به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
(ئه‌ل) مالیکی به که‌ر ناوێرێ ، به کورتان ره‌په‌ڕه‌پیه‌تی.
ح.س.سۆران
ئه‌مه قسه‌یه‌کی نه‌سته‌قی کوریه ،که ده‌ڵێ " به‌که‌ر ناوێرێ به کورتان ره‌په ره‌پیه‌تی " . مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه که (ئه‌ل) مالیکی (چون ئه‌گه‌ر (ئه‌له) که‌ی پێوه نه‌بێ، خودای نه‌خواسته یا پردی به‌غدا ده‌رمێ یا که‌س نایناسێ) ، له‌م رۆژانه دا ، به هۆی فه‌رمانێکی چاوه‌ڕوان کراو ، بڕیاری دا هێزی چه‌کداری عاره‌ب ، بێنه ناوچه‌ی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ر . خه‌ڵک ئه‌م شته‌یان زۆر پێ سه‌یر بو و سه‌ری داغیان سوڕ ما ، به‌ڵام من هه‌ر وه‌ک له نووسینه‌کانی پێشووم دا هه‌یه ، هه‌میشه ئه‌مه‌م چاوه‌ڕوان ده‌کرد و ده‌مزانی ئه‌گه‌ر له به‌غدا تۆزێک وزه بیته‌وه به‌ریان ، هیز بۆ هه‌ولێر و ئه‌و چه‌شنه جێگه‌یانه‌ش ده‌نیرن ، تا بگا به خانه‌قین و ... . هیچ دووریش نیه هێندێک له‌و ته‌پووتۆزه‌ی که ده‌راوسێکانیش ، له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل و سنووره کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکه‌ن ، فیت و به داوخوازی (ئه‌ل ) مالیکی نه‌کرابێ ، هه‌مو ده‌زانن ئه‌و جێ نشیه‌نه ره‌سه‌نه‌ی سه‌ددام ، له کرده‌وه دا زۆر له ته‌ک هاوسێ کاندا ، هاوپه‌یمانتره تا کوردستانی به وته‌ی خۆمان " فێدێڕاڵ" ی ئێڕاق . خودا بێ چاوێنی بکا ، له ته‌واوی گه‌ڕه‌ک ، کۆڵان و شه‌قامه کانی به‌شی عارب نشینی ئێڕاق، وه‌ک شاره مێرووله ، تێڕوڕیستی هه‌مه چه‌شنه هه‌ڵ ده‌قوڵێ ، به چه‌شةێکی وا که مرۆڤ جارێ وا هه‌یه پێی وایه ، ته‌واوی باشووری ئێڕاق تیڕۆڕیستن و له شه‌قامه کانی به‌غدا و شاره‌کانی دیکه، سێڵاوی خوێن هه‌ڵ ده‌ستێ ، که (ئه‌ل) تییدا داماوه و ناوێرێ فززه بکا ، که‌چی هێز ده‌نێری بۆ کوردستانێک ، که مه‌ڵبه‌ندی ئاشتی و ئازادیه . کورد وته‌نی بیلامانێ ، (ئه‌ل) " به‌که‌ر ناوێری ، به کورتان ره‌په‌ره‌پیه تی " یا با بڵێم به کۆپان ره‌په‌ره‌پیه‌تی .
کوردیش به پێی سروشتی ئاشتی خوازانه و ساکاری خۆی له‌به‌رخۆیه‌وه ، هه‌ر باسی دێمۆكڕاسی ،ده‌ستوور و فێدێڕالیسم ده‌کا ، که‌چی ( ئه‌ل) مالیکی دێمۆکڕاسی و ده‌ستووری لا وه‌ک هێره‌ڵماسی ( په‌تاته) وایه و فێدێڕالیسمیش به خه‌یاڵ پلاو و خه‌ونێکی هه‌ڵ خه‌ڵه‌تێنی کوردانه ده‌زانێ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه به ده‌گمه‌ن ددان به‌م شتانه دا ده‌نێ .
که‌س نازانێ ، ئایا ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه شپرزه‌کراوه‌ی ( ئه‌ل) ، بۆ ناوچه کانی دیاله ، ئه‌نبار ، شارۆچکه‌ی سه‌در و ئه‌وانه پێویست تر بوون ، که ئه‌و په‌رژینی قایم بێ ، وه‌ک مشك له ترسیان ، له " ناوچه‌ی که‌سکی به‌غدا " ، خۆی شاردوه‌ته‌وه ، یا له ناوچه‌ی گه‌رمێن ( نه‌ک گه‌رمیان ) ؟ . گه‌لۆ ئه‌گه‌ر جار جاریش له که‌رکووک ، خانه‌قین یا ناوچه‌کانی گه‌رمێن ته‌قیینه‌وه یا شتێکی وا دزێو روده‌دا ، هه‌مو ده‌زانین کاری کورد نیه ، با‌ش وابه، (ئه‌ل) هیزی خۆی بۆ له نێو بردنی تێڕۆڕیستگه‌ل به کار به‌رێ ، نه‌ک بۆ شێواندن و داگیرکردنی ناوچه‌کانی کوردستان ، که به داخه‌وه به‌چه‌شنی فه‌ڕمی به‌شێکن له خاکی نا فێدێڕالی ئێڕاقی عاره‌ب .
دیاره ئه‌گه‌ر سه‌رۆک گه‌لی کورد ، له‌م قۆناغه ناسکه‌دا زۆر وریا نه‌بن و وه‌ک جاران به ساکاری یا دڵ‌پاکی و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه رووبه‌رو ببنه‌وه ، دیسان کورد وه‌ک کایه‌ی حولله‌سێ دێته‌وه سه‌ر سێ و ده‌بێ ئه‌وانیش له پێده‌شتیه‌کان پاشه‌کشێ بکه‌ن و پێمان خۆش بێ یا نا خۆش ، بچنه‌وه بۆ کۆنه هێلانه‌ی خۆیان ، له‌ته‌نیشت بێجوه هه‌ڵۆکانی سه‌ربه‌رزی قه‌ندیل .
تاران 5/5/2708 soransa@hotmail.com
|