هەروەک چۆن دەزگایە
سیخوڕەکانی میت و موساد و سی ئای ئەی لەگەڵ هورتکە سیخوڕە
هاوپەیمانەکانیان.. ئۆجەلانیان خستە نێو باوەشی عوسمانییەکان،
هیچ گومان لەوەدا نییە هەر ئەوانەن هەستاون بە تیرۆرکردنی سێ
ژنە چالاکوانەکەی کورد لە فەرەنسا، تیرۆرکردنی سێ ژنە
چالاکوانی کورد لە نێو جەرگەی فەڕەنسا کە بە لانکەی شارستانیەت
و دیمۆکراسی نێوزەند دەکرێ.. پەڵەیەکی رەشی مێژوویی خستە سەر
چەمکە پەڕپووتەکانی وەک دابینکردنی ئازادیی تاک - سەربەستی -
دیموکراسی - ئازادیی دینی.. هەموو ئەو چەمکانەی کە سەردەمێکە
خۆیانی پێ بادەدەن جگە لە قسەگەلێکی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر
فلوسێکی سوتاو ناهێنن، ئەو وڵاتە شارستانیی و دیموکراسیخوازە!؟
تا ئێستاشی لەگەڵ دابێ خۆی گێل کردووە لە دەستگیرکردنی ئەو
تیرۆرستانە.
هیچ گومان لەوەدا
نییە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەرپرسی راستەوخۆن لە
دروستکردنی رێکخراو و گرووپە تیرۆرستییەکان و ئەو ڤایرۆسانەی
وەک پەتایەکی کوشندە مرۆڤ لە ناو دەبەن (قاعیدە - جەبهە نوسرە
- ئەنسارو ئیسلام - داعش - بۆکۆ حەرام - ئیبۆلا - ئەنفلۆزای
بەراز - باڵندە و... هتد) هەموو ئەوانە ئەمەریکا و
هاوپەیمانەکانی بۆ ئامانج و مەبەستی تایبەت و لە پێناو
فراوانکردن و هەژموونی پتر بە سەر جیهان.. خۆیان کوویان بووێ
ئاوەها ئاراستە و رێنماییان دەکەن و پتر و پتر جیهان بەرەو
داگیرکاریی و وێرانکردن دەبەن.. باشترین کەرەسەی بەردەستیشیان
لەو کوشتوبڕەدا ئیسلامە بەو پێیەی لە رابردوودا مێژووەکی
خوێناویی هەیە. |