٢٩\١٢\٢٠٠٩ ئەم دەڤەرە بۆنی جەنگی لێ دێ !!
دیارە هێرشی شەڕە قسەی راگەیاندنی " حوسنی موبارەکی" سەرۆکی ووڵاتی میسر دژ بە مەزهەبی شیعەو بە هۆی بڵاوکردنەوەی هزری شیعە گەرایی و تۆمەتبارکردنی پەیڕەوانی ئەو ڕێبازە بەوەی کە ئەوەندەی خەریکی تێکدانی عێراق و وڵاتانی عارەبی و ئیسلامیین و مەزهەبەکەیان هەناردە دەکەن بۆ ناو گەل و نەتەوەکانی تر لە جیهاندا و وابەستەن بە دەوڵتی ئێرانەوە، نیو ئەوەندە پەیوەندی و وابەستەییان نییه بە ئاینی ئیسلام وخاک و نەتەوەو ولاتەکەی خۆیانەوە، بەمەش ڕێبازی شیعە گەرایی بۆتە مەترسی گەورە لە سەر ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلان و نەتەوەکانی ناوچەکە و تێکدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسیەکانی نێوانیان.! تا ئێرە قسەو بۆچوونەکانی حوسنی موبارەکە، جا بە هۆی ئەم لێکترازانەوە هەڕەشەی شەڕ زێتر دەبێت، بەواتایەکی تر شەڕ زۆرتر و زووتر لە دەرگاکان دەدات! ئاماژەیەکی تری شەڕ، لوت بەرزی و دەمارگیری و پێداگرتنی ئێرانە لەسەر بەردەوامبوونی بەرنامە ئەتۆمیەکەی خۆی، هەروها باری ناوخۆی سیاسی ئێران. کە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەرەو ئاڵۆزی و پشێوی دەچێت و خەریکە مانگرتن و یاخی بوونی سیڤیلی سەرتاسەری ئێران دەتەنێتەوە، بۆیە ئەو تەقینەوەیە مەترسیەکی زۆری لە سەر هەموو گەل و نەتەوەکانی ئێران دەبێت. لە نێویاندا کورد و مەسەلەکەی بە تایبەتی کە لەم پارچەیەی کوردستاندا، پێویستی و پێداویستی و ئامادەسازی ئەوتۆ نیە بۆ ئەوەی ئەگەر قەوما کورد لەم پارچەیەدا بتوانێ بەرگری لە خۆی بکات و کوێرانە و بەسۆزەوە بڕیار نەدات و خۆی نەخاتە شەڕێکەوە کە شەڕی ئەو نەبێت، یاخود نەچێتە ئەو شەڕە وە تا نەزانێ کە سەر لە بەری مافەکانی جێبە جێ دەکرێت. ئەویش بەپێ سۆزو گەرەنتیەکی بەهێزو مسۆگەری نێودەوڵەتی یان نیمچە نێودەوڵەتی.
بۆیە ئاڵۆز بوونی ئەو ڕەوشە دژ بە ئیرادەی گەلی کوردستانە. بۆیە دەبێت هەموولایەکی ئەم کێشە و کریسە بەعەقڵانی و حیکمەتەوە هەڵسوکەوت بکەن و بڕیار بدەن کە لە بەرژەوەندی ستراتیژی بزاڤەکەمان و ئەزموونەکەماندا بێت، نەک بڕیاری هەڵشەی و کەف وکووڵی کاتی و مەزاجی و شەخسی، بۆیە تاکە ڕیگاگرتن لەم پیلان و ڕەشەبای شەڕەی کە سەرتاکەی هەڵیکردووە . ئارامی و دان بەخۆداگرتن و سەبری بێ سنوورە و مامەڵکردنی زانایانەیە لەگەڵ ئەم ڕەوشە نوێیە بە شێوازو مێتۆدێکی عەقلانی و سیاسی و مرۆڤ دۆستانەو دیموکراسیانەیە، چونکە هێمنی و ئارامی لە بەرژەوەندی گەلی ئێمەیە و شەڕیش گەورەترین زەرەروزیان لە نەتەوەکەمان و کێشە ڕەواکەی دەدات، بۆیە لایەنی کوردو کوردستانی دەبێت دوا بژاری سیاسی و پراکتیکی و دوا ڕێگاو ودەرگا کورد لێی بدات، دەبێت شەڕ بێت و ئەویش شەڕی بەرگری و نابێت ئێمە دەستپێشخەرو هاندەربین بۆی. کەواتە هەموولایەک بەرپرسیارە بێ جیاوازی لەم تاقیکردنەوە مێژووی و هەستیارە دا، بۆیە نابێت، ئێمەی کورد ڕابکێشرێن بۆ شەڕێک کە پێم وایە ئێمە تێیدا دۆراوی یەکەم دەبین و ئینجا حکومەتی تورکیا و لایانەکانی ترو دواتریش هەموو خەڵکی ناوچەکەمان کە شەڕ ماڵوێرانی و کاولکاری دێنێت بەسەریاندا.
دەبێت هیچ لایەنێک لە بەرژەوەندی شەخسی و
حزبی خۆیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕەوش و قەیرانە نوێیە نەکات و هەموو وەک
کارێکی هەرەوەزی نەتەوەیی چارەنووساز کاربکەین ، دیارە ئەم جۆرە
ڕووبەڕووبوونەوەیش زۆر سەلیقە و پێگەیشتن و تێگەیشتنی سیاسی و عەقڵانی
دەوێت!!؟ دەبێت هەموو لایەکیش تەنیاو تەنیا هەوڵی خەبات و چالاکی و
تواناکانی بۆ ئەوە خەرج بکات و بەکاربهینێت کە جەنگ ڕوونەدات . و ڕێگر
بین لە وەیشوومەو ڕهشەبایی ئەم جەنگە نوێیە
کە خەریکە هەڵدەکات !!!!!!!
|