په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٥\٢٠١١

(ئه‌ڵڵا)کەی ئۆباما و (ئه‌ڵڵا)کەی ئوساما!

سەلام عەبدوڵا   

 

چارەنووسی بن لادن پەندێکی گرنگە بۆ هەر کەسێک بیەوێ ببێت بە برادەری سیاسەتی ئەمریکی. لەسەدەی رابردوو دژایەتیکردنی شوعییەت بەبەردەوام هێزە ئیسلامییەکان و ئەمریکای کۆکردءتەو ئەمە بوو بە بنەمای دامەزراندنی بەرەی هەردووکیان لە ئەفغانستان و ئەمریکا بەچەک و پارەو مەشقکردن و زانیاری بن لادن و رێکخراوەکەی بەهێزکرد تا بوون بە سەگێکی زۆر دڕ لەناوچەکە و جیهان، تەنانەت کاتێ قاعیدە سیاسەتەکەی بۆ دژایەتیکردنی ئەمریکا گۆڕی، هەر خزمەتێکی بێوێنەی کرد بە کۆمپانییەکانی نەوت و چەکسازی و بانقەکانی ئەمریکا.


ئەمریکا لەناو زەوی پاکستان ئۆپیراتسیونی کوشتنی بن لادن بەشێوەیەکی کەڵەگایی ئەنجامدا. لەم بارەیەوە بەرپرسێکی سەبارزی باڵای ئەمریکی وتی(ئێمە ئاگاداری حکومەتی پاکستانمان نەکرد).


ڤاتیکان بە گەمژەییەکی ئاشکرا لەبارەی سەگەکەی (CIA)، وتی: (بن لادن بەرپرسیارێتی بڵاوبوونی رقوقینەیە لەنێو خەڵک.). ئایا کێ بەپرسە لەبارەی رقوقینە پێش بوونی بن لادن؟َ! لەوەش گرنگتر کێ بەرپرسە لەبارەی رقوقینە پاش بن لادن!


موستەشاری ئەلمانیا مێرکل، وتی: (سەرکەوتنی هێزی ئاشتییە). کامە ئاشتی؟!


ئەو بەرپرسە جیهانییانە بەخۆشیان هاوشێوەی بن لادنن و هەروەک ئەویش بەرپرسن لە کوشتنی وەحشییانە یا"نەرم"و بە قیستی سەدان ملیون مرۆڤ. کوشتنی"تاجی سەری ئیسلام لە دنیا"مانای کۆتاییهاتنی جیهادی ئیسلامییە توندڕەوەکان نییە. ئیمڕۆ دووبارە بۆمان دەرکەوت کە(خوا هەمیشە لەگەل لایەنی بەهێزە)و الله و ئازادییەکەی ئۆباما وەک لە دوا رستەی وتارەکەی هات بەسەر الله و ئازادییەکەی بن لادن سەرکەوت، بەڵام بۆ ئێمە گرنگ ئەوەیە چەوساوەکانی جیهان بەسەر سیستێمی تیرۆریستی قازانج و چەوساندنەوەو جەنگ و بێکاری سەرمایەداری جیهانگیرو تەکنۆکرات و ئاینەکان و رۆشنبیرەکانیان سەربکەوێت و لەگەل گۆران سروودی ئاشتی بڵێن(ئاشتی بینایی چاوم)...!
 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک