١٤\٧\٢٠١١
ئاماده‌کردنی: به‌سۆز محه‌مه‌د
ئه‌و شاعیره ژنه‌ی دیاری کورد (ئه‌ڵماس مسته‌فا) له تاراوگه ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، له دیدارێکی شاعیرانه‌دا باس له ئه‌زموونی ده‌ستپێکی شاعیرانه‌ی خۆی ده‌کا و ده‌ڵێ:
- له ساڵی ١٩٩٩ ده‌ستم به نووسین کردووه و هه‌موو نووسه‌رێک ئه‌زموونی له‌سه‌ر نووسینه‌کانی هه‌یه، من له‌پڕ هاتمه ناو جیهانی شیعره‌وه.. ئه‌و توانایه‌ش خۆی له روحی مندا هه‌بووه شیعر وه‌ک خورپه بۆم هات.. ئێستاش بزانم خه‌ڵکان زۆر له شیعره‌کانم رازین.
کاتێک مرۆڤ شیعرێکی ناسک و جوان ده‌خوێنێته‌وه هه‌ستێکی ئێستاتیکی له لا دروست ده‌کا ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ مرۆڤی خوێنه‌ر وه‌ها بێ ده‌بێ شیعر چ هه‌ستێک له لای خودی شاعیر ججێ بهێڵێ.. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵماسی شاعیر ده‌ڵێ:
- شیعر هه‌ڵقولای ناخی منه هه‌موو هه‌سته‌کانمی تێدا به‌رجه‌سته ئه‌بێ، شیعر به‌هره‌یه‌کی زۆر جوانی به من به‌خشیوه وه‌ک ئه‌وه‌ی من له بواری شیعری ماچ ئه‌نووسم من توانای خۆم له رووی داهێناندا ئه‌و هه‌سته‌ی له لا دروست کردووم که وه‌ک ژنێک چ ده‌سه‌لاتێکم هه‌یه و هه‌ستم به دۆزینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆم کردووه.. من توانییومه به‌رامبه‌ر به کلتوور بوه‌ستم که کلتوور پێی وا نییه که ژن ئه‌بێ بنووسێ له سنووری باو تێنه‌په‌رێ جا ئه‌گه‌ر هه‌موو ژنێک قه‌له‌م به‌ده‌ست بووایه توانای ژن زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که بتوانێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و دیوه ناشیرینه‌دا بکا.
ئه‌وه‌ی تێبنی ده‌کرێ تاکی کوردی ئه‌وه‌ی له دۆخی ئاسایی ناتوانێ ده‌رببرێ له شیعرداجێگه‌ی ده‌کاته‌وه، واتا شیعر هه‌موو کۆت و سنووره‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌به‌زێنێ، ئه‌ڵماس مسته‌فا یه‌کێکه له‌و شاعیره ده‌گمه‌نانه‌ی که توانیویه‌تی ئه‌و سنوورانه ببه‌زێنێ، هه‌روه‌ک خۆی باسی لێوه ده‌کا:
- هه‌ر که هاتمه ناو جیهانی شیعره‌وه وه‌ک ژنێک ئه‌بووایه به فۆرمێکی تازه‌ی شیعره‌وه بهاتمایه که‌پێشتر ئه‌زموون نه‌کراوه، نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له ناوچه‌کانی تردا.. شاعیری کچمان هه‌یه ناتوانێ ئاره‌زووی مرۆڤ وه‌رگێڕێ بۆ وشه و راستگۆیانه له‌گه‌ڵ خۆیدا بدوێ و ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نییه، ئه‌زموونێکی تازه‌یه و پێویستی به شه‌ڕێکی قورس هه‌یه، شیعر لای من پێهه‌ڵدان نییه به‌ڵکو ده‌ربڕینی هه‌ستی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه، من هه‌ست ئه‌که‌م له‌م بواره‌دا زۆرر استگۆم هه‌م له‌گه‌ڵ خۆم هه‌م له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌کانمدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نووسینی تێکستی شیعری جوان شاعیر له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا به ناوبانگ ده‌کا به‌لام زۆر جار هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کرێ که جوانیی ژن و ده‌نگخۆشیی کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ناوبانگ بوونی شاعیره‌که، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و شاعیره هه‌ست ناسکه ده‌ڵێ:
- هۆنراوه ئه‌و بواره‌یه که هه‌موو چه‌مکه‌کانی ئیشی تێدا ئه‌که‌ن به تایبه‌تی مۆسیقای ده‌نگ وه‌ک هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی که شیعری خۆیان به ده‌نگ ده‌خوێننه‌وه باشتر ئه‌یگه‌یه‌نن چونکه وشه‌کان له‌ناخیاندا سه‌رهه‌ڵئه‌دا و رێز له جوانیی وشه ئه‌گرن، له ده‌ربریندا من باسی خۆم ئه‌که‌م که ئه‌و هه‌سته‌ی تێکه‌ڵ ئه‌بێ له وشه‌کان له کاتی ده‌ربریندا.. هه‌میشه ره‌گه‌زی پیاو شیعر بۆ ره‌گه‌زی ژن ده‌نووسن، ئه‌وه‌ش به روونی له شیعره‌کانیاندا به‌دیده‌کرێ، به‌لام به هۆی باڵایی که‌لتووری نێرساڵاریی له ناو کۆمه‌لگه کاراکته‌ری به‌شێکی زۆر له ژنه شاعیره‌کان نادیاره، دیار نییه شیعر بۆ کێ ده‌نووسن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا شیعرت بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نووسیوه ئه‌ڵماسی شاعیر ده‌ڵێ:
- ئه‌مه‌ش له تابۆیه‌کان که له‌سه‌ر پێنووسی ژنان هه‌یه که ناتوانن ناوی کوڕان بێنن یان نا‌وێرن، به لای منه‌وه ئاساییه که له‌و بواره‌دا بنووسم و شتێکی واشم له خه‌یاڵدایه.. بێگومان شیعر ئه‌بێ هه‌ستی راسته‌قینه‌ی ئاره‌زووی شاعیر بێ یان تێرکه‌ری هه‌ست و ئاره‌زووی خوێنه‌ریش بێ.
ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بێ شیعره‌کانی ئه‌ڵماست بکه‌وێته به‌رچاو هه‌ست ده‌که‌ی خۆشه‌وسیتی له شیعره‌کانیدا ده‌چۆرێ بۆیه به‌شێک پییان وایه ئه‌وه ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر شیعره‌کانی ئه‌ڵماس، هه‌روه‌ک خۆی باسی لێوه‌ده‌کا:
- بێگومان عه‌شق له ناو خوێمنا یه‌ت و ئه‌چێت و عه‌شق بوو منی کرد به شاعیر، ئه‌بووایه وه‌ک عاشقێکی شاعیر ده‌رکه‌وتمایه عه‌شقم بۆ ولاتم بۆ ئازادیی بۆ جوانیی بۆ ره‌گه‌زی نێر، پێم خۆشه ئه‌م دیواره له هۆنراوه‌ی ژناندا بڕووخێنرێ و چیتر به زمانی سومبولی هۆنراوه نه‌نووسن.. .
- ئێمه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی نێردا مه‌حکومین به عه‌شق به خۆشه‌وستی به تیکه‌ڵاوبوون به له یه‌ک گه‌یشتن تا دیواره‌کان بڕوخێنین، زیاتر تێکه‌ڵ به جیهانی یه‌کتر ئه‌بین، جیهانی یه‌کتر بۆ یه‌کتر ده‌رده‌خه‌ین، چیتر نامۆ نابین به یه‌کتری، ئه‌و ترس و ناسینه دوور ئه‌خه‌ینه‌وه، ئه‌مه رێگای عه‌شقێکی راسته‌قینه کورت ئه‌کاته‌وه ئاسانتری ئه‌کات ئه‌وسا جوانییه‌کان ده‌رده‌که‌ون.
به‌شێک له شیعره‌کانی ئه‌ڵماس مسته‌فا ته‌رخان کراون بۆ شاره جوانه‌که‌ی سلێمانی. هه‌ست به‌وه ده‌کرێ نامۆیی و دووریی ئه‌ڵماس له سلێمانی هه‌ستێکی تایبه‌تی پێ به‌خشیوه:
- یه‌کێک له عاشقه‌کانم سلیمانییه، کوچه و کۆڵانه‌کانیه‌تی، شه‌قام و بازاڕ و جاده‌کانیه‌تی، ته‌پوتۆزه‌که‌یه‌تی هه‌موو شتێکێتی، سلێمانی هه‌میشه له‌پشت عه‌شقی هۆنراوه‌کانمه‌وه وه‌ستاوه.. پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌موو هۆنراوه‌کانم له یه‌ک هۆنراوه‌دا کۆبکه‌مه‌وه ناتوانێ تینوێتی عه‌شقم بۆ سلێمانی تێربکا، سلێمانی عه‌شقێکی تینووه به هیچ شاعیرێک تێر نابێ.
زۆر جار مرۆڤ له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی شیعری شاعیرێکه‌وه عاشقی ئه‌و شاعیره ده‌بێ.. بۆیه بۆ ئه‌ڵماسیش ئه‌وه شتێکی سروشتییه هه‌روه‌ک خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا:
- شتێکی زۆر ئاساییه که به هۆی ئه‌و رێچکه‌یه‌ی که من گرتوومه له شیعردا، که باس له باکگراوه‌ندی هه‌ستی مرۆڤ ده‌کا، که له هه‌موویاندا هه‌یه به تایبه‌تی هه‌ستی جوانیی و هه‌ستی ئیرۆتیکی بێ که ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر ئاساییه که مرۆڤ راستگۆیانه له‌گه‌ك ده‌ربڕینی شیعره‌کانیدا، بۆیه ئه‌کرێ به‌م هۆیه‌وه له هه‌ردوو ره‌گه‌زی کچان و کوڕان ئه‌م رێچکه‌یه له شیعردا سه‌رسامیان بکا تا راده‌یه‌ک بگاته ئاستی عاشقبوون یان ناسین و نزیکبوونه‌وه یان په‌یوه‌ندیی هاورێیه‌تی هه‌روه‌ک چۆن ئه‌شێ هه‌ندێکی تووڕه‌کردبێ ئه‌مه‌ش ئاساییه بۆ بواری نووسین به گشتیی هه‌ندێکیان به دڵیان بووه هه‌ندێکیتر دژایه‌تی ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی عاشقبوون دروست بووبێ بێگومان چه‌ند که‌سێک له رێی هۆنراوه‌کانمه‌وه ئه‌شێ عاشق بووبن.. منیش به زمانی عه‌شق وه‌ڵامم داونه‌ته‌وه ئه‌وانیش جارێکی‌تر ئه‌بنه‌وه به که‌ره‌سته‌ی هۆنراوه‌ی من و جارێکی‌تر له رێی هۆنراوه‌کانمه‌وه عه‌شقی خۆمیان پێشکه‌ش ئه‌که‌م.
زۆرێک له شاعیره‌کان پێیان وایه وه‌ک چۆن له ئێستادا له هه‌موو کایه‌کان زۆریی و بۆریی هه‌یه ئه‌و زۆریی و بۆرییه جیهانی شیعریشی گرتۆته‌وه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵماسی شاعیر ده‌ڵێ:
-
به‌ڵێ هه‌ستی پێ
ئه‌که‌ین زۆر تێکست هه‌یه.. که‌سانێک هه‌ن زۆر بێ نابه‌رپرسانه تێکست
ئه‌نووسن، به‌ڵام هه‌میشه پێنووسی به توانا و وشه‌ی جوان زوو جێگه‌ی
خۆی ئه‌کاته‌وه و خوێنه‌ری خۆی دروست ئه‌کات.. ئه‌وه شتێکی ئاساییه
که له کوردستاندا هه‌یه له هه‌مانکاتدا جێی داخه ئه‌مه‌ش کێشه‌ی
بۆ ئێمه دروست کردوه که باش و خراپ تێکه‌ڵ بێ، خۆزگه سانسۆری
راشکاوانه هه‌بووایه له‌سه‌ر بلاوکراوه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی
گشتیی.
|