٧\٨\٢٠١٣
ئێمە
لەگەڵتداین.
لە
رۆژانی ڕابردوو گەلی کورد لە
رۆژئاوای کوردستان تووشی کۆمەڵکوژیی
و قڕکرندنێکی دڕندانە بووەتەوە. ئەم تاوانە
نامرۆڤانەیە لە لایەن چەند دەستە و کۆمەڵێکی
سەر بە (ئەلقاعیدە) بەڕێوەدەچێ، کە فەتوای
کوشتن و بە تاڵانبردنی ماڵ و زێدی کوردانیان
داوە و لە دژی بزە و پێکەنینی منداڵانی رۆژئاوا
شمشێر رادەکێشن.
ئەم کردەوە قێزەونانە جارێکی دیکە مێژووی قاڕنێ و قەڵاتان لە
رۆژهەڵات و ئەنفال لە باشووری نیشتمانمان
بیر دێننەوە. هەروەها جارێکی دیکەش چاو و گوێی میدیای
جیهان بە رووی ئەو
تاوانانەدا داخراوە و هاواری هاونیشتمانانی رۆژئاوا
ناگاتە ناوەندەکانی جیهان.
ئا لەم کاتەدا پێویستە هەر
تاکێکی کورد لە هەر شوێنێکی جیهان بێ بە بێ
لەبەرچاوگرتنی بیروباوەڕ و ئاین، هاودەنگ پشتیوانی لە مافی کوردانی
رۆژئاوا بکا. بە
بێ گومان لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ئەوە هەستان و خرۆشانی کوردانە کە سێبەری بەسەر ناوچەکەدا
کێشاوە و هێزە نەیارەکانی لە ناوچەکە تووشی
شڵەژان و سەرلێشێواویی کردووە.
ئێمە کوشتاری هاونیشتمانانی کورد لە رۆژئاوای
کوردستان بە توندیی
ریسوا دەکەین و دڵنیاین کە هاودەنگیی
و یەکڕیزییمان دڵی دوژمنان دەخاتە
لەرزین و مژدەی سەرکەوتنێکی دیکە دێنێ.
تۆڕی دامەزراوە
کوردییەکان لە ئەڵمانیا
٥\٨\٢٠١٣
www.newkurd.de
|