په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

عه‌لی له‌تیف، ئه‌و هونه‌رمه‌نده کوردپه‌روه‌ره‌ی

که به ئارامیی ژیا و به ئارامیی سه‌ری‌ناییه‌وه.

دارا ئارم     


ما ڵئاوا مامۆستا و هاورێم هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشه‌وانی گه له که م. هه فته‌ی رابووردوو به ته له فۆن باسی زۆر شتمان کرد و هه واڵی ئه وه م پرسی که ماوه یی مانگیک ده بێت هه واڵت نییه ، به ڵام به هێمنی و هه سته ناسکه کانت گووتت تۆزێک ته ندروستیم باشنه بوو، وه ک جاران ناتوانم رابکه م و برۆم . منیش هه ر وه ک جاران ده مگوت باشه ئیستا چه ند کـم راده که یت، ئه ویش پێکه نی و گوتی دارا وه ک جاران ناتوانین وه رزش بکه ین. هه روه‌ها ئاخوتنه کانمان ده یبردینه وه بۆیادگارییه کانی یارگایی چوارباخ و یانه ی سولێمانی و منیش له پر گووتم مامۆستا عه لی له بیرته ساڵی 1978 بوو که تۆ به رێوبه ری تیمی هه ڵبژارده ی لاوانی تۆپی ده ستی سولێمانی بووییت له نه جه ف که پێشبرکیی هه موو شاره کان بوو، تۆ باسی کورداییه تیت بۆ ده کردین(که پارته سیاسییه کانی کوردستان با سی ئۆتۆنمیان ده کرد بۆ خه ڵکی کوردستان) هه ستی کورداییه تییت زیاتر به رز ده بووه که یاریه کانمان له ناوه راستی عراق بوو، ئه ویش به هه ستیکی قۆڵه گووتی ئیمه کۆری گه ره کیک و شا ریکین که هه ستی کورداییه تی تیدا هه ڵقۆڵا وه ، ده ڵییت چی ئیمرۆکه کوردوستانه که مان وێرانه و ته عریب ده کرێت به ده ست کۆمه ڵیکه وه.

ئاخواتنه کانمان به رده وام بوو زۆر له یادگارییه کۆنه کان و نوی کان وه بیر ده هاته وه ، هه ندێک له بیره وه ریه کان ئازاری هه سته ناسکه کانی ده دا هه ناسه یکی قۆڵی هه ڵده مژی و  ده تگوت کوردستانه که مان ئه و کوردستانه جارن نه ماوه، من چوومه کوردستان بۆ ئه وه ی به خۆبه خش کار بکه م و پیشانگایی هونه ری بکه مه وه، به ڵام به پیی پێویست ئه و رێزه یان لێنه نام بێجگه له هاورێ و دۆسته کانی خۆم نه بێت. منیش گووتم مامۆستا گیان ئه و کاته ی تۆ خه می نه ته وه یه کت خستبووه سه ر کۆڵت، چه نده ها که سانی هه لپه رست به کۆڵ دیناریان له ناو ده زگاکانی به عس ده هێنایه ده ره وه ئێستاش به دا خه وه مامۆستا و هاورێم خۆت ووته نی رۆژگار هه ر رۆژگاری هه رهه مان هه لپه رستانه.

هه ر ئه و خه مخۆرییه ت بوو که کاری کرده سه ر ره نگدانه وه ی دڵه جوانه که ت.
ما‌ڵئاوا هونه رمه نده خاوه ن هه سته ناسک و هێمنه که، تۆ ئه و ئه رشیفه زه نگینه بووی که بۆ هونه رو وه رزش راوێژت پی ده کرا له شاره که ی جارن شاری هه ڵمه ت و قوربانی ئه و شاره یی که به ده ست رۆڵه کانی خۆی نه ماوه به رووبوومی سه روه تی ئه و شاره وا به ده ست خه ڵکانێکه وه یه که زاده ی ئه و شاره نیین، هه ر له به ر ئه وش بوو نه یانتوانی تۆی هونه رمه ندو وه رزشه وان له ئامێز بگرن. هاوبه شی خه می خێزان و منداڵه کانی وخوشک و براکانی مامۆستا عه لی له تیفین.

 


تۆرنتۆ / که‌نه‌دا