١١\١٢\٢٠١٤
عەمار کۆڤی دەرکرا
یان خۆمان دەنگمان پێ نەدا؟!

شەماڵ عادل سەلیم
لە دوای ئەوەی بەهرەمەندی بەتوانا عەمار
کۆڤی لە قۆناغی پێش فینالی بەرنامەی عەرەب ئایدل نەیتوانی دەنگی پێویست
بەدەست بهێنێ وسەركەوێ بۆ قۆناغی داهاتوو ، چەندین بابەت و کۆمێنت
ووتاری جۆراوجۆر لێرەولەوێ بڵاوکرانەوە ، هەندێک دەڵێن، غەدرێکی گەورە
لە عەمار کۆڤی کراوە ، هەندێکی دیکە دەڵێن ،لەسەر ناوهێنانی پێشمەرگە (
دەرکرا ) ، بەشێکی تریش دەلێن ،ئاخر بهرنامهیهك ناوی عهرهب
ئایدڵ بێت، چۆن کوردێک لەناو ئەو هەموو فەرخە عەرەبە دەبێتە
(ئایدڵ)...؟
من خۆم وەک کوردێک ،لەسەرەتاوە هاندەرو پاڵپشتی عەمار بووم و زۆر دڵخۆش
دەبووم بە بیستنی دەنگی ئەم گەنجە تازە پێگەیشتووە ، زۆریش شانازیم پێ
دەکرد کە وەک کوردێک بەزمانی عەرەبی لە کەناڵێکی وەک mbc توانی لەسەر
پێ ڕاوەستێت و بەعەرەبیەکی پوخت و ڕەوان گۆرانی بچڕێ وخەڵک لەدەوری خۆی
کۆکاتەوە ، تا وای لێهات سەرنەکەوتنی عەمار بۆ فینالی بەرنامەکە لێژنەی
ئایدل توشی شۆک بکات و هیچ کۆمێنتێکیان نەبێت بۆ عەمار کۆڤی کە بە
توانای خۆی سەرسامیانی کردبوو ، ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بیڵیم ئەوەیە :
عەمار دەرنەکرا ، بەڵکو دەنگی پێویستی نەهێنا ، کەئەوەش دەگەرێتەوە بۆ
چەند هۆکارێک ، لەسەرەوەی هەر هەموویان دەگەرێتەوە بۆ : کەمی ئەو کورتە
نامانەی (مەسیج) بۆی نێردرابوون ، لێرەدا دەپرسم کێ بوون ئەوانەی
دەنگیان بە عەمار نەدا ؟ کێ بوون ئەوانەی حەزیان دەکرد عەمار بەردەوام
نەبێت ؟ ئێمەی دەنگدەری کورد بەئەرکی خۆمان هەڵساین بۆ ئەوەی عەمار
بەردەوام بێت و ببێتە ئایدل ؟ لەوەڵامدا دەڵێم نەخێر ، ئێمەی دەنگەدەری
کورد نەک هەرپاڵپشتی کۆڤی نەبووین بەڵکو دژایەتیشمان دەکرد...!!
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە دەگەرێمەوە سەر قسەکانی شێخ شێرزاد
عەبدولڕەحمان تاهیرکۆڤی کە پێشنوێژ و وتار خوێنێکی بەناوبانگی کوردی
دەڤەری زاخۆیە لە مزگەوتی (محمد حسن شێخ) لە دوبەی ،بەرێزیان لە پێگەی
فەرمی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی و دەلێت :
(داوا لە عەمار كوڤی دەکەم دەست بەرداری بەرنامەی ( عەرەب ئایدل ) بێت
) ، چونکە بەبروای شێخ شێرزاد ،عەمار کۆڤی رێگایەکی خەراپی هەڵبژاردووە
، کە رێگای هونەر و نیفاقە ، بۆیە داوی لێدەکات بگەرێتەوە سەر هۆش
وزهنی خۆی و لەخۆبایی نەبێت بە چەپڵەو تەپڵ لێدان .......، هەروەها
ناوی چەند هونەرمەندێکی بۆ دەهێنێتەوە کە وازیان لە گۆرانی گووتن
هێناوە و (تۆبەیان) کردووەو گەراونەتەوە سەر رێگای ڕاستی اللە و ڕێبازی
ڕەسەنی پێغەمبەر لەوانە (عبدالله الوسمي وسعيد الزياني ومحمد المازم
وأيمن العطار وحسين الأحمد ويوسف إسلام كات ستيفنز و فوزي بن قمرة و
فهد بن سعيد وعصام عارف)...
لێرەدا پرسیارێک سەرهەڵدەدات ، ئەویش ئەوەیە کە : ئاخۆ ئێمە چەند مەلاو
شێخ و حاجی و فەقێی و زانای ئاینی وتارخوێن و پێشنوێژی کوردی وەک شێخ
شێرزادمان هەیە کە گۆرانی و مۆسیقا بەکاری خەراپ و کوفر نیفاق دادەنێن
؟ ئەدی حزبە ئیسلامیە کوردستانییەکان بە ئەمیرو ئەندام و لایەنگرو
دۆستەکانیان ئەوانەی بە هونەرمەند دەلێن ( شيطانی مەڵعون) ، ئێ چۆن ئەو
زاتە موبارەکانە کورتە نامە( مەسیج ) بۆ عەمار دەنێرن و وپاڵپشتی دەکەن
و دەنگی پێ دەدەن ؟ ئێ ئەگەر عەمار پاڵپشت و دۆستی وای هەبێت دوژمنی
بۆچییە؟
بۆیە هەتا ئەو مێملانە ئەوە ڕەفتاریان بێت و خۆیان بە سێبەری خودا
بزانن لەسەر زەوی، حاڵمان لەوە باشتر نابێ.
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|