١\٢\٢٠١٠
ئه‌مریکا چی ده‌وێت و بارزانی چی دێنێته‌وه؟
- سه‌رنجێک له‌سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ واشنتۆن -

خه‌سره‌و سایه
له‌سه‌ر داوای کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا رۆژی 22 ئه‌م مانگه مه‌سعود
بارزانی به‌هاوڕێ‌یه‌تی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانێکی هاوباش له‌پارتی
و یه‌کیتی گه‌یشته واشنتۆن وله‌گه‌ڵ باراک ئۆباما‌و جۆ بایدن وبه‌رپرسیارانی
تری ئه‌م ولاته کۆبوونه‌وه. به‌لام ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی
بۆ ئه‌مریکا چیه‌و چ ده‌ستکه‌وتێک له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی که‌تائێستا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیتی وپارتی له‌باره‌ی
ئه‌م سه‌ردانه‌وه له‌زاری فواد حسێنی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمه‌وه بلاویان کردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه که‌ئامانج له‌سه‌ردانه‌که
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌که بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان
هه‌ولێرو به‌غدا ومه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رلمانی عێراق
ودامه‌زارندنی په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و له‌نێوان "کورد‌و ئه‌مریکا"دا. به‌لام
ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێداهه‌ڵدان و مه‌دح وسه‌نایه‌ی
که‌بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به‌رزانی بڕوانین و خۆلابده‌ین
له‌و هه‌موو خۆشخه‌یاڵیه‌ی که‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیتی
وپارتی به‌م بۆنه‌وه په‌خشیان کردۆته‌وه، ئه‌وا ئه‌م سه‌ردانه و
وکۆبوونه‌وه‌کانی ناتوانێ له‌دوتوێی سه‌ردانێَکی ڕۆتینی که‌بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ئابڕوی دۆڕان ودڵڕاگرتنی سه‌رانی ئه‌حزابی
ناسیونالیزمی کورد، پاش ملدانیان به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان شتێکی
زیاتر بێت. به‌تایبه‌تی که ئه‌م سه‌ردانه پێشتر له‌سه‌رداوای کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریکا وله‌سه‌رده‌می جه‌وله‌ی کێشه‌و پشێویه‌کانی نێوان لیستی
کوردستانی و لایه‌نه‌کانی عێراقی له‌مه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن
و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی "کورسیه‌کانی کورد" له‌په‌رلمانی
داهاتوودا، بڕیاری لێدرا. په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن که‌له‌که‌ش
و هه‌وایه‌کی تازه‌ی نێوان هێزه سیاسیه‌کانی عێراق و داشکانی
میزانی هێز به‌زه‌ره‌ری ناسیونالیزمی کورد، به‌پێویست له‌دابه‌شکردنی
ده‌سه‌لات و کورسیه‌کانی نێو په‌رلمانی داهاتووی عێراقدا، مه‌سعود
به‌رزانی ناچارکردن په‌نا بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
به‌ری، به‌لام زۆری پێنه‌چوو سه‌ردانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی به‌رپرسیاران
وچڕبوونه‌وه‌ی فشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ کوردستان و هێنانه‌وه‌ی لیستی
کوردستانی ومه‌سعود به‌رزانی بۆ‌نێو ئه‌و یاریه‌ی که‌ئه‌مریکا ته‌واوی
ستراتیژی خۆی له‌عێراقدا له‌سه‌ر بیناکردوه، ئه‌وه‌ی پیویست بوو که‌ئه‌مریکاییه‌کان
موجامه‌له‌یه‌کی زیاتری دیبلۆماسی و دڵنیاکردنه‌وه وده‌ست به‌سه‌ردا
هێنانه‌وه‌ی "کورده‌کان" به‌خه‌رج بده‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه
ناسیونالیزمی کورد و ڕابه‌رانی بۆ تێپه‌رکردنی یاساکه به‌و شکسته‌وه
که‌قه‌بوڵیان کرد، ده‌بوو هه‌رچۆنێک بێت به‌ڵێنێکی درۆزنانه له‌ئه‌مریکا
وه‌ربگرن تا خه‌لکی به‌خۆشخه‌یالیه‌وه بکێشنه پای ئه‌و بۆچوونه‌ی
که‌ووتیان، "بۆیه یاساکه‌مان په‌سه‌ندکردووه چونکه ئه‌مریکا به‌ڵینی
جێبه‌جی کردنی ماده‌ی 140 وگێڕانه‌وه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانی
پیداوین"!!. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌نه هیچ نوسراوێکی ڕه‌سمی و وه‌نه
چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادایه، تا ئه‌م
به‌ڵینانه له‌خۆشخه‌یاڵی تێپه‌ڕێنێ. بانگهێشتنی به‌رزانی له‌لایه‌ن
ئۆباماوه بۆئه‌مریکا ته‌نها بۆ ڕشتنی "ئاوی ئابڕوه" به‌ده‌موچاوی
ئه‌وشکست وفشارانه‌دا که‌له‌قه‌یرانی په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردندا
هاته‌کایه‌وه و هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌مڕۆ به‌ناوی"پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی
نێوان "کوردوئه‌مریکا" وه ده‌رخواردی خه‌ڵکی کوردستان ده‌درێ.
به‌لام له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌کانی
نێوان هه‌ولێرو به‌غداشه‌وه، نابێت ئه‌وه له‌بیر بکرێت که‌هه‌م سه‌ردانه‌که‌ی
به‌رزانی و هه‌م ئه‌م کێشانه ڕاسته‌وخۆ له‌چوارچێوه‌ی قه‌یرانی
حکومه‌تی و کێشه‌و ملیملانێی نێوان هێزه سیاسی‌یه‌کانی عێراقدا قه‌رای
گرتووه، که‌سه‌رێکی به‌بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تی‌یه‌کان و سه‌رێکی
تریشی به‌قازانج و ستراتیژی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی
ده‌خاڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌عێراقدا، به‌ستراوه‌ته‌وه. له‌مه‌شدا
به‌ڵێن و واده‌ی ئه‌مریکا ته‌نها فاکتۆری بڕینه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه
نییه و سیناریۆکان داهاتوویه‌کی لێڵ وناڕۆشنیان له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی
ناسیونالیزمی کورد و هه‌وڵه‌کانیدا داناوه. به‌تایبه‌تی وێرای ڕۆڵی
ئێران و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی له‌عێراقدا، ناکامیه‌کانی مالیکی و
حکومه‌ته‌که‌ی له‌ئاست سه‌قامگیرکردنی ئه‌منیه‌تی ولات و سه‌رکوتی
پشێوه‌یه‌کان ده‌رگای بۆ هاتنه‌وه مه‌یدانی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی
و سوونه‌کان خۆشکردووه و ئاماده‌یی و یه‌کگرتوویی باشی پێ‌به‌خشیوون.
ڕه‌وتێکی ئاواش که‌به‌ته‌واوی ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان"کورد‌و شیعه"ی
له‌بێئاسۆیی‌یه‌کی ته‌واودا له‌قاڵبداوه، به‌پێویست ئاینده‌ی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای نه‌ک هه‌ر سه‌خت ودژوارکردووه، به‌ڵکو
سپاردویه‌تی به‌داهاتوویه‌کی نادیار وکێشه‌و ململانێی نێوان هێزه‌کانی
دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رلمانی عێراق. ئه‌وه‌شی له‌م ئاڵوگۆرانه‌دا
به‌رجه‌سته‌یه، خاسیه‌تی فاشیستی و توندڕه‌وی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
و سوونه‌کانه به‌رامبه‌ر به"داوای کورده‌کان"، که‌دیاره هێزگرتن
وهاتنه‌وه مه‌یدانیان هینده‌ی تر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاری کێشه‌کانی
نیوان حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و هه‌ریم دژوارتر ده‌کاته‌وه. هێنانه
پێشه‌وه‌ی باسی ڕیشه‌کێش کردنی به‌عس و ده‌ڕپه‌ڕاندنی ساڵح موتڵه‌گ
و کاندیدای سوونه‌کان به‌م به‌هانه‌یه‌وه، خۆی بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی
فرسه‌تی بردنه‌وه‌ی ڕه‌وته‌کانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و سوونه‌کانه
له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا. به‌لام ئایا ئه‌م هه‌نگاوانه‌و ئه‌م سیاسه‌ته
ده‌توانێ جێگای ته‌ئیدی ئه‌مریکا بێت؟ ئایا په‌یوه‌ندی نێوان"کورد‌و
ئه‌مریکا" له‌ستراتیژی ئۆبامادا ئه‌م شه‌ڕه‌ی تیا جێ ده‌بێته‌وه؟
پێناچێت ئه‌م جاره‌ش بارزانی له‌سه‌فه‌ره‌کیدا به‌بێ فشار‌و به‌بێ
جێبه‌جێ کردنی داوای ئه‌مریکاو ملدان پێ‌ی ته‌واو ببێت. به‌تایبه‌تی
ئه‌وه‌ی ڕۆشنه له‌ستراتیژی ئه‌مریکادا پاراستنی وه‌زعیه‌تی ئێستای
عێراق و هه‌وڵدان بۆ هێنانه کایه‌وه‌ی فه‌زایه‌کی ئارامی سیاسی له‌نێوان
هێز و ڕه‌وته جیاجیاکان ویه‌ک خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ناوندی عێراقه.
تا له‌م ڕێگایه‌وه بتوانێ زه‌مینه‌یه‌کی سیاسی له‌بار له‌ناوچه‌که‌دا
پێکبهێنێ هه‌م بۆ کشانه‌وه‌ی ئابڕومه‌دانه‌ی هیزه‌کانی خۆی له‌عێراق
و چونه سه‌ر هێڵی دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئێران که‌کۆسپێکی سه‌ر
ڕێگای سازدانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی
ئه‌م ناوچه‌یه‌یه له‌چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکادا. به‌واتایه‌کی‌تر
ئه‌مریکا به‌دوای نزیک خستنه‌وه و یه‌کخستنی هه‌رچۆنێکی هێزه
عێراقیه‌کانه به‌ناوی دیموکراسیه‌وه، تا له‌م ڕێگایه‌وه ده‌سه‌لاتێکی
سه‌قامگیر و هه‌لومه‌رجێکی ئارامی سیاسی له‌عێراقدا پێکبهێنێ.
بێگومان ئه‌م ئامانجه‌ش به‌بێ به‌شداری ڕه‌وته‌کانی ناسیونالیزمی
عه‌ره‌بی و سوونه‌کان و ڕاکێشانیان بۆ‌نێو ئه‌وشته‌ی ناویان ناوه "پڕۆسه‌ی
سیاسی"شتێکی مه‌حاڵه. لێره‌دایه که‌باسی ڕیشه‌کێش کردنی به‌عس
خۆی ده‌کاته یه‌کێک له‌نیگه‌رانیه‌کانی ئه‌مریکاو بگره داوایه‌کیش
له‌سه‌ر به‌رزانی تا ده‌ستی لێهه‌ڵبگرێ. له‌مباره‌وه ئاماژه‌کانی
تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌جیاکردنه‌وه‌ی "به‌عسیه سه‌دامیه‌کان له‌به‌عسه‌یه
ناسه‌دامیه‌کان" و ڕازیبوون به‌به‌شداری کردنیانیان به‌م تێرمه‌وه،
خۆی لێدانی سیگناڵێکه بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و پشێویه‌ی که‌به‌دوای
ده‌رکردنی ساڵح موتڵه‌گ و کاندیدای سوونه‌کان، له‌ژیرناوی "مه‌ترسی
هاتنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان" هاتوته‌کایه‌وه. ئه‌مریکا باش ده‌زانێت به‌بێ
به‌شداری ناسیونالیسته عه‌ره‌بیه‌کان وسوونه‌کان له‌ده‌سه‌لاتدا، نه‌ده‌توانێ
دڵی ولاتانی عه‌ره‌بی و سعودیه ڕازی بکا وڕێگای ده‌خاڵه‌ت
کردنیان له‌ئه‌وزاعی عێراقدا لێببڕێ، و وه نه‌ده‌شتوانێ باری ئه‌منی
عێراق به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه و سه‌قامگیربوون به‌رێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
پێده‌چێت یه‌کێک له‌داواکانی ئه‌مریکا له‌به‌رزانی ده‌ست هه‌ڵگرتن
بێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان له‌باسی ڕیشه‌کێش کردنی به‌عس و قه‌بوڵکردنی
ڕێگایه‌ک که‌ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی ڕه‌وته‌کانی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی
و سوونه‌کان خستویه‌تیه ده‌ستوره‌وه.
بارزانی ئه‌گه‌رچی له‌سه‌فه‌ره‌که‌یدا خۆی و خه‌ڵکی کوردستانی به‌به‌ڵێنه
پوچه‌کانی ئه‌مریکا دڵنیاده‌کاته‌وه به‌لام به‌بێ ملدان به‌داوای
سه‌رانی ئه‌مریکا ناگه‌ڕێته‌وه.
29/1/2010
Saya.xasraw@yahoo.co.uk
|