسقه‌کانی باباجانی هونه‌رمه‌نددا ناکرێ هه‌رگیز
ورده‌کاریی و لایه‌نی به‌های هونه‌ریی و ئاستی تاموچێژیی جوانکاریی
نیگاره‌کان که گه‌رچی زۆربه‌شیان به خامه‌ی هێڵکاریی به مه‌ره‌که‌ب(
ره‌ش و سپی )ده‌ینه‌خساندن و زیاتر له به‌هاو گیانی ته‌کنیکی
گرافیکییه‌وه نزیکده‌بوونه‌وه پشتگوێ بخرێن که قوڵاییه‌کی( عمق
)تایبه‌تی له‌خۆده‌گرتن، که بینه‌ر و ته‌ماشاوان کاتێ رووبه‌ڕووی ئه‌و
نیگارانه ده‌بۆوه هه‌ستی ته‌واویی به ره‌سه‌نایه‌تی ده‌کرد له
نێوان په‌نجه‌ی کارامایی و چه‌له‌نگی هونه‌رمه‌نددا ده‌کرد، له
چۆنیه‌تی ده‌رکه‌وتنی وێنه‌ی که‌سایه‌تییه‌کاندا له
پێکه‌وه‌گرێدانیبه‌های گێانی(القیمه الروحیه ) تاراده‌ی شۆڕبوونه‌وه
به‌خرۆساندنی تاموچیژێکی له بن نه‌هاتوو..که زۆر ساره‌زاییانه
ئاکادیمیی وه‌ک( لایه‌نی توێکاریی تاریکی و روونی داڕشتن و ده‌رکه‌وتنی
ئاستی بینین و هتد ..)پێکاوه..ئه‌مه وێڕای له‌وه‌ی که هه‌رده‌م
مامه‌ڵه‌ت پێکردنی زیره‌کانه و هۆشمه‌ندانه له ده‌رکه‌وتن و
شێوه‌دانی( وێناکردنی کلاو جلک جامه‌دانی که هاوکات گونجاوبوونی ئه‌و
جۆر‌و شێوازه باوانه‌ی ئه‌و کالایانه بێتکه له‌و رۆژگاره‌دا
هه‌بوون..دیاره ئاوڕدانه‌وه‌و باس لێکردن و به‌دیارخستنی به‌رهه‌می
هونه‌ریی به‌پێزو نه‌بینراویتری ئه‌م خامه‌ره‌نگین و ناوازه‌یه که
خاکه‌ڕایانه و بلیماتانه ده‌له‌یزی له بواری هونه‌ری به‌رزی
نیگارکارییدا، زۆر زیاتر ده‌هێنێ مرۆڤ تێرامانی قوڵ و تۆژینه‌وه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندن له رێچکه‌ی ره‌خنه‌ی هونه‌رییدا ئافه‌ریده بکات بۆ
تیشک خستنه سه‌ر مه‌ڵۆی به‌رهه‌می رند و خامه‌ی به‌پێزی..گه‌رچی
تاهه‌نوکه‌ش که‌سانێکی زۆر ماوون له‌و روناکبیرو نوسه‌رانه‌ی هاوده‌می
ژیانی وی بوون ئێدی دکارن نوسین و باس بخه‌نه روو له‌سه‌ر لایه‌نی
شاراوه‌یی هونه‌ری ئه‌م نیگارمهنده ره‌سه‌نه که خوێنه‌رانی
کوردی‌یان لێبائاگادار بن لێی..دیاره ئه‌م کوورته‌نوسین و
هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه له‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده
خامه‌ڕه‌نگینه‌ش که به‌نه‌مریی رووپه‌لێکی مێژوویی بۆ بزاڤی هونه‌ری
شێوه‌کاری نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار کرد، ته‌نیا چاوخشاندنێکی
راگوزه‌رییانه‌یه..
به‌رلین
|