١٢\١\٢٠١٠
ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
چه‌مکی
ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟ سه‌لمێنه‌ری توانای حیزبه بۆ
چاکسازی. ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی که گه‌نده‌ڵی ده‌بێته
دیارده‌یه‌ک له‌هه‌ناوی کۆمه‌ڵدا به‌جۆرێک، که کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک هه‌راسان وبێزار ده‌کات. ئیدی ده‌سه‌لاتی سیاسی وه‌ک
به‌رپرسیاری یه‌که‌م له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته‌و بۆ
نه‌هێشتنی ئه‌و بیمتمانه‌ییه‌ی که گه‌نده‌ڵی وه‌ک دیارده
دروستی ده‌کات ده‌درێته به‌رتانه‌و ته‌شه‌ر. ئیدی ده‌سه‌ڵات
هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌میشه هه‌نگاوه‌کانی به‌و پرسیاره سه‌ره‌تانییه
ده‌ست پێده‌کات، که تۆ ئه‌مه‌ت له کوێ بوو ؟ ڕه‌نگه‌له
ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوودا بڵێت ئه‌وه خوا پێیداومو
له‌رووی پێشه‌وه‌ی کۆشکه‌که‌شیدا بنوسێت {هذا
من فضلی ربی}.
ژماره‌یه‌کی زۆر له‌زانا ئابوری ناسه‌کان پێناسه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییان
کردووه، له‌وانه ئابوری ناسی ئه‌مریکی نایل یۆسیف سمیلسه‌ر ده‌ڵێ گه‌نده‌ڵی
بریتیه له گۆڕینه‌وه‌ی سود و به‌خشیش پیدان له نێوان چه‌ند که‌سانێکدا
له‌داهات وسامانی گشتی. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش گه‌نده‌ڵی ده‌کاته
خه‌راپ به‌کاربردنی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی.
دیاره ناکرێ پێناسه‌یه‌کی راست وهه‌میشه‌یی بۆ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
بکرێت، چونکه ئه‌م دیاره‌ده‌یه به پێی کات وشوێن و له‌ووڵاتێکه‌وه
بۆ ووڵاتێکی تر ده‌گۆڕێ.
گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ { ئه‌کتیڤ} خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ک به‌رخۆرێک
به‌رتیل وه‌رده‌گرێت و به‌به‌کارهێنانی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه
نێچیره‌که‌ی مل که‌چده‌کات.
گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ: گه‌نده‌ڵ به‌ش تیابوونی خۆی وه‌رده‌گرێ
له‌به‌رانبه‌ره‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی په‌یمانێکی نوسراو له نێوانیاندا هه‌بێت،
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له ئۆرگانه‌کانی ده‌وڵه‌ت وحیزبدا هه‌میشه ئه‌لته‌رناتیڤی
فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به‌سه‌رچاوه‌ی داهاته بێسه‌روشوینه‌که‌ی.
گه‌نده‌ڵی به پاره‌و پیتاکی حیزبیشه‌وه ده‌کرێت، که‌له ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان
که تا ڕاده‌یه‌کی هه‌ڵکشاو ده‌وڵه‌تی دیمۆکراتی ویاسایین ، گه‌وره‌ترین
سزای له‌سه‌ره بێگوێدانه پله‌وپایه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیه جه‌ند نمونه‌یه‌کی
زیندوو له‌سه‌ر تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی هیلمۆت کۆلی راوێژکاری پێشووی
ئه‌ڵمانیاو ئه‌ندازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا پاش خانه‌نشین
بوونیشی چه‌ندین جار راکێشی دادگاکراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی
لێکراوه چه‌ند ڤیزه‌یه‌کی بۆ هه‌ندێ دۆست وناسیاوی وه‌رگرتبێ.. له
ووڵاتی نه‌مساش ڤۆلفگانگ شوسڵ که‌له ساڵی 2000 تاساڵی 2007 ڕاوێژکاری
نه‌مسا وه‌ک سه‌رۆکی پارتی گه‌لی نه‌مساوی له‌پاداشتی ئه‌و خزمه‌ته‌یدا
مێدیاکانی ئه‌و ووڵاته کردیانه نێچیری په‌ڕخوراو له‌سه‌رئه‌وه‌ی
کچێکی چیکی به‌ڕه‌ش – به‌دزی ده‌زگای چاودێریداراییه‌وه هێنابوو له‌ماڵه‌وه
خزمه‌تی دایکی بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی کچه‌کرێکاره‌که له‌و دۆخه‌دا باجی
داهات نادات وکاره‌که‌ش به‌هه‌رزانتر ده‌کات پێشێلی مافی گشتی ده‌کات
بۆیه شوسل به‌و کاره‌ی هه‌موو پێشینه‌ی خۆی سڕیه‌وه.
له‌م وڵاتانه‌ی له‌مه‌ڕخۆشماندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌که به‌شێوه‌یه‌کی
له‌سه‌رخۆ و سروشتی که‌ڵه‌که نه‌بووه{ گه‌نده‌ڵیه‌که ئابوری نیه-
گه‌نده‌ڵی سیاسیه وه‌ک دومه‌ڵان له‌ناکاو هه‌تۆقیوه} ئه‌گه‌ینا سه‌رمایه‌دارێکی
نیشتمانی هه‌رچه‌ندێ گه‌شه به سه‌رمایه‌که‌ی بدات نابێته جێگه‌ی
گلله‌یی گازنده‌ی هه‌ژاران. له هه‌موو ئه‌مانه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که
گه‌نده‌ڵێ ته‌نگاوبکرێ ته‌حه‌دا ده‌کات که‌له کاری‌گه‌نده‌ڵیه‌وه نه‌گلاوه
مافی خۆشێتی چونکه ئه‌م شێوه گه‌نده‌ڵی و دزینه‌ی سامانی گشتی له‌یاساکانی
نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ره له‌به‌رنه‌بوونی سیسته‌می بانک و جوله‌ی دراو
گه‌نده‌ڵ هه‌موو کاره‌کانی به‌ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌نده‌خۆره‌کانی ده‌کات
وسه‌رمایه‌که‌شی زیاتر ده‌خریته ناو سه‌رمایه‌ی نه‌جولاوه‌وه وه‌ک
خانوو به‌ره‌و هاوشێوه‌کانی. تایبه‌مه‌ندیه‌کی گاڵته‌ئامێزی تری مرۆڤه‌گه‌نده‌ڵه‌کان
ئه‌وه‌یه که گه‌نده‌ڵکاره‌که ده‌توانێت خۆی پێناسه‌یه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵی
داتاشێ وبیکاته دیارده‌یه‌کی باو و له‌خه‌ڵکه زه‌ده‌داره‌که‌ش زیاتر
به‌په‌رۆشه‌وه باسی گه‌نده‌ڵ بکات .
ئێستاش له جیهاندا له 7% داهاتی کاروسه‌رمایه ده‌بێته مزه‌ی گه‌نده‌ڵ
و به‌رگه‌نده‌ڵی ده‌که‌وێت.
چه‌مکی ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟ سه‌لمێنه‌ری توانای
حیزبه بۆ چاکسازی. ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی که گه‌نده‌ڵی ده‌بێته
دیارده‌یه‌ک له‌هه‌ناوی کۆمه‌ڵدا به‌جۆرێک، که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌راسان
وبێزار ده‌کات. ئیدی ده‌سه‌لاتی سیاسی وه‌ک به‌رپرسیاری یه‌که‌م له
جاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته‌و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بیمتمانه‌ییه‌ی که گه‌نده‌ڵی
وه‌ک دیارده دروستی ده‌کات. ئیدی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو ده‌نێت وهه‌میشه
هه‌نگاوه‌کانی به‌و پرسیاره سه‌ره‌تانییه ده‌ست پێده‌کات، که تۆ ئه‌مه‌ت
له کوێ بوو ؟
جگه له‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌میشه ئه‌و
کاتانه دێته پێشه‌وه، که دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ژیانی کۆمه‌ڵگای
خستبێته مه‌ترسیه‌وه. گه‌نده‌ڵی وه‌ک دیارده‌یه‌کی دزێو جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌و
کۆمه‌ڵگای بریندار کردبێ هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی ئیختیلاس ده‌که‌ن و
سامانی گشتی ده‌دزن وه‌ک خائینی گه‌ل ونیشتیمان ده‌ناسرێن و به‌گه‌نده‌ڵ
ناوده‌برێن. ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌مه‌ت له‌کوێ بوو ده‌بێته ووته‌ی سه‌رزاری
ئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌زیانه‌کانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن.. ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ته به هه‌ندێ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و ناجێگیری و نه‌بوونی که‌ش وهه‌وایه‌کی دێمۆکراتیانه .
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌کی گشتگیره تایبه‌ت نیه به‌ناوچه‌یه‌کی
دیاریکراو له‌جیهاندا، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌توانیویانه
کۆتایی به‌کاریگه‌ری ئه‌م دیارده دزێوه بهێنن:
به‌پله‌ی یه‌که‌م: له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌کانه‌وه به ئاکام
گه‌یشتووه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌خۆشه‌ویستی گه‌ل ونیشتیمان ئاشناده‌که‌ن
وتا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی تاک ڕێزی ئه‌و دامه‌زراوانه بگرێت که موڵکی گشتین.
دووه‌م: ڕێگه‌ی سزادان دوای پیاده‌کردنی ڕێگه‌ی په‌روه‌رده دێت.
بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌رکه له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا پێویسته دامه‌زراوه‌یه‌ک
هه‌بێت وه‌کو دادگای به‌رزی ده‌ستوری یا په‌یمانگایه‌کی پاراستنی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆچاودێری داهاتی سه‌رجه‌م لیپرسراوانی ده‌وڵه‌ت
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.
یه‌که‌م: ده‌بێ ئه‌وانه‌ی که دیاری ده‌کرێن
بۆ وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتی حکومی وحیزبی خه‌ڵکانی پاک
ودڵسۆزو نیشتمان په‌روه‌ربن و ئه‌و داهات وسامانه‌ی که هه‌یانه وه‌ک
دراوی نه‌ختی له بانک ودامه‌زراوه‌کاندا، پێش وه‌رگرتنی پۆسته‌کانیان
تۆمار بکرێن له دامه‌زراوه‌یه‌کی وه‌ک ده‌زگای چاودێریدا هه‌ڵبگیرێن.
دووه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
تا راده‌یه‌کی زۆر تێکسمڕاوی دیارده‌ی به‌رتیل خۆریه به‌هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاته‌وه،ده‌بێ
چاودێری په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رپرسه‌کانیش بکرێت.
سێهه‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ی کاربه‌ده‌ستی
ده‌وڵه‌تن ده‌بێ پاش چه‌ند مانگێک دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌کارده‌بن
داهاته‌کانیان بزانرێ دۆسیه‌ی تایبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه. پاش ساڵێک له‌کارکردنیان
پێویسته دیسانه‌وه به‌راوردێک بکرێت له‌سه‌ر داهاته‌کانیان.
چواره‌م: هه‌موو کارئاسانیه‌ک بۆ
لێپرسراوان له دام وده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا گومانی گه‌نده‌ڵی لێده‌کرێت
و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌ره‌کی مێدیاکانه.
_______________________________
تێبینی: ئه‌مه
کورته‌یه‌که له‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌و
هیوایه‌ی له داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌ووردی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م
دیارده دزێوه هه‌ڵماڵین که گه‌وره‌ترین زیان به‌داهاتووی نه‌وه‌کانمان
و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌گه‌یه‌نێ.
|