٣٠\١\٢٠١٣
ئەم گاڵتەجاڕیی و
بازرگانیکردنە راگرن بە مەسەلەی ژنانەوە لە کوردستان.

گۆنا سهعید
٨ی مارس هێمای خەبات و تیکۆشانی ژنانە بۆ
رزگاریی لە دەست ستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابووریی و دینیی بە
سەریانەوە .
سەبارەت بە هەواڵی: "لە یادی (٨ی مارس)دا وەزارەتی ئەوقاف کۆنفرانسێک
بۆ ژنان ساز دهکات".
ئەنجومەنی خانمان جارێکی تر سەلماندی کە تەنها داری دەستی پارتی و
حکومەتی هەرێمە بۆ چەواشە کردن و بە لاڕێدا بردنی مەسەلەی ستەم و
چەوسانەوەی ژنان لە هەرێمی کوردستان
ئەم کۆنفرانسە کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لە ژێر سەرپەرشتیی
وەزارەتی ئەوقاف و بە ئیدارە و بەشداریی مەلا و زانایانی دینیی کە
خۆیان کۆڵەکەیەکی گەورەی هێشتنەوە و بەردەوامیی دانن بە کۆنەپەرستیی
دینیی و کەلتووری ژنکوژیی و توندوتیژیی لە دژی ژنان..
هیچ جێگەیەکی تێدا نییە بۆ هەر مرۆڤێک کە ویژدان و هەڵوێستی بەو هەموو
کوشتارە و توندوتیژییە لە دژی ژنان هەیە بجووڵێ.
ئەم کۆنفرانسە دەبێ لە لایەن چالاکوانەکانی ژنان و رێکخراوەکانی ژنان و
کۆمەڵگەی مەدەنییەوە مەحکوم و بایکۆت بکرێ و ئیتر "نا"یەکی گەورە بڵین
بەم هەموو بەلاڕێدابردن و گاڵتەجاڕییە کە بە ژنان و جێگە و رێگەیان لە
کۆمەڵگەدا دەکرێ...
ئەم کۆنفرانسە هیچ نییە جگە لە پەیمان و بەڵینی دەسەڵات و رێککەوتنی
دام و دەزگا دینییەکان و بایەخ پێ دانیان لە لایەن حکومەتی هەرێم و
خودی سەرۆکی حکومەتی بێ دەربەستەوە لە بەرامبەر بە ژنان.. ئەمە جارێکی
تر دەیسەلمێنی کە ئەم سەرۆکە لە ئاستی قسە و بەڵین و پەیمانەکانی نییە
بۆ ژنان و خەباتیان لە پێناو رزگاریی لە دەست هەژموونی پیاوسالاریی و
کەلتوری کۆنەپەرستیی دینیی بەسەر ژیان و گوزەرانی ژنانەوە.
سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی ژنانەکەی تەنها گاڵتە دەکەن بە ژنان و
خەباتی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم هەموو
ستەم و چەوسانەوەیە کە دەکرێ بەرامبەر بە ژنان.. دەیانەوێ مەلا و زانا
ئاینییەکان بکەن بە پیشەنگ و دەمڕاستی وەستانەوە بە دژی توندوتیژیی
لەسەر ژنان!!!!!!ئەمە لە لایەک بە هەدەردانی ئەو بودجە زۆر کەمەیە کە
خراوەتە بەردەست چارەسەری توندوتیژیی لەسەر ژنان و لە لایەکی ترەوە
زیندووکردنەوە و بەردەوامیی دانە بە پەیامی کۆنەپەرستانەی دەسەڵات و
حکومەتی هەرێم کە بۆ چارەسەری مەسەلەی چەوسانەوەی ژنان ئامادە نییە کە
دڵی دام و دەزگای دینیی و مەلاکان برەنجێنێ... بەڵکو لە هەنگاوێکی ئاوا
کۆنەپەرستانەدا دەیەوێ کەمێک روویان جوان بکا لە بەرامبەر بەم هەموو
شەرمەزارییە کە هەیانە لە دەست ئامارەکانی توندوتیژیی و کوشتنی ژنان !!
ماڵپهڕی
گۆنا سهعید
|