په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠٢٣

هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە:

ئێمە پشتگیریی لە یاداشتنامە و خواستەکانی خێزانی ئۆتیزمەکان دەکەین!

 

تکایە بۆ واژۆکردنی هەڵمەتەکە کرتە لەسەر ئەو بەستەرە بکە:

https://ehamalat.com/Ar/sign_petitions.aspx?pid=1209


هەموومان دەزانین کە لەو ساڵانەی دواییدا پرسی زۆربوون و پەرەسەندنی بارەکانی ئۆتیزم لە کوردستان لە ئاستێکی یەکجار بەرچاودا زیادیکردوە و بەرۆکی بە هەزاران خێزان گرتوە.

لە ھەمان کاتدا زۆربوونی ئەو بارە دڵەڕاوکێیەکی بەرچاوی لە ناو کۆمەڵگادا دروستکردوە و هەر خێزاتێک ترسی لە کۆرپەکەی هەیە کە ئۆتیزم بێت ئاخۆ بکەونە چ باروخۆخێکی ناھەموارەوە .

سەرباری ھەموو ئەوانەش دەزانین کە ئەم بارانە بارگرانی و نیگەرانیەکی یەکجار زۆری بۆ ژیانی ئەو خێزانانە دروست کردوە کە منداڵی ئۆتیزمیان ھەیە.


ئەمە لە کاتێکدا، سەرباری بێکاریی، هەژاریی و نەداریی کە بەرۆکی بە خەڵکی کوردستان گرتوویە، حکومەتی هەرێم لەم بارەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی گشتیی هیچ ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی لەئەستۆ نەگرتووە، هەر بۆیە ئەم خێزانانە خۆیان سەرباری لە ئەستۆگرتنی سەرجەم ئازارەکانی ئەم بارانە هاوکات خۆیان تا ئێستا هەموو بەرپرسیاریەتیەکی ژیانی پڕ لە ژانی ئەم منداڵانەیان گرتۆتە ئەستۆ!

بۆیە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لەم خێزانانە لە چوارچێوەی یاداشتنامەیەکی شایستە کۆبوونەتەوە کە بەشێک لە خواست و داواکارییەکانی خۆیان لە چەند خالێکدا رێکخستوە و ئاراستەی حکومەت و لایەنە بەرپرسەکانیان کردوە، بە مەبەستی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانیان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستیی، ئابووریی وکۆمەلایەتیدا.

بۆیە ئیمە وەک کەسانێک کە لە هەر ئاستێکدا کەم تا زۆر ئاگاداری کێشە و ئازاری ئەم خێزانانە و کەسان و منداڵانێکی ئۆتیزم بین، بە هەمان شێوە حکومەتی هەرێم و وەزارەتە ناوبراوەکان بە بەرپرس دەزانین لە بەرامبەر چارەسەرکردنی کێشەی منداڵان و کەسانی ئۆتیست و داواکارین کە بەزووترین کات دەست بەکاری چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و وەلامدانەوە بە داخوازییەکانی ئەم خێزانانە بن، تا کەمێک لە بارگرانیی و کێشە و ئازارەکانی وەلام وەرگرێتەوە و مندالانی ئوتیزمیش سەرباری بەسەربردنی ئەو ژیانە سەختە و بێبەشبوونیان لە زۆرێک لە ئاسوودەیی ژیانێکی ئاسایی، لایەنی کەم بەهرەمەندبن لە سەرەتایترین مافەکانی خۆیان!

 

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک