په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٦\٢٠١٩

"عەلیڕەزا تابش" بووە سەرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمەکانی منداڵانی ئیسفەھان.

 

مەنسوور جیھانی

 

"عەلیڕەزا تابش" لە لایەن دکتۆر "حوسێن ئینتزامی" سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران، بوو بە سەرۆکی سی و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمەکانی منداڵانی ئیسفەھان.

بە پێی ڕاگەیاندنی گشتیی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران، لە حوکمی دکتۆر "حوسێن ئینتزامی" سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران بۆ "عەلیڕەزا تابش" بە ئاماژە بە مێژووی بەڕێزیان لە بەرپرسیارییەتی فەرھەنگی و سینەماییدا ھاتووە: ھیوادارم بە لەبەرچاوگرتنی گرینگی ئەم فێستیڤاڵە لە بردنەسەرێی ئاستی کوالیتەی بەرھەمەکانی پەیوەندیدار بە منداڵان و مێرمنداڵان کە ڕۆڵێکی لە دابوونەریتەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆکە و سبەیدا ھەیە و ھەروەھا کەڵک وەرگرتن لە تواناکان و بەشداریی ھەموو چالاکانی بەشەکانی پەیوەست لە بەڕێوەچوونی شایستەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان، سەرکەوتوو و سەربڵند بن.

وإێڕای پێزانین و ڕێزگرتن لە بەشداریی شارەوانی ئیسفەھان لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، ھیوادارم ئەم نموونە تێکەڵاویی و بەشدارییە بگوازرێتەوە بۆ چالاکییەکانی دیکەی فەرھەنگی و ھونەریی.

"عەلیڕەزا ڕەزاداد" سەرۆکی پێشووی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان بە ھۆی نەشتەرگەرییەوە و بە مەبەستی پێشگرتن لە ھەر جۆرە وەستانی چالاکییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ، داوای لە سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران کرد کە بەرپرسیارییەتی سکرتێری فێستیڤاڵ بە کەسێکی دیکە بدات.

دکتۆر "حوسێن ئینتزامی" لە وڵامی ئەو داواکارییەی "عەلیڕەزا ڕەزاداد" نووسیویەتی: لە وڵامی نووسراوەکەی بەڕێزتان و بە ئاواتی لەشساغی و تەندروستی ئەم برا ئازیزە، داواکارییەکەی بەڕێزتانم پەسەند کرد.

بە ئەرکی خۆمی دەزانم ڕێز لە ھەوڵەکانی بێوچانی بەڕێزتان بگرم لە بەڕێوەبەرایەتی ئەم فێستیڤاڵە کە گەشەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. ھەروەھا داواکارم کە بە بوونی خۆتان لە ئەنجوومەنی باڵای ئەم فێستیڤاڵە، ھەروەھا یارمەتیدەری سینەماکاران و فێستیڤاڵ بن.

سی و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسی "عەلیڕەزا تابش" لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی لە شاری مێژوویی ئیسفەھان بەڕێوەدەچێت.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک