٧\١٠\٢٠١٠
ئەَڵماس مستەفا: هەستە تاساوەکانم و
دابڕان
تەنها هاندەرم بوون بۆ ئەوەى هۆنراوە
بنووسم.
سازدانى:
پشتیوان کەریم گەڵاڵى
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
ناوت، نازناوت.
ئهڵماس
مستهفا: ناو و نازناوم ئەَڵماس
مستەفا، لە
شارى سلێمانی
لەدایک بووم،
لەساَڵی ١٩٩٩ دەستم کردووە
بە نووسین،
یەکەم جار بە
شیعرنووسین دەستم
پێکردوە،
لە ساَڵی
٢٠٠٣ لە
وڵاتى سوێد نیشتەجێم.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
هۆنراوە بۆ کَی و بۆچى دەنووسی
.
ئهڵماس مستهفا:
هۆنراوەکانم کوچەوکۆڵان ئاسمان
و دەریاکان تەى دەکەن
وێڵن بەدوی
عەشقێکی ونبوودا، تەنها شیعرە
ئەتوانَی خەمەکانى من هەَلگرَی تەنها
شیعرە ئەتوانَی رازەکانم بهَونێتهوە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
دابڕان لای ئەَڵماس
چییه.
ئهڵماس مستهفا:
دابڕان هەمیشە لەگەَڵما
پیاسە ئەکات.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
کێ هاندەرت بووە بۆ ئەوەى هۆنراوە
بنووسی.
ئهڵماس مستهفا:
هەستە تاساوەکانم و
دابڕان تەنها هاندەرم بوون
بۆ ئەوەى
هۆنراوە
بنووسم.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
چ شتێک رێگرت بووە .
ئهڵماس مستهفا:
پێموانیە
هیچ شتَیک رێگر بووبێ لەبەردەم دەربڕینى
هۆنراوەکانم.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
هۆنراوەی نوێی کوردی
چۆن دەبینیت.
ئهڵماس مستهفا:
من ئێستا ئەدەبى کوردى بە
سستیی
ئەبینم، زَۆر کەسانَیک هەن
پێنووسیان بەدەستە
و ئەنووسن
نووسینەکانیان زۆر
لاوازن، کاتَیک
چاو بە
گۆڤار
و رَۆژنامەکانا
ئەگێڕم
هەندێک
نووسین ئەبینم بەڕاستى
هەر وشەیە و
ریزکراون و هیچ
هەستێک لەو نووسینانهدا
بەدى ناکەم..
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
هۆنراوەى چ شاعیرێک کاریگەریی
هەبووە لەسەرت ؟
ئهڵماس مستهفا:
من بەرلەوەى دەست بە
نووسین بکەم هیچ کتَیبَیکم
نهخوێندۆتهوه و
کاریگەریی هیچ شاعیرێکم لەسەرنەبووە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
هیچ شاعیرێک وەک مامۆستاى خۆت سەیر
دەکەیت .؟
ئهڵماس
مستهفا: هیچ
شاعیرێک
مامۆستام نەبووە بەڵکو سەختى ژیان هەموو
وانەکانی فێرکردم.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
پپێناسەت بۆ (خۆشەویستی) (گوڵ) (راسگۆیی)
(ئازایەتیی) (دَڵپیسیی)
چییه؟
ئهڵماس مستهفا:
خۆشەویستى
نوێبوونەوەى
روحە، گوڵ زمانى
رەنگەکانە، راستگَویی
ئاسوودەیى و ئارامییه،
ئازایەتیی بەرەنگاربوونەوە
و سەرکەوتنە،
دَڵپیسیی،
هەرەسهێنان و لەدەستدانى
جوانییهکانى ژیانە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
خۆشەویستیت کردووە ؟ ئایا سەرکەوتوو
بوویت ؟
ئهڵماس مستهفا:
خۆشەویستیم کردووە
و دابڕاوم، دابڕانیش
سەرنەکەوتن نییه
خۆشەویستی
خۆى لەخۆیدا سەرکەوتنە هەمیشە
هۆنراوەکانم هەر
بۆ ئەو عەشقە
دابڕاوەم
ئەنووسم..
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
جوانترین هۆنراوەت لای خۆت کام
هۆنراوەیە؟ .
ئهڵماس مستهفا:
جوانترین هۆنراوەم ئەو هۆنراوەیە
کە تا ئێستا نەمنووسیوە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
چ شتێک تووڕەت
دەکات.
ئهڵماس
مستهفا: تووڕەبونم
لەو خاوەن ناخە
بێههڵوێست و نەخۆش
و سادیزمانەیە
کە ئازاردان و
ئەشکەنجەدانى ئافرەتیان کردَۆتە
پیشە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
چ شتێک زۆر دَڵخۆشت دەکات.
ئهڵماس مستهفا:
ئەو کاتەى هۆنراوەیەکى نۆیم لەدایک
ئەبێت خۆشترین کاتمە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
هۆنراوەت بۆ ئازادیی ژن نووسیوە ؟
ئهڵماس مستهفا:
هۆنراوەکانم هەنگاونانى ناخَیکى
ئازادە بەرەو خەباتَیکى
بێ کۆتایی.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
ئاشنایەتیت لەگەَڵ مۆسیقا چۆنە ؟
ئهڵماس مستهفا:
مۆسیقا ئارامیی گیانمە،
هێورکەرەوەى هەستە پەنگخواردووەکانى دەروونمە.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
ئەگەر هونەرمەندَێک داوای
هۆنراوەیەکت لێبکات بۆ ئەوەی بیکات بە
گۆرانى تۆ مەرجت چییە؟
ئهڵماس مستهفا:
هێندەى
هۆنراوەکانم
عاشق بێت.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى:
دوا وتەت چییه؟
ئهڵماس مستهفا:
دوا وتەم هیوادارم هەردەم داکۆککار و
گەیەنەرى دەنگى
پهنگخواردووی
ئافرەتان بم بۆ بەدەستهَینانى
مافەکانیان، هیواى بەردەوامیی و
سەرکەوتن بۆ رۆژنامەکەتان ئەخوازم.
کاتێک وەرە ئەستێرەکان
نوستبن، مانگ وەنەوز
بیباتەوه، چراکان
گشتى خامۆش
شنەى باش مەست و
سەرخۆش.. ئەو کاتە
وەرە بۆ لام،
کە هاتى ماچێک ئەکەین
تەڕتر لە باران
جوانتر لە سروشتی
عەدەن لەگەڵ
پێکى شەرابى دەستمان
سەما بۆ عەشق ئەکەین
ژوورەکەمان پێ ئەکەین
لە جریوەى ماچ..
*
* *
* *
لێوەکانم هێندە تینووی
ژوانى لێوەکانتن
لەم شەوەدا هەروەک
یاقووت ئەدرەوشێنەوه.
وەرە ببە بە رەشەبا و
ستیانە ئەرخەوانییەکەم و
کراسە ئاوییەکەى بەرم
فرێ دە و بمبەرە ناو
بەهەشتەکەى خۆتەوە
مەستبوونێک مەستمکه
لەناو روحتا بمتوێنەوه.
ماڵپهڕی ئهڵماس مستهفا
|