١٠\٣\٢٠١٠
ئێمه و هه‌شتی
مارسی ئه‌مساڵ.

ڕووناک شوانی
ئه‌وا ئه‌مساڵیش ڕۆژی هه‌شتی مارسمان لێهه‌ڵاته‌وه، سیمای ئه‌مساڵی هه‌شتی
مارس بۆ ژنی کورد هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و ڕووی
ساڵانی پێشوودا نییه، چونکه ژن له کوردستاندا، ئه‌مساڵیش به ده‌ستێکی
به‌تاڵه‌وه پێشوازی له‌م ڕۆژه ده‌کات که له‌وانه‌یه نیوه‌ی ژنان هه‌ر
ئاگاداری ئه‌و یاده پیرۆزه نه‌بن. خه‌باتی ژنی کورد هێشتا قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی
تێنه‌په‌ڕاندووه، واتا هێشتا مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌سته‌به‌ر نه‌کردووه.
سه‌ره‌تاییترین داخوازی ژن، به فه‌رمی ناساندنی مافه‌کانییه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی
یاسایی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه و به پراکتیزه‌کردن و جێبه‌جێکردنی
یاساکانی مافی ژنه له هه‌موو ئاسته‌کاندا، نه‌ک وشکهه‌ڵاتنی ئه‌و
یاسایانه له توێی په‌رتووکه‌کان و به‌رنامه‌کانی حیزب و حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا،
چونکه ڕێزگرتن له هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ک و جێبه‌جێکردنی له ئاستی
باڵادا هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه و تاکی کۆمه‌ڵگه.
یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مڕۆی ژنی کورد له هه‌ریمی
کوردستاندا، ئه‌وه‌یه که یاسای بنچینه‌یی ( ده‌ستوور ) ناکۆکییه‌کی(
تناقچ ) زۆری بۆ ژن دروستکردووه، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ندبوونی یاسای
بنچینه‌یی به مه‌زهه‌به‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب په‌یوه‌سته به
هزری پیاوسالارییه‌وه و خۆی ئه‌خاته ناو ورد و درشتی ژیانی تاکه‌وه،
ئامانجیشی رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌یه به پێێ عورف و یاسا و ڕێساکانی
ئیسلام، که زۆربه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئازادی تاک زه‌وت ده‌کات، بۆیه
ئاسته‌مه له سایه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌دا گۆڕانکاری جه‌وهه‌ری بکرێت. ئه‌مه
و بێجگه له داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که ژنی کردووه به
کۆیله‌ی نێرینه، ئه‌م پڕۆسه‌ی به‌کۆیله‌کردنه له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌می
له‌دایکبوونی کچه‌وه ده‌ست پێده‌کات، و به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌کو کچ
ده‌بێت به ژن و به دایک.
دیاره بزوتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستاندا به‌رده‌وامه و ژنان چی وه‌کو
تاک و گروپ و ده‌سته، که‌مکارنه‌بوون بۆ خه‌بات له پێناو به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌کانیان. هه‌ر له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا له ژێر ناوی جۆراو جۆردا سه‌ریان
هه‌ڵدا، و هه‌ندێکیشیان که پێشتر له سایه‌ی حیزبه‌کاندا دامه‌زرابوون(
به پێویستی نازانم لێره‌دا ناو به‌رم) سه‌ربه‌خۆ بوون و هه‌ندێکیشیان
سه‌ربه‌خۆییه‌کی ڕێژه‌ییان هه‌بوو و کاره‌کانی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و
زۆربه‌یان ئێستایش به‌رده‌وامن. دیاره کێشه‌ی ژن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
له هه‌موو جیهاندا و له کوردستانیشدا که لێره‌دا جێگه‌ی باسه‌که‌مانه،
پێشێلکردنی مافه‌کانییه‌تی وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ، ڕێزنه‌گرتن
له توانایی ژن و مامه‌ڵه‌کردن به جه‌سته و هه‌ست و بیری ژنه‌وه
بۆته ئاکارێکی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌گشتی، ئیتر هه‌ر له ناو خودی
خێزانه‌وه بگره هه‌تاوه‌کو ئه‌گاته حیزب و حکومه‌ت له پاڵ ئه‌مه‌یشه‌وه
به‌کارهینانی ده‌م و چاوی ژن له کایه سیاسییه‌کاندا، بۆیه به‌رزی
ئاستی وشیاری سیاسی ژن ڕه‌هه‌ندیکی گرینگه که ده‌بێت ژنان خۆیان له‌و
بواره‌دا به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌وڵی په‌روه‌رده‌کردنی سیاسی خۆیان بده‌ن،
له ڕووداوه‌کان و بڕیاره‌کاندا دووره‌په‌رێز نه‌بن.
گه‌ر وشیاری سیاسی ژن له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت
که ده‌رکی مافه سیاسیه‌کانی خۆی بکات له پێناو به‌ده‌ست هێنانی پێگه‌یه‌کی
شایسته به که‌سایه‌تی ژن، که بتوانێت له‌وێوه مافه‌کانی خۆی وه‌کو
تاکێکی ئازاد بچه‌سپێنێت، به‌وشێوه‌یه به‌کاردێت که ئه‌مڕۆ له
ئارادایه. ژنێک نوێنه‌ری ئامانج و داخوازییه‌کانی ژن نه‌بێت، ژنیک که
به‌رگری له کوشتن و سووتاندن و هه‌ڵاواردنی ژن نه‌کات، ژنیک که دژ به
یاسای فره‌ژنی نه‌بێت، و به‌رنامه‌یه‌کی نه‌بێت بۆ بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ ژنانی بێکار و که‌یبانووی ماڵ، ژنێک که به‌رگری له ئازادی به‌رگپۆشینی
کچه‌کانمان نه‌کات ( ئه‌مانه ته‌نها بۆ نموونه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م)
ئیتر دانیشتنی ئه‌و خانمه له‌سه‌ر کورسی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، گه‌ر
بۆشایی پڕکردنه‌وه و به‌کارهێنان نه‌بێت، چی جیاوازییه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ
پیاوێکدا که ژن به کۆیله‌ی خۆی ده‌زانێت . بوونی ژنی وشیار له‌پێگه‌ی
سیاسی کوردستاندا ده‌بێته پشتیوان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژن، ده‌نا بزووتنه‌وه‌ی
ژنان نه‌ک ته‌نها به‌لاڕێدا ده‌ڕوات وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین،
به‌ڵکو ئاکامێکی کاره‌ساتبارتریشی ده‌بێت.
لێره‌دا پێویست ئه‌کات که زۆر ڕاشکاوانه
ئه‌وه بوترێت که به‌کارهێنانی بوجه و پاره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له‌لایه‌ن
ڕێکخراوه بێبه‌رهه‌مه‌کانی ژنانه‌وه و چه‌ند ڕۆژنامه و گۆڤارێک که
به‌ناو کار بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ژن ده‌که‌ن، هه‌قه چاوێکی جیدی پێدا
بخشێنرێته‌وه، له کۆتایی هه‌ر وه‌رزێکدا پێویسته به‌رهه‌می کاره‌کانیان
بخرێت ژێر ڕۆشناییه‌وه. خۆ دیاره لایه‌نگری ئه‌وه‌م که ڕێکخراوه‌ی
ژنان و گۆڤار و به‌رنامه‌گه‌لێک بۆ ژنان هێنده زۆر بێت که کاریگه‌ری
به‌رچاویان هه‌بێت و هه‌موو شانازیان پێوه بکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌مڕۆ هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆر و بۆرییه‌دا، به ئاشکرا، ڕۆژ به ڕۆژ
پێشێلکاری و سته‌مه‌کان له‌سه‌ر ژنان و له مێدیاکاندا به فه‌رمی ئه‌بینرێن
و ئه‌بیسترێن، بۆیه ئه‌م به‌دواداچوونه گه‌لێک پێویسته. گه‌ر ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی که ناوی ژنانیان هه‌ڵگرتووه و ئه‌وانه‌یشی که له ژێر
ناوی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا کار ده‌که‌ن، جار نا جارێک به
ئه‌جیندای به‌رهه‌می کاره‌کانیاندا بچنه‌وه ئاکامی ئه‌وه بزانن که
چیان کردووه و چیان به‌ده‌ست هێناوه، و که‌مکارییه‌کانیان چی بووه،
پێویسته چی بکه‌ن که بار و دۆخه‌که به‌و ئاڵۆزییه نه‌بێت، به
دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌می باشیان ده‌بێت، و کۆمه‌ڵیک کێشه‌ی زۆر ساده‌ی
ژنانی بێمافی کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت که له وڵاتانی تردا چه‌ندین
ساڵه ژنان لێی به‌هره‌مه‌ندن.
ستۆکهۆڵم
8/3/2010
|