١٨\٢\٢٠٢١
ئێمە بۆچی دەستەپاچەین لە گەیاندنی پەیام و
هزرماندا؟

زاھیر باھیر
دیارە لێرەدا زۆر ھۆکار ھەیە، من ھەر پەنجە بۆ ٣ دانەیان ڕادەکێشم:
یەکەم : کولتورە ، کە کولتوری کۆمەڵایەتییە: ئیسلامی بێت، خێڵەکی بێت
یاخود بازاڕ-ئازاد، بمانەوێت و نەمانەوێت بەربەستن . ھەر ئەمەشە کە
کردنی شۆڕش لە بواری کولتورییدا بە قەدەر شۆڕشی ئابووریی گرنگە . ھەر
شتک کرا بە کولتوور زۆر زەحمەتە کە دڕی پێبدەیت، کولتور بەربەستێکی
گەورەیە . گەلێک لە ئێمە ئەوەندە میکانیکیانە پەیوەندی نیوانی ژێرخانی
کۆمەڵ [ئابووریی] و سەرخانی کۆمەڵ [کولتور، فەرھەنگ ، سیاسەت ،
ڕۆشبیریی .... تد] دەبینین، ئیتر وا دەزانین کردنی شۆڕشی ئابووری
کافییە و سەرخانەکەش ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت.
بەڵام ئەوە وا نییە ئەو سەرخانە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەگو ڕیشەکەی لە ناخی
نەوەکانی ئەو سەردەمەدا دەمێنێتەوە، دەبێت کاری بۆ بکەین و کاری لەسەر
بکەین. ئەگەر کار لەسەر ئەوە نەکرێت ئەو عەقڵیەتەی کە ھەیە لە مەدایەکی
کەمدا ناگۆڕێت و وردە وردە دەچێتەوە سەر ھەمان ڕێچکەی پێشوو و بەڕۆڵی
خۆشی کار لەسەر ژێرخانەکە دەکاتەوە و ھەوڵی گۆڕینی دەداتەوە.
دووھەم: سەرەڕای ئەوەی کە کولتوور تا ڕادەیەک ڕێگرە لێمان، ھاوکاتیش
ئێمە فکرمان بە حیزبیانە کردووە کردوومانە بە سیاسەتێکی تەواو ، نەک
جەماوەریکردنەوەی. کەی توانیمان فکرمان جەماوەریانە بکەین ئیتر ئێمە
پێویستمان نە بە حیزب و نە بە ھیچ جۆرە ڕێکخراوێکی قووچکەیی نامنێنت ،
بەڵکو کارکردنە لەسەر جەماوەر و جەماوەریش بە دەوری خۆی کاردانەوەی
لەسەر ئێمە کە بەشێکین لێی، دەبێت، ئەو کاتەش ئێمە بە گوێرەی ئەوەی کە
بارودۆخەکە یارمەتی دەدات ھەڵدەسوڕێین ئاوێتەی جەماوەر دەبین.
سێیەم: لاوازی گەیاندنی پەیامەکانمانە: ئێمە لاوازین لە گەیاندنی
پەیامەکانماندا، ئێمە نازانین چۆن گفتووگۆ لەگەڵ خەڵکیدا بکەین و
پەیوەندییان لە تەکدا ببەستین، واتە کۆمینەکەیشنمان ، لاوازە. ئێمە
شێوازی بەخوردی موسڵمانان و خەڵکانی ئاسایمان ، نادرووستە: ھێڕش
دەکەینە سەر موسڵمانانی ئاسایی، جەدەل لەسەر بوونی خودا دەکەین ، جەدەل
لەگەڵ ئەواندا لەسەر ئاسمان و ئەو دونیا دەکەین ، ئێمە لەبری ئەوەی کە
بەرەو یەککەوتن لەگەڵ ئەواندا بڕۆین و داوایان لێبکەین و جەدەلی
ئەوەیان لەگەڵدا بکەین کە کێشەکانی ئێمە لەسەر زەوین، ھەروەھا حەلەکەشی
، کەچی دێین دووریان دەخەینەوە دەیانخەینە بەرەی نەیارەوە، دێین قسە
لەسەر شتێک دەکەین و دەمانەوێت ئەوەی پێبسەلمێنین کە خودا نییە ،
بەھەشت و دۆزەخ نییە ، ئەگەر ھەبێت ٧٢ تان، تەنھا کارتان دانی لەزەتی
جنسیە بە پیاوێک. ئێمە نەفی ئەوان دەکەینەوە کە کاریان لەگەڵدا بکەین
سەبارەت بە پرسە بناخەییە ھەمە چەشنەکانی ڕۆژانە کە کارایی لەسەر ژیانی
ئەوان زۆر زیاترە تاکو ھەندێکمان.
لە ڕاستیدا ئێمە ناکۆکی سەرەکیمان لەگەڵ ئەوان و دینەکەیانا ھەیە نەک
لەگەڵ سیستەمەکە، دین بە ئەسڵی نەخۆشیەکە دەزانین، نەک ئەعرازەکانی.
ئێمە دەبێت کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمەکە بکەین کە دین و ھەموو
پووچگەراییەکی دیکە لە ئیفرازاتی سیستەمەکەیە.
ئێمە دەبێت دژ بە دەوڵەت و ھەموو جۆرێکی دەسەڵات بین ، چونکە ھەمیشە
دەسەڵات و دەوڵەتن لایەنگری دین و پوچگەرایین وێڕای ئەوەی کە گوایە
دینیان لە دەوڵەت جیاکردۆتەوە. بریتانیا زیاتر لە ٣٠ دادگای شەریعەی
ئیسلامی ھەیە ، بڕێکی زۆر لە ئەندمانی خانەی لۆردان کە بڕیارەکان
دەکەنە یاسا ، ئیمتیازی لۆردایەتی بەوان بەخشراوە و ڕۆڵیان ھەیە لە
چەسپاندنی یاساکانا ، دەیاھا قوتابخانەی دینی ھەیە کە ھیچ
پەیوەندییەکیان بە دامەزراوەی پەروەردە و ڕۆشنبیریئ ئەم ولاتەوە نییە ،
ڕۆژانە ھەر بە تەنھا بی بی سی زیاتر ١٠ خولەک پەیامی دینی بڵاودەکاتەوە
بۆ نموونە بی بی سی ڕادیۆ ٤ لە پێش ٦ ی بەیانییەوە پەیامێکی دینی ئیدی
ئیسلامی یا مەسیحی یا دینی جووەکان بڵاودەکاتەوە.
ئەمەیە خاڵە لاوازە سەرەکییەکانی ئێمە ، دەەبێت کاریان لەسەر بکەین ،
ئەگەر نەیەکەین، شکست بە دوای شکستدا دەچنیننەوە.
١٥\٢\٢٠٢١
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|