٢٦\١\٢٠١٠ ئه‌لبومی نیگارمه‌ندانی کورد. عه‌زیز سه‌لیم ١٩١٧ - ٢٠٠٣
بوڕهان هه‌ژار - به‌شی سێیه‌م - مۆرکی ریالیستی کوردیی.
ئیتر ده‌بێت مرۆڤ جۆشدابمێنیت به دیار خڕکردنه‌وه‌و به‌چنگ هێنانی زانیاریی و به‌ڵه‌دیی له به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی هونه‌ریی متمانه‌کراو له دوتوێی ئه‌و بڵاوکراوه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێشتر گه‌ر هه‌بوبن، له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی رابردوماندا له نێو ده‌زگاو دامه‌زراوه هونه‌ریی و رۆشنبیرییه کوردیه‌کانی ساڵانی پێشودا..ئه‌مه وێڕای نابه‌ڵه‌دیی و که‌می سه‌رچاوه له‌سه‌ر ره‌وت و ته‌وژمی قوتابخانه‌و رێبازه هونه‌رییه کۆن و نوێیه‌کانی دنیا، که له دیرۆکی پێڤاژۆی بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کارییدا هاتۆته گۆڕێ به گشت خه‌سڵه‌ت و داهێنان و هه‌نگاوه‌کانییه‌وه له روی مۆدیرنێته‌وه..!ئێدی دیاره هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی هونه‌ری کوردی ئیڕۆکه‌ش، تا هه‌نوکه بۆی نه‌لواوه ئه‌و پانتاییه داگیربکات که بتوانێ خۆی به پێوه رابگرێت له هه‌مبه‌ر به‌خشینی به‌هاو نرخی شاکارو به‌رهه‌مه ناوازه‌کانی خامه و په‌ره‌موچی هونه‌رمه‌نده کاراماکانی خۆیدا، که هاوشان و هاوتای ئاستی ئه‌فراندنه‌کانیان بێت له تێخوێندنه‌وه و راڤه‌کردنی به‌های ئاستی جوانکاریی و تێڕوانینی هونه‌رییانه‌یاندا..ئێدی وێڕای ئه‌مانه‌ش، ئیڕۆکه به‌ده‌رله‌هه‌ر سات و رۆژگارێکیتر فره پێویستمان به ئاوڕدانه‌وه‌ی ئه‌م مژاره هه‌س.. به‌تایبه‌تی له ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه لێڵ و داپۆشراوه‌ی بۆته که‌لێنێکی مه‌زن له نه‌ناسینی روپه‌لێ له دیرۆکی هونه‌رمه‌ندانی کورد و بگره چێژوه‌رگرتن له ئاستی به‌هاو جوانکاریی هونه‌ریی هونه‌رمه‌نداندا له ناو کۆمه‌ڵگاداو، ده‌لاقه ئاوه‌لاکردن له هه‌مبه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤاری هونه‌رییدا، بۆ زیاتر بره‌ودان به‌و ره‌وته‌و سازدانی کۆڕ‌و سیمینار له‌سه‌ر هه‌لسه‌نگاندن و تێخوێندنه‌وه‌ی زانستیانه بۆ که‌سانی خه‌مخۆرو روناکبیری هونه‌ری که بتوانن شه‌نوکه‌و بکه‌به سه‌ر خه‌رمه‌نی مه‌ڵۆی به‌رهه‌می ناوازه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانمان....!
دیاره هه‌موو هه‌وڵدان و هه‌نگاوه ته‌ژیی له جه‌سوریه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خامه ره‌نگینه‌و چه‌ندانیتری به‌ر له‌و له‌و رۆژگارانه‌دا مایه‌ی سه‌ربڵندیی و کارامایی بوون بۆ به‌ره‌وپێشچونی شه‌قڵی ئه‌م هونه‌ره به‌پێزه له‌لای کورد له پێڤاژۆکانی ئایینده‌دا..ده‌بینین هه‌ر له‌و سه‌ر‌ده‌مانه‌و بگره دواتریش چه‌ندین نیگارمه‌ندیتر هه‌ڵکه‌وتن و ئه‌وانیش که‌م تازۆر رۆڵی به‌رچاوو دیاری‌یان هه‌بوگێ له پێشکه‌وتن و هه‌نگاونانی رێچکه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاریی و چالاکیان نواندگێ، وه‌ک به‌ڕێزان حه‌سه‌ن فه‌لاح و دانیال قه‌ساب و جواد ره‌سول ناجی و چه‌ندانیتر، لێ ته‌نیا که‌سیان که هاوڕاو هاوئاستی توانا‌و کاره هونه‌رییه‌کانی وی بووبێت، ته‌نیا جه‌مال به‌ختیار بووه که ئه‌ویش به رێچکه‌یه‌کی بلیمه‌تانه،توانیویه‌تی گوژم بداته ده‌م شه‌پۆله‌کانی هونه‌ری نیگارکاری، گه‌رچی توانا‌و به‌هره گه‌شی خامه‌ی به‌پێزی هونه‌رمه‌ندی( جو )دانیال قه‌ساب له بیرناکرێت ئه‌ویش له‌و رۆگار و پێڤاژۆیه‌دا کاریگه‌ری راسته‌وخۆی خۆی دروستکردوه له هه‌ولێردا..
خه‌سڵه‌ت و مۆرکی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی خامه‌ره‌نگینی عه‌زیز سه‌لیم به‌شێوه‌یه‌ک هاوگیانی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی بووه که گرنگی به ورده‌کاری ده‌رکه‌وتنی فیگه‌ری ره‌نگ و پانتایی دیمه‌نی نیگاره‌کان بدات له به‌کارهێنان و ره‌نگدانه‌وه‌ی چاوی ریالسیتانه‌ی ورده‌کاری به شێوه‌یه‌کی سیحراوی که دیده‌ی ته‌ماشاوان خۆشنیهادو دڵڕفێن بکات له چۆنیه‌تی جێهێشتنی تاموچه‌ژێکی جوانکارییانه که نرخی چه‌شه‌ی هونه‌ریی به‌رجه‌سته بکات، که له مۆرکه تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی خۆیدا سه‌رسامی بنه‌خشێنێت به ناوه‌ڕک و شێوه‌ی تێکڕای که‌ڤاڵه‌کانی.. دیاره له‌گشت به‌رهه‌مه‌کانیدا به‌کاربردنی زمانێکی ساکار و ساده‌ی راستگۆییانه ئاماده‌ییان هه‌بووه، له خوڵقاندنی بابه‌ت و مژاردا ده‌گه‌ڵ ئه‌و هاڕمۆنیه‌ته‌ی له دووتوێ ره‌نگه‌کاندا ئاوێته‌ی ده‌کردن له که‌شوفه‌زای تابلۆ و که‌ڤاڵه‌کانیدا..دیاره ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارین له ره‌وتی ژیانی ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئه‌زمونه گه‌وه‌ره‌یه‌دا که به بارتاقای ژیانی له بواری خوێندنی هونه‌ریدا، بۆی نه‌لواوه به زانستی هونه‌ری شێوه‌کاریی و نیگارکاری ئاشنابێت له خوێندندا، ته‌نیا له سه‌رهه‌ڵدانی به‌هره خۆڕسکیه‌که‌ی خۆیی و گه‌ران و تامه‌زرۆبونی خولیای تایبه‌تمه‌ندی خودیدا که‌مندکێشی بۆ به‌ڵه‌دیی و شاره‌زایی په‌یدا کردووه..گه‌ڕان و سۆراخی شاره‌و شاره‌و، ولاتان بینین به هه‌گبه‌یه‌کی به‌هره‌مه‌ندییه‌وه هێنده‌یتر تامه‌زرۆیی به دنیای ئه‌زمون و ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و چاوهه‌ڵهێنان به زانستی هونه‌ر ئاشنایه‌تی زێده‌تری پێبه‌خشیوه، که هه‌رده‌م وێڵی رامان و فێربوون و تێگه‌یشتن بێت له چمکی هونه‌ر..به تایبه‌تیش سود وه‌رگرتن و چاوهه‌ڵهێنان به‌کاریگه‌ری و خه‌سڵه‌تی هونه‌ری فارسی و هونه‌ری رۆژئاوا.. له‌و ده‌م و سه‌رده‌مانه‌ی ئاوێزانی ئه‌و ژینگانه بووه له‌ته‌کیاندا..
هه‌ر ئه‌مانه‌ش زیاتر بونه‌نه‌ته خه‌سڵه‌تی به‌هێزکردن و گۆشکردنی خولیاهونه‌رییه‌که‌ی که بتوانێ له ئاکامدا به به‌رده‌وامی ئاشنای خه‌رمانێک بێت له کاری هونه‌ریی و به‌هره به‌پێزه‌که‌ی قوڵتربکاته‌وه، له ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یامی هونه‌رییدا..دیاره کاریگه‌ری سروشتی چه‌له‌نگی کوردستان سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاندنی ئه‌و به‌هره به‌پێزو ناوازه‌یه بووه له مامه‌ڵه‌تکردنی سه‌لیقه‌یی به‌کارهێنانی چۆنیه‌تی ره‌نگ و به‌خشینی به‌های جوانکارییانه له دووتوێ کاره‌هونه‌رییه‌کانیدا، خاڵێکی هه‌ره پڕبایه‌خداره له سه‌رجه‌م به‌رهه‌می که‌ڤاڵه‌کانییدا که لێوه‌شاوانه کاراوه بیانگه‌ێنێته لوتکه له داڕژتن و پێکهێنانی ئاوێته‌بوونی به‌های جوانکاریی فیگه‌ری تابلۆکانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی،، ئه‌گه‌رچیش هه‌ندێکجار و له هه‌ندێک که‌ڤاڵدا پشتگوێخستنی به‌خشیوه‌ته لایه‌نی توێکاریی شێوه‌کان و فه‌رامۆشیه‌کی داوه‌ته به‌رجه‌سته‌بوونیان..
ئێدی وێڕای ئه‌م لایه‌نه‌ی مامۆستا عه‌زیز سه‌لیم له کاری نیگارکردنی
به‌رهه‌مه‌کانیدا زیاتر به‌و شێوازه ورده‌کارییه‌ی هاونزیکی کلاسیکی
بووه، لێ بۆخۆی ده‌کرێ مرۆڤ به شێواز‌و مۆرکی ریالیستی کوردی ناوزه‌ندی
بکات که جۆره تاموبۆ و ره‌نگی خۆماڵی تیا ئافه‌ریده کردگێ که هاورا
ده‌گه‌ڵ مۆرکێکی کوردیانه بنه‌خشێنێته ته‌کنیک و شێوازی کارکردنی
سیمای پێکهاته‌ی شێوازه تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی خۆی..هه‌ره‌وه‌ها تێکڕاو
سه‌رجه‌م مژار‌و ناوه‌ڕۆکی به‌رهه‌م و نیگاره‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده
مه‌زنه ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردیی و ده‌رکه‌روتنی ئێشوئازاره‌کانی
تاکی کۆمه‌ڵ و دیمه‌نه جه‌رگبره‌کانی ناو میلله‌تی کورد بوون هاورا ده‌گه‌ڵ
وێنه‌و نیگاری پۆرترێتی که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی میلله‌ته‌که‌ی خۆی..
دیاره له کورته نوسین و چاوخساند و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی راگوزه‌رییانه
هه‌ر هێنده‌مان بوار هه‌س بۆ ده‌ربڕین له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌هره‌ی
به‌پێزو ناوازه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی پێشه‌نگی کوردی هاوچه‌رخ، که به‌بارتاقای
ژیانی ته‌ژیی له تێکۆشان و نه‌سره‌وتن له بواری هونه‌رییدا خه‌رمه‌نێکی
له به‌رهه‌می کرده گه‌نجینه‌ی هونه‌رێکی ره‌سه‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ..
به هیوام ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌م له‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه کاڵا به
باڵای زرافی ده‌ستو په‌نجه خامه‌ی بووبێت..
|