١١\٦\٢٠١٠ ئێمە سەرۆکێکى رۆمینگمان دهوێ.
ئافەرینت دهکەم بۆ پەیام و وتە روون و بێ غەل و غەشەکانت کە لە بارەى گهشتهکەتەوە هەتبوو، هەم لە پەرلەمانى کوردستان، هەم لە حزورى دەسەلاتدارانى تورکیا، سەرۆک تۆ زێری، ، فریادرەسی، شۆرشگێری، دژ بەئاژاوەگێران و دوژمنى دوژمنانى، هەمیشەش سفرە پر لە خوانى، بەڵام حەیف سەرۆک تۆ لەم سەفەرەدا تەنها لە دوو شت نوقستانى، یەک جلکى کوردى ئەوى دی ئاڵاى کوردستانى، دەبوو پێش گهشتکردنت خۆت رۆمینگ بکەیت، یانى بە ئەدا و شێوە و ئیرادەى ئێرەتەوە بۆ دوژمنان و ئاژاوەگیران، تا لە گەشتە نێودەوڵەتیەکانتدا دژ بەوانەى کە بوونەتە هۆى مەترسى گەورە بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیمان بە هەمان نەفەس بەردەوام بوویتایە،تا لە هەموو وڵاتان و لە بەرچاوى سەرۆک وەزیران و میللەت و رۆژنامەنووسان، هەڵوێستەکانت وەک جاران بووایە و سەفەقاتى ژێربەژێرت واژۆ نەکردایە، هەروەک سەرۆکى کوردستانى هەفتەی پێشو رەوان بێژیانە دژ بە سووکایەتى تورکیا و ئیران بە خۆت وەک سەرۆک و بە خەڵکى کوردستان وەک مرۆڤ هەڵوێستت هەبایە و هەرەشەى جدییت لە رەجەى ئەردۆغان و ئەحەى نەجاد بکردایە.
کەچى لە لایەک لە شام تیتیلانى ئیتلاعاتە و یادى ئایەتوڵا عوزما لە هۆڵەکەى پێشەوا قازیدا دهکرێتەوە و لە تاو هێرشى سوپاى پاسداران و دەست و پێوەندى ئایەتوڵا عوزما گوند و دەشت و شاخ و شار تاوی سەندووە، گۆڕى کوردیان تێدا هەڵکەندووە. لە لایەکى ترەوە لە شیراز جەنابتان بە هۆى ئەوەى کە لە سەرى رەش و کۆرەک تێڵەوە وەک سەرۆک رۆمینگتان بۆ (نێت ۆرک)ەکانى تورک سێڵ و ئیورۆسێڵ نەکردووە تواناى سەرۆکایەتیتان لەدەست داوە و بەرپرسیارێتى گەورەى رهوشت و مێژوییتان لە ئەستۆى خۆتان تووڕداوە و خستووتانەتە سەرشان و ملى مام و مالیکى ، تکا و رجا لەوان دهکەی و دهلێی پاراستنى سنوورەکانى کوردستان لە ئەستۆى حکومەتى عێراق دایە، ئاخر سەرۆک کوو ئهوها دەبی، ئەدى لۆ گۆشت و خێر و بێرى سنوورەکان و ناوجەرگى وڵات بۆ خەزێنەى ماڵى پاشا بێ و مەینەتى و ئێسقانەکە، کورە شەڕوشۆرەکەى بۆ عێراقى فیدراڵ بێ، ئەدى تو نازانی، مام سەرقاڵى ماڵ تازەکردنەوەیە و کاکە نوریش دەردەدارى شەرى خۆیەتى، بۆیە سەرۆک ئەمەشیان فاوڵێکى تر بوو لەو فاوڵانەى کە راوێژکارەکانت پێت دهکەن، ئەگەر نا من دهزانم کە خۆت حەکیم و دانا و زانای.
بۆیە تکام وایە ئیدى گەر گهشتی نێودەوڵەتیت
هەبوو، خۆت وەک رۆمینگ چالاک بکەی تا توانا و دهسهڵاتی
سەرۆکایەتیەکەت لەدەست نەدەی، تا لەو دووری دووریشهوە هەر ئاگات لە
وڵات بێ، تا ئاگات لە گەرمیانى و هەڵەبجەییهکان بێ، ئاگات لە ژینگە و
سروشت و مەڕ و ماڵات و مرۆڤى سەرسنوورەکانى ئەمرۆ و لانەى پێشمەرگەى
هەشتاکان و شۆرشى گوڵان بێ. خەمت نەبێ نرخى رۆمینگ بۆ پەیوەندییه
نێودەوڵەتییهکان گران نییه و زۆریش هەرزانە، تەنها یەک خولهک
هەڵوێست وەرگرتن بە یەک سەنتە لە ئیرادە و شکۆمهندیی سیاسى.
|