٢٧\١٢\٢٠٠٩ ئه‌لبومی نیگارمه‌ندانی کورد.
بورهان هه‌ژار - به‌شی دووهه‌م - - حه‌سه‌ن فه‌لاح ـ جابیر پیرداود ـ جه‌مال به‌ختیار - پێشده‌ستی:
وه‌ک له‌مه‌وبه‌رو به‌گشتی له زۆر نوسین و بڵاوه‌کراوه‌کانی پێشوومدا ئاماژه‌م به ته‌مه‌ن کوورتی بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاری هاوچه‌رخ داوه‌و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتیمانی هونه‌ریی تاهه‌نوکه کردگێ که به‌رهه‌می تابلۆ‌و نیگار‌و هه‌ڵکۆڵین کاری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی کوردی له‌خۆگرتبێ، دوواوم .. که‌له‌فه‌وتاندن و نغرۆبوون پارێزراوبن و دیاره کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌ن له‌لایه‌ک نه‌بوون و که‌می نووچه‌و گوزارشت سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌داری تۆمارکراو له‌سه‌ر ره‌ووتی دیرۆکی ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورد‌و له لایه‌کیتره‌وه، نه‌بوونی پاشخانێکی هۆشیاریی و رۆشنبیرییه له‌ته‌ک ناساندنی به‌رهه‌می رابردوومان به شێوه‌یه‌کی که وه‌ک که‌ره‌سته له‌به‌رده‌ستماندابن، بوونه‌ته خاڵی هه‌ره‌لاوازی و ئاستنزمیی و هه‌ژاریی بگره که‌م به‌ڵه‌دییمانه له پاشینه‌یه‌کی تۆکمه‌ی ناسراوو له ئاشنابوونمان به به‌رهه‌می چه‌له‌نگی ناوازه‌ی نه‌وه‌کانی رابردووماندا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له نێوا کوردان‌دا ئه‌م له‌شکری له هه‌ژمار نه‌هاتووه‌ی که هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێ و ده‌بێته ساعیر یان رۆژنامه‌نوس به‌ده‌ر له‌وه‌ی هیچ خه‌رمانێکیان بۆ مه‌ڵؤی ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییانه زیاد کردبێ و هه‌ڵنه‌که‌وتنی که‌سانی رۆشنبیر له بواری هونه‌ریی شێوه‌کارییدا، چ وه‌ک که‌سایه‌تی زۆربه‌ی شاعیران و رۆژنامه‌نوسانی کورد که فڕییان به‌سه‌ر چمک و تێگه‌یشتنی ئه‌م هونه‌ره زراڤه‌وه نییه..!که‌ئه‌مه‌ش گرفتێکه هه‌موومان سه‌رله‌به‌ر به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین، که بتوانین لێکۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌ی دروست له چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگان و ره‌خنه‌ی بابه‌تی له‌سه‌ر مه‌ڵۆی به‌هره‌ی گه‌شی هونه‌رمه‌ندانی داهێنه‌رو دانسقه‌مان بکه‌ین..که ئه‌مه‌ش گرفتێکه هه‌موومان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین ، که بتوانین به سانایی و له به‌رده‌ستدا هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی مێژویی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیی و ره‌خنه‌ی بابه‌تی بهاوێژینه سه‌ر مه‌ڵۆی به‌هره‌ی گه‌شییان..!ئێدی سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه‌ش ئه‌وا بێسێودوو لێکردن ده‌کرێت ئاماژه به سستیی و لاوازی رۆڵی راگه‌یاندنی کوردیی و نائاشنایی که‌سانی رۆشنبیری ئه‌و بواره له ناساندنی رێچکه‌ی ئه‌و هونه‌ره به جه‌ماوه‌ر بکه‌ینه خاڵی نه‌رێتی له نێو فه‌رهه‌نگی په‌خشنه‌بوونی زه‌مینه‌ی هۆشیاریی و ناساندنی ئه‌م هونه‌ره باڵایه به کۆمه‌ڵگای کوردیی..که ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که نکاراون یانژی سه‌ریان نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئاوه‌ڵابوونی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه‌ک به رووی هونه‌ر و به‌رهه‌می ناوازه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورددا له‌و پێڤاژۆیانه‌دا که هاوشانی لایه‌نه‌کانیتری راگه‌یاندن، بتوانێ رۆڵی ئه‌رێتی خۆی بگێڕێت..! که بۆ رۆژی ئه‌مڕۆمان ببنه سه‌رچاوه‌و ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ڵگه‌ی دروست له هه‌بوونی پاشخانی زانیاریی وناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌و رۆژگاره‌دا به په‌ره‌مووچی به‌هره چه‌له‌نگه‌کانیان، ئاوێنه‌یه‌کی رۆشن بوون له ره‌نگدانه‌وه‌ی دیمه‌نی کۆمه‌لایه‌تیی و ژیانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کورددا..که تا ئه‌وڕۆش ئێمه بمانتوانیایه بێژیین ده‌گه‌ڵ تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی هۆشیاریی و ئاستی زانیارییمان، فه‌رموون :ـ ئه‌وه رووپه‌لێکی گه‌شی تۆمارکراوی ناوازه‌ی ئه‌و کات و سه‌رده‌مه که هونه‌رمه‌نده خامه ره‌نگینه‌کانمان بۆیان جێهێشتووین و ئێمه داخۆیانی به‌هره‌و به‌رهه‌می ناوازه‌ی ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگانه‌یین که له مێژویه‌کی نزیکماندا ده‌رکه‌وتوون..ئێدی ئه‌زیش لێره‌دا ده‌مه‌وێت به تیڕوانێنێکی خێرا‌و نوسێنێکی کورتی راگوزاریانه، له خامه‌و به‌هره‌ی به پێزی چه‌ند نیگارمه‌ند و به‌هرمه‌ندێکی ده‌رکه‌وتووی ساڵانی سییه‌کان و چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو بدوێم و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بۆم بلوێت به به‌هره‌مه‌ندانی( پێڤاژۆی سه‌ره‌تا )ی چه‌رخی بیست له بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاریدا ناوزه‌ندییان بکه‌م، که تا راده‌یه‌ک به‌رهه‌م و شاکاری هونه‌رییان که‌و‌تبنه به‌رده‌ست و دیده‌ی ته‌ماشاوانی کورد له کوردستاندا...!دیاره هه‌ڵکه‌وتنی که‌سانی ئه‌وها له‌و رۆژگاره‌دا بۆ بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاری هاوده‌ممان، مایه‌ی خۆشنیهادیی و ئارامییه که ببنه کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌و له نێو ئاسمانی شه‌وه‌زه‌نگی تارکیستانی خولگه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگادا که به‌بارتاقای دیرۆک روو له نغرۆبوون و فه‌وتاندن چوون، که ئێدی بۆخۆیان خاوه‌نی په‌یامی راستگۆییانه‌ی رۆژگاری خۆیان بوون له رۆشنکردنه‌وه‌ی چمکی ئه‌م هونه‌ره‌و خرۆشاندنی هۆشیاریی هونه‌رییان له نێو کۆمه‌ڵگادا.
- حه‌سه‌ن فه‌لاح - 1910ـ 1976
یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به‌توانایه‌کی خۆڕسکیانه‌وه ده‌رکه‌وتووه ئه‌ویش نیگارمه‌ندی به‌هره‌وخامه ره‌نگینی به‌پێز مامۆستا( حه‌سه‌ن فه‌لاح )ی به‌هره‌مه‌ندو به‌سه‌له‌یقه‌یه که ساڵی 1910له باژێڕی سوله‌یمانیدا زایینبووه .. که ده‌کرێت به یه‌که‌مین نیگارمه‌ندی شار ناوززه‌ند بکرێت که‌تا هه‌نوکه به‌رهه‌م و کاره هونه‌رییه‌کانی مابێتن و به‌رچاوکه‌وتبن و ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی نمونه‌ی فۆتۆیی که کاتی خۆی گیراوون.. له‌و به‌رهه‌م و نیگارانه‌ی کردوونی به تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی ساڵانی سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردووداکه وه‌ک ده‌زانرێ ئه‌م نیگارمه‌نده خۆڕسکه به توانا و سه‌لیقه‌یه به گڕوتینێکی جۆشوپڕ خرۆشه‌وه ئامبازی کاری هونه‌ری نیگارکاری بووه له‌و رۆژگار‌و پێڤاژۆیه‌داکه به‌شێوه‌یه‌کی چالاکانه‌و جموجۆڵی په‌یامی هونه‌ری خۆی ئافه‌ریده کردووه له هه‌مبه‌ر جه‌ماوه‌رداو شێلگیرانه‌ش توانیووه‌یه‌تی ئه‌سپی به‌هره‌و په‌یامی جوانکارییانه‌ی خۆی تاوبدات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌ووتی تێهزرینی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی به‌جێبهێڵێت ..!که تێكڕای ئه‌و به‌رهه‌م وکاره هونه‌رییانه‌ی کێشاونی ره‌نگدانه‌وه‌ی دیمه‌نی رۆژانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و دیمه‌نی رووداوی مێژویی و بووژاندنه‌وه‌ی داستانه کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیی بوون.. وه‌ک باسده‌کرێت نیگاروبه‌رهه‌مێکی زۆری له‌سه‌ر دیواری ماڵان و بگره گه‌رماوو چایخانه‌و هۆتێله‌کانی ناوبازاڕی شاری سوله‌یمانی و به‌غدا کێشاوون..دیاره ئه‌وه‌ی ده‌زانرێ سه‌باره‌ت به‌م نیگارمه‌نده خۆڕسکه که ته‌نیا به‌هه‌وڵ و ماندووبون و په‌ره‌وه‌رده‌کردنی به‌هره ره‌سه‌نه‌که‌ی خودی خۆی هه‌نگاوی کارامایانه‌ی هه‌ڵهێناوه‌و ئاشنایه‌تی له رووی زانستی خوێندنی هونه‌ره‌وه نه‌بووه‌و به ئه‌زموونی تایبه‌تی خودی خۆی به‌هره گه‌شه‌که‌ی تاوداوه‌و به‌له‌دیی ئافه‌ریده کردووه، له چۆنیه‌تی نیگارکاریی و گرنگیدان به به‌کارهێنانی ره‌نگ و سواخدانی له‌سه‌ر که‌ڤاڵ و ره‌نگڕێژیی تابلۆکانیدا له داڕشتنی مژاری ناو بابه‌ته‌کانیدا.. که تێكڕایان به‌رهه‌می ریالیستی رۆژانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردی بوون..لێ وێڕای له‌وه‌ی که شێوازی ساکاریی و ته‌کنیکێکی ساده‌و ره‌وان به‌کارهاتوون له فیگه‌ری هونه‌ریی به‌رهه‌می نیگاره‌کانیدا، لی به‌ده‌ر نه‌بوون له زمانی راستگۆیی و به‌های جوانکاری هونه‌رییانه له رووی داڕشتن و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی نیگاردا به‌رجه‌سته کردوون.. که‌ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و هۆشیاریی به‌هره‌که‌ی ده‌گه‌ێنێت له مامه‌ڵه‌تکردنی هونه‌ر وه‌ک په‌یامێک بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی به‌ها هونه‌ری له ده‌سته‌ڵاتی هێزی به‌هرو په‌ره‌مووچییدا له ئاوێته‌کردن و دانانی ره‌نگ و شێوه‌و هێڵکێشانی رووخسار‌و دیمه‌نه‌کاندا، ده‌گه‌ڵ بوونی ناوه‌ڕۆکێکی بزوێنه‌ر راستگۆیی له گوزارشت و ده‌ربڕینی رایالیستانه که به‌ها و لایه‌نی هونه‌ریی جوانکاریی دیمه‌نه‌کان له‌خۆبگرن ..!ئه‌گه‌ره‌کی به چاوی هه‌لسه‌نگاندن و تێڕوانینی رۆژگاره‌که‌ی خۆی بۆی بڕوانین، ده‌بێت به هه‌نگاوی چوست و چالاک و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ که له‌و سه‌رده‌م و پێڤاژۆیه‌دا رووکاری ئه‌رێتی به‌دووتخۆیدا په‌لکێش کردووه و بۆته ناسنامه‌یه‌کی دیرۆکی له بوونی ته‌رزو شه‌قڵێکی هونه‌ریا له مێژوی ساڵانی سییه‌کان و به‌رودوای سه‌ده‌ی بیستدا..چونکی هه‌موومان ئاماژه به‌و راستیه ده‌ده‌یین که له‌و رۆژگاره‌دا هێشتا هۆشیاریی تاک و کۆمه‌ڵ نائاگا و که‌مبه‌ڵه‌د بووه به چمکی هونه‌رو له کایه‌ی رۆشنبیرییدا نکاراوه هزر بکاته زه‌مینه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ته گۆشه‌گیریی و دواکه‌وتووییه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ستییه‌وه نالاندوویه‌تی، ئه‌ویش به کاریگه‌ری هزری نه‌رێتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینیه‌وه‌له چۆنییه‌تی تابۆ( حرام )کردنی چمک و ناسینی هونه‌ر، که چه‌کێکی کاریگه‌ری رۆشنهزری کۆمه‌ڵگا بێت..ئێدی وه‌ک له هه‌ندێ نوسراو و به‌ڵگه‌ی کۆنینه‌ی وه‌شانبوودا، له هه‌ندێک نوسیندا ئاماژه به‌وه ده‌کرێ که ئه‌م نیگارمه‌نده به‌سه‌لیقه‌یه گه‌له‌ک تامه‌زرۆی هاوگه‌ڕیده‌ی ده‌ڤه‌رو هاموشۆی شاران و وڵاتانی‌تری کردگێ، که‌ئه‌م هه‌وداڵبوونه‌شی بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌زموونی به‌پێزتر و چنینه‌وه‌ی مایه‌ی به‌ره‌که‌تی ده‌وله‌مه‌ندبوونی فره به‌هره گه‌شاوه‌ی سه‌لیقه‌ییه‌که‌ی له میانه‌ی کاری هونه‌ریی نیگارکاریدا..ئه‌ویش وه‌ک خلبوونه‌وه‌ی به‌ره‌و باژێڕی به‌غداو شاره‌کانی باشور و ته‌نانه‌ت چوونی به‌ره‌و کوه‌یت و بگره ولاتی ئێران و ،،،هتد... ئه‌گه‌رچی له‌ته‌ک باربژێوویی و گوزه‌رانی ژیانی خۆدی خۆیشیدا بووبێت، لێ به‌ده‌ر نه‌بووه له ئاشنایه‌تی په‌یدا کردنی زانست‌و رۆشنبیریی به دنیای هونه‌ر له‌و جێگه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یتر که چاوهه‌ڵهێنان و پانتاییه‌کی زێتری پێئاشناتر کردبێت..!دیاره هه‌ر ئه‌مه‌شه کاریکردۆته سه‌ر به‌پێزبوون و تێگه‌یشتنی به‌فراوانی له مه‌ودایه‌کی به‌رینتری دنیای هونه‌ریدا بله‌یزێت..که دیاره کاریگه‌ری ته‌واوییان له‌سه‌ر تێهزرین و به‌هره‌که‌ی خوڵقاندبێت و سودی له ئه‌زموون و شێوازی هونه‌رییانه‌ی ئه‌و ژینگه‌ی نوێنیانه‌ی لێێگیرساوه‌ته‌وه وه‌رگرتبێت، که هه‌نگاوی بۆ نابێت..! ئێدی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانرێ له‌م پێڤاژۆی ساڵانه‌ی سییه‌کانداو به‌ره‌وژوور، مامۆستا حه‌سه‌ن فه‌لاحی به‌هره‌مه‌ندی به‌سه‌لیقه‌و کاراما چه‌ندیین تابلۆی ره‌نگینی وه‌ک( شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان ، سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، مه‌م و زین و کۆچی خێڵه‌جافه‌کان و هتد بوون )...!!گه‌رچی بۆ خۆم هه‌ندێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌م نیگارمه‌نده ره‌سه‌نه‌م به فۆتۆ بینیوون، لێ به‌هیوام نمونه‌ی ره‌سه‌نی تابلۆکان تا هه‌نوکه پارێزراو بووبن و وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌ر که‌سێ به‌رهه‌م و نیگاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌و تێکڕای هونه‌رمه‌نده ونبووه‌کانی کوردی لاده‌ستده‌که‌وێت له فه‌وتاندن بیانپارێزێ و رۆژێکیش بێت بتوانرێ له سنگی ئه‌و دیواره‌ی که تا ئێستا کورد مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتیمانی تیا شک نابات، هه‌ڵبواسرێ و توێژینه‌وه‌و راڤه‌ی ره‌خنه‌ی هونه‌ریی مێژویی له‌سه‌ر بکرێت و ببنه رووپه‌لێکی گه‌شاوه‌ی ناو دیرۆکی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردیمان ..
- کۆته‌ڵمه‌ند جابیر پیرداود - 1925*
ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ش که زایینبووی ساڵی 1925 ی باژێڕی هه‌ولێره‌و له ناوه‌ڕاستی چله‌کان و به‌دواوه توانیوویه‌تی به به‌هره‌ی گه‌ش و ناوازه‌ی ئه‌سپی هونه‌ری خۆی تاوبدات و ته‌نانه‌ت رۆڵی تایبه‌تی ببینێت، له ده‌رکه‌وتن و په‌ره‌وه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی نوێ له باژێڕی هه‌ولێرو شارۆچکه‌ی به‌رخودانی کۆیه‌ی سه‌رکه‌شدا، لی له بوارێکیتری نێو شێوه‌کارییدا، بێجگه‌له هونه‌ری نیگارکاری، ئه‌ویش له بواری په‌یکه‌رسازیی و کۆته‌ڵکاریدابووه..که بۆ ئه‌و سات و سه‌رده‌مه ده‌کرێت به یه‌کێک له به‌هره‌مه‌نده لێهاتووه‌کانی پێڤاژۆی خۆی ناوزه‌ند بکرێت له ناساندنی گیان و به‌های جوانکارییانه‌ی هونه‌ری په‌یکه‌رسازیی و به‌رهه‌مهێنانی کاری هونه‌ری کۆته‌ڵی له کوردستاندا.هه‌ره‌وه‌ک خۆی باسده‌کات،( ئه‌میش یه‌کێک بووه له‌و فێرکارانه‌ی به‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ندی جووی شاری هه‌ولێر به‌ڕێز( دانیال قه‌ساب )که ئاشنایه‌تیی و تامه‌زرۆیی به دنیای هونه‌ر پته‌وتر بووه و له‌سه‌ر ده‌ستی وی، له بنه‌ماو هه‌نگاوه سه‌رتاییه‌کانی نیگارکاریی ده‌ستپێکردووه )و بگره‌که دانیالی به‌هره‌ره‌نگین به‌رابه‌رو پێشه‌نگی هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر ناوزه‌ند ده‌کڕێ و هه‌ره‌وه‌هاش بگره بووه به یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده پرشنگه‌کانی ئێراق و کورد تا ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی دروستبوونی وڵاتی ئیسڕائیل و دورکه‌ووتنه‌وی له زێدی باب و باپیرانی ..هه‌ره‌وه‌ها دوابه دوای ئه‌م تێکه‌ڵبوون و ئاشنایه‌تییه‌ی له‌مه‌ڕڕ هونه‌ری نیگارکاری، کاتێ له خانه‌ی مامۆستایان ده‌خوێنێت و له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی ئێڕاقی( قاسم ناجی )په‌ره‌ورده ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌تر خۆی په‌ره‌وه‌رده ده‌کات..هه‌ر له‌و ده‌مو سات و کاته‌ندا له ساڵانی چله‌کان هاوبه‌شی خولێکی راهێنان و گووڕدان به کاری هونه‌ری بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته به‌شداری له خولێکی یۆنسکۆدا ده‌کات، که ئاشنایه‌تی ته‌واو له‌سه‌ر هونه‌وری په‌یکه‌رسازی وه‌رده‌گرێت..ئیتر له‌وه به‌دواوه که ده‌بێته مامۆستا‌و فێرکار له كۆیه داده‌مزرێت و چالاکی ته‌واوی ده‌ست پێده‌کات له په‌روه‌رده‌کردن و گۆشکردنی فێرکارانی لاوی کورد به دنیای هونه‌ر و هاندان و هاریکاریی کردنیان، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌بێته رۆڵ بینێکی به‌رچاو له ناساندنی په‌یامی پیرۆزی هونه‌ری به جه‌ماوه‌رو خه‌ڵک له نێو کۆمه‌ڵگادا..ئێدی بۆ ساڵانی په‌نجایه‌کان جارێکی‌تر ده‌گه‌ڕێته‌وه باژێڕی هه‌ولێرو به ته‌واوی ده‌که‌وێته جموجۆڵی هونه‌ریی و به‌رهه‌مهێنانی کاری په‌یکه‌رسازیی و هونه‌ری له‌سه‌ر شێوازی ریالسیتیی و گوزارشت کردنی ئه‌ڤینی ته‌واوی که بێگومان له هزری وییدا هه‌رده‌م هونه‌ر ده‌ربڕینی زمانێکی راستگۆییه له گه‌یاندنی په‌یامی جوانکاریی و هونه‌رییدا که ده‌ربڕینی ئێش و ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌کانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی بن..له‌م ساڵانه‌یدا توانی به‌رهه‌می کۆته‌ڵی( زه‌عیم، کچه قوتابی ، کوره قوتابی، کندی سه‌ربازێک هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئۆ:ۆمپیاد، چه‌ندین په‌یکه‌ری وه‌رزشه‌وان و هتد به‌رهه‌م بهێنێت..له راستیدا ئه‌گه‌رچی بۆخۆم وه‌ک گه‌واهییه‌ک ئه‌ز له ساڵی 1979 له هه‌ولێرداو له یاره‌گای گشتی هه‌ولێردا دوو په‌یکه‌ری ده‌ستوخامه‌ی چه‌له‌نگ و به‌پێزو ره‌سه‌نی ئه‌م کۆته‌ڵمه‌نده به‌ڕێزه‌م دییووه، بگره هه‌ر له‌و ساته‌وه خه‌نیی بوونم له‌لا چه‌که‌ره و سه‌رسام بووگێ به به‌هره‌ی گه‌شی که دواتر زانییم ئه‌مانه به‌رهه‌می به‌هره ره‌سه‌نه‌که‌ی مامۆستا پیرداودی به‌ڕێز بوون..ئه‌گه‌رچیش وا ناوزه‌ند ده‌کرێت که گوایه ئه‌و په‌یکه‌ر و کۆته‌ڵانه‌ی ناو یاریگای گشتی کۆنی هه‌ولێر له به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ند و مامۆستای کۆچکردوو( جواد ره‌سول )بوون که‌به‌ر له مامۆستا جابیر پیرداود ده‌رکه‌وتووه..دیاره هه‌ر له‌و سات و سه‌رده‌مانه و به‌تایبه‌تی له باژێڕی هه‌ولێردا، که‌سانیتری به‌هره‌مه‌ندو هونه‌رمه‌ندیتر هه‌بوون، که هاوشان و توانای ئه‌م مامۆستا به‌ڕیزه بوون و ئه‌وانیش رۆڵی تایبه‌تییان هه‌بووگێ له په‌خشبوونی په‌یامی جوانیی و هونه‌ری کاری نیگارکارییدا، که ده‌کرێت له کات و ساتیتردا ئه‌وانیش به‌سه‌ر بکرێنه‌وه..
- جه‌مال به‌ختیار - 1927
له‌و ساڵانه‌ی چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له باژێڕی سوله‌یمانیش هونه‌رمه‌ندێکیتری جه‌سور و ئاشق به نیگارکاری له‌بوره‌که‌دا ده‌که‌وێته روو، که جه‌ربه‌زانه به‌هره‌ی خامه‌ی ره‌نگینی ته‌ژیی له داهێنانی به ئاشنای جه‌ماوه‌رو ئاشقانی هونه‌ر ده‌کات..ئه‌ویش مامۆستای نیگارمه‌ندی به‌سه‌لیقه و به‌هره ره‌نگین مامۆستا جه‌مال به‌ختیاره، که زایینبوونی بۆ ساڵانی ناوه‌ڕاستی بیسته‌کانی چه‌رخی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه..ئه‌میش وه‌ک تێکڕای هونه‌رمه‌ندان و نیگارمه‌نده به‌هره ره‌نگینه‌کانیتری هاوشێوه‌ی خۆیی و به‌ر له‌خۆی به خۆڕسکی شه‌یداو ئه‌ڤینی کاری هونه‌رییان گۆشکردووه و بگره ئه‌میش ده‌رچووی هیچ خوێندنگا‌و بنکه‌یه‌کی هونه‌ریی نه‌بووه، یانژی له‌سه‌ر رێچکه‌ی بنه‌مای زانستی و ئاکادیمی نه‌یخوێندووه جگه له هه‌وڵدانی خودیی خۆی زیاتر.. به‌ڵکه هه‌مووی له ئاکامی ئه‌زموونی خودیی و گه‌ران و سۆراخه‌ی له دووی په‌یامی به‌رزی هونه‌رییدا له‌و به‌هره شاراوه‌یه‌ی هه‌یبووه هه‌نگاوی به‌ره‌و خۆقاڵکردن و خۆپه‌روه‌رده‌کردن چووه... هه‌روه‌ک باسده‌کرێت که هاورا ده‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی مه‌زن مامۆستا( عه‌زیز سه‌لیم )دا چه‌ندینجار له سوله‌یمانی له ساڵانی چله‌کاندا پێشانگای هاوبه‌شییان سازداوه..به‌تایبه‌تیش له‌کاتی سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مهاباد و نزیکی بووه له پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌ده‌وه و، هێنده‌ی ئه‌زیش وه‌ک بیستبێتم که نازناوی ئه‌م به‌ختیاره پێشه‌واقازی لێینابێت که وه‌ک نیگارمه‌ندێکی به‌تواناو به‌هره‌وه‌ر به به‌ختیاری ناوزه‌ند کردبێت..!ئێدی ئه‌میش وه‌ک به‌شێکی زۆری هاوده‌مانی خۆی ئاشق به ته‌رزو رێبازی ریالیستی بووه له ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و هزری هونه‌رییدا، که بتوانێ به به‌کارهێنانی زمانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه له فه‌راهمبوون به دنیای هونه‌ر بگوزه‌رێ و به‌و چمکه هه‌نگاوهه‌ڵبێنێ که هاورا ده‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی ئاستی هۆشیاریی و رۆشنبیری خه‌ڵکدا هاوگوزه‌ر بن..هێنده‌ی مرۆڤیش له سه‌رتاپای به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندی به‌سه‌لیقه‌و به‌هره گه‌شی کاراما راده‌مێنێت به تایبه‌تی له‌و رۆژگارانه‌ی چالاکیی و بزواندنی به گیانێکی ته‌ژیی له خرۆشییه‌وه، هه‌ست به په‌نجه‌و خامه‌ی ره‌نگینی هونه‌ری به‌رزی ده‌کرێت له ئاستی ته‌کنیکی ورده‌کاریی و ده‌رهێنانی سیمای به‌های جوانکاریی و زمانی راستگۆیی له ده‌ربڕین و شێوازه‌که‌یدا، تا ده‌گاته راده‌ی پله‌و هێزێکی سیحرییانه له ورده‌کاریی و نه‌خشاندنی دیمه‌نی فیگه‌ره‌کانیدا به شێوازی نزیکبوونه‌وه له کلاسیک به گیانی سه‌رسوڕهێنه‌رانه، که ئه‌م شێوازه ورده‌کارییه ئاله‌و رێچکه‌یه‌دا ته‌نیا لای ویی و به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا عه‌زیز سه‌لیمدا ده‌بینران که به توانا‌و هێزێکی جوانکاری ئاوێزانی ئه‌و رێچکه‌و ته‌رزه کلاسیکیه ده‌بوونه‌وه له به‌رجه‌سته‌بوونی دیمه‌نی نیگار‌و کاره هونه‌رییه‌کانییاندا، لێ هه‌ریه‌که به مۆرک و تایبه‌تمه‌ندیی ئاستی به‌های په‌ڕه‌مووچ و لێوه‌شاوه‌یی خۆی....!ئێدی هه‌ردوابه‌دوای جوانه‌مه‌رگ بوونی کۆماری کوردستان، له مهاباد و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باژێڕی پایته‌ختی هونه‌رو رۆشنبیریی سوله‌یمانی، هاورا که به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد، به به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندیین نیگاروی جوان و ته‌نانه‌ت بگره به‌شدار بوونی له دیکۆری زۆربه‌ی شانۆگه‌رییه‌کانی که کۆمه‌ڵه نومایشییان ده‌کرد رۆڵی هونه‌رمه‌ندێتی خۆی ده‌گێڕێت..ئه‌من به‌شبه‌حاڵی خۆم بیستوومه که ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له ئه‌ندێشه( خه‌یاڵ )دا، زۆر به‌ربین پانوفراوان بووگێ.که سیما‌و سه‌رنجی له شتێکدابێت و پێی سه‌راسیما بووبێت، ئه‌وا بۆ دواتر به چاوی تێهزریین و فراوانی کامێڕای خه‌یالی توانا‌و به‌هێزی مێشکی دواتر ئه‌و دیمانه‌ی کێشاوه‌ته‌وه به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌هه‌مانکاتدا رووبه‌روو به‌شێوه‌ی زیندی( مباشر ) وه‌ک نیگاری پۆرترێت یانژی دیمه‌نی رووداوێک یان هتد..کتومت ئه‌و وێنه‌و دیمه‌نی رووخساره‌ی ده‌رهێناوه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌مبه‌رییا راوه‌ستابێت و کاره‌که‌ی راسته‌وخۆ ئه‌نجام دابێت.. که‌ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی توانا‌و لێهاتوویی و سه‌لیقه‌یی به‌هره‌و خامه‌ی به‌پێزی هونه‌ره‌که‌ی ده‌رده‌خات که داخۆیانی هێزێکی تۆکمه‌و به‌رجه‌سته‌بوو بووه له نیگارکارییدا..که‌ئه‌مه‌ش به هێزی سیحریی توانای به‌هره‌ی هونه‌ری ده‌چووێنرێت..بۆخۆم ئه‌وه‌م بیستووه هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی ساڵانی چله‌کاندا جارێکیان به رێکه‌وت به خزمه‌ت ژنه‌قاره‌مانی ناوداری کورد‌و باژێڕێ سوله‌یمانی( حه‌پسه‌خانی نه‌قیب )هاوسه‌ری شێخی نه‌مر شای باشوری کوردستان، ده‌که‌وێت و پاشتر که ده‌ڕواته‌وه ماڵه‌وه، له حه‌ژمه‌تی خه‌نیبوونی به که‌سایه‌تی ئه‌م شێره ژنه‌ی کورد سروشی( ئیلهام )هونه‌ریی وبه‌هره گه‌شه ره‌سه‌نه‌که‌ی جه‌مال به‌ختیار ده‌گاته راده‌ی هه‌ژان، که هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه به‌رفراوانه‌یه‌وه، وێنه‌ی دیمه‌نی پۆرترێتی حه‌پسه‌خان ده‌کێشێت، که دواتر ده‌بێته جێی سه‌رسامیی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به دیداری ئه‌و نیگاره ئاشنا ده‌بن..ئه‌مه وێڕای له‌وه‌ی به‌رده‌وام به به‌رهه‌می سروشتیی و کۆمه‌لایه‌تیی و زیندووکردنه‌وه‌ی بابه‌تی فۆلکلۆرییه‌وه ده‌گوزه‌رێت و به‌تایبه‌تیش ده‌که‌وێته نیگارسازاندنی تابلۆی ئافره‌تی کورد به پۆشینی کاڵای ره‌نگینی کوردییه‌وه‌و بگره زۆربه‌شمان به تابلۆی شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ ئاشنایین که له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ره‌تای ساڵانی 70کاندا کێشایی به جۆرێک که مرۆڤ سه‌رسام رابمێنێ، له‌ته‌ک کارامایی ده‌ستوپه‌نجه‌ی خامه ره‌نگینی له چۆنیه‌تی ئه‌و تابلۆیه‌و ئه‌وانیتریشیدا، که‌ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان ده‌کرانه کارت و به‌قه‌باری گه‌وره چاپده‌کران،...ئه‌گه‌رچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له مێژه له کوردستان دووره و له وڵاته یه‌ککرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ژیی، دوابه‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه ساڵی 1975 زۆر به‌که‌متر ئاشنای کاروبه‌رهه‌مه چه‌له‌نگه‌کانی ده‌بین و ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێنده‌ر ده‌یبیستین وه‌شانبوونی نوچه‌ی جار جاره پیشاندانی به‌رهه‌م و تابلۆیه‌کی هونه‌رییه‌تی، ئێدی مه‌ره‌خه‌س راگه‌یاندن و ره‌خنه‌ی هونه‌ریی و رۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیش، تابێژییت، که‌مته‌رخه‌م و لێنه‌براوه له په‌خشنه‌کردنی ریپۆتاژو به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی به بارتاقای زیاد له‌له 65 ساڵ به‌بێوجان په‌ره‌مووچه‌که‌ی له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی گه‌نجینه‌ی به‌رهه‌می ناوازه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردیدایه و، یه‌کێکه له کۆڵه‌که پته‌وه‌کانی بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی هاوچه‌رخ، که مخابن له‌وانه‌یه نه‌وه‌ی ئیمڕۆمان زۆر به‌که‌میی و ده‌گمه‌نیی، ئاشنایه‌تیی و سووکه ناساندنێکیان له‌ته‌کیا هه‌بێت..خۆزیا رۆژنامه‌نوسێکی ئازا‌و بوێر‌و قه‌ڵه‌م تۆکمه‌ی رۆشنبیر له بواری شێوه‌کارییدا، له نزیکه‌وه پێڕاده‌گه‌یشت تا ئه‌م هونه‌رمه‌نده که‌تاله ژیاندا ماوه، به‌سه‌رده‌کرده‌وه‌و دیدار و هاوپه‌یڤین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی هونه‌رییانه‌ی له رووی دیرۆکه‌وه له‌ته‌کیا ده‌سازاندو زۆر لاپه‌ڕه‌ی شاراوه‌و سه‌ربورده‌ی مێژویی هونه‌ریی بۆ خوێنه‌ران ئاوه‌لا ده‌کرد له ناساندن و به‌رزراگرتنی به‌هره و خامه‌ی به‌پێزی مامۆستای مه‌زن جه‌مال به‌ختیاری ئاشنای خوێنه‌ران ده‌کرد.. __________________________________________
*
به راستی کاتی خۆی که ئه‌م هه‌ڵقه‌یه‌شم له
ئه‌لبوومی نیگارمه‌ندانی کورد وه‌شانکرد، هێشتا مامۆستای به‌ڕێز جابیر
پیرداود له ژیاندا مابوو، لێ ده‌زانم له‌و ساڵانه‌ی دواییتردا، و
به‌تایبه‌تی دوای رزگاربوونی ئێڕاق مخابن کوچیدوایی کرد.. هه‌نوکه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌م له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو که ساڵکۆچی ئاماژه
پێده‌که‌ن. به‌رلین
|