٣\۴\٢٠١٠
ئهلعراقیه
دیوێکى ترى بەعسـیزم.

کامەران ئیبراهیـم
ئەگەرچى ئەمرۆلەکوردستانە ئەوندە تاکى ئێمە چاویان لەخزمەت گوزارى
ئاوکارەباو خزمەنگوزاریە سەرەتایەکانە ئەوەندە بیریان لاى ناسیۆنالیزمى
کوردى نیە، کەئەمەش بەلایەکە رەنگە خەتەرناک بێت بەدێویکى تریش رەنگە
مافى خۆیان بێت ،چونکە ئەوان ئەم لایەنە سیاسى و حکومەتەیان دەوێت کە
کاربۆدابین کردنى مافەکانین بکات،بەڵام ئەوەى گرنگە ئەمرۆ ئیمە بریارى
لەسەربدەین دیارى کردنى چارەنوس و ئایندەى خۆمانە لەچوارچێوەى ئەنجامى
هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە،چونکە لەلایەکە ئێمە زۆربەى
خزمەتگوزارى کارە ئیداریەکانمان لەچوارچێوەى ئیدارەى حکومەتى فیدرالى
عێراقەوەیە ،ئینجائەوەگرنگە چۆن بتوانین ئەم دەستکەوتوخزمەتگوزاریانە
بەدەست بهَینن وشەرى ئەم پشکانە بکەین کە پێویست بۆحزمەتى تاکى کوردى
لەهەرێمى کوردستانە، بۆئەم مەبەستەش کورد پێویستە ئەمرۆ چاو ببرێتە
لایەنى براوى هەڵبژاردنەکان و هاوپەیمانى لەگەڵ ئەم لایەنە ببستَت کە
گوێ رایەڵى داخوازى چەنداهاساڵەى گەلەکەمانە ،بۆئەم مەبەستەش
ئەمرۆزۆرلیست و لایەنى جیا هەلۆیست و پشتیوانى خۆیان بۆماددەى 140 و
زۆرداخوازى ترى لیستى هاوپەیمان دەردەبرن و لەئیستادا بەقەسە هیچیان
تێدا نەهێشتۆتەوە ،بەڵام پراکتیکى ئەمەنەمان لەرابردودا بینى و جگە
لەدژایەتى هیچى ترنەبوو،ئەوە ى بینرا لەسەرکردەو کوتلەسیاسیەکانى
حکومەتى عێراقە پیلان وزۆرجارهێرشى دیاربۆسەرگووتارى کوردى وحکومەتى
هەریمى کوردستانە، کەزۆربەیان ئەم کەسانەن کە ئەمرۆ بەجیاو لەچەند
لایەکەوە پشتیوانى و بەلێن بەکوردەکان دەدەن بۆئەم داخوازیانەى کە
کوردهەیەتى لەسەروى هەموشیانەوە لیستى ئهلعراقیه کە زۆرترین کەسى
بەعسى لەخۆ کۆکردۆتەوەو بەقەناعەتى خۆم خەتارناکترین لیست دەبیت
ئەگەرحکومەتى داهاتوى عێراق پێک بهَینن ،ئەوانەى ئیستا لەم لیستەدان کە
پەراوێزخرابوون و لەهیچ رەقەمێک دانەبون داخ لەدڵیان بۆدەستەڵات و
لەناوبردنى فکرەى کوردى دەکرد ئەى ئەگەرلەحکومەت دابن چى دەکەن ،بۆیە
کورد نەک پێویستە دوربێت لەهاوپەیمانى ئەم لیستە بەڵکو دەبێت هەرچى
لەتواناى دایە کاربکات بۆبێهزى ئەک کەسانەى کە گوتارى بەعسیزمیان لەکۆڵ
ناوەو هەربەهیواى زیندوبونەوە دەستەڵاچتى تۆلیتارى و چەوساندنەوەن ،هاوپەیمانى
لەگەڵ بەعسەکانە تێکەوتنێکى مێژوویى دەبێت ،چونکە تۆ بەیانى ئەگەر
ویستت کاربۆمادەیکى دەستورى بکەیت و پێویستت بەهەڵویستى ئەوان بێت و
ئەوانیش دژت بن و هاوپەیمانیشت بن چى دەکەى ،پێم وابێ خەتەرناکە و
زۆرشتى لەو جۆرەشمان دى کەرەنگە ئەزمونى رابردومان لەگەڵ عەرەبەکانە
سودیکى پێدابین ئەویش خوێندنەوەى ناغیانە کە هێشتا کاڵ نەبۆتەوە
لەشۆڤینى. هێشتا ماویەتى حکومەتى نوێ ى عێراق پێک بهَنرێت و هەموشمان
گوێ بیستى وتە وبەڵینە بریقەدارەکانى لیست و سیاسیەکانین ودەبینین
ئەوەى لەئیستا نزیک ترین هاوپەیمانە بەیانى چۆن دەبێت بەدوژمنمان کە
لەسەرو هەموشیانەوە ئەم سەرکردانە دەبن کە ئهلعراقیه گلى داونەتەوە
بۆیە پێویستە لەسەرهەمولایست و لایەنە کوردیەکان خۆیان لەهاوپەیمانى
کوردستان ببپارێزن ،بائەم جارەش نەکەوینە هەڵەى هاوپەیمانیەوە بائێمەش
جورئەتێک بگرین و بۆهیچ نەبێت یەک دوکارتى فشار بەرامبەرئەمریکیەکان
پێک هاتەکانى حکومەتى عێراقە نیشان بدەین.
Kamaran_betwataiy@yahoo.com
|