١٩\٩\٢٠١٠
ئێمه‌تان له‌یاد
بێ!
- نامه‌یه‌ک له دوو
منداڵی ''سه‌کینه محه‌مه‌دی ئاشتیانی''یه‌وه -

وه‌رگێڕانی له
ئینگلیزییه‌وه: دارا ئه‌حمه‌د
له‌و رۆژانه، هێشتا،
له په‌یدۆزکردنمان سه‌رگه‌ردانین.
کات تێده‌په‌ڕێ و
زۆر ئاڵۆزتر ده‌بین،
زۆر بێ تواناتر ده‌بین
بۆ ئه‌وه‌ی واتایه‌ک به‌و ژیانه ببه‌خشین.
چۆن بتوانین هه‌ستێکمان هه‌بێ بۆ ئه‌و ژیانه؟
ته‌واو دڵنیاین، وه‌ک هه‌موو زارۆکان
ئێمه‌ش رازه‌کانی گه‌ردوون ده‌زانین
ئێمه‌ش گوێمان له‌و چیڕۆکانه گرت
که گوڵه‌کان گێڕایانه‌وه!
ئۆھ، په‌پووله‌کان له‌بیر ناکه‌ین.
وه‌لی ئه‌فسووس
منداڵییمان له په‌یدۆزکردنمان له‌ده‌ستدا.
دایکی خۆشه‌ویست!
ئێمه ئێستا زۆر ماندووین، ئێتسا له هه‌ر کاتێک پتر خۆازیاری ئه‌وه‌ین
له‌نێو باوه‌شی گه‌رمت ئارام بگرین. له‌نێو ئه‌و تۆمه‌ته ساردوسڕانه
داڕزاین، گریان له ته‌نیایی ماندووی کردین، گریان له‌نێو ئاپۆڕه‌ی
بێگانان ته‌وا شه‌پرزه‌ی کردین. ئێمه له ژیانی ته‌نیایی خۆمان به
رێڕه‌وێکی ناڕۆشندا رۆیشتین، زۆر ترسناک ده‌گوزه‌رێ، به به‌رده‌وامیی،
تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئێستا ترس دڵی پێمان ده‌سووتێ. ئێمه له گه‌شتی
ئه‌و رێیه ته‌نیایه پڕ له خه‌مه ئازارمان چه‌شت. ئێمه ده‌مانه‌وێ
له‌گه‌ڵ تۆ بگرین؛ ئه‌تو فرمێسکی سه‌ر گۆناکانمان بسڕی. ده‌مانه‌وێ به‌تۆوه
په‌یوه‌ست بین، چیدی ته‌نیا نه‌بین، ئێمه تامه‌زرۆی ماچی گۆناکانتین.
به‌ڵی ئه‌ی خۆشه‌ویستترین دایک!
ساڵانێکه له‌وه‌ته‌ی هه‌ست به بوونی سێبه‌ری تۆ ،یا ئه‌وه‌ی باوکمان،
ده‌که‌ین له ژیانماندا، چاو له‌ده‌ریین؛ ده‌بێ ده‌رفه‌ت بده‌ن هه‌واڵێک
له تۆوه ببیستین؟ ئێمه ده‌خوازین به‌شێک بین له‌و بنبه‌سته؛ وه‌لی
بێ تۆ نا، خۆشه‌ویسترین هاوڕێ.
ئێمه له‌خۆمان ده‌پرسین: ئێمه کێین؟ ئێمه بۆ لێره‌ین؟ مه‌به‌ست له
هه‌بوونی ئێمه چییه؟ بۆ ئه‌شکه‌نجه‌خواردنه؟ بۆ چی و تا که‌ی؟ به
ته‌نیا جێ هێڵدراین، تا ته‌نیا به یه‌که‌وه په‌یوه‌ست بین، له به‌سته‌ڵه‌ک
و شه‌وه‌زه‌نگ و کۆڵانی پڕ له ترس. له کاتێکدا کچۆڵانیتر له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی
دایکیان داده‌نیشتن تا پرچیان شانه بکه‌ن، خوشکی من، له سه‌رمایه‌کی
توند له توێی تاقه کراسێک، له ته‌نیشت دیوارێکی به‌رز هه‌ڵده‌له‌رزی
و ده‌پاڕایه‌وه به‌ڵکه ده‌رفه‌تی بده‌ن دیداری دایکمان بکا. له
کاتێکدا که من (سه‌جاد) گه‌واهی کوشتنی ئازاربه‌خشی باوکم بووم - له‌وه‌ش
ئازاربه‌خشتر، ئه‌و تۆمه‌ته درۆ و پیسانه‌ی دژ به دایکمان له کوشتنی
باوکمان که له لایه‌ن سه‌نگسارکارانی کۆماری ئیسلامیی ده‌کران -
هاوساڵانی من له‌گه‌ڵ باوکیان به‌یه‌که‌وه داده‌نیشتن و راهێنانی وانه‌ی
قوتابخانه‌یان ده‌کرد. ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌رفه‌تێکی چوونه قوتابخانه‌یه‌یان
داباین، حه‌زمان ده‌کرد ووشه‌ی ''دایک'' به هه‌ڵه بنووسین، ته‌نیا بۆ
ئه‌وه‌ی تا مامۆستایه‌که‌مان به‌وه سزامان بدا که له‌سه‌ر کاغه‌زێکی
پاک و سپی هه‌زار جار بنووسین و بنووسینه‌وه ''دایک''!
ئایا ئێستا ئه‌گه‌ر (ڤیکتۆر هۆگۆ) زیندووبا ده‌یه‌ویست (بێنه‌وایان، و
کوزیت و فانتینی) دابهێنێ ، یان (کارلز دیکنز) و (ئۆلیڤه‌ر تویست و
هاگن)ه‌که‌ی، کاتێک که ئێمه‌یان هه‌با بۆ له‌سه‌رنووسین؟ ئه‌گه‌ر (کوزیت)
پاشان (ژان ڤالیان)ه‌که‌ی دۆزیه‌وه، ئه‌گه‌ر (ئۆلیڤه‌ر تویست) (به‌رێز
براونڵۆ)ی هه‌با بۆ به‌رگریی لێکردنی، ئه‌وا چیڕۆکه‌که‌ی ژیانی ئێمه
زۆر لاوازه، گه‌رداوێکی ره‌شه له نادڵنیاییه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش، که‌وتنێکی
ناڕه‌وایه بۆ داخرانێکی بێ کۆتایی. به‌ڕێز (کیان)ی پارێزه‌رمان -
پارێزه‌ری سه‌کینه - خۆی پاناگه‌یه‌کی نییه تا په‌نای بۆ ببا، وێده‌چێ
جارێکیر پێ به دادگا نه‌نێته‌وه چونکه به‌رگریی له ئێمه کردووه؛
ئه‌و خودی خۆی پێویستیی به (پارێزه‌ری به‌رگریکه‌ر) هه‌یه بۆ
پاراستنی. چ تراژیدیایه‌که ئه‌و چیڕۆکه‌ی ژیانی ئێمه و ئاینده‌مان.
ویده‌چێ ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌کیله‌که له هه‌فته‌ی رابردوو راستبێ، که
گوتیان، کاتێ که نووسینگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌مانیان تاڵان کرد: ''هه‌تا
ئه‌گه‌ر دایکیشتان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ناهێلین له ژیان بمێنن. جیهان بۆ
دایکتان نیگه‌رانه، به‌ڵام ئێوه هێشتا له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئێمه‌دان''،
چۆن له‌ناوبه‌رێکه ئه‌و توندڕه‌وه دینییه، قورسایی ئه‌و خاچه‌ی سه‌رشانمان
چه‌ند پشتشکێنه.
به راستیی نازانین ئێمه چیمان به‌سه‌رده‌هات ئه‌گه‌ر (به‌ڕێز
کیان)مان له ئێران نه‌با و ئێوه‌مان له ده‌ره‌وه نه‌با، به راستیی
نازانین و ناشتوانین بیهێنینه به‌رچاومان. رۆژێک که من، له‌وپه‌ڕی
نائومێدیی و گریان دابووم زه‌نگم بۆ فریشته (مینا ئه‌حه‌دی) لێدا، ئه‌و
رۆژه‌ی که ویژدانی (به‌رێز کیانی) هه‌مان رێچکه‌ی ئێمه‌ی گرت. ئه‌و
رۆژه‌ی که ئێمه‌تان له باوه‌شی خۆتان گرت - ئه‌وانه ته‌نیا چرکه‌نه
له ئومێدی ئاسووده‌به‌خشی ژیانی کڵۆڵی ئێمه. ئه‌وانه چرای دایساوی
نێو شه‌وه‌زه‌نگ و نائومێدین. جا... ئێمه به ساده‌یی لێتان ده‌پاڕێنه‌وه،
ئێمه و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه‌تان له‌یاد بێ، پارێزه‌ره‌که‌مان (به‌ڕێز
کیان) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وتان له‌یاد بێ، شیڤا نه‌زه‌ر ئاهاری،
محه‌مه‌د ئه‌ولیافه‌ڕ ، نه‌سرین ستوده و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وانه‌ن.
ئێمه به ساده‌یی لێتان ده‌پاڕێنه‌وه!
سه‌جاد و سه‌عیده، بۆ
تێکڕای جیهان.
________________________________
سه‌رچاوه:
Remember Us! A letter from Sakineh Mohammadi
Ashtiani’s children.13.9.2010
http://maryamnamazie.blogspot.com/2010/09/remember-us-letter-from-sakineh.html
١٨\٩\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|