٢۴\٦\٢٠١٠
ئێمه و میسر یان
لێکچوونه سه‌یره‌کان.

سه‌عید عارف
میسر له‌م نوسینه‌دا نماینده‌ی کلتورو فه‌رهه‌نگێکی عه‌ره‌بی ئیسلامیه
، وه‌کو پێشه‌نگ و ناوه‌ندێکی ئه‌و کلتوره و به شێوه‌ی ئیدۆلێکی
نمونه‌یی ئێمه له په‌راوێزه‌وه چاوی لێ ده‌که‌ین ، نه‌ک ووڵاتێک که
له مێژووی جیهان دا به‌خاوه‌نی مێژووی فیرعه‌ونی و
نه‌ته‌وه‌ی قیبتی یه دێرینتره‌کان ده‌ناسرێت. لێره‌دا به نێو
سێ نمونه‌ی هه‌واڵی مه‌یدانی و نزیکی ڕۆژانه‌ی دا، ده‌مه‌وێت تانوپۆی
لێکچونێکی قولتر بخه‌مه ڕوو .
1 ــ
ده‌سه‌ڵاتی غه‌شیم.*
دوێنی16 ـ 6 له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمی دادگا لاشه‌ی لاوی ته‌مه‌ن
(28)ساڵه‌ی (خالید سه‌عید)یان له‌شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی ووڵاتی میسر له
گۆڕده‌رهێنایه‌وه بۆ مه‌به‌ستی پشکنین و توێکاری ، به‌هۆی گومان بوون
له‌ڕاستی مردنه‌که‌ی .
ڕوداوه‌که له 6ی حوزه‌یران دابووه . له‌سه‌ره‌تادا ، لایه‌نی فه‌رمی
ئاسایشی میسری ڕاستی ڕوداوه‌که‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌کردووه .
به‌ڵام له‌ژێر کاریگه‌ری فشاری ناڕه‌زایی برا و خانه‌واده‌ی لاوه‌که و
خۆپیشاندانی ڕیکخراوی لاوان و مافی مرۆڤ و ده‌نگی ڕیکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
له میسردا . هه‌روه‌ها، کاریگه‌ری سایته‌کانی ئینته‌رنێت و فه‌یسبوک ،
بۆته هۆی دووباره تێهه‌ڵچونه‌وه له کێشه‌ی کوشتنی لاوه‌که . به‌جۆرێک
بووه به‌قه‌یرانێک و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ک له په‌ڕله‌مانی میسری دا و ،
تێهاتنی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو کێشه‌که . هه‌روه‌ها به‌پاڵپشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێشه‌نگی (دوکتۆر محه‌مه‌د ئه‌لبه‌ڕادعی) هه‌ڵگری
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی .
به‌هۆی ڕوداوه‌که‌وه ، له‌په‌یامی خۆیدا بۆ لایه‌نگرانی له‌سه‌ر ڕووی
ـ فه‌یسبوک ـ دا ده‌ڵێت :
( یاساکانی ئاوارته و ناکاوی چه‌کێکه به‌ده‌ست پۆلیس و ئاسایشه‌وه ،
به‌ڕه‌هایی له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنور دا به‌کاری ده‌هێنن ، ده‌توانن
هه ر که‌سێک زیندانی بکه‌ن به‌بێ بڕیاری دادگا) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پۆلیس
یاساکه به‌کارده‌هێنێت بۆ (سه‌رکوت کردنی سیاسیانه و دژایه‌تیکردنی
ئۆپۆزیسیۆن) به‌ڕادعی ده‌پرسێت :
(ئاخۆ عه‌قل ده‌یبڕیت میسر ماوه‌ی 30ساڵ له‌ژێر باری یاسای ئاوارته و
ناکاوی دا به‌رده‌وام بێت ؟)
شایانی باسه له‌وێ له ناوه‌ڕاستی مانگی پێش‌و دا ، بڕیاری کارکردن به‌یاسای
ئاوارته ، بۆ ماوه‌ی دووساڵی تر درێژ کرایه‌وه .
ڕاگه‌یاندنی پۆلیس ده‌ڵێت ، لاوه‌که ئازار نه‌دراوه به‌هۆی قوت دانی
کیسه‌یه‌کی گه‌وره ی پلاستیکی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ، له ترسی
بازجوکردنی پۆلیس ، به حاله‌تی خنکان مردووه . به‌ڵام له‌ڕاستی دا
شوێنه‌واری لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی قورس به‌ده‌م و دان و چه‌ناگه‌ی لاوه
به‌دبه‌خته‌که‌وه دیاره ، پێ ده‌چێت دوای گرتن و بردنی له‌شوێنه‌که‌ی
، توشی لێدان وئه‌شکه‌نجه کرابێت و له‌ژێرباری ناهه‌موار دا مردبێت .
دواتر پۆلیس بۆ شاردنه‌وه‌ی کاره‌که‌یان ،پاش مه‌رگی کیسه‌یه‌ک ماده‌ی
هۆشبه‌ریان ئاخنیوه‌ته ناو ده‌می ، دواتر به ئۆتۆمبیلی خۆیان لاشه‌که‌یان
بردۆته وه بۆ جێگه‌ی یه‌که‌می گرتنه‌که‌ی . دواتر ئه‌مبۆلانس هاتووه
و بردویه‌تی بۆ بیمارستان .
( ئه‌حمه‌د سه‌عید)ی برای کوژراوه‌که ده‌ڵێت :
(ئه‌گه‌ر خالیدی برام بێ کار ، یان بازرگانی ماده هۆ شبه‌ره‌کانیش
بووبێت ، بۆ ده‌بێت به‌م چاره‌نوسه بگات ؟) ده‌پرسێت (بۆچی کوشتیان؟)
و ، ده‌ڵێت پۆلیس له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵیان دا له کێشه ساردمان بکه‌نه‌وه
و کۆڵی لێ بده‌ین ، به‌ڵام به‌هۆی فشاری میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه‌وه نه‌یان
توانی . هه‌روه‌ها له‌ڕه‌خنه‌یه‌کی دا به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ که‌گوتوبویان خالید ئه‌رکی سه‌ربازی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه ،
خێزانه‌که‌ی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکی سه‌ربازیان پیشان
دابوون .
کێشه‌که له قاوغی پچوک ده‌رچووه ، هه‌نوکه لایه‌نی میسری و ده‌ره‌کی
و نێو ده‌وڵه‌تی هاتونه‌ته پێشه‌وه و جۆرێک له‌قه‌یرانی دروست کردووه
بۆ ده‌سه‌ڵاتداری پۆلیسی میسری و داوای ڕاده‌ست کردنی دادگایی
تاوانباران و به‌سزا گه‌یاندنی پۆلیسه‌کان ده‌که‌ن .
هه‌نوکه ( خالید سه‌عید ) ناوی (شه‌هیدی ئاوارته)ی به‌سه‌ردا بڕاوه
و بووه به‌ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه .
لێک چونێکی سه‌یره له‌گه‌ڵ لاوی به‌ئه‌ستێره بووی کورد ( سه‌رده‌شت
عوسمان )ی (شه‌هیدی ئازادی و قه‌ڵه‌م ) دا ، له گه‌ڵ هه‌ندێک جیاوازی
دا . (سه‌رده‌شت)ی شاد ڕه‌وان ، بێکار نه‌بوو قوتابی دواپۆلی
زانستگابوو ، که‌سێکی مه‌ئیوس و نا‌ئومێد نه‌بوو به‌لکو پڕ بوو له هه‌وڵ
و هیوا ، پاش مه‌رگی وه‌چه‌یه‌ک( ئومێد)ی به‌جێ هێشتووه . به‌وه‌ی له‌نوسینێکی
نه‌مردا ده‌ڵێت : له‌کوێ دا من ته‌واو بوم و خاڵی کۆتاییم دانا بائه‌وانی
تر بچنه‌وه بۆ ده‌ست پێکو سه‌ری دێڕێکی تر ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه . هه‌روه‌ها
، خه‌می ئه‌وه ده‌خوات . ژیان به‌شی ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌و ناکات .
به‌ڵام له‌وه ده‌چێت پۆلیسی میسری لاسایی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کردبێته‌وه
چونکه کاری ئه‌وان مانگێک دواتره .
هه‌روه‌ها، تێزی( شه‌هیدی ئازادی و قه‌ڵه‌م) ، گه‌ردونی و یۆنیڤرساڵی
ترێکه ، له شه‌هیدی ئاوارته‌ی میسری .
چونکه کێشه‌ی( خالید) عه‌داله‌ته به گشتی ، هی( سه‌رده‌شت )ئازادی
و عه‌داله‌ته.
2
ــ سانسۆری بیر و جوانی.**
له 9ی حوزه‌یران دا دادگای میسری بڕیاری ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی داوای کۆمه‌ڵه‌ی(پارێزه‌رانی
بێ سنور) ی ده‌رکرد ، کاتێک ئه‌وان له‌پێش مانگێکه‌وه سکاڵایان دژی
بڵاوکرنه‌وه‌ی دوا چاپی کتێبی که‌له‌پوری شه‌هرزادو (هه‌زارویه‌کشه‌وه)ه‌که‌ی
تۆمار کرد بوو ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌وشتی گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی میسری مه‌ترسیداره
و ، ده‌ربڕینی (دژه‌ئابڕوو) ی تێدایه .
بۆ دووه‌م جاره سکاڵاتۆمار ده‌کرێت دژی ئه‌م شاکاره ته‌مه‌ن زیاتر
له هه‌زار ساڵه‌یه . له‌ناوه‌ندی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوش دا ،
سکاڵا له‌دژی چاپکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه مه‌زنه تۆمار کرابو ، به‌ڵام
سکاڵاکه له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1986دا ڕه‌تکرایه‌وه .
دیاره ڕه‌نگاو ره‌نگی بیر و خه‌یاڵ و سینه‌فروانی سه‌رده‌می ده‌رباری
خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی زیاتر بووه له‌ئێستای ووڵاتی میسر .
به‌رهه‌مێک کۆکراوه‌ی که‌له‌پوری و کلتوری هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاته ، به‌دنیای
ئیسلامی عه‌ره‌بی ئێرانی و هیندیه‌وه به‌هه‌موو جوانی و ته‌ڕو بڕیه‌کیه‌وه
سه‌ربوردی ژیان و سه‌رده‌مه‌که‌ی تێدا پارێزرواوه .
به‌جۆرێک کاریگه‌ریه‌کی ئاشکرای به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ری جیهانه‌وه
نه‌خشاندووه . له که‌سایه‌تیه‌کانی نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌ر مه‌ندی
موزیکی و کاره مه‌زنه‌کانی سینه‌ماو ئۆپێرا وشانۆو هه‌تا ده‌گات
به‌فلیمی کارتۆنی ، هه‌موو بواره‌کانی ته‌نیوه‌ته‌وه . به‌رهه‌مێکه
له‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان بتوان له به‌ر شکۆی میسیۆلۆجیای گریکی دا
پارسه‌نگی خۆیانی پێ بهێننه‌وه .
میسر له زووترین کات دا ڕۆشنگه‌ری نوێ بونه‌وه ڕوی تێکردووه
له‌سه‌رده‌ستی ناپلیۆن و محه‌مه‌ی عه‌لی پاشاوه. چی توانست و هێزێکی
تره ده‌یه‌وێت میسربه‌ره‌و ئه‌شکه وت به‌رێته‌وه .ئه‌وه‌ی زیاتر
مه‌ترسیه ، میسر له ناوه‌نده عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌که دا ، نمونه
یه‌کی‌و چاو لێکراوه .
ڕه‌نگبی ئیلهامی شاکاری (هه‌زارو یه‌ک شه‌وه) وه بووبێت ، له‌ناو
کوردا مه‌لایه‌کی وه‌کو (عه‌لادین سوجادی) ، که‌وته کۆکردنه‌وه و
نوسینی سه‌ربوردو ژیانی ساکارو خۆڕسکی کوردی و کۆکردنه‌وه‌ی
که‌له‌بورێکی زاره‌کی ، له‌ژێر ناوی(ڕشته‌ی مرواری) و له‌چه‌ند به‌رگ
دا بڵاوی کرده‌وه له چله‌کانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ، له‌سه‌رده‌می
بوژانه‌وه‌ی زمانی نوسینی کوردی ، جگه‌هه‌ندێک سه‌رقاڵی رۆشنبیری و
پیشه‌ی مه‌لایه‌تیه‌که‌ی . که‌چی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی سیاسی له
شیوه مۆدێلێکی تری میسری، له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا که‌وت
بوه دژایه‌تی کردنی به‌رهه‌مه که‌له‌پوریه‌که‌ی ئه‌م مه‌لایه .
بودجه‌یه‌کی ماڵی ته‌رخان کرد بوو ، بۆکڕین و کۆکردنه‌وه‌ی به‌رگه‌کانی
(ڕشته‌ی مرواری) به‌مه‌به‌ستی سوتاندن و بن بڕ کردنیان . سه‌یره
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می پێشودا له کۆڕ‌و مه‌جلیسی مه‌لاو پیاوه
ئاینیه‌کان دا گوتراوه‌و باسکراوه بۆ ده‌رس لێ وه‌رگرتن و پیتۆڵی و
گاڵته‌و گه‌پ و ته‌ڕ ده‌ماغی ، ئه‌و قسه‌و باسانه بوون له(ڕشته‌ی
مرواری) کرابوون به‌تێکست . ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی له‌کۆندا
به‌خشیبویان به کۆمه‌ڵگای کوردی ، تازه ئیسلامیه سیاسیه‌کان له
خه‌لکی ده‌ستێننه‌وه . دواتر چه‌ند هه‌وڵدانێکی سه‌مه‌ره‌و کۆمیدی بوو
، چی په‌رادۆکسێکه هه‌ردو لایه‌نی دژ به‌یه‌ک نوسه‌ری به‌رهه‌مه‌که و
بزتنه‌وه‌که ، ده‌ستپێکیان یه‌ک سه‌رچاوه و یه‌ک ئاینه .
لێک چونێکی سه‌یرتره له میسریه‌کان .
جا نازانم هه‌رچی ئاوێک له میسره‌وه ده‌ڕێژرێت لێره‌وه پێی لێ
ده‌خه‌ن ، یان تۆ بڵێی میسر چاو له‌ئیمه بکات ؟!!!
3
ــ جێ‌نشین.***
له نزیک سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا ، (حوسنی موباره‌ک)ی سه‌رۆکی میسر ،
تازه نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی بۆ کرابوو له‌ئه‌ڵمانیا و به ئیتالیادا
ده‌گه‌ڕایه‌وه . له‌دیمانه‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌که‌ریدا (سلڤیۆ
برلیسکۆنتی ).
سه‌رۆکی ئیتالی ئیره‌یی به سه‌رۆکی میسر ده‌هات ،به‌تایبه‌ت
برلیسکۆنتی زۆرخولیاو مه‌راقی خۆ گه‌نج کردنه‌وه‌ی هه‌یه ، له‌وێدا
گوت بووی: ( موباره‌کم به‌ته‌واوی گوڕ‌و چالاکیه‌وه بینی و گیانی شۆخی
وخۆشباوی خۆی پاراستووه و هێشتا گه‌نج ده‌نوێنێ ).
له‌دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ، ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌ڵمانی له موباره‌ک
ده‌پرسێت:
( ئاخۆ به‌نیازه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2011 دا خۆی
کاندید بکاته‌وه ؟)
موباره په‌نجه بۆ ئاسمان هه‌واده‌دات و ده‌ڵێت :
(خوا هه‌ر خۆی ده‌یزانێت !!)
کاتێک توشی پرسیارێکی ناکاوی ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئاخۆ کێ ده‌بێت به‌جێ
نشێنی ، موباره‌ک به‌ئینگلیزیه‌که‌ی ده‌ڵێت :
( کێ ده‌یزانێ ...کێ ده‌یزانێ ...ته‌نها خوا ئه‌یزانێت کێ ده‌بێت به‌جێ
نشینم !!) کاتێک لێی دوپات ده‌که‌نه‌وه ، موباره‌ک دیسان په‌نجه حه‌وا
ده‌دات و ده‌ڵێت: ( ئه‌وه‌م پێ باشه ، که خوا پێی باش بێت )
له دواتری داده‌ڵێت :
(به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه له‌لام پرسیارێکی ناسک وزه‌ریفه ).
لێره‌دا باسی دیمانه‌که ته‌واو بوو .
له‌و باره‌ی ئێستا میسری تێدایه . به‌سه‌رنجێک له و ڕوداوه ڕۆژنامه‌وانیه
. حوسنی موباره‌ک ، به‌دنیای ئه‌وان ڕاده‌بوێرێت .
ئه‌گینا ، ده‌زانرێت مێژووی میسری کۆماری له‌سه‌ره‌تاوه چۆن به(جه‌مال)ێکی
سه‌رۆکی حوسنی موباره‌ک ده‌ستی پێ کردووه و گه‌یشتۆته ئیستا که‌و ئه‌م
سه‌ره‌نجامه‌ی (جه‌مال) ێکی تری کوڕی حوسنی موباره‌ک هه‌ڵده‌خڕێنرێت و
ئاماده ده‌کرێت بۆ جێ نشینی و پر کردنه‌وه‌ی جێگای باوکی دوای ناسر و
سادات . ئیتر به‌ڵێنی ئه‌فسه‌رئازاده‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڕ کرد .
مۆدێله‌که له کۆماره‌عه‌ره‌بیه‌کانی (سوریا)وه به‌سه‌رکه‌وتوویی ده‌ستی
پێکردووه بۆ (لیبیا) هه‌ر کۆمارێکی تری عه‌ره‌بی له‌م ڕۆو سبه‌ینێ دا
ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ئیلهام به‌خشی سه‌ره‌تاو کۆتایی شۆڕشی یۆلیۆی
میسری .
ئه‌و میسره‌ی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی پۆست کۆڵۆنیالیستی بوو که له
ته‌موزی 1952دا به‌کوده‌تای ئه‌فسه‌ره ئازاده‌کان ، ده‌سه‌ڵاتی شایه‌تی
میراتگری له بنه‌ماڵه‌ی خدێوی سه‌ند ، پێش کۆڵۆنیالیسته‌کان و له‌سه‌رده‌می
خه‌لافه‌تی عوسمانیه‌وه حوکمی میسریان ده‌کرد له محه‌مه‌د عه‌لی
پاشای ئه‌لبانی نه‌ژادی باپیره‌یانه‌وه . له کاریگه‌ری شۆڕشی یۆلیۆو
ڕوخانی دراماتیکی شانشینی میسریه‌وه زۆربه‌ی ته‌ختی پاشایه‌تی میراتی
ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی تر ڕوخان و توشی له‌رزین هاتن .
به‌جۆرێک ، هه‌ر له ئیتالیای هه‌نو که دێنی کراوی حوسنی موباره‌ک دا
، شا(فاروق) دواشای ده‌رکراوی میسر گیرسایه‌وه و ، به‌جۆرێک کۆده‌تای
یۆلیۆی 1952 ووره‌ی شا فاروقی ڕوخاند بوو ، له‌ئیتالیای تاراوگه‌یدا له‌دیمانه‌یه‌کی
ڕۆژنامه‌وانی دا ، کاتێک لێی ده‌پرسن :
(ئاخۆ ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پاشایه‌تی میسر ؟).
له‌وه‌ڵام دابه‌گیانێکی میسریانه‌ی گه‌پجاری هاوشێوه‌ی موباره‌کی سه‌رۆکه‌وه
گوت بووی:
(( پاشایه‌تی به‌جۆرێک چاره‌نوسی ته‌واو بووه ،ته‌نها پێنج شا له
جیهان دا ده‌توانن بمێننه‌وه ، شای به‌ریتانیاو ، چوار شاکه‌ی ناو
کاغه‌زی قومار )) .
له ووڵاتی عه‌ره‌بی دا (ئه‌فسه‌رانی ئازاد) که‌ناوێکی ئه‌ده‌بی کوده‌تاچیه‌کانی
ڕوخێنه‌ری شانشینه بوون ، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆن و به‌سه‌رچو
ن وله‌سه‌ر بنچینه‌ی پشتاو پشت و میراتگرین له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نایه‌کسانین
، که‌چی دیسان وه‌چه‌کانی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ
بنچینه میراتی و نایه‌کسانیه‌که ، یان به‌دیوه‌که‌ی تردا ئاماده‌ده‌کرێن
بۆ به‌جێ نشینی ، به‌گه‌مه‌کانی سه‌رده‌م . به‌مانا‌یه‌کی تر ئه‌م وه‌چه
نوێیانه وه‌کو ده‌ستوری میراتی ناچنه سه‌رکورسی کۆنی پاشایه‌تی
باوانیان ، به‌لکو کورسی نوێی ی کۆماری ده‌هێنرێت بۆ ژێر وه‌چه‌ی ئه‌فسه‌ره
ئازاده‌کان .
هه‌مان لێک چون و مۆدێل له کوردستان دا بۆ وه‌چه‌کانی سه‌رۆکی حیزب و
شۆڕش پیاده‌ده‌که‌ن ، به‌ڵکو زیاد له‌وه‌ش پێوه‌ی ده‌ڕۆین ، شۆڕتریان
کردۆته‌وه بۆ خوارتر ، به‌جۆرێک ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی حیزب ، وه‌چه‌کانیان ده‌بنه‌وه جێ نشینیان له هه‌مان
پۆستی پێشوی باوانیان ، به‌مه تێی ده‌په‌ڕێنن له ده‌وڵه کۆماریه عه‌ره‌بیه‌کان
. به‌وه‌فا تر له‌عه‌ره‌به‌کان ئێمه ده‌غاڕێنه‌وه بۆ قوڵایی مێژوی به‌سه‌رچوی
ئه‌وان ، جگه له خه‌لیفه ، شالیارو سه‌رۆکی دیوان و حاجیبو په‌رده‌دارو
سه‌ردارانی سوپاش هه‌ر میراتی بوه بۆ کوڕه‌کاناین و ، ئێمه تێزی
زیاتریشمان تێکردووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌لادی نێرینه‌ی نه‌بێت ، وه‌کو گیانی
کچه‌کانیان ده‌که‌ینبه‌جێ نشین ، دووسه‌ر موزیه‌ده‌ی پێوه‌ده‌که‌ین ،
به‌سه‌ری میراتگری کۆن و به‌سه‌ری خۆڵ کردنه چاوی مافی مرۆڤ و ، ماڤی
ئافره‌تانه‌وه ، ئه‌ی چه‌ند چه‌له‌نگ و عاقڵ و عه‌گیدین ، له‌یه‌ک کات
دا کڵاو سه‌ردنیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌نێین .
ــ سه‌ره‌نجام.
کوردستان تخوبی ئه‌و شوێنه‌یه که تیایدا دووفه‌رهه‌نگ سنوریان له‌یه‌ک
ده‌گه‌ڕیته‌وه و شوێنی کاڵ بونه‌وه لێک هه‌لبواردنه له نێوان
کلتوری عه‌ره‌بی ئیسلامی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک دا ، به‌رامبه‌ر به کلتوری
ئێرانی و هیندی به‌ره‌و قولاییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی دوور . ته‌نها مێخده‌زوی
ئیسلامی ئه‌و موروه جیاوازانه‌ی کردووه به ملوانکه‌و ده‌سبێن .
باری کورد وا سروشتی تر بوو . زیاتر به‌ره‌وه دیوه ئێرانی و هیندی و
ڕۆژ هه‌ڵاتی دوره‌که بڕوات ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ، له‌ڕوی ئه‌تنی و
زمان و کلتور فه‌رهه‌نگه‌و‌ه ــ یان وه‌کو نمونه‌که‌مان ، کورد مورووه‌کانی
هاوشێوه‌ی ئێرانی و ڕۆژهه‌ڵاتی دووره ــ سه‌ربه‌و ڕوکاره‌یه و
درێژکراوه‌ی ئه‌وانه به‌دێراوی ئه‌وان زیاتر پاراو ده‌بێت .
وه‌لێ بۆ به‌دبه‌ختی کوردستانی باشور له ژێر هه‌ژمون و چاولێکه‌ری ،
ئیسلامی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک دایه ، به‌جۆرێک له‌وێدا میسر ،
به‌هۆی چه‌ندێتی ژماره‌ی دانیشتوان و شوێنکه‌وته‌ی جوگرافی و
فه‌رهه‌نگیه‌وه ، ده‌ست پێکه‌رو داهێنه‌ری هه‌موو پێکهاته کلتوری
فه‌رهه‌نگیه عه‌ره‌بی یه ئیسلامیه‌که‌یه ،کاریگه‌ریه‌کانی به‌نێو
به‌غدای پایته‌خت دا به‌ده‌ستی دوو ده‌گاته کوردستانی باشوری گه‌وره
، له دیمه‌شقیشه‌وه بۆ کورستانی باشوری بچوک گوێزانه‌وه‌که‌ی تری
ده‌ست پێده‌کات ، له‌گه‌ڵ زیاده‌ی به‌هارات وبۆن و به‌رامه‌ی
ئه‌وپایته‌ختانه‌وه ده‌گات به‌ئێمه‌ی کورد .
ئێمه ته‌نها لاسایی که‌ره‌وه‌ی میسری عه‌ره‌بی نین له سیاسه‌ت و
ده‌سه‌لڵات دا به‌ڵکو له کلتوری کۆمه‌ڵایه‌تی و فاشیۆن و جل و به‌رگو
پێداویستی تریش دا ، کۆپی له‌وان وه‌رده‌گرین .
ناوی کچه ئه‌کته‌ری نه‌رم و شلی میسری (له‌یلا عه‌له‌وی) داده‌بڕین
به‌سه‌ر جۆرێک ئۆتۆمبیلی دڵخوازی خۆمان دا و ژنانیش جۆرێک قوماشی حه‌ز
پێکردوی خۆیان به جوانی چاوبرۆی( سه‌میره تۆفیق) وه ناوده‌نێن .
زۆر بابه‌تی تری زه‌وقی هونه‌رو گۆرانی و وێژه‌ش ،وێنه له‌وان
ده‌گرینه‌وه . به‌جۆرێک تامی هونه‌رو کلتوره خۆمالی و ڕه‌سه‌نه‌که‌ش
، هه‌ر له شله‌و ڕۆناوی عه‌ره‌بی دا چێژی گۆڕاوه ته سه‌ر ئه‌وان .
خۆئه‌گه‌ر جوانی و چێژێک له‌زمان و ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردی دا مابێت ،
ئه‌وه له سایه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوون ،
به‌هۆی نومای ڕوکاری ڕاستی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌یه که ئاڕاسته‌ی به‌ره‌و
فه‌رهه‌نگی ئێرانی وهندی و قوڵایی ڕۆژهه‌لاتی دوره‌وه‌یه ، وه‌کو
سه‌رچاوه‌ی زه‌وقی سروشتی و چاوگی ساز‌و ڕه‌سه‌نی هونه‌ری کوردی
ده‌سه‌لمێنێ .
ئێرانیه‌کان له زووه‌وه مشور خۆر بون ، له‌ڕووه فه‌رهه‌نگیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و زمانه‌وه ، بۆئه‌وه‌ی توشی بزڕکانی فه‌رهه‌نگی نه‌بن ،
خۆیان له کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگی جیاوازی عه‌ره‌بی هه‌لبواردووه ،
به‌وه‌ی دوای خه‌لیفه مه‌ئمونی عه‌باسی یه‌وه ، که دایکی فارس بوو
له‌خۆراسانی ماڵه خاڵوانی په‌روه‌رده کرابوو ، تێراو بوو به
فه‌رهه‌نگی ئێرانی و به‌جۆره‌کۆمه‌کێکی ئه‌و خه‌لیفه‌یه ، که‌وتنه
ماڵ جیایی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵات و زمان دا . تاهیری کوڕی حسه‌ین که
فه‌رمانده‌یه‌کی فارسی خه‌لیفه مه‌ئمون بوو ، یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی
نیمچه‌سه‌ربه‌خۆی له خۆراسان دامه‌زراند .
له‌وێوه ، به‌ده‌وڵه‌ته فارسیه‌کانی (تاهیری) و(سه‌فاری) و (سامانی)
سونی مه‌زهه‌به وه ده‌ستیان پێ کرد ، هه‌تا گه‌یشتن به‌ده‌وڵه‌تی
(سه‌فه‌وی) و له‌وێدا مه‌زه‌هه‌به‌که‌شیان جیا کرده‌وه بۆ شیعه‌ی
تایبه‌ت به خۆیان و تا ئه‌م سه‌رده‌مه له(مه‌زهه‌بێکی هه‌ناو
نه‌ته‌وه‌یی دا) ته‌شقو تین‌و تاوی خۆی به‌جۆری گونجاوی خۆیان ، وه‌کو
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م ، پیاده ده‌که‌ن، به‌جۆرێک ده‌کرێت بڵێن دینێکیان
بۆ نه‌ته‌وه‌و فه‌رهه‌نگه‌که‌یان گونجان دووه ، قۆناغ به‌قۆناغ و پاش
هه‌ندێک خۆ به‌ده‌مه‌وه دانی ناچاری له‌به‌ر تین‌و تاوی تازه‌یی
ئاینه‌که‌و ده‌مارگیری خێڵه‌کی عه‌ره‌بدا ، ئیتر وورده وورده
که‌وتونه‌ته سه‌خۆو بوژاندنه‌وه‌یان ده‌ست پێ کردووه له‌هه‌موو
ڕویه‌که‌وه .
هه‌ر له‌که‌متر له دووسه‌د ساڵێک دوای هه‌ژمونی زمانی عه‌ره‌بی ، به
هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه ، فارسه‌کان که‌وتنه زیندوو کردنه‌وه‌و
بوژاندنه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان .
له‌کاتێکدا شاعیرێکی ئێرانی له‌ده‌رباری سامانیه‌کان دا وه‌کو عاده‌ت
به‌عه‌ره‌بی ده‌که‌وێته مه‌دح و پیا هه‌ڵدانی میره سامانیه که ،
میره‌که دور له عاده‌تی ڕیایی درۆزنیانه‌ی عه‌ره‌بی زانین ، گرژ
ده‌بێت و ده‌ڵێت :
(بۆ به‌زمانێک ده‌م ده‌دوێنن که‌من هیچی لێ حاڵی نابم ؟!!)
له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌وه زمان و فه‌رهه‌نگی فارسی ده که‌وێته
سه‌رهه‌ڵدان و بوژانه‌وه ، هه‌رسێ شاعێری گه‌وره‌و ناوداری ئێرانی
(ئه‌بولقاسمی فیرده‌وسی ) و (سه‌عدی شیرازی) و(خواجا حافز) به‌شاکاره
نه‌مره‌کانیانه‌وه سه‌رحی زمان و نه‌ته‌وه‌ی فارسی دوای ساسانیه‌کان
بنیات ده‌نێنه‌وه ، که ئه‌و سیانه هه‌رسێکیان سونی مه‌زهه‌به‌کانی
دوای هاتنی ئه‌و میرنشینه سونه فارسیه‌کانن .
ئه‌وانه به‌شێکی زیندووی ئیلهام به‌خشی شاعیره بنیات نه‌ره‌کانی
زمانی نوسینی کوردین له نالی و سالم و کوردی و مه‌حوی یه‌و ه، ئه‌و
جوانی و نه‌مریه‌ی له به‌رهه‌میان داهه‌یه زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رچاوه سروشتی و ڕوکارێ ڕاسته‌قینه‌ی فه‌رهه‌نگی ئێرانی و
قوڵاییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی دوور .
له‌ڕوی ئاواز‌و موزیکیشه‌وه ئه‌وان ، ئێرانیه‌کان ، زۆر له‌زوه‌وه
سه‌رچاوه‌ی زه‌وقی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان زانیوه .
به‌شێوه‌ک ده‌گێڕنه‌وه ، شا(تاهماسب) هه‌موو موزیسیانه‌کانی سه‌رده‌می
خۆی له‌ناوبرد به مامۆستای موزیکی کوڕه‌که‌شیه‌وه ، کاتێک زانی
مه‌قامی (سه‌با) یان له نێو ئێرانیان دا بڵاو کردۆته‌وه ــ چونکه
مه‌قامی سه‌باله بنچینه‌دا له‌سه‌ر هه‌وای عه‌ره‌بی و عو‌سمانی
تورکیه‌کان بوو ــ هه‌رچه‌نده ئه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی وه‌کو ئێستا ،
سیکتاریزمی کلتوری و جۆرێک له نامرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت ، وه‌لێ له‌و
کاته دا بووه هۆی پاراستنی زه‌وقی سازگاری ئێرانی و ،ئه‌مرۆ له
فه‌رهه‌نگ دا له‌گه‌ڵ عاره‌بان و تورکان دا ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵیه‌کیش بکه‌ن
، جوانی و ڕازانه‌وه‌یه‌ک دروست ده‌کات نه‌ک بزڕکان وتوانه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی ، وه‌لێ له باری ئێستای کوردی باشوردا به‌هۆی بێ
مشوریه‌وه به‌تایبه‌ت له بواری نه‌زمو ئاوازداله تێکه‌ڵ بون به
کلتوری تورکی عه‌ره‌بی جگه له بزڕکان و ئاڵۆزبون بێ زه‌وقی نه‌بێت
هیچی تری لێ نه‌که‌وتۆته‌وه .
وه‌کو نمونه‌ی سه‌ره‌تای باسه‌که‌مان ، له‌وێدا میسر ناوه‌ندی ئه‌و
فه‌رهه‌نگه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی کلتوری سیاسی و فه‌رهه‌نگی بۆ کوردی
باشور ، ناتوانین ته‌باییه‌کی ڕاسته‌قینه بدۆزینه‌وه بۆ جه‌وهه‌ری
کلتوری ئه‌وان له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌رو هه‌ناوی سروشتی کلتوری کوردی دا ،
وه‌کو ئه‌وه وایه : ((به‌رگ و کراسه میسرییه عه‌ره‌بیه‌که‌مان
به‌روپاش هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌به‌ر کرد بێت ، بۆیه پێیانه‌وه دزێو ناحه‌ز
ده‌نوێنین )).
___________________________
سه‌رچاوه‌کان:
(*)
ده‌سه‌ڵاتی غه‌شیم.
سایتی (ایلاف)
http://www.elaph.com/Web/NewsPapers/2010/6/571069.html
ڕۆژنامه‌ی (دارالحیاة)
http://www.daralhayat.com/portalarticlendah/153006
ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11524&article=574335&feature
=
(**)
سانسۆری بیر‌و جوانی.
سایتی (ایلاف)
http://www.elaph.com/Web/NewsPapers/2010/6/569390.html
ڕۆژنامه‌ی (دار الحیاة)
http://www.daralhayat.com/portalarticlendah/150542
(***)
جێ نشین.
ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
http://www.aawsat.com/details.asp?section=1&issueno=11496&article=570369
17\6\2010
saidaraf@hotmail.com
|