٢٠\٨\٢٠١٠
ئەڵماس مستەفا:
تهنیا له کۆمهڵگه دواکهوتووهکان باسی ئابڕووی
ئافرهت دهکرێ.
سازدانی: هەڵۆ مەرگەیی
هەڵۆ مەرگەیی:
بەبۆچوونی ئێوە ئافرەتی کورد بۆچی تائێستا نەیتوانیووە
ببێتە خاوەن کەسێتیەکی سەربەخۆ و پێگەی خۆیان بەتەواوەتی لەیاسا و ڕێسا
نووسراو و نەنووسراوەکاندا بچەسپێنن؟
ئەڵماس
مستەفا: ئەوەی من بیزانم، کەمی رادەی رۆشنبیری لەکۆمەڵگادا و
بوونی کلتووری پیاوسالاریی و نەبوونی باری ئارامی سیاسی، لەگەڵ
سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی لە
کوردستاندا، ئەمانە هەمووی بوونەتە هۆی جێگیرنەبوونی پێگەی
ئافرەت لەکۆمەڵگەی کوردیدا.
هەڵۆ مەرگەیی:
''ئابڕووی ئافرەت''
چ وەک چەمک، یاوەکو جەوهەر و رەنگدانەوەی کۆمەڵایەتی، ئێوە چۆنی
تێدەگەن؟
ئەڵماس مستەفا: بەبڕوای من
(ئابڕووی ئافرەت)
یەکێکە لەو کۆت و زنجیرانەی لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا هەیە و تەنهاش
بۆ بەستنەوەی ئافرەتە.
هەڵۆ مەرگەیی:
خۆ بەکەمزانین لای ئافرەتی کورد! بە گشتی پڕ سەرنجڕاکێشترین ئەو
دەرگیریە زاتی و دەروونییەیە، کە هێشتا سەراپای بوونی داپۆشیوون ، دوای
هەر پرینگانەوەیەکیشی دیسان دەچێتەوە هەمان دۆخ؟ هۆکاری ئەمە چییە؟
ئەڵماس مستەفا: خۆ بەکەمزانین دەگەڕێتەوە
بۆ ئەو هەڵسوکەوتە سنوردارەی کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەئافرەت دراوە،
تێڕوانینی کۆمەڵگە بەتایبەت پیاوان وای کردووە، هەمیشە ژنان خۆیان
بەکەمتر بزانن.
هەڵۆ مەرگەیی:
ئامادەگی ژن لەرێکخراوەکاندا
تا ئێستاش ئامادەگییەکی وەزیفییە،
بەو مانایەی لەرێگەی حیزبەوە هێشتا
لە تاوانەکانی فیوداڵیزم ئەنتی ژن
دەپارێزرێت، تۆ ئەمە چۆن لێکدەدەیتەوە؟
ئەڵماس مستەفا:
لەبەر باڵادەستبوونی رێکخراوە
حیزبییەکان لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا و
نەبوونی رێکخراوێکی سەربەخۆی ژنان، ئەمانە
هەمووی وایکردووە، ژنان بەشێوەیەکی کاریگەری
تایبەت بەژنان، نەتوانن لەژێر ئاڵای
رێکخراوێکی سەربەخۆی بێلایەندا، خەباتی
هەتاهەتایی خۆیان بکەن.
هەڵۆ مەرگەیی:
هۆکارە بابەتی و فەلسەفیەکانی
چەوسانەوەی ئافرەت کامانەن؟ ئایا ئەوان بۆ
دەچەوسێندرێنەوە؟
ئەڵماس مستەفا: دەسەڵاتی کوردی و
کۆمەڵگەی کوردی بۆ پەراوێزخستنی
مەسەلەی ژن هۆکاری سەرەکین، هۆکاری ئەمەش بۆ
کاریگەری ئایین و عەشیرەتگەری دەگەڕێتەوە،
بەڵام هۆکارە فەلسەفییەکان بۆ کاریگەری
فەلسەفەی کلاسیکی و خۆهاویشتنی ئەو
فەلسەفەیە بۆ ناو ئایینەکانی وەک ئاینی
جولەکە و مەسیحی دەگەڕێتەوە. هەروەها
کاریگەری. لەسەر فەیلەسوفە دەروونناسەکانی
وەک فرۆید، کە لە هەموویاندا ئافرەت
بە درێژکراوەی جەستەی پیاو دادەنێت
و راگەیاندنەکانیش بە شێوەیەکی گشتی
زۆربەی سەر بە لایەنە سیاسیەکانن و
ئەوانیش لەژێر کاریگەری باری سیاسیی
عێراق و دەوڵەتە ئیقلیمییەکاندان و ناتوانن
لێی دەربازبن. لە کوردستانیش
دیسانەوە راگەیاندنە سەربەخۆکان لە
لایەن دەسەڵاتەوە پاوان کراون و
ناتوانن بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی ژێندەر بە
سەربەستانە کار بکەن.
هەڵۆ مەرگەیی:
خۆکوژی لای ئافرەتی کورد دەرهاویشتە
و هەڵگری چ جۆرە تێگەیشتن و لێکدانەوەیەکە،
ئێوە پێتان وانییە خۆکوژی لای ئەوان جۆرێک
لە نائاگامەندییەوە سەرچاوەی گرتبێ؟
ئەڵماس مستەفا: خۆکوژی هۆکارەکەی بۆ
ئەو کاریگەرییە کلتووری و سایکۆلۆجی و
کۆمەڵایەتییە دەگەڕێتەوە، کە چواردەوری
ئافرەتی داوە، بۆتە هۆی پەنگخواردنەوەی
ئافرەت و نەبوونی دەرگایەک، تا لە خۆ لێ
رزگارکردنی هاریکاری بکات.
هەڵۆ مەرگەیی:
زۆرجار ئافرەتان خۆیان دەڵێن لە
دەزگا راگەیاندنەکاندا ئیستغلال دەکرێن،
بۆچوونی تۆ لەسەر ئەم بابەتە چییە؟
ئەڵماس مستەفا: بەهۆی ئەو فەوزا
رۆژنامەگەرییەوە کە لەکوردستاندا هەیە،
لە زۆر کاتدا تێبینی ئیستغیلالکردنی
ئافرەت بە
شێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت، ئەویش بۆ نەبوونی
یان جێبەجێنەکردنی یاسای رۆژنامەگەری لە
کوردستاندا دەگەڕێتەوە.
_____________________________
*
ئەڵماس مستەفا،
لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و لەساڵی 1999
دەستی بە نووسین کردووە و لەکۆمەڵگای کوردیدا قەڵەمێکی دیاری پرسی
ژێندەرە و لە ساڵی 2003 ەوە لە وڵاتی
سوید نیشتەجێیە.
ماڵپهڕی ئهڵماس مستهفا
|