په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئێمە نەوەى نوێمان هەیە یان گەنجى خوێنەر ؟


- یاخبونى چەند گەنجێک لەتابۆکانى کۆمەڵگا بونى نەوەى نوێ ناگەیەنێت -


پێشڕەو حەمید  


نەوەى نوێ ، نوێ لەخەون و تموحات گوتارو کارکردن ، نەوى نوێ ، نەوەى دواى هەموو شەڕەکانە ، نەوەى سەردەمى پاشماوەى جەنگ و نەوى سەرەتاى گۆڕانکاریەکان ، نەوەى نوێ نەوەیەکە دونیاکەى جیاوازترە لە ویتر کە نەوەى پێشخۆیەتى ، ئەم نەویە دەیەوێت لە ئێستادا بەئاسانى تەسلیمى سایەسەتکردنەکانى ( ئەو ) ى تر نەبێت و ئەوى تریش بەئەقڵێتیچکى کۆنەپارێزەوە لەپەراوێزکردنى ئەمیتردالەبیرکردنەوە دایە و بونەوەرێکى سەرسەختەو ڕێگەى کارکردن و گەیشتن بە ناوەندى بڕیاردان ئاسان ناکات و هەمیشە لەسەنگەردایەبۆ ئەو نەویەوەیەو دەیەوێت لەبازنەى بیرەدۆگمایەکانى دا بەچواردەورى موژدەو حیکاتە بەسەرچوەکانیى خۆیدا دا خۆلى پێبخوات .


ئەوە بونەوەرەی هەستیارەى ئێستابونى هەیەو پێى دەڵین ( نەوى نوێ ) تاچەند لەڕوى ئاکارى کارکردنى ئەو کائینەوە ناوزەندکردنێکى تەندروستە و بونى نەوەیەکى نوێ دەسەلمێنێت ؟ یان ئەوەى پێى دەوترێ ( گەنج ) خۆى نەوەى نوێیەو جیاوازى ڕوئیاو خەون و ئاراستەئەقڵانیەکانى هاندەرە بۆبەخشینى شوناسێک بەو ناوەوە و هێشتا ناتواننترێت مژدەى لەدایک بونى نەوەیەکى نوێ مان بەفیعلى پێبدات ، چونکە تائیستا توڕەبونى ئەو نەوەیە دەبینین لە بەرامەبەر ئەو دۆزەخەى کە تابۆکانى کۆمەڵگاو کولتور و حیزب بویان دروستکردوە و لەبەر دەرنــەکەوتنیان بەشێوەى کۆمەڵ و یاخیوبنیان لەشێوەى تاک دا هێشتا ناکرێ کائینى گەنج بە نەوەى نوێ ناوزەند بکرێت .


ئەم نەوەیە یان ئەو گەنجە دەوێت ئیدى بازنەکانى حیزب و خێل بشکێنێت و خوى لەبرى خۆى بیربکاتەوە ، دەیەوێ ئەوتەوقانەتێکبدات کەبەردەوام مەحکومى دکات بەمردن ، دەیەوێت لەڕێگایەکەوە دەستپێبکات بۆگۆِان کە بەحەرام دانەپۆشاربێت ، ئەم بونەوەرە حیزب بەجێدەهێڵێت و ئیدى حیزب ئەو جیهانەنییە کە ئەم تیدابژى ؟ چونکە دڵنیایە حیزب پڕە لەبونەوەرى فاسد و و هەل پەرست ، دڵنیابوەتەوە کە پیرەکانى حیزب بەچاوى گومانەوە لێ دەڕوانێت و ئیمانى بەتواناکى نییە ؟ چونکە دەزانێت نەوە پیرەکان ڕێگەنادات بە هەناسە تازەو خوێنگەرمەکان دەستکارى ئەو شتانەبکات کە نەوەى نوێى پێگۆشەگیرکردوە ، پیرە ئەقڵ بەسەرچوەکان هەمیشە شانازی بە و کولتورەوەدەکەن و تەقدیسیان دەکات کە ساتێک نابەخشێت بەنەوى نوێ بۆبیرکردنەوە و ڕزگاربونیان لەو جەهەنمەى کە بۆ کوشتنیان خولقاوە.


ئایا نەوى نوێ لەکۆمەڵگاى کوردیا تائێستا هاتوەتە ئاراوە ؟ ئایا ماناى ئەم کائینە خوین گەرم پڕلە حەماسیە لەو بونەوەى تر جیاوازترە کەپێى دەوتیرێت گەنج ؟ دەکرێ لەڕوى بونیادى فیزیکییەوە گەنج بێت و خاوەنى هەمان دونیا بینى بێت کە نەوەکەى پێش خۆى هەڵگرێتى ؟ دەکرێ گەنج بین و خاوەنى هەمان ترادسێونى فیکرى پیرەکان بین ؟ ئایادەکرَى نەوەى نوێ لەئارادابێت و لەسێبەرى کولتورى پیرەکاندا بەشوێن خۆیدا بگەڕێت ؟ ئایا ئەم نەویە جیاوازیەکى ڕیشەى لە گەڵ فیکرى نەوەکەى پێشخوى کردوە و ئەوى ترى تێ پەڕاندوە ، یان هێشتا لەدوبارەکردنەوەى ئەو دایە بەڵام بەنەفەسێکى ترەوە ؟ئایا ئێمە نەوى نوێمان هەیە یان گەنجیکى خوێنرەو بیرکەرەوە ؟ ئایا ئەم گەنجە تاچەند دەتوانێت ببێتە هێزێکى گەورەو کۆمەڵگا بەرەو بیرکردنەوە و کرانەوە ببدات و توشى گۆرَانێکى قوڵى بکات لە تێڕوانین لە دین و سیاسەت و هونەرو کایە فیکریەکانى تر بەشێوەیبکى تەندروست تابتوانێت بەمانا نەوەیەکى نوێ بهێنێتەئارەوە ، لەکاتێکدا زۆربەى گەنجانى ئێمە جیاوازییەکى قوڵیان لەگەڵ فیکرى گەنجانى پێشخۆیدانییە .