ئه‌مه‌ش ده‌مانه‌وێتن وه‌کی دهۆکییان به هه‌ولێریی ستاندارد بخينین. لۆ وه‌زيری په‌روه‌رده‌ی د. درشاد حه‌بدوڕه‌حمانی.
موحسين جوامێر
ئه‌گه‌ره‌کینێ ته‌ماشايه‌کی ناونیشانی ئه‌و مه‌قاره‌م بکه‌ن، لۆتان ده‌رده‌که‌ویتن که ئه‌مه‌ی هه‌ولێريش زاری خۆمان هه‌يه، خوا هه‌رناگری سه‌باره‌ت به زوڕنای گوايه ئه‌مه زمانی ستانداردمان هه‌يه، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌ده‌بييه‌ی ده‌شتی هه‌ولێرێ له‌ناو بچیتن. که هه‌ر که‌س و لۆ خۆی قيت بووه‌وه، دعوای زمانی خۆی کرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وها ده‌مانه‌وێتن خه‌رکی ده‌ڤه‌ری خۆمان به له‌هجه‌ی مارێ بخينن. خوا قبوور ناکاتن ئه‌و زمانه‌ی هه‌زار ساره حه‌یرانی پێ ده‌گۆترێتن، که جوانترین شاکاری ئه‌ده‌بييه، مه‌فح بیتن. چونکه کتێب ده‌رێن ئه‌گه‌ر ئه‌و زار و زمانه کوردييانه‌ی پێیان نه‌خيندرێ و نه‌نووسرێتن، پاش سه‌د ساری ديکه يێکه‌کی به‌ساغی نامینێتن.
هه‌ر که‌س حه‌قی خۆیتی شانازی به زمانی خۆی بکاتن، وه‌رن گوێی خۆتان بده‌نه ئه‌و حه‌يرانانه‌ی ده‌شتی هه‌ولێرێ، ئه‌و محه‌لی ده‌زانن که زاری مه ( نه‌ک ديالێکت ) چتۆ شێوه‌زاره، له زمانی سلێمانیيش جودايه، وه‌ک جياوازیی سوێدی و نۆڕوێژی، يان نۆڕوێژی و دانیمارکی.. لۆيێ ئه‌مه‌ش ده‌مانه‌وێتن جارێ ئه‌لفوبێیه‌کمان لۆ بنووسرێته‌وه، يان ئه‌وه‌ی ئیبڕاهیم ئه‌مین باڵداری بکرێته ستانداردی هه‌ولێرێ، وه‌کی ئه‌وه‌ی بادينان، مه‌سه‌له‌ن : ( ئه‌وه‌ی زريزه‌ی ديوه ) ببته : ( ئه‌وی زريزه‌ی ديتييه ). ( مامه به‌به‌ی بۆ ناردووی ) ببته : ( مامه به‌به‌ی لۆت ناردييه ). ( با تۆزێک نیسک ببه‌م بۆيان ) ببته : ( با قيچه‌ک نیسکيان لۆ ببه‌م ). ( ئه‌ی تۆپ ناده‌ی به من ) ببته : ( ئه‌دی تۆپی ناده‌یه من ). ( تۆ من ناناسی ) ببته : ( ئه‌توو ئه‌منی ناناسی ). ( به دايکت بڵێ بۆت له‌ت بکات ) ببته : ( به داکت برێ لۆت پارچه بکاتن ). ( کۆتر و ڕيشۆڵه‌م بۆ تۆ هێناوه ) ببته : ( کۆتر و ڕه‌شۆڵه‌م له بۆ توو هینايه ).( بۆ ئه‌ملا و ئه‌ولا نه‌ڕوانی ) ببته : ( ته‌ماشای ئه‌ولا و ئه‌ولای نه‌که‌ی ). ( من پاڵ ده ) ببته : ( ئه‌منی پاڵ ده ). ( تۆ نه‌تگوت ) ببته : ( ئه‌توو نه‌تگۆت ). ( ئه‌وه بۆ کوێ ده‌چیت ) ببته : ( ئه‌وه ده‌چيه کێنده‌رێ ).( تۆ که‌ی هاتی بۆ لامان ) ببته : ( ئه‌توو که‌ينێ هاتیه کنمان ).. هتد.. هێ له‌وه‌ی : ( ئێوه ) ببته : ( ئه‌نگۆ ). ( چۆن ) ببته : ( کوو ). ( ئێمه) ببته : ( ئه‌مه ).
به‌حسی حه‌يرانم لۆ کردن، ده‌با هه‌نده‌کوو لۆ بنووسم، ئه‌نگۆش به ديقه‌ت بيخيننه‌وه، ئه‌وجانه‌کینێ بزانن ئه‌منیش حه‌قمه ده‌عوای حه‌قی خيندن و نووسينێ بکه‌م به زمانی هه‌ولێرييان، يانه‌کینێ نا :
کیژ ده‌رێ : کوڕه حه‌يران.! خه‌مان هه‌رمه‌گره، ئه‌من ئێوارێ ئیزنێ ده‌خوازم له داکم. وه‌کی دێمه سه‌رينێ، ده‌سته مه‌رحه‌مه‌کت له بۆ ده‌گرمه‌وه، له تۆزی شه‌دێ، له ژه‌نگی گوارێ، له ئاره‌قه‌ی زه‌رد مه‌مان. به‌ده‌ستی موباره‌ک داوێمه سه‌ر برینی کوڕه حه‌يرانێ. شه‌وی زستانان گه‌ره‌ک سه‌رمايه، نه‌وه‌کی هه‌ربینی هه‌رامه له‌گه‌ر ته‌شه‌نێ.!
کوڕ ده‌رێ : حه‌يران هه‌مینه، گه‌رده‌نی گه‌له‌ک زه‌رده، مه‌مکی هه‌نگینه، ڕوومه‌تی گوره، سينگی سپینه. براينه، براده‌رينه. ! ئه‌من سونده‌کم خواردييه به هه‌موو چاک و پیران، ئه‌من پاشی به‌ژنی باريک و زه‌نده‌يی به بازن، قامکه‌کی به ئه‌نگوستیله، ئه‌من چ دۆست و چ گراوی ديم نينه.
کیژ ده‌رێ : کوڕه حه‌يران، هه‌ردوو چاوه‌که‌م، ئه‌توو ئه‌وساره چ خه‌مان هه‌رمه‌گره، چ به خه‌م و تاری وی حیزه دنیایێ پێک نایێ. کوڕه حه‌يران ئه‌وساره لۆ خاتری که‌يفێ درێ خۆ، سينگ و مه‌مکی خۆم دانايه به دوکان و قه‌يسه‌رييه‌که‌ی عه‌لی پاشايێ. رۆژێ سێ جاران له بۆ خاترێ خۆ وه‌ره ده‌ستان تێ بگیڕه.
کوڕ ده‌رێ : هاوار هاواره، سوار سوار بن، پیاده بێن به‌غاره. ده‌رمانی ده‌ردان مه‌مک گوشينه، شه‌و ڕاموسانه. شه‌وێ له سێبارا نیوه‌شه‌وێ ده‌چمه‌وه جێیێ ژوانێ، بۆن ده‌که‌م قۆرتی گه‌رده‌نێ، ڕاست و چۆپی خه‌ناوکێ.
ئه‌وی به‌رايی مشته‌ک بوو له خه‌رواره‌کی، عاجباتی ديکه که نه گۆتراينه و نه نووسراينه، بێحسێبن. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌گێی ئه‌و براده‌ر و مامۆستايانه بکه‌ين که ده‌رێن ئه‌گه‌ره‌کینێ مندار به زمانی داکی بخينیتن، زۆر چێتره و زيره‌کتر ده‌بيتن، يه‌عنی هه‌ولێری به‌هه‌ولیری، خۆشناو به خۆشناوه‌تی، ڕواندزی به باره‌کايه‌تی، فه‌يلییه‌کان به فه‌يلی، شوان به شوانی، هه‌وره‌مان به هه‌ورامی، شه‌به‌ک به شه‌به‌کی و دهۆکی به بادينی، ئه‌ويديکه ئه‌نگۆ برێن، به پان و به به‌رینی.! ئه‌وجه با کاک درشاد حه‌بدوڕه‌حمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی کوردستانێ، خه‌مه‌کمان لۆ بخواتن و به‌گێی مافی مرۆڤی بکاتن، به‌رکی منداره‌کانمان پياوی وه‌کی برنادشۆ، ئه‌نیشتاين، داڕوين، ئه‌ديسۆن، فڕۆید، بێکاسۆ، مارکس، لێنین، هه‌مه‌نگوای، نیتشه، هیگل، تۆلستۆی، نۆبێل، نه‌جيب مه‌حفووز، ئێحسان عه‌بدولقدووس، عه‌زيز نه‌سین و عه‌قاد ـ يان لێ په‌يدا ده‌بیتن، له‌سۆنگه‌ی خوێندن به له‌هجان، واته زمانی مارێ، نه‌ک به فشه زمانی ستانداردی، که هه‌ر له‌هجه‌ی هه‌بوو، خواردی.
هه‌ر کووه‌کی بیتن، ماده‌م هه‌ر که‌س لۆ خۆیتی و که‌س خه‌تی که‌س ناخينته‌وه، ئه‌منیش ڕاست و دۆغری، مافی زمانی ده‌شتی هه‌ولێرێم ده‌وێتن. لۆيێ داوا له په‌رله‌مانی کوردستانێ ده‌که‌م، بڕياره‌کی ده‌ربکاتن که زمانه‌که‌مان ( نه‌ک ديالێکت ) بکرێته زمانی ستانداردی ئه‌و ناوچه‌يه و چيديکه له‌هجه‌ی ديکه له‌سه‌ر منداری مه فه‌رز نه‌کرێتن، به‌هیلاک چووين، چونکه ئه‌مه‌ش خه‌باتمان لۆ کوردستانێ کردييه و هه‌زاران قوربانیمان دايه، ئه‌گه‌رنا هاوارمان ده‌به‌ينه به‌ر په‌رله‌مانی عیڕاقێ و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤان. بشمبوورن ئه‌گه‌ر له نووسينێدا غه‌ره‌ته‌کم کردبیتن. ئه‌گه‌ر هه‌بووبیتن، ئه‌وه حه‌مووی له سای سه‌ری ئیستيعماری سلێمانی بووه که نه‌يانهێشت به زمانی خۆمان که هه‌ولێرییه بنووسين و بخينین. زرپ، هه‌ر زوو ده‌ستيان به نووسين و خيندنێ کرد، به سرێمانی، چاوه‌ڕێی ئه‌مه و خه‌رکی دهۆکيان نه‌کرد. هاوکات ده‌بی بزانرێتن که وراته‌ک ته‌نيا دیموکراتییه‌تيشی تێدا گه‌نده‌ر کرابێتن، پیاو حه‌قیتی حه‌تتا به ئه‌لفوبێی گه‌ڕه‌کێش بخینیتن!
2008/05/22 mohsinjwamir@hotmail.com
|