٣\٥\٢٠١١
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌ڕوا و
خه‌ڵکی یه‌مه‌نیش ده‌ڵێن ده‌بێ دادگایی بکرێ!

نوری به‌شیر
یه‌مه‌ن یه‌کێکه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی که
به دوای راپه‌ڕینه‌کانی
خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و
لاوانی تونس و میسردا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ته‌قیه‌وه
و ده‌نگێکی زۆر که له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رمایه‌داری سه‌ر‌کوت و تاڵانچیه‌وه بۆ
چه‌ندین ده‌یه سه‌رکوتکرابوو به شێوه‌یه‌کی
فراوان وله‌سه‌راسه‌ریدا سه‌ری ده‌رهێنا، خه‌ڵکی کرێکار
و زه‌حمه‌تکێش و لاوانێک که‌ساڵانێکی زۆریان له‌برسێتی و چه‌وسانه‌وه
و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی که‌م له‌سه‌رمایه‌داران
و چه‌وسه‌ێنه‌رانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه بردبووه سه‌ر، هاتنه سه‌ر
شه‌قامی شاره‌کان وهێزی ملیۆنی خۆیان بۆ رووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌کوتگه‌ری
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح هێنایه
مه‌یدانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتێک که بۆ
ماوه‌ی 30 و 40 ساڵه خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی له‌برسێتی و گرانی و
دواکه‌وتوییی و سه‌رکوتی بێپه‌رده‌دا
ڕاگرتووه. ئه‌وه‌ی خاڵی لێکچووی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌یه، ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵکی
ئه‌م وڵاتانه به سه‌رجه‌م هێچ خۆشخه‌یاڵیه‌کیان
به ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می زاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا
نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تایبه‌تمه‌ندی خه‌باتی
خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له دژی ده‌سه‌لاته‌که‌ی
عه‌لی عه‌بدوڵا له
خه‌ڵکی وڵاتانی میسر و تونس جیاده‌کاته‌وه،
ئه‌وه‌یه که خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له
یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا پڕۆسه‌یه‌کی تێپه‌ڕاندووه،
که تییدا ده‌سه‌ڵاتی به
زنجیره‌یه‌ک هه‌نگاو ناچارکردووه. له
سه‌ره‌تاوه ده‌سه‌ڵات که‌وته بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی
درۆ و پاشان گرتنه‌به‌ری ڕێگا توندوتیژیی
و کوشتن وسه‌رکوت وهێنانی به‌ڵته‌جیه‌کان و
ئاژاوه دروستکردن و هه‌وڵدان بۆ به‌رپاکردنی
شه‌ڕی عه‌شیره‌ته‌کان و ئینجا گرتنه‌به‌ری
ڕێگای دانوسان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا، به‌ناوی چاکسازی و
پێکهێنانی ئا‌ڵوگۆڕ له‌حکومه‌ت، سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت..
تا سه‌ره‌نجام خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
وخۆپیشاندانه‌کان عه‌لی ساڵحیان ناچارکرد به‌ده‌ربڕینی ئاماده‌یی
وازهێنان له سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته به‌ڵام به
مه‌رجێک دادگایی نه‌کرێ.
ئه‌م داوا و مه‌رجه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا له‌وازهێنانی حکومه‌ته‌که‌یدا،
نمونه‌ی دادگایی حوسنی موباره‌ک به خۆی و
سه‌رجه‌م خێزانه‌که‌یه‌وه، به کوڕ
و هاوسه‌ر و هاوسه‌ری کوڕه‌که‌یشیه‌وه،
که ئێستا له
زینداندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به ئه‌نجامگیرییه‌ک
بۆ چاره‌نووسی خۆی ده‌بینی و ده‌زانی که‌شۆڕش له‌میسر چۆن دادگایی سه‌رانی
حکومه‌ت و حیزبه‌که‌ی حوسنی موباره‌کی هه‌م به‌ڕێوه‌برد وهه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
بۆیه ده‌یه‌وێ به‌ر له‌وازهێنانی له
ده‌سه‌ڵات خۆی له‌م ئه‌نجامه قوتار بکا و
بێبه‌ریی خۆشی له‌و کوشتوکوشتار
و سه‌رکوته‌ی که زیاتر له
سی ساڵه له یه‌مه‌ندا به‌ڕیوه‌ی
بردوو. هه‌وه‌ها ده‌رگای دادگا و لێپێچینه‌وه‌ش
له‌و تاڵانیانه ببه‌ستێت که به
دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا، له‌ماوه‌ی حکومڕانیدا له‌لایه‌ن
عه‌لی عه‌بدوڵا و ده‌ست و
پێوه‌نده‌کانییه‌وه به‌ڕێوه براوه. قه‌بوڵکردنی رێگاچاره‌ی
وڵاتانی که‌نداوی له‌لایه‌ن عه‌لی ساڵحه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه.
به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازی و تووڕه‌ی
یه‌مه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تا ئه‌مڕۆ
ناڕازین و ده‌ڵێن ده‌بێ بڕوات و دادگایش بکرێ، هه‌ر ئه‌مڕۆ به ملیۆن
که‌س له چه‌ند شاری یه‌مه‌ن به
سه‌نعای پایته‌خته‌وه هاتونه‌ته مه‌یدان و
داوی له‌سه‌ر کار لابردنی عه‌لی ساڵح و
دادگاییکردیان به‌رزکرده‌وه و
داوایانکرد که هیچ مه‌رجێک قه‌بوڵ
ناکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|