په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٠\٢٠١٠

 ئەم بەڵگەیە بخوێنەوە تا بزانی کۆمپانیاى نۆکانیش ئاوارەیە؟!


هیوا رەش    

حکومەتى هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران
وەزارەتى دارایى و ئابورى
لیژنەى باڵاى تەکنیک
 

ژمارە : 3207 - بەروار : 9\3\2005  -  بەرامبەر :  /  /270


بۆ بەڕێوەبەرایەتى تۆمار کردنى خانووبەرەى سلێمانى
ب تۆمار کردنى خانوو

هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا وێنەیەک لە بڕیارى تەملیک ژمارە ( 1105 ) لە بەروارى 28 2 2005 دەنێرین بۆتان ، کارى پێویست ئەنجام بدەن بۆ تۆمار کردنى خانووى ژمارە ( 24 ) کەرتى ( ڕاپەڕین ) بە ناوى (( کۆمپانیاى نۆکان )) کە بۆى تەملیک کراوە بە پێى بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە ( 478 ) لە بەروارى ( 18 12 2004 ) بە بڕى – 1011000 – ( یەک ملیۆن و یانزە هەزار ) دینار ، کۆمپانیاى ناوبراو هەستاوە بە پێدانى سەرجەم قیستەکان بە پێى پسووڵەى ژمارە ( 71129 ) لە بەروارى ( 6 3 2005 ) هەروەها هێماى مامەڵە نەخرێتە سەر خانووى ئاماژە پێکراو .

تکایە 000
هاوپێچ : -
وێنەیەک لە بڕیارى ئاماژە پێکراوى لاى سەرەوە
واژۆ
عوسمان ئیسماعیل شوانى
2 2005

وێنەیەک بۆ : -
* سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى بۆ ئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا
* لێژنەى باڵاى بەدواداچوونى موڵکەکانى دەوڵەت بۆ ئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا
* سەرۆکایەتى شارەوانى ڕاپەڕین بۆ ئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا 000 هەمان خانوو ژمارە ( 3 ) لە سەرە
* نوسینگەى تایبەت لەگەڵ ڕێزدا
* بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى سلێمانى هاوپێچ دۆسیەى خانووى ئاماژە پێکراوى لاى سەرەوەتان بۆ دەنێرین تکایە
* سکرتاریەتى لیژنەى باڵاى تەملیک لەگەڵ سەرەتاکاندا
* دۆسیەى خانووەکە
* خولاو
 


خوێنەرى بەڕێز لە مانگى 11 2002 دا زیاتر لە 400 خانوو کە ڕێکخراوى هاپیتات ئەرکى دروست کردنى لە ئەستۆ گرتبوو بە مەبەستى جێنشینیى ئاوارەکان لە لایەن وەزارەتى شەهیدان و ئاوارە و ئەنفالکراوەکانى ئەو سەردەمەوە دابەش کرا ، وا بۆ 8 ساڵى ڕەبەق ئەچێت ئەو خانووانە دواى دەیان بەڵێنى دەمەدەمى هەڵبژاردن لە لایەن بەرپرسە باڵاکانى حزبەوە بۆ کۆکردنەوەى دەنگ ، باس لە تاپۆ کردنى کراوە و تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە ، هەر جارەى بە جۆرە پڕوپاگەندەیەک لە لایەک دڵخۆشکەر و لە لایەکى ترەوە دڵتەنگکەر ، دانیشتوانى خانووەکان ئەخەنە دڵە ڕاوکێوە ، کەچى بێمنەتانە و بێگوێدانە هەستى خەڵکى ئەو گەڕەکە ئەو بەڵگەیە دەرى ئەخات کە یەکێک لە خانووەکان جیا کراوەتەوە و لە سەر کۆمپانیاى نۆکان بە بڕێک پارە تەملیک کراوە ، بۆیە جێگەى خۆیەتى پاڵپشت بەم نوسراوە ئێمەش داواى تەملیک و بە هەمان بڕە پارە لە حکومەتى هەرێم بکەین ، بڕوا بکەن هەرگیز کۆمپانیاى نۆکان لە ئێمە نەدارتر نیە ، تۆ بڵێى لە هەڵبژاردنى ئاییندەى ئەنجومەنى پارێزگاکانیش بەڵێنەکان دووبارە بکرێنەوە ، یان تا ئەو کاتە دڵى بەرپرسەکان ئەڕەحمێنێت و ئەم کێشەیە یەکلا بۆتەوە و چارەسەر کراوە؟!


لێرەشەوە دەسخۆشیى لە شارەوانى ڕاپەڕین بە خۆى و کەمتەرخەمى و غەمنەخواردنەکانى ، نازانم غەمى هاوڵاتیانیان بە لاوە گرنگە یان دڵى بەرپرسەکانى سەرووی خۆیان ؟ ! کە ئەبوایە لەگەڵ جێبەجێ کردنى ئەم نووسراوەدا کەمێک خۆیان بە نوێنەرى خەڵکى سنوورەکەى خۆیان بزانیایە و بە تیلەى چاوى خومارى پشتى کورسى و مێزەکەشیانەوە بوایە ئاوڕێکیان لە داوا وگرفتى خەڵکى سنوورەکەى خۆیانیش بدایەتەوە .

تێبینى : - قسەم لە سەر کۆمپانیاى نۆکان نییە چونکە بە پێى نوسراوەکە بێت بەسزمانە هەموو قیستەکانى داوە و هیچ قەرزار نییە.

 

ماڵپه‌ڕی هیوا ره‌ش