١٧\٨\٢٠١٥
ئەمە حکومەتە یا
دەسەڵاتی میلیشیایی!

سهردار عهبدوڵا حهمه
لە ساڵی نەوەدەکاندا کە ئەم دەسەڵاتە بە ناوی حکومەت وپەرلەمانەوە خۆی
سەپاند بە سەر کۆمەڵگای کوردستاندا ئێمە کۆمۆنیستەکان ووتمان ئە مە نە
حکومەتە و نە پەرلەمان بە ڵکو دەسەڵاتێکی میلیشیایی و مافیایە لە
چوارچێوەی ڕووداوەکانی کەنداو ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی دایانمەزراند
وەک پایگایەک لە ناوچەی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاستدا تا بەرژوەندەیەکانی خۆیان
بپارێزن واقعیەتی ٢٤ ساڵ حاکمیەتی پارتی ویەکیەتی و رەوتە قەومی و
ئیسلامیەکانی کوردستان ئەو راستیەی سەلماندووە ڕۆژ نەبووە واقعیەت و
ڕاستی و دروستی ئەم بوچوونەی کۆمۆنیستەکان دەرنەکەوێ.
یەکێ لە بەڵگە حاشا ھەڵنەگرەکان ئەوەیە کە حکومەت ئەرکی لە بەرانبەر
ھاووڵاتیاندا دابین کردنی خزمەت گوزاریەکانە بەڵام ئەم ئەرکە لە ماوەی
٢٤ ساڵدا بە جێ نە گەیەنراوە . کارەبا بە نموونە وەرگرین لە ھیچ
شوێنێکی ئەم دونیایە دا نابینی کە حکومەت ھەبێ وکارەبای بۆ ھاوڵاتیانی
دابین نەکردبێ . کاتێ حکومەتی بەلشە فیکەکان لە ڕوسیا دامەزرا لە ساڵی
١٩١٧ دا لە پلانی بە کارەبا کردنی ووڵاتدا لە ماوەی ٢٤ ڕۆژدا کارەبای
ھەمیشەیی گەیەنرایە ھەموو سووج و کەلەبەرێکی ئەو ووڵاتە تاکە گوندێکیش
نەما کارەبای پێ نەگات ئەوە لە کاتێکدا بوو رووسیا لە خراپترین باری
ئابوریدا بوو وە لە کاتێکدا بوو رووسیا لە بەردەم گەورەترین ھەڕەشە ی
جەنگی جیھانیدا بوو بەڵام رووسیا توانی ئەم خزمەت گوزاریە بگەیەنێ بە
ھاوڵاتیانی خۆی . سەرۆکی ئەم حکومەتە کە لینین بوو لە گەڵ وەزیرەکانی
وئە ندامانی دەسەڵاتی تەشریعی موچەی مانگانەیان ٧٠ ڕۆپل بوو کە ھەمان
مووچەی کرێکارێکی شارەزا بوو. بەڵام دەسەڵاتەکەی کوردستان لە ماوەی ٢٤
ساڵدا نە کارەبا دابین دەکەن جگە لەوەش کە سایەتی و سەرکردەکانی
مووچەکانیان سەد قاتە لە چاو مووچەی کرێکاراندا ئیتر بێجگە لە دزی و
تاڵانیەکانیان کە بە ھۆیەوە بوونەتە ملیاردەر بە خەڵکیش دەڵێن(بودجە
نیە و پارەمان نیە وجەنگی داعیش لە ئارادیە).
ھەر تاکێکی ھوشیار ئەم ڕاستیانە دەزانێ بەڵام چی وای کردووە ئەم
دەسەڵاتە بمێنێتەوە ودرێژە بە تەمەنی خۆی بدات.؟ بە کار ھێنانی
میلیشیا بۆ سەرکوتی ھەر دەنگێکی ئازاد و تیرۆروفڕاندنی چەپ و
کۆمۆنیستەکان وئازادیخوازان و ڕۆژنامە نوسان ئەمە لە لایەک لەلا کەی
ترەوە کێشمە کێشە ئەقلیمی جیھانیەکان کە ئەم حیزبانەی ناو دەسەڵاتی
کوردیان کردووە بە مەقاش و بەربەستیان پێ دروست دەکە ن لە بەردەم ھەر
ئەگەرێک کە بەرژوەندیان بخاتە مەترسیەوە بە تایبەتی ئەگەری وەک ئەوەی
شۆڕشێکی ڕادیکال و سۆشیالیستی ڕوو بدات.
چاوێک لە ڕووداوەکانی ئەم دووایەی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم بکەین پارتی
وەک گەورەرترین حیزبی میلیشیایی کوردستان چۆن کەوتوەتە بە کار ھێنانی
میلیشایەکەی بۆ سەپاندنی بەرژوەندیە مافیایەکانی خۆی لە بەرانبەر
نەیارەکانی خۆیدا کە داوای نەمانی دەسەڵاتی بارزانی دەکەن بە پێ ی
ھەمان یاسایەک کە پێشتر خۆیان دایان ڕشتووە .ڕۆژیک نمایشی سەربازی
دەکەن ڕۆژیک ئیھانە و سووکایەتی دەکەن بە ئەندامانی پەرلەمانەکەیان لە
بازگە وسەیترەکاندا ،وەک ئەوەی بەرانبەر بە ئەندام پەلەمانەکانی گۆڕان
لە بازگەی دێگەڵە کردیان ئەمانە ناتوانرێ ھیچ ناوێکیان لێ بنرێ جگە لە
ڕە فتارێکی مافیایانە و بە کار ھێانانی میلیشیایی حیزب بۆ داسەپانددنی
دەسەڵاتێکی مافاییانە.
لەم جۆرە رەفتارانە لە حیزبەکانی تریشدا پیشتر دووبارە بووەتەوە وەک
ھەریەک بە جۆرێک و لە بەرانبەر یەکرتیدا یا لە بەرانبەر کۆمۆنیستەکاندا
بە ڵام جیاوازی ئەمجارەیان ئەوەیە بەشیک لە حیزبە نەیارەکان ھێزی
میلیشیایان نیە یا ئەگەر ھەیەتی بە کاری نە ھێناوە لەم ململانیە نوێ
یەدا.
ئەمانە ھەموو پێمان دەڵێن ٢٤ ساڵە کوردستان بێ حکومەتە و بێ یاسایە و
سەرکردە و بەرپرسی حیزبی لە سەرووی ھەموو یاسا و ڕیسایەکە وە یە
ھەرچیان بوێ دەیکەن وەک گروپە مافیاکانی تر یاسای جەنگەڵ بە کار دەبەن.
١٦\٨\٢٠١٥
ماڵپهڕی سهردار عهبدوڵا
حهمه
|