٢١\٢\٢٠١١ ئێمه ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌کانی بازاڕ بگۆڕین.. له راپهڕینهکهماندا.
چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند ،پێڵاو بۆیاخ ده‌که‌ن؟؟؟ چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند ،نه‌یانتوانیوه درێژه به خوێندن بده‌ن؟؟ چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌یانتوانیوه زه‌واج بکه‌ن؟؟؟ چه‌ند منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌نی خانوو و کۆشک و ته‌لاری خۆیان؟؟ چه‌ند منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ر ڕۆژه‌ی له وڵاتێک ژیان نابه‌نه سه‌ر؟؟ چه‌ند کچی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی ئۆتۆمبیل و بڕوانامه‌ی شۆفێری؟؟ چه‌ند کچی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس لاشه‌کانیان وه‌ک کچانی هه‌ژارو بێچاره له که‌ندو دۆل و نشێوه‌کاندا ،دوای ده‌ستدرێژی لێیان به کوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه؟؟؟ چه‌ند منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس له ده‌ریاچه‌کاندا له ڕێگای هه‌نده‌راندا ژیانیان له ده‌ست داوه؟؟؟ کام به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستاندا چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه؟؟ به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌یان ته‌نها بۆ هه‌ژاران دروست کردووه، بۆیه نه‌خۆشخانه‌کانمان وا هه‌ژاران له لایه‌ن ئامێر و پزیشک و دا‌و ده‌رمانه‌وه. کام ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس شه‌وانه له ئاهه‌نگه تایبه‌تیه‌کاندا مه‌ست نابێ، ده‌یان پرسیاری چینایه‌تی تر؟؟؟؟؟
بۆیه کاتێک به‌رپرسان بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی وه‌زعه‌که ،ده‌ڵێن بازاڕ وه‌ستاوه و ئه‌مه زیان به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ئێمه ده‌ڵێن ئه‌مه بازاڕی ئێمه نیه ، بازاڕ ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک و گه‌نده‌ڵه ، کام کۆنترۆل کردنی نرخ و جۆر، کام به‌رنامه بۆ ڕێگه‌گرتن له شتومه‌کی به‌سه‌رچوو(ئیکسپایه‌ر) که سه‌رچاوه‌ی زۆرێک له نه‌خۆشیه‌کانه ،کام ڕێگه‌گرتن له قازانجێکی ڕاده‌به‌ده‌ر ، کام پشتگیری کردنی پیشه‌سازی ناوخۆیی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی کارکردن و دابین کردنی شت ومه‌ک به نرخێکی هه‌رزان بۆ خه‌ڵکی، بازاڕێک که سه‌رمایه‌دار و بازرگان که زۆربه‌یان به‌رپرسه‌کانن ،بێ هیچ کۆنترۆڵ کردنێک نرخ دیاری ده‌که‌ن، کام داتا یا زانیاری ده‌رباره‌ی بێکاران و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆیان؟؟ کام بیمه‌ی بێ‌کاری و کاری گونجاو ؟؟ هه‌زاران خاوه‌ن بڕوانامه ته‌نها له به‌ر ته‌زکیه نه‌کردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ،بێکارن؟؟ په‌یوه‌ندیه‌کانی بازاڕ ته‌واو دژه خه‌ڵکیه ، ده‌توانم بڵیم نیوه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگای کوردی له کۆمه‌ڵێک خوارده‌مه‌نی له میوه‌و گۆشت و سه‌وزه‌وه، ناتوانن بڕی پێویست ڕۆژانه ده‌بین بکه‌ن ،ووڵاتێک وه‌ک کوردستان کۆمپانیا و ده‌زگا بیانیه‌کان ده‌یبه‌نه ڕێوه،به ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی کۆمپانیا تورکی و ئێرانیه‌کان ،بڕوا بکه‌ن ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان ده‌وه‌ستێت، له زمانی یه‌کێک له ئابوریناسه‌کانی کوردستانه‌وه ده‌ڵێێ، تا ئێستا سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌خراوه‌ته گڕ له پرۆژه‌کاندا، سه‌رمایه‌گوزاری هه‌مووی له ڕێگای سه‌رمایه‌ی که‌رتی تایبه‌ته‌وه‌یه،وه‌ک تاک، ڕێکخراوی دارایی.
ده‌سه‌ڵات وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه خه‌رێکی بازرگانیه، هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ک پیشان نادا به‌رامبه‌ر ژیانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی!!؟؟ ژێرخانی ئابوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ته‌نها له پێویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆیانه‌وه ،بنیات ده‌نرێت. پردێک دروست ده‌کرێ که ڕێڕه‌وه‌ی به‌رپرسان و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کانیان بێ، جاده‌یه‌ک دروست ده‌کرێت بۆ لادێیه‌ک که ماڵی به‌رپرسێکی لێیه!!؟؟ دراوسێی به‌رپرسێک بی، کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاریت بۆ دابین ده‌کرێ، که خه‌ڵکانی دووره‌ده‌ست دوای ١٠٠ساڵی تریش پێیان ناگا!؟
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ،بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاژاوه‌گێڕی نیه که له ده‌می به‌رپرسان و بگره له به‌یاننامه‌یه‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا هاتبوو، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی واقعی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانه، خه‌ڵکی کوردستان نایه‌وێ جارێکی تر له خه‌باتی هاو چینه‌کانی له جیهاندا دوا بکه‌وێ.
20\2\2011
|