١٧\٩\٢٠١٠
ئه‌مه‌ریکییه‌کان
کۆتای‌یان به جه‌نگی ئازادیی عێراق هێنا.

پشکۆ ئه‌مین
پاش حه‌وت ساڵ و نیو ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌ستیان کرد به کشانه‌وه‌ی یه‌که
شه‌ڕکه‌ره‌کانیان و کۆتاییان‌هێنا به‌و جه‌نگه‌ی که به جه‌نگی
ئازادکردنی عێراق ناسرا بوو،که له 18.ئازاری 2003 دا ده‌ستی پێ‌کرد و
له 31ئابی 2010 دا کۆتای‌یان پێهێنا واته له ئه‌مڕۆوه پاراستنی
عێراقی پارچه‌پارچه و پڕ له شه‌ڕ و ئاشوبی تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی
ناسه‌قامگیر ده‌که‌وێته ده‌ست هێزه عێراقیه‌کان ! که هێزی تایفه‌کان
و حیزبه‌کانن زیاتر له‌وه‌ی هێزیکی نیشتمانیی عیراقیبێت. له کێشه‌ی
خانه‌قین و مه‌نده‌لی و ناوچه داگیرکراوه‌کانی تردا به‌روونی به‌دیارکه‌وتن
که هێزی مالکین، نه‌ک هێزی نیشتمانی! بۆیه له هه‌موو کاتێکدا چاوه‌روانکردنی
کوده‌تای سه‌ربازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت و دروستکردنه‌وه‌ی
رژێمێکی تۆتالیتێری له ئارادایه! دیموکراسێتیش هێشتا خه‌ون و
تراویلکه‌ی بیابانه له عێراقدا!
له‌م جه‌نگه‌دا ١٧١٠٠٠ سه‌ربازی وڵاتان له‌ژێر سایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا
به‌شداری تێداکرد. باجێکی زۆریان بۆ دا به‌رهه‌مه‌که‌ی، ته‌نها لابردنی
سه‌دامی خوێنرێژ و دار و ده‌سته‌که‌ی بوو ئه‌و دیموکراسێتییه‌ی که
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت له‌عێراقێکی دیموکراس و دامه‌زراودا، هێشتا له
ژێر سفردایه، ئه‌وه‌تا پاش حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردن که‌س مل بۆ
دیموکراسێتیی سندوقه‌کانی ده‌نگدان نادات. حساب بۆ ده‌نگی زۆرینه
ناکرێت. هیچ لایه‌ک ئاماده‌نیه بۆ ٨٠ ساڵی تر خۆی بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
لاکه‌ی تر وه‌ک له دروست بوونی عیراقدا روویدا! نه‌سوونه بڕوا و
متمانه‌ی به‌شیعه هه‌یه و نه شیعه به‌سوونه و نه کوردیش به‌هه‌ردولایان
نه ئه‌وانیش به‌کورد هه‌یانه! ته‌قینه‌وه و رووباره خوێنه‌کانی
رۆژانه‌ی دوای جه‌نگی ئازادی و ده‌رکردنی شیعه له ناوچه‌ی سوونه
نشین و سونه له‌ناوچه‌ی شیعه نشین و کوردیش له‌لای هه‌ردوکیان.
باشترین به‌ڵگه‌ی بێمتمانه‌یی و دابه‌شبوونی عێراقه! ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
که دروستبونی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی وه‌ک له 80
ساڵی رابردودا هه‌بوو، به بنبه‌ست گه‌یشتوه. ده‌بێت بیر له شێوه‌یه‌کیتر
بکرێته‌وه بۆ دامرکانده‌نه‌وه‌ی تێرۆر کوشت و کوشتار و رزگار بوون له‌قه‌یرانی
بێ حوکمه‌تی. ئه‌مڕۆ عێراق به ئاشکرا بۆته سێ به‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ی
ماوه که سه‌رکرده‌یه‌ک و سیاسه‌ت مه‌دارێکی ئازا ئه‌م راستیه رابگه‌یه‌نێت
و داوای جیابونه‌وه‌ی بکات.
بۆ ئازادی عێراق باجێکی زۆردرا! ته‌نها له ئه‌مه‌ریکییه‌کان ٤٤١٨ سه‌ربازیان
لێکوژراوه و نزیکه‌ی ٣٢ هه‌زار برینداریشیان هه‌یه، جگه له‌و هه‌موو
سه‌ربازه‌ی که‌توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون!
زیاد له ١٣١ هه‌زار سڤیلی عێراقی تیا کوژراوه ژماره‌ی بریندار به ده‌یان
جار زیاتر ده‌خه‌مڵێنرێت!
تائێستا ئه‌مه‌ریکا زیاد له 3 بلێۆن دۆلاری له‌م شه‌ره‌دا سه‌رفکردوه!
ئابووری عێراق وا داته‌پیوه چۆته ریزی یه‌کێک له هه‌ژارترین
وڵاتانی جیهانه‌وه. خزمه‌ت گوزارییه گشتییه‌کان هه‌ر له‌کاره‌با و
ئاو و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و تاده‌گاته رێگاوبانه‌کان له ژێر
سفردان. تاڵانکردن و گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل، بۆته پیشه‌ی رۆژانه و هه‌مووان
پیاده‌ی ده‌که‌ن!
له‌م کاته‌دا له‌کۆشکی سپیه‌وه باراک ئۆباما سه‌رۆکی ولایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا وتارێکی پێشکه‌ش کرد، رایگه‌یاند که به‌پێی ڕیکه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی
نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا (سۆفا) به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که له بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا دای به ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپاکه‌یان، ئه‌مڕۆ
سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق ده‌کشێته‌وه، ته‌نها ٥٠٠٠٠ سه‌رباز له‌وێ
ده‌مێنێته‌وه که بۆ راوێژکردن و مه‌شق پێکردنی سوپای عێراق ده‌بن، له
کۆتایی 2011 دا ئه‌وانیش به‌یه‌کجاری ده‌کشێنه‌وه! له‌مه‌وپاش
عێراقیه‌کان خۆیان وڵاته‌که‌یان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌مه وته‌ی ئۆباما
بوو! گه‌لێک له چاودێران پێیان وایه که ئه‌مه‌ریکا له جه‌نگه‌که‌یدا
سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌شه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م سوپایه‌دا هیچ
ئاهه‌نگێکی شایسته‌یان بۆ ساز نه‌کرا. رۆژنامه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش بایه‌خێکی
گه‌وره‌یان به کشانه‌وه‌ی سوپاکه‌یان نه‌دا. هه‌روه‌ها ئۆباماش له
وتاره‌که‌یدا زۆر خۆی پاراست له به‌کارهێنانی وشه‌ی سه‌رکه‌وتن. ئه‌مانه
هه‌مووی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌مریکییه‌کان زیاتر خه‌ریکی گیروگرفته ئابووریه‌کانی ژیانی
خۆیانن و نایانپه‌رژێته سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌وی سوپاکه‌یان. قه‌یرانی
ئابووری سه‌ری ژه‌ندۆته ناو ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه. ئۆباما و
حوکمه‌ته‌که‌ی نه‌یتوانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌که له‌پێش هه‌ڵبژاردندا
دابووی به ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکی، بهێنێته دی، هه‌ر بۆیه رۆژ به
رۆژ شانسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر له کزبووندایه! کشانه‌وه‌ی
سوپاکه‌یان به‌م شێوه‌یه و له‌مکاتی قه‌یرانه سیاسیه‌دا که عێراقی
پیاتێپه‌ر ده‌بێت، به‌سه‌رکه‌وتن ناژمێرێت. واته به فیڕۆدانی ئه‌و
پاره زۆره‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و خو ێن و قوربانیدانی رۆڵه‌کانیان له‌پێناوی
هیچدا بوو! به‌ڵێن و بانگه‌وازی دیموکراسی و به‌هاکانی ئازادی و مافه‌کانی
که‌مینه کراونه‌ته قوربانی دروستکردنی حوکمه‌تێک. هه‌رچۆنێک بێت
باببێت گرنگ کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکایه و به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌که‌ی
ئۆبامایه پێش هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێس له مانگی تشریی دووهه‌مدا.
سه‌رکه‌وتن له جه‌نگی ئازادی‌دا وه‌ک ئه‌مه‌ریکییه‌کان ناوی لێده‌نێن
گه‌ر هه‌بێت ته‌نها له کوردستاندایه. ته‌نها ئازادی کوردستان ده‌توانرێت
به به‌رهه‌می جه‌نگی ئازادی ناوببرێت. گه‌رچی ئه‌ویش به‌نیوه و
ناچڵیه چونکه تائێستا له ٪٥١ خاکی کوردستان داگیرکراوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، جگه له کۆمه‌ڵێکی زۆر کێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کراو
له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا که ده‌بووایه پێش کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان
چاره‌سه‌ر بکرانایه! ئه‌م کێشانه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشه‌کانی کورد
بوون به‌درێژای مێژووی عێراق و لکاندنی خوارووی کوردستان پێوه‌ی! ئه‌مه
لای ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش روونه! له خۆرا نه‌بوو که ئۆدیرنو ئاماژه‌ی
به دانانی سه‌ربازی کڵاوشینی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دا له شوێنه
داگیرکراوه‌کاندا،گه‌رچی ده‌بووایه سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌وڵی زیاتری
بدایه بۆ جێبه‌جێکردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنه داگیرکراوه‌کان بۆ
باوه‌شی هه‌رێم و نه‌گه‌یه‌نرایه‌ته ئه‌وه‌ی،که ئه‌مڕۆ باس له سه‌ربازی
کڵاوشین بکرێت!
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش کوردستان بوژانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه دیوه
له گشت روویه‌که‌وه! به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیری و ئارامیه‌ی تێیدا به‌رقه‌راره.
ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌توانن ته‌نها کوردستان به جێگه‌ی شانازی و به‌رهه‌می
سه‌رکه‌وتن بزانن. وه هه‌ر لێره‌ش وه‌ک رزگارکه‌رێک ته‌ماشاده‌کرێن و
گوڵباران ده‌کرێن! تائێستا سه‌ربازێکیشیان له کوردستاندا به‌ده‌ستی
کورد لێنه‌کوژراوه. ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ئه‌مرۆ به چاوێکیتره‌وه سه‌یری
کوردستان ده‌که‌ن و دوپاتی پارێزگاریکردنی ره‌وشه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه!
چه‌کدارکردن و مه‌شق کردن به هێزی پێشمه‌رگه به‌ڵگه‌ی بایه‌خدانی ئه‌مه‌ریکییه‌کانه
به پارستن و پارێزگاریکردن له‌م سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان.
کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌کاتێکدایه که عێراق به‌بارێکی ناهه‌مواردا
تێپه‌ر ده‌بێت. حه‌وت مانگ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا که‌چی
تائێستا حوکمه‌تی نوێ دانه‌مه‌زرێنراوه. شه‌ڕ و ئاشوب تێرۆر، سه‌رتاپا‌ی
عێراقی ته‌نیوه‌ته‌وه! له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع عێراق دابه‌ش بووه به‌سه‌ر
سێ به‌شدا کورد و شیعه و سونه، وه‌ک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌رکه‌وت
که هه‌رنه‌ته‌وه و تایفه‌یه‌ک ده‌نگی به نه‌ته‌وه و تایفه‌که‌ی
خۆیدا! هه‌ر لایه ده‌خوازێت خۆی باڵاده‌ست بێت. شیعه‌کانیش له‌پێناو
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و تایفه‌ییدا ئاماده‌نین له‌ناو خۆیاندا رێک بکه‌ون
که کێ بکرێته سه‌رۆک وه‌زیران؟ چونکه تێگه‌یشتوون ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
بوو واته هێز و پاره‌ی به‌ده‌ستبوو خۆی و حیزبه‌که‌ی براوه‌ی سه‌ره‌کیه
و ده‌نگده‌ر له‌و کۆده‌بێته‌وه. وه‌ک له مالکی و ده‌عوه‌دا به دیار
که‌وت. که‌س نیه ئه‌مڕۆ له عێڕاقدا باس له نیشتمانپه‌روه‌ری و خزمه‌تکردن
به عیراق بکات! وڵاتانی ناوچه‌که به‌ئاشکرا ده‌ستیان ژه‌نیوه‌ته ناو
جه‌رگی عێراقه‌وه، هه‌ریه‌ک ده‌یه‌وێت به‌هۆی نۆکه‌ره‌کانیانه‌وه به‌شێکیان
پێببڕێت و حوکمه‌تێک له عێراقدا دروستبێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودابێت،
ئه‌وه‌ی که ته‌نها و ته‌نها ماوه‌ته‌وه هه‌ر کورده که له عێراقیه‌کان
زیاتر بوونه‌ته عیراقی و به باڵای دیموکراسیه‌ت و عیراقی هاوبه‌ش و
ته‌وافقی و فیدراڵیه‌تدا هه‌ڵده‌دات. مه‌سه‌له‌که‌ی خۆی کردۆ‌ته مه‌ڕی
قوربانی بۆ یه‌کیه‌تیی عێراق و هه‌ر رۆژه له شتێک پاشه‌کشه‌ده‌کات!
وه‌ڤدێک بۆ دانوستاندن ره‌وانه‌ی به‌غدا کراوه له حیزبه سه‌رکه‌وتوه‌کانی
هه‌ڵبژاردن به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداربێت داواکاریه‌کانی
کورد چیه! ئه‌م داواکاریانه تاکوێی جێگه‌ی مشت و مڕه! که ده‌بوایه
وانه‌بووایه! له ژووری تاریک‌دا داواکانی کورد رێک نه‌خرایه، به‌ڵکو
له په‌رله‌ماندا که گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه گفتوگۆی له‌سه‌ربکرایه،
به ئاگادری سه‌رۆکی هه‌رێم گوێ له بیرورای جیاوازه‌کان بگیرایه ده‌رباره‌ی
داواکانمان. نه‌ته‌وه به‌گشتی ئاگاداربووایه که چی داوایه‌کمان هه‌یه؟
له‌سه‌رچی رێکده‌که‌وین و خه‌تی سورمان چیه‌و له‌کوێدایه؟ به‌مه سه‌نگێکی
باشترمان ده‌دا به‌په‌رله‌مانه‌که‌مان، به‌و دیموکراسیه‌ته‌ی بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌که‌ین له‌کوردستاندا! له‌هه‌مان کاتدا هێزێک و پاڵپشتێکی گه‌وره
و باشیش ده‌بوو بۆ وه‌فده کوردیه‌که پشت ئه‌ستوور ده‌بوون به
پشتگیری نه‌ته‌وه، ده‌بێت ئێـه وه‌ک کورد و نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیا کێشه‌کانمان
بناسێنین! داواکانمان ده‌بێت بکرێته داوای کورد، نه‌ک داوای حیزبێک و
دوو حیزب! هیچ یه‌کێک له حیزبه کوردیه‌کان ده‌فره‌که‌ی هێند گه‌وره
نییه هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی تێدا جێبکرێته‌وه! بۆیه پێویسته له
مه‌وپاش گشت دانوستاندنه‌کان له‌په‌رله‌ماندا گفتوگۆی له‌سه‌ربکرێت و
بۆ خه‌ڵکی کوردستان روون بکرێته‌وه، هۆی سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانی چیبوون،
ئه‌وان له چ داواکاریه‌کامان رازینین؟ تا خه‌ڵکی کوردستان به‌باشی
ئاگاداری گفتوگۆکان بێت!
گه‌ر له‌م پاشاگه‌ردانییه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی عێراقدا مافه‌کانمان به‌ده‌ست
نه‌هێنین و ئه‌م هه‌له‌ش وه‌ک ئه‌وانیتر به هه‌ده‌ر بده‌ین، که‌واته
ئێمه خۆمان تاوانبارین نه‌ک دوژمنانمان!
بۆیه ده‌بێت هه‌وڵی خۆرێکخستن و گه‌شه‌کردن و بنیاتنان بده‌ین تا به
خه‌ونه ره‌نگا و ڕه‌نگه‌کانمان بگه‌ین! که به‌بێ یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتن
و دیموکراسێتیی زیاتر، به‌دینایه‌ت.
14\9\2010
ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین
|