ئێمە کوردایەتى بکەین یا عێراقچیەتى.
دیارە بەرهەمى ئەمە دروست کردنى عێراقێکى یەکگرتووى ى فیدراڵى ئەمڕۆى لێ کەوتەوە.کە پێک هێنانى لە بەڕیوەبردن بریاردان تارادەیەک وەک یەکە ،بەڵام ئەوەى من دەمەوێت قسەى لەسەربکەم نەگونجان و وەزرۆجار ئیعتراف نەکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە کارو بریارەکانى حکومەتى مەرکەزى و لەسەرووى هەمووشیانەوە سەرۆکى حکومەت نورى ئەلمالیکى .کەبێگومان ئەمە زۆرجار زیانى لێ کەوتۆتەوەو هەتاکو وابَیت ئەم زیانە هەردەمێنێ ،من هۆکارى یەکەمى دەگێرمەوە بۆخودى سیاسى و کاربەدەستانى کورد چ لەنێو حکومەتى عێراقە چ لەنێو حکومەتى هەرێما،چونکە زۆرسەیرە زۆرەى ئەندام پەرلەمان و هەتاوەزیرهەیە کە زۆر بەشێوەیەکى توند هێرش دەکاتە سەرحکومەتى مرکەزى و کارەکانى بەناراست و خراپ وەسف دەکات کەلەراستى دا نازانێت بۆخۆى بەشێکى گەورەى ئەم کێشانەیە.
چونکە تۆ لە حکومەتێکدابیت نابێت بەخراپیشى وەسف بکەى ئەگەر نا تۆ دەتوانى لێ ى بێتە دەرەوە.بەڵام بەداخەوە وانیە ئێمە دەڵین دەبێت حکوموتى هەرێمى خۆشمان هەبێت وحکومەتى عێراقیش،واتا خورماش دەبێت بخۆین و مێوژیش کەڕەنگە تەنها لە بەهێزکردنى یەکیان سەرکەوین.ئەمە زرۆشتى لەدەست داوین چونکە ئێمە پێش هەمووشتێک سەرەتالە ناسنامەکانمان نووسراوە جمهوریە العراق وەزارە الداخلیە دیارە کەدەڵێن ئێمە عێراقمان ناوێت و سەربەخۆین دەبێت ئەم ناوە بگۆرین،ئەمەلەلایەک لایەکى تر کورد لەدەروە سەرى لێ شێواوە هەرکەسێک کە ئیشکالێکى هەبێت لەدەروە یاکاروبارى نێو خۆ بگۆرێتەوە بەناوەوەى کوردستان ئەوەدەبێت بچێت لە باڵیۆزئەم کارەبکات دیارە کەئێمەش ئەمەمان نیە حەتمەن ئەم کاتە هەردەبێت پشت بەباڵۆزى عێراق ببەسترێ ئەگەرگرفتیش بێت.
بۆیە پێویستە کاربەدەستانى کورد بیرلەمە بکەنەوە.چونکە بەقەناعەتى من نەئەبوو کورد لەیەکەم رۆژا خۆى تێکەڵ بەپۆستەکانى بەغداکردبا بۆئەوەى وەک ئێستا بەئاشکرا فێلى لێ نەکراباو حاڵى کەرکوک و ناوچە دابڕواوەکانیش نەئەگەیشت بەوەى کەهەیە.
|