ئه‌مه باشترین ڕێگه‌یه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانم .
عامر سابیر
ئه‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه له سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی چرچ و لۆچ له ژوری کرێکارێکی 24 ساڵی هیندیدا دۆزرایه‌وه، که له شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رکاره‌که‌یدا خۆی هه‌ڵواسی بوو له دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی.
ئه‌م کرێکاره که له هیندستانه‌وه برا بوو بۆ دوبه‌ی به نیازی کارکردن و دانه‌وه‌ی قه‌رزه زۆره‌کانی سه‌ر خێزانه‌که‌ی، ڕێگه‌ی غه‌ریبایه‌تی گرتبووه به‌ر، هه‌ر به گه‌یشتنی به دوبه‌ی سه‌رکاره‌که‌یان که ئه‌ویش کابرایه‌کی هیندیه، پاسه‌پۆرتی هه‌موو کرێکاره‌کان ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرێت و وه‌ک کۆیله سه‌عات کاری زۆر کاریان پێده‌کات، که تا خۆ خنکاندنی ئه‌م کرێکاره سێ مانگ بووه که هیچ کرێیه‌کیان وه‌رنه‌گرتووه(١).
له هه‌ولێریش له 16/10/2007 کرێکارێکی ئه‌سیوپی، ته‌مه‌ن 21 ساڵ که ناوی (جه‌مال شه‌مشنو) بوو وه له کۆگای کۆمپانیای غه‌فور خۆشناو پاسه‌وان بوو، به مردوێتی دۆزرایه‌وه، که به قسه‌ی پۆلیس به پارچه په‌تێک خۆی خنکاندبوو.
هه‌روه‌ها له سلێمانی له 25/8/2007 ئه‌و کرێکاره به‌نگلادشیانه‌ی که بێحورمه‌تیان پێده‌کرا و نیوه‌ی کرێکانیان ده‌درایه، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین خۆپیشاندانیان کرد، به‌ڵام نه‌ک گوێیان لێنه‌گیرا به‌ڵکو پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌منی سلێمانی که‌وتنه تێهه‌ڵدانیان و به سه‌ری شکاو و چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه زیندانیان کردن. بۆیه ناچاربوون له دوای خۆپیشاندانه‌که‌یان ، خۆیان بشارنه‌وه و هه‌وڵی ده‌ربازبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان بده‌ن، ئه‌منی سلێمانی وه‌ک ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کی زۆر گه‌وره‌یان کردبێ له 28/10/07 هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی سێ که‌س بڵاوده‌که‌نه‌وه که یارمه‌تی ئه‌و کرێکاره هه‌ژارانه‌یان داوه بۆ ڕزگار بوون له‌و جه‌هه‌نمه‌ی بۆی هێنراون.
ئه‌گه‌ر قانونێکی ئینسانی هه‌بوایه، ئه‌بوایه ئه‌منی سلێمانی (نزار مسته‌فا چاوجوان) که به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای (بوابه الاسد)ه که ئه‌و کرێکارانه‌ی هێنابووه کوردستان و بێگاری پێده‌کردن، وه ئه‌منی هه‌ولێر (غه‌فور خۆشناو)یان بگرتایه و بیاندایه‌ته دادگا.
ئێستا شاری تایپی له تایوان پێش (کوالا لامپور)ی مالیزیای داوه له هه‌بوونی به‌رزترین بورج (ئاپارتمان)دا(٢)، دوبه‌ی به‌نیازه له داهاتوویه‌کی نزیکدا پێش تایپی بدات و ببیته خاوه‌نی به‌رزترین بورج له جیهاندا، بۆ ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه (که ئه‌و کرێکاره هیندیه کاری تیادا ئه‌کرد) و سه‌دان پرۆژه‌ی تر، ئیمارات به لێشاو هێزی کاری ده‌ره‌وه‌ی پێویسته، ئه‌م کرێکارانه که له هه‌ژارترین شوێنه‌کانی هیندستانه‌وه براونه‌ته دوبه‌ی، دڵیان پڕ له هیوا بووه به‌وه‌ی که ڕوو له یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاته‌کانی دنیا ئه‌که‌ن و ده‌رویه‌ک له خێزانه هه‌ژاره‌کانیان ئه‌که‌نه‌وه. به‌ڵام له سایه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و شێخه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئیماراتدا تا کاتی خۆ خنکاندنی ئه‌و کرێکاره هیندیه، هیچ قانون کارێک نه‌بووه بۆ دیفاع له کرێکارانی بیانی و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی به‌ینی کرێکاران و خاوه‌نکاره‌کان، وه چه‌ندین جار ڕێکخراوی کاری نێوده‌وڵه‌تی (ILO) ڕه‌خنه‌ی له ئیمارات گرتووه له سه‌ر نه‌بوونی قانونێکی وا، ئه‌مه له کاتێکدا که له زۆر له وڵاتانی دنیادا به هه‌وڵ و خه‌باتی چینی کرێکار و نه‌قابه کرێکاریه‌کان، کرێکارانی بێگانه به‌هره‌مه‌ندن له هه‌مان مافی یه‌کسان به کرێکارانی ئه‌و وڵاته خۆی.
له کوردستانیشدا ئه‌و دز و جه‌ردانه‌ی که داهات و سه‌روه‌تی خه‌ڵکی کوردستانیان زه‌وتکردووه (بارزانییه‌کان و تاڵه‌بانییه‌کان، مه‌لا سه‌ڵاحه‌دینه‌کان و عه‌لی باپیره‌کان)، زۆر ساویلکانه و نه‌زانانه، ته‌نها له‌م بواره‌دا لاسایی سه‌رۆک خێڵه‌کانی ئیمارات ئه‌که‌نه‌وه و کچانی تایله‌ندی و ئه‌فریقی ئه‌هێنن، تا کاره‌که‌ریان بکه‌ن و سه‌نته‌ری (مه‌ساج)یان بۆ بکه‌نه‌وه و هێرشی جنسیان بکه‌نه سه‌ر(٣)، وه کرێکارانی به‌نگلادشی و ئه‌فریقی ئه‌هێنن تا که‌رامه‌ت و عزه‌تیان بڕوشێنن و ناچار به خۆخنکاندنیان بکه‌ن.
١) ڕاپۆرتی په‌یامنێری ڕادیویBBC به‌شی ئینگلیزی له دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی، جه‌نیوه‌ری 2005. ٢) له 1998 وه به‌رزترین تاوه‌ر له جیهاندا که 452 مه‌تره له مالیزیا بوو، له 2004 وه تایوان خاوه‌نی به‌رزترین تاوه‌ره که 509 مه‌تر به‌رزه، ئێستا ئیمارات خه‌ریکی دروستکردنی به‌رزتره له‌وه‌ی تایوان. ٣) له دوو ساڵدا (2005 و 2006) ته‌نها ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی تۆمار کراوه 435 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی، له لایه‌ن به‌رپرسانی کوردستانه‌وه کراوه‌ته سه‌ر ژنان، توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی دکتۆر یه‌سف عوسمان حه‌مه‌د،7/12/2007 سایتی ئاوێنه.
23/12/2007
|