٢٣\٩\٢٠١٠
ئه‌ڵمانیا
و کێشه‌کانی تێکه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران.

هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
گفتوگۆ‌و لێدوانه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رکرده‌سیاسی و سیاسه‌تمه‌دارانی
ئه‌ڵمان و ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی و
ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌کان و به‌تایبه‌ت له پارتی دیموکرات
مه‌سیحیه‌کان که ئه‌نجیلا مێکلی ڕاوێژکاری وڵات سه‌رکردایه‌تی ده‌کات
و زۆر له‌به‌رپرسه حکومیه‌کان داوایی پێداچونه‌وه له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی
کاری ئاوێته‌بوونی ڕه‌وه‌ندی بیانی و په‌نابه‌ران که پێیان وایه ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی ئێستایی حکومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌کات له‌و ئاسته‌ی پێویست
دانیه و دواتریش پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ده‌بێ ده‌سه‌ڵات
سزایی ئه‌وانه بدات که به‌هانایی به‌رنامه‌ی تێکه‌ڵ بوونه‌وه ناچن و
ڕه‌دی ده‌که‌نه‌وه .
یاساکانی ئاوێته‌بوون ( تێکه‌ڵ بوون ) ی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای
ئه‌ڵمانی به‌و شێوازه‌ی که مه‌رجه‌کانی فێربوونی زمان و تێکه‌ڵ بوون و
ده‌ربازبوون له تاقیکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی که
له‌دوو به‌ش پێک دێت به‌ناوی (Einbürgerungstest ) ئاین بورگهرونگ
تێست که پێک دێت له 310 پرسیار و ده‌بێ په‌نابه‌ر له‌کۆیی 33 پرسیار
وه‌ڵامی 17 دانه‌یان ڕاست بێت .. له‌گه‌ڵ ئه‌و 600 کات ژمێره کۆرس بۆ
فێربوونی زمان و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا که پێی ده‌وترێ ( B1 ) .
بۆ تێکه‌ڵ بوونێکی سه‌رکه‌وتوانه و ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێک که
له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بگونجێت و په‌نابه‌ر له
ئاسته‌نگیه‌کانی ژیانی ده‌رباز بکات ئه‌ویش فێربوونی زمانه . له‌گه‌ڵ
فراوان بوونی هه‌موو ئه‌و داواکاری و بۆچون و لێدوانه حکومی و
ناحکومیه‌کان و بوونی یاسایه‌کی تایبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌کرێ بڵێن
ئه‌ڵمانیا ئه‌و وڵاته‌یه که هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که
بڵێین بۆ ژیان و گۆزه‌رانی په‌نابه‌ران له‌و ئاسته‌ی پێویست دایه ،
ڕاسته کاری زۆر کراوه‌و به‌رده‌وام کارده‌کرێت به‌ڵام به‌راورد له‌گه‌ڵ
وڵاتێکی وه‌ک سوید جیاوازی هه‌یه و له‌یه‌ک ناچن و ته‌نانه‌ت ژیانی په‌نابه‌ره‌کانیش
له‌و وڵاتانه‌دا جیاوازیان هه‌یه ، ڕاسته ئه‌ڵمانیا له ڕوی کاره‌وه
وڵاتێکه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کاربکه‌ن و پاره په‌یدابکه‌ن له‌جێ
ی خۆیدایه ، به‌ڵام هه‌موو کات پاره‌و کار هه‌موو شتێک نیه بۆ په‌نابه‌ر
، چونکه زۆر کێشه‌ی دی هه‌ن پێویستیان به‌ڕێگا چاره‌ی دی هه‌یه بۆیه
ئه‌ڵمانیا تائێستا له‌م ڕووه‌وه ته‌نها به‌زمانی کار‌و بازاڕ مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی خۆیی کردوه .
له‌هه‌مان کات دا خێرایی له سه‌پاندنی یاساکه‌و پێ داگرتن له جێ به‌جێ
کردنی به‌شێوه‌یه‌کی ورد‌و زۆر به‌جدی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که
ئه‌ڵمانیا هه‌ست به‌و که‌م ته‌رخه‌میه‌ی پێش وه‌خت ده‌کات و ده‌یه‌وێ
به‌و خێراییه پاداشتی ئه‌و ڕۆژانه بده‌نه‌وه که نه‌توانراوه به‌و
شێوه‌ی که پێویست بووه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و میکانیزمی ئاوێته‌بوونیان
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی و بونیان به‌به‌شێک له‌م کۆمه‌ڵگایه ..
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پلان و یاسا‌و میکانیزمه‌ی که حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا
بۆ گه‌یشتنه ده‌ره‌نجامێکی باش و دڵ خۆشکه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ، زۆربه‌ی
زۆری په‌نابه‌ران و له تێکڕای نه‌ته‌وه‌کاندا به‌خۆیان ئه‌و توانایه‌یان
نیه له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئاوێته‌بن ، ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک هۆکارهه‌ن
له‌وانه نه‌بوونی ئه‌و زه‌مینه له‌باره‌ی که ڕێگا خۆشکه‌ربێت بۆ گه‌یشتن
به‌و ئاکامه .. هاتنی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له
ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌دا که خودی ئه‌و ته‌مه‌نه ڕێگا نادات تێکه‌ڵ به
کۆمه‌ڵگایه‌کی بیانی و جیاواز له‌داب و نه‌ریت و شێوازی ژیانی ئاسایی
خۆیی بێت .. گه‌ڕان ته‌نها به‌دوای کار‌و پاره کۆکردنه‌وه و دوور که‌وتنه‌وه
له‌تێکه‌ڵ بوون و ڕووکردنه فێربوونی زمان و خوێندن و ئه‌و کارانه‌ش
زۆربه‌یان لای هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی
خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته هیچ په‌یوه‌ندێک نابێت .. زۆر هۆکاری دی تایبه‌ت هه‌ن
که په‌یوه‌ندی بهنهتهوهکانهوه هه‌یه له‌وانه تورکه‌کان و ڕوسه‌کان
و نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای خوارو له ئیتالی و یۆنانی تاده‌گاته ئه‌وروپای
ڕۆژهه‌ڵات له‌نێو خۆیاندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه توند‌و وابه‌سته بوونه‌ی
به زمان و کلتورو کاری خۆیانه‌وه هه‌یانه هێنده کاریان به‌تێکه‌ڵ
بوون و ئاوێته‌بوونی ئه‌ڵمان نیه به‌م پێیه گۆشه‌ی دوره په‌رێزی و
کارکردن له‌خۆیان تێک ناده‌ن ، زۆر ئه‌و کێشانه‌یان نیه که په‌نابه‌رانی
دی له‌م وڵاته‌دا هه‌یانه .
له‌گه‌ڵ ئه‌م باسوخواسانه‌ی که زۆر به‌گه‌رمی له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
دا باس له شێوازی ئاوێته‌بوون و میکانیزمی تواندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و
ڕه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی دی که له ئه‌ڵمانیادا ده‌ژین دابڕێژرێت ،
دیارده‌ی ( زاراتسین ) خۆیی هاویشته نێو گۆڕه‌پانی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه
که ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بانکی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیابوو به‌هۆیی
کتێبه‌که‌یه‌وه له‌سه‌ر کارلابرا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی سیاسی هه‌بوو
، به‌م پێ یه له ڕێگای کتێبی ( ئه‌ڵمانیا خۆیی ده‌سڕێته‌وه ) خۆیی
خسته به‌ر هێرش و ڕه‌خنه‌لێگرتن ، نوسه‌ر له کتێبه‌که‌ی دا باس له‌وه‌ده‌کات
که موسوڵمانان ئه‌ڵمانیایان داگیرکردوه و په‌نابه‌ران به‌خۆیان دووره‌په‌رێزن
و نایانه‌وه‌ێت تیکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگایی ئه‌ڵمانی بن و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی
تێکه‌ڵ نه‌بوون ده‌گه‌ڕێ نێته‌وه بۆ ئاینی ئیسلام و زۆر به‌توندی
هێرش ده‌کاته سه‌رپه‌نابه‌ران.
له‌سه‌ر دواین ئه‌و گفت و گۆیانه‌ی که ده‌رباره‌ی پرسی ئاوێته‌بوونی
په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی دا حکومه‌تی ناچارکرد دوای هه‌موو
ئه‌و که‌م و کوڕی و ساردیه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته و مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی ژیانیان له‌م وڵاته‌دا
و پێش هاتی ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌دیارده‌که‌ون و ده‌سه‌ڵات
ده‌یان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌و سستی و لاوازی و که‌م ته‌رخه‌می
له‌پلان و به‌رنامه و شێوازی کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌ی
که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ران و نه‌وه‌کانیان بۆ ئاینده هه‌یه
و دواتر کایگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌شی ده‌بێ
بۆیه بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانی تێکه‌ڵ بوونی په‌نابه‌ران
به کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیا یه‌ک بگرن و له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه سه‌رپه‌رشتی
بکرێن و کاریان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ، ئه‌م بڕیاره‌ش له 08.09.2010 دا له‌سه‌ر
ئاستی گشتی وڵات و هه‌رێمه‌کان هه‌موو ئه‌و پڕژهو کار‌و پلان و به‌رنامانه‌ی
که‌هه‌ن له‌سه‌ر سیسته‌می ئاوێته‌بوونی په‌نابه‌ران به‌کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی
یه‌ک بخه‌ن و له‌یه‌ک ڕوانگه‌ی سه‌رانسه‌ری و یه‌ک پلان و له‌ژێر ڕکێفی
یه‌ک یاسادا کاری له‌سه‌ر بکرێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێش وه‌خت دووباره
نه‌بنه‌وه .
به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه فه‌رمیه‌کان 1،1 ملیۆن په‌نابه‌ر هه‌ن له‌م
وڵاته‌دا که ناتوانن به‌زمانی ئه‌ڵمانی قسه‌بکه‌ن ، بۆیه خاڵی سه‌ره‌کی
ئه‌م به‌رنامه‌ی ئهوێتهبوونه ده‌بێته ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌ر ناچار
ده‌بێ فێری زمان بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئاماژه‌به‌وه ده‌درێت که
ڕێژه‌ی 10% بۆ 15% له په‌نابه‌ران نایانه‌وێت تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی
بن . سه‌باره‌ت به خوێندن له 6.2% له ئه‌ڵمانه‌کان به‌خۆیان نایانه‌وێت
بخوێنن و له‌ناو په‌نابه‌راندا ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته 14% ...
حکومه‌تی ئه‌ڵمان له‌دوای ساڵی 2005 وه بڕیاری داوه ئه‌م به‌رنامه‌ی
تێکه‌ڵ بوونه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و به‌رفراوان به‌ڕێوه‌بچێت که
تائێستا 600 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌شداریان تێداکردووه به‌وه‌رگرتنی 600
کات ژمێر خولی فێربوونی زمان و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و یاساکانی ئه‌ڵمانیا
له‌خۆده‌گرێ سه‌رکه‌وتن له تاقیکردنه‌وه‌کانی ئه‌م خوله بروانامه‌ی
B1 وه‌رده‌گیرێ ... گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه که
ئاینی ئیسلام ڕێگره له‌به‌رده‌م میکانیزمی ئاوێته‌بووندا ، ته‌ئکید له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که په‌نابه‌رانی وڵاتانی ئێران و عێراق و ئه‌فغانستان
له‌و ئاوێته‌بوونه دا سه‌رکه‌وتووبون و په‌نابه‌رانی ئیتالی و وڵاتانی
خواروی ئه‌وروپا و زۆربه‌یان زۆر به‌خراپی به‌زمانی ئه‌ڵمانی قسه‌ده‌که‌ن
.
ڕێکخراوی فینیوو یه‌کێکه له‌و ڕێکخراوه خێرخوازیه گشتیانه‌ی که
له دوا ڕاپۆرتیاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه دوای پێداچونه‌وه‌یان به
50 له‌و پڕۆژانه‌دا کردووه که وابه‌سته‌ن به به‌رنامه‌کاری ئاوێته‌بوونه‌وه
له‌ته‌واوی وڵات دا ، ته‌نها 17 دانه له‌وانه گرنگن و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگا هه‌یه و داوایان له ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان کرد که هاوکاری
ئه‌م شێوه پڕۆژانه بکه‌ن و گه‌شه‌یان پێبده‌ن .
شاره‌زایان له که‌نیسه‌کان پێیان وایه که ئه‌م به‌رنامه و پلانه
به داسه‌پاندن ناکرێت و نابێ پهڵهپهستۆ بخرێته سه‌ر په‌نابه‌ران ،
له‌کاتێک دا په‌نابه‌ر له‌م وڵاته‌دا مافی ده‌نگ دانی نیه له‌ناوچه‌کانی
خۆیی و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌درێت که زیاتر له 4 ملیۆن په‌نابه‌ر
بوونی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له کاریگه‌ری یان له‌م وڵاته‌دا بکرێت
، په‌نابه‌ران بۆیان نیه بڕیار له‌کاروباری شاره‌کانیان دا بده‌ن و
خۆدورخستنه‌وه‌ی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگای ئه‌م وڵاته له‌په‌نابه‌ران و
ڕێگا نه‌دان به‌هاتنه پێشه‌وه‌و دروست کردنی ئه‌و ژیانه‌ی که به‌خواستی
خۆیه‌تی و داژشتنی ئایندهی به‌و شێوازه‌ی که ویستیه‌تی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ده‌کانی ڕابردوو تائه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێش ئێستا
دانی بهوهدانهدهنا که وڵاتی پهناگایی په‌نابه‌رانه ..
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|