٢٧\٢\٢٠١١
ئێمه له
کوردستاندا جێگه‌مان نابێته‌وه.

عه‌باس رۆسته‌م
دوای ده رۆژ له کاره‌ساتی ڕه‌شه‌کوژیه‌که‌ی لاوان و منداڵانی شاری
سلێمانی و دواتر شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن میلیشیاکانی پارتی
دیموکراتی کوردستانه‌وه ، به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان و
سه‌رۆکی پارتی له په‌یامێکیدا له ده‌روه‌ی وڵاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و
کاره‌ساته‌ی [ توند‌و تیژیانه - وه‌ک خۆی ئه‌فه‌رموێ ] ئه‌م دواییه‌ی
که له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان رویاندا ، هاته قسه‌و
له‌ده‌ستدانی هه‌ر هاووڵاتیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه‌ی به تراجیدیایه‌کی ناپه‌سه‌ندو
قه‌بوڵنه‌کراو داده‌نێت .
به‌رێزی کاتێک که دێته سه‌ر باسکردنی ئه‌و کاره ناپه‌سندانه‌ی له‌م
دواییانه‌دا رویانداوه ، باسی هێڕشکردنه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت
و پارتێک و [ ئازاردانی خۆپیشانده‌ران ]و ته‌قه‌کردن له پۆلیس ئه‌کات
و به پێشێلکردنی مافی هه‌مو که‌سێکی ئه‌زانێت و بێده‌نگکردنی که‌ناڵێکی
ته‌له‌له‌ڤزیۆنی یاخود که‌سێک که تێڕوانینێکی جیاواز به خه‌ڵک ڕاده‌گه‌ێنێت
به شتێکی ناشرین ئه‌زانێت و داواکاریشه که مافی هه‌مو که‌سێک به یه‌کسانی
بگیرێت ، به‌ڵام نه له نزیک و نه له دوریشه‌وه باسی ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه
ناکات که میلیشیای پارێزه‌ری باره‌گای لقی چواری حزبه‌که‌ی ئه‌نجامیاندا
به ئاگربارانکردنی لاوان و منداڵانی شاری سلێمانی .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه‌ره جه‌نابی سه‌رۆک یان ده‌بێت بێئاگابێت
له ته‌واوی روداوه‌کانی ئه‌م ده رۆژه یاخود ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی که
میلیشیای حزبه‌که‌ی ئه‌نجامیاندا به ئاگربانکردنی لاوان و منداڵای
شاری سلێمانی و کوشتن و بریندارکردنی ئه‌و ژماره زۆره به تراجیدیایه‌کی
ناپه‌سه‌ندو قه‌بوڵنه‌کراو نازانێت ، واشدیاره به‌رێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
وه‌شاندنی به‌ردێک روه‌و باره‌گای حزبه‌که‌ی به ئاگری چه‌که قورس و
سوکه‌کانی ئه‌و پیاوکوژانه‌ی ناو باره‌گاکه به کارێکی ڕه‌وا بێته به‌ر
چاوی و به کارێکی ناپه‌سه‌ندی نه‌زانێت ، بۆیه له په‌یامه‌که‌یدا
باسی ناکات و به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ئه‌کات . سه‌یریش له‌وه‌دایه که جه‌نابی
سه‌رۆکی کوردستان کوشتن و بریندارکردن و که‌له‌پاچه‌کردن و
دارکاریکردنی خۆپیشانده‌ران له وشه‌ی [ ئازاردانی ] خۆپیشانده‌راندا
کورت ئه‌کاته‌وه .
جه‌نابی سه‌رۆک ماوه‌ێیه‌که به هه‌ڕه‌شه‌ی ئاویوکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان نه‌یارانی ئه‌ترسێنێت و هه‌رکه‌سێکی به دڵنه‌بێت ئه‌وا له
کوردستان جێگه‌ی نابێته‌وه‌و به بۆچونی به‌رێزی هه‌رکه‌سێک به‌و چه‌ک
به‌ده‌ستانه‌ی پارێزگاری له‌ماڵ ومنداڵ و ته‌لارو باخوباخچه‌و سامان و
باره‌گاکانیان ئه‌که‌ن و له خۆپیشاندانه‌کاندا ئه‌یانکه‌ن به‌گژ
خۆپیشانده‌راندا ، بڵێت میلیشیا هێڵی سور ئه‌به‌زێنێت و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ
سه‌رۆکدا نه‌بن و ئه‌وانه‌ی بڵێن سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ر زه‌وی وژێر زه‌وی
به تاڵان ئه‌به‌ن و ئه‌وانه‌ی بڵێن هه‌رچی هه‌وارگه‌و جێگه‌ی گه‌شت
وگوزاره‌کان هه‌یه داگیرتانکردوه و هه‌رچی گردو ته‌پۆڵکه‌ی کوردستانه
کردوتانه به ته‌لارو جێگه‌ی رابواردنی حه‌ڵاڵو حه‌رامتان و هه‌رچی
بڵێت مێرده‌زمه‌ی حزبه‌کانتان له کۆڵ خۆمان و حکومه‌ته‌که‌مان بکه‌نه‌وه‌و
هه‌ردوو ئیداره‌که یه‌کخه‌ن و یه‌ک سوپا‌و یه‌ک ئاسایش و یه‌ک هێزی
پولیس رێکخه‌ن و بیده‌نه ده‌ست حکومه‌ت و چاکسازی بکه‌ن و گه‌نده‌ڵی
مه‌هێڵن و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێبکه‌ن ، ئه‌وا هێڵی سوریان
به‌زاندوه‌و له کوردستاندا جێگه‌یان نابێته‌وه ، به به‌رپابونی ئه‌م
خۆپیشندانانه‌ی دواییه‌ش ئه‌وا هه‌رچی توندوتیژیش بنوێنێت، له
کوردستان جێگه‌یان نابێته‌وه !
ئه‌مه له کاتێکدا جه‌نابی سه‌رۆک باش ئه‌زانێت زوربه‌ی هه‌ره زۆری
ئاواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ده‌ست شه‌ڕی خۆیی وهاوپه‌یمانه
ستراتیجیه‌که‌ی وڵاتیان به‌جێهێشتوه‌و ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ش بڕه‌خسێت بۆ
زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و لاوه خۆپیشانده‌رانه ئه‌وا به بێئه‌وه‌ی
مۆڵه‌ت له جه‌نابی سه‌رۆک وه‌رگرن ئه‌و کوردستانه ڕزگارکراوه
دیموکراسیه بۆ جه‌نابی سه‌رۆک و حزبه‌که‌ی و هاوپیمانه ستراتیجیه‌که‌ی
و مشه‌خۆران به جێده‌هێڵن!
27\2\2011
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|