په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٠\٢٠١٢

ئەم جارەش یادگار عەلی هونەرمەند بە دوای ناسنامەی خۆیدا دەگەڕێ.


مەریوان جەلال     


لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٢ هونەرمەند یادگار لە پیشانگەیەکی هاوبەش لە (Bradford College، School of Arts & Media) لە شاری (Bradford،England) لە هۆڵی (Dean Clough) بەشداری پیشانگەی دوا قۆناغی خۆێندنی باڵای کرد(MA in Visiual Arts) کە بریتی بوون لە پانــــزە هونەرمەندی بە توانــا و هەر یەک بە تەکنیکی جیاواز و چەندین بابەتی میـــدیای جیاواز کارەکانیان نمایش کردبوو، ئەوەی شایانی باسە ئەم پیشانگەیە بەسەرکەوتووتریین پیشانگەی ئە قۆناغە هەزمار دەکرێت لە چاو ساڵانی ڕابردوو وە بووە جێگای سەرنجی بینەران و ئەو شارەو وە بووە بابەتێئئئئکی گرنگی میـدیاکانی Yorkshire.

هونەرمەند یادگار بەچەند جۆر ستایل کارەکانـی نیشان دا بوو کاری هێڵکـاری، ئنستەلەیشن و کوورتە فیلم).


هەمیــــشە یادگـار هەوڵـی دەرخستنی بابەت و تەکنیکی جیاوازە بۆیە بە تەنها لەسەر یەک ماددە ناوەستێت و دەست بۆ هەموو ماتریاڵکان دەبات ئەو هەوڵ ئەدات ماتریاڵ بە بابەتەکانی بناسێنیت و وە بێنە خزمەتی کارەکانی وە هەر بۆیە لەم کارانەی ئێســــتاییدا کاری ڤیــــدیوی لەسەر دەفێک نیشان داوە، بابەتی فیلمەکە باس لە قۆناغی دروســــت کردنی بەرهەمێکی خۆیەتی وە کە درووست کردنی چاکەتەکیەتی پاشان پەیوەندی بوونی بە هەمان ماتریاڵی دەفەکەوە هەیە ئەویش لە دوا جاردا هەردووکیان دووماددەی یەک چەشن و بەڵام بۆ دوو مەبەستی جیاواز بەکارهاتوون.


وە کرۆکی کارەکانی یادگـــــار سەبارەت بە (سەفەر، کاریگەری سەفەر و لە ئەنجامدا وونـبوون و لەدەستــدانی ناسنامەی کەسایەتییەکان) ئەم بابەتانەش سەرگوزشتەو چیرۆکەکانــی رۆزانەی هونەرمەندن کە لە ژیانی خۆیدا ئەزموونی لێوەرگرتوون بوونەنەتە کەرەستەی کارەکانی، پابەندبوونی یادگار بەم بابەتەنەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەو گەران و سەرچاوانەی کە بوونەتە دڵنیابوونی لەوەی بابەتیکی زۆر گرنگـــە دەکرێت زۆر زیاتر هەڵبگرێت کاری زۆرتری بووێت بۆ ئەوەی بابەتە شاراوەکانی تر بدۆزرێنەوە و کە مرۆڤی ئەم سەردەمەی پەرتەوازە کردووە کە مرۆڤ لە ووڵاتی خۆشیـدا تووشی بزربوونی خۆی دەبێ.
 

 

mariwan-j@hotmail.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک