په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١٣

ئەمەریکا و ئێران دانوستانی راستەوخۆ دەکەن.


هێمن


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی دەڵێ؛ دانوستان لە گەڵ ئەمەریکا هێڵی سور نییە بۆ جەمهۆری ئیسلامی ئیران.


ئەو واووتنەی عەلی لاریجانی لەکاتێکدایە کە ئێران لە ژێر گۆشاری ئابووری دەرەکیدا توشی قەیرانێکی سیاسی جددی ناوخۆیی بووە و هەڵاوسانێکی ئابووری سی دەرسەدی لەو وڵاتە لێ دروست بووە، و بەهای تەمنی ئێران رۆژ لەگەڵ لەبەرامبەر پارەی دەرەکی کەم دەکا.


بەپێچەوانەی ساڵەکانی پێشو سەرکردەکانی ئێرانی ڕاشکاوانە باس لە تەئسیرگوزاری و کارتێکردنی حەساری ئابووری دەرەکی لە سەروەت وسامان و دراو لە ئێران دەکەن.


لەلایەک بڕینی ماڤی ئێران بۆ کەلک وەرگرتن لە خزمەتگۆزاری نێودەوڵەتی سویڤت، واتە وەسیلەی گوازتنەوە دراوی دەرەکی بەتایبەت دۆڵار، ئێرانی خەستۆتە قەیرانێکی پڕدژواری ئابوورییەوە، و ئەو مەسەلەیە سەرکردەکانی جەمهۆری ئیسلامی ئێرانی ناچارکردوە نەوت بە بەهایەکی کەمتر و لەبەرامبەر کەل و پەل دا بەگۆرنەوە.


لەلایەکی تر بەهۆی ئابلوقەی داسەپاوی ئابووری بەسەر ئێراندا فرۆشی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، و داهاتی دۆڵاری ئەو وڵاتەی توشی قەیران و کێشەیەکی جددی کردوە.


بێگومان باردودۆخی سوریە و لەق بوونی جێگەی ئەسد ئەو مەترسییەی لە ئێران دا درووست کردوە کە پاش سوریە لەوانەی ئێران توشی شێڵاوی خۆپێشاندرانی دژ بە نیزامی ئیسلامی شیعە بێ و ئێران بەش بەش بێت.


بەڵام ئایا بۆ ئێران ئیستا بە ئاشکرا باس لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ شێتانی گەورە واتە ئەمەریکا دەکا، ئایا بڕاستی ئێران لە ژێر گۆشاری ئابلوقەی دەرەکی گەیشتۆتە ئەو باوەڕە کە بۆ دەرباز بوونی لە قەیرانی ئاڵۆزی ئابووری سیاسی هەنوکە ناچارە بووە دان بەنێ بە دانوستان لە گەڵ شێتانی گورە؟


ئاشکرایە کە ئابلوقەی ئابووری دەرەکی، و بەتایبەت بێ بەری کردنی ئێران لە کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوازری سویڤت سەرکردەکانی نیزامی ناچار کردوە بە نیزیک بوونەوە لە ئەمەریکا، واتە شێتانی گەورە.


بەڵام لە لایەکی تر پڕ ڕوونە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماری لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر لە گەماروی ئابووری دەرەکی مەترسی درووست بوونی ئاڵۆزی و دڵڕاوکەی لە ناو سەرکردەکانی جەمهۆری ئیسلامی ئێراندا درووست کردوە.


هەرچەند بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی ئێران یەکگرتو و بەهێز نییە و داوای چاکسازی لە چوارچێوەی نیزامی ئیسلامی ئیراندا دەکا، و هەوڵ بۆ چاکسازی ئیسلامی دەدا تا گۆرینی نیزام، بەڵام بەو حاڵەشەوە بەرباس خستنی هێمای هەڵبژاردنێکی ئازاد لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلاح تەڵەب وەکو مەترسییەکی جددی لەسەر بەرەی حاکەم، و بەتایبەت ڕێبە عەلی خامەنەیی ئەژماردن دەکرێ.


لە لایەکی تر خەتری نەهاتنە بەربار و سەرکیشی و کەلەشەقی ئەحمەدی نەژاد و گوێ ڕاهێڵ نەبوونی لە ڕێبەری وەڵایەتی فەقی ئەو ئەگەرەی هێناوەتەکایەوە، نەکا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا بەرەی ئەحمەدی نەژاد سەرکەوتو بێ.


زیەدە لەوەش بەهاری عەرەب، و بەتایبەت ڕاپەرینی خەڵک لە سوریە مەترسی ئەگەر ڕاپەرینی خەڵکی لە ئێرانی بە هێزترکردوە، بۆیە دوور نییە سەرکردەکانی ئێران گەیشتبنە ئەوە دەرئەنجامە بۆ دەرباز بوون لە قەیران و ئاڵۆزی سیاسی ئابووری ئێران و بەرگەری لە شەرێکی ناوخۆ، و هەرەس هێنانی تاکە نیزامی شیعە، دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی هەموار کردبێ.


پێویستە بەوەش ئاماژە بەکرێ ئەمەریکاش پێ باش کێشەی ناوەکی ئێران لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەریی بێ تا لێکدان و هێرشێکی سەربازی، چونەکە لە حاڵتێکی ئاوادا کوردستانی ئێران لە ڕەوانگای ئەمەریکای و غەرب دەتوانێ بەبێتە کێشەیەکی جددی لەو ناوچەیە، بەتایبەت ئیستا کە لە تورکیا و سوریە کورد بەرەو داهاتویەکی ڕووناک دەچێ، و لە باشوور کوردستان پرسی چارخۆنوسی کورد گەرمە.


من پێوایە بە چەند دەلیل ئێران و ئەمەریکا دانوستانی ڕاستەوخۆ دەکەن، لە هەڵسەنگاندنی یەکەم دا ڕووداوەکانی سێ دەهەی رابردوو و گۆرانکارییەکان ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوین،و وڵاتانی ئیسلامی ئەفریقایی و تێوەگالانی ئەمەریکا و غەرب و بارگرانی ئابووری لە لایەک.


ولایەکی تر بە هێز بوونی حەرەکەی ئەخوان المسلیمین لە وڵاتانی عەرەبی و بەدستگرتنی دەسەڵات و ئەگەری درووست بوونی حکومەتێکی کورد لە باشووری کوردستان،و جوڵەی کورد لە سوریا و بەتەمابوونی چارەسەری کێشە کورد لە تورکیە و خێرایی ڕاپەرینی خەڵکانی عەرەب ئەگەری دانوستانی ئەمەریکا و ئێرانی زیاتر لە پێشو هێناوەتە کایەی سیاسی دیپلۆماسییەوە.


لە حاڵەتی ئیستای سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئاڵۆزی لە ناوخۆی ئێران و هەرەسهێنانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و غەرب هەڵسەنگاندن ناکرێ، بۆیە لەوانەیە ئەمەریکاو غەرب زیاتر کەشوهەوایەکی چاکسازی ئیسلامیان لە ئێران پێ مەقبوولتر بێ تاوەکو گۆرینی نیزام.


٢٩\١\٢٠١٣

ماڵپه‌ڕی هێمن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک